پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,514
وێنە 106,132
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,513
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گەنجانی کوردستان چییان دەوێت؟
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەنجانی کوردستان چییان دەوێت؟

گەنجانی کوردستان چییان دەوێت؟
ناونیشان: گەنجانی کوردستان چییان دەوێت؟
نووسەر:#ڕوەیدە مستەفا#
ڕۆژی دەرچوون:#17-03-2021#
زۆر لە بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان زۆر بە پەرۆشن تا وا دەربکەون کە لە نیگەرانی و خەمەکانی گەنجان لە هەرێمی کوردستاندا تێدەگەن. هەندێکجار هەندێک هەوڵی لەو جۆرەش دەبینین و هەندێک وزە بۆ ئەوە دادەنێن کە نیشانی دەدات، لانی کەم ئارەزووی تێگەیشتن لە گەنجانیان هەیە. بەڵام لە هەمان کاتیشدا، ئەو بەرپرسانە وا دەرناکەون لە بنەڕەتەوە بیانەوێت لە کێشە و پرس و خەمەکانی گەنجان تێبگەن هێندەی دەیانەوێت بۆ وەبازاڕخستنی پێگەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێی چەند وێنەیەکی یادگارییەوە وای نیشانبدەن کە گوایە گوێکانیان بۆ نیگەرانیی گەنجان شل کردووە.
بە بڕوای من، جیدییترین و باشترین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ گەنجان ئەوانەن کە بڵاوناکرێنەوە. ئەگەر بەرپرسێک بەڕاستی لە نیگەرانییەکانیان تێبگات، لای کەم هەوڵدەدات کارێک بکات ئینجا باسی دیدارەکانی لەگەڵ گەنجان بکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا. گەنجان نایانەوێت بەرپرسەکان تەنیا گوێیان بۆ بگرن و بە بەڵێنی قەبەوە دوای وێنەیەکی یادگاریی بڕۆنەوە.
لەبیریمەکەن، خەمەکانی گەنجان قوڵتر دەبنەوە کاتێک هیوایان بۆ درووستبکەن و هیواکان لە ئەرزی واقیعدا دەرنەکەون.
من دەزانم بەرپرسان ناتوانن لە ڕێی دیدارەکانیانەوە لە گەنجان تێبگەن، زۆر بەسادەیی ئەو گەنجانەی دەرفەتی دیداریان هەیە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان، نوخبەیەکی بچووکن، کێشەکانیشیان بە بەراورد بە ڕێژەی ڕەهای گەنجانی وڵات، دووبارە زۆر بچووکن.
من دەمەوێ بپرسم ئەرێ گەنجانی کوردستان چییان دەوێت؟
گەنجان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بڕوانامەیەکیان پێدەبەخشرێت کە هیچ ئاسۆیەکیان بۆ درووست ناکات سبەی ڕۆژێ کاری پێ بدۆزنەوە. ئەوان دەرفەتی ئەو پڕۆگرام و دەستپێشخەریی و مەشق و ڕاهێنانەیان نییە کە بتوانن پیشەی ئارەزووی خۆیانی پێ بوونیاد بنێن و پێشبخەن. هەروەها ئەوان تەنانەت کەسانێکی و ڕێکخراو و دەزگایەکیشیان نییە کە ئامۆژگارییان بکات چۆن پیشەی داهاتوو و ڕێگەی کارکردنی خۆیان هەڵبژێرن کاتێک لە ئامادەیی و لە زانکۆکان دەخوێنن. ئەوان لە بنەڕەتەوە خوێندن و ئەزموونیان وا ڕێکخراوە کە خزمەت بە ئارەزوو و لێهاتووییەکانیان نەکات. ئەو گەنجانە پێویستییان بەو وێنانە نییە کە بەرپرسان بۆ خۆجوانکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڤیدیۆکانیاندا بەکاریدێنن. ئەوان پێویستییان بەوە هەیە بەرپرسان کێشە بنەڕەتییەکانیان بۆ چارەسەر بکات تا کە دەرچوون پێویستییان بەوە نەبێت بەرپرسانی گەورەی وڵات ببینن تا کێشەکانیان بۆ چارەسەربکەن، کێشەکانیان ڕونن.
