پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,174
وێنە 106,512
پەرتوک PDF 19,250
فایلێن پەیوەندیدار 96,956
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئایا کوردستان دەتوانێ شەڕی نەرم بکات؟
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا کوردستان دەتوانێ شەڕی نەرم بکات؟

ئایا کوردستان دەتوانێ شەڕی نەرم بکات؟
ناونیشانی بابەت: ئایا کوردستان دەتوانێ شەڕی نەرم بکات؟
ئامادەکردن: #کەیهان محەمەد نەژاد#

لەم سەردەمەدا؛ شۆڕشی تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی ڕۆڵێکی بەرچاو لە ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەگێڕێ. ئەو پرسانە کە لێرەدا دێنە گۆڕێ بریتییە؛ ئایا ئەم شۆڕشە چ باندۆڕێکی لەسەر شەڕی نەرم هەیە؟ شەڕەکانی شوێندانەر لە شۆڕشی تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی کامانەن؟ ئایا کوردستان دەتوانێ شەڕی تێکنۆلۆژیی زانیاری و شەