دنیای لێبووە بە چەرمی چۆلەکە.
هەموو باڵندە و پەلەوەرێیک پێستی جەستەی لەکاتی خۆشکردندا گران یان ئاسان دادەماڵرێت، بەڵام چۆلەکە پێستێکی زۆر تەنکی هەیە، بەئاسانی دادەماڵرێت و هیچ زەحمەتێکی ناوێت. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لەبەر خەم و خەفەتێکی کەم، دنیای لێتەنگ بووبێت و هیچی پێنەکرێت. [1]