=KTML_Bold=کار، کار، کار=KTML_End=
کار هەرە گرنگترین پرسی گەنجانە. کار لە هێڵە گشتی و تایبەتییەکانی حیزبە سیاسییەکان گرنگترە. خەڵک بۆیە حیزبە سیاسییەکان و سیاسەتمەدارانی لاگرنگە تا بتوانن کاریان بۆ درووست بکەن. ئەگەر بەرپرسێک یان حیزبێک نەتوانێت کار بۆ گەنجان درووستبکات و لە خۆشیدا هەڵگری دونیابینییەک نەبێت بۆ سەرکەوتن، وا باشترە ئەو بەرپرس و حیزبە سیاسییە لەسەر کورسییە مورتاحەکەی دانەنیشێت، دەبێت بجوڵێت و خۆی شەو و ڕۆژ کاربکات تا کار بۆ گەنجان بدۆزێتەوە.
حکومەتی بەرتانیا پڕۆژەیەکی دوو ملیار دۆلاری دەستپێکرد بۆ ئەوەی یارمەتیی خەڵکی گەنج بدات لە سکۆتلاند تا خۆیان بخزێننە بازاڕی کار و ئابووریی بەریتانیا هەڵسێننەوە. ئەو پڕۆژەیە دەرفەت دەداتە کۆمپانیا بەریتانییەکان تا کەسانی بێکاری گەنج بۆ ماوەی شەش مانگ لەخۆبگرن و حکومەت مووچەکەیان دەداتێ، تەنیا بۆ ئەوەی ئەو گەنجانە لە بێکاریی دەرباز ببن. بێکاری نەک هەر بۆ خودی گەنجەکە بێزاریی و مەترسییدارە، بەڵکوو بۆ وڵاتیش کارەساتبارە.
کوردستان لە هەر ساتێک زیاتر پێویستی بە پڕۆژەی درووستکردنی تواناکان و لێهاتووییەکان هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیی بێکاران بدرێت تا فێری کار ببن، حکومەت دەبێت پڕۆژەی بۆ ئەمە هەبێت. ئەمە دەشکرێت لە ڕێی زانیاریی بەخشین بە زانکۆکان بێت و هاوکارییکردنیان بێت تا ئەو ڕێگەیانە بدۆزنەوە کە وا دەکات گەنجان توانا و لێهاتووییەکانیان بوونیادبنێن. زانکۆکان دەبێت کاری پوخت بکەن و لە ڕێی ئەو ژێرخانەی لەبەردەستیان دایە بتوانن دەرفەتەکان بقۆزنەوە و درووستبکەن. حکومەت پێویستە هاوکارییان بکات. بە کوورتی، زانکۆکان دەبێت لێهاتوویی و کارامەییش درووستبکەن نەک تەنیا بڕوانامە ببەشنەوە.
=KTML_Bold=کام جۆری سەرکردایەتی؟=KTML_End=
سیاسەتی پۆپۆلیستانە سیاسەتی کەسانی لاوازە، سیاسەتی ئەو سیاسەتمەدار و بەرپرسانە کە خاوەنی دونیابینی و ئاییندەبینی نین. ڕادەستبوونی واقیعی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی بەربڵاویی پلاتفۆرمەکانەوە هەڵەیەکی کوشندەیە سیاسییەکان تێیکەوتوون. سەرکردەی خاوەنبیر و بیرتیژ و لێزان، سەرکردەی دووربین و حوکمڕانی چاک زیاتر کار لەسەر چەسپاندن و لەخۆگرتنی ئەو بەها و ڕوئیایانە دەکات کە دەبنە هۆی پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و ڕۆحانیش.
گەنجان پێویستییان بە سەرکردەیەکە کە بڕوایان پێی هەبێ، نەک لەپێناو مووچەیەکی مانگانە لەسەر حیسابی بودجەی گشتیی و حیزب، بەڵکوو سەرکردەیەک کە دەتوانێت دونیابینییەکەی لە خزمەتی گەشە و سەرفرازی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووری بێت. گەنجان پێویستییان بەو سەرکردە خاوەن ڕوئیایە هەیە کە ڕوئیاکە دەبێتە ئامانج و سەنتەر نەک خودی سەرکردەکە.
بەرپرسەکان دەبێت ئەوە بزانن وێنەیان بەوە جوان نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دیدارەکانیان لەگەڵ گەنجان بڵاوبکەنەوە، بەڵکوو بەوە جوان دەبێت بە بەردەوامی لە گفتوگۆی تایبەت دابن لەگەڵ گەنجان، بە دوای کێشەکانیاندا بچن، پەیوەندییەکی بەردەوام درووستبکەن کە هەردوولا پێکەوە کاربکەن بۆ ئامانجێکی هاوبەش. ئەو پردی پەیوەندییە زۆر گرنگە تا گەنجان ببینن سەرکردایەتییەک هەیە کاریان بۆ دەکات و شەونخوونی دەکات، نەک تەنیا بۆ تێرکردنی حەزی کەسیی بەرپرسەکان وێنە بگرن و خۆیان لە پەیج و ئەکاونتەکان ببیننەوە. لە پەیوەندییدا، متمانە، ڕێز، بەردەوامیەتی گرنگن کە نابێت لەبیربکرێن.
سەرکردەی خاوەن دونیابینی و بیری جوان کەسێکە کە ڕێبەرایەتی، ڕاستبینی، شکۆ و ڕێزگرتن و هەستی ئەرێنی دەبەخشێ. کەسێکە کە دەتوانێت ئاکاری هەرزەکاران و ناشایستە وەلابنێت، ململانێی ناشەریفانەی سیاسیی ناوخۆیی سەرقاڵی ناکات، بەڵکوو بەڕاستیی بۆ گەنجان و خەڵک کاردەکات و بەدوای وەگەڕخستنی دەرفەتەکانە. هەوڵدەدات خۆیی و هەموان بەرەو ژیانێکی پڕ شکۆ و سەرفراز ببات نەک ببێتە هۆی سەرلێشێواندنی خۆیی و کۆمەڵگە.
گەنجان هەواڵەکان بە جۆری دیکە وەردەگرن و بەکاریدەهێنن، بردنەوەی گەنجان ئاسان نییە. گەنجان ئەمڕۆ ڕاستە زۆر لەسەر مۆبایلەکانیان دەمێننەوە، بەڵام هێندەش ئاسان نین بگەوجێنرێن. ئەوان مۆبایل بەکاردێنن بۆ گفتوگۆکردن، وەدەستخستنی زانیاری، یاریکردنی ئۆنڵاین و نوێکردنەوەی ئەکاونتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوان هەر لە ڕێی مۆبایلەکانیانەوە هەواڵ دەخوێننەوە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مۆبایل بووەتە سەرچاوەی سەرەکیی هەواڵ و زانیاریی بۆ کەسانی خوار تەمەن 35 ساڵ لە بەریتانیا و ئەمریکا.
هەر بەیانییەک گەنجان لە خەو ڕادەبن، یەکەم شت دەستی بۆ دەبەن مۆبایلەکانیانە، یەکەم شت دەیخوێننەوە و دەیبینن ئاپ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. فەیسبووک و ئینستاگرام بەناوبانگترین، تیکتۆکیشی هاتووەتەسەر. ئەوانە ڕۆژانە بیرکردنەی گەنجان ڕێکدەخەن، زۆر شت دەبینن و گوماندەکەن و پرسیاردەکەن، هەرچەندە زۆرجاریش لەپڕێکەوە کە شتێک دەبینن و لەژێر هەست و سۆزەکانیان دان. چیدیکە فەیسبووکی لە هەموو تۆڕەکان بەناوبانگتر نییە، ئەوان ئێستا توویتەر، تیکتۆک، ئینستاگرام و سناپچات بەکاردێنن.
لە چەرخی مۆبایلی زیرەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەرپرسەکان دەتوانن هەموو سەرە کاتژمێرێک لە ڕێی فۆتۆ و ڤیدیۆکان و بانگەشەی گەورەوە بگەنە گەنجان، بەڵام گەنجان زۆر زیرەکترن ڕادەستی هەواڵەکان ببن، ئەوان کار و کردەوەیان دەوێت، گەنجان ئەمڕۆ لە سیاسییەکان زیرەکترن، ئەوان زۆرینەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 422 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-03-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-03-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 04-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 04-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 422 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,514
وێنە 106,132
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,513
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.328 چرکە!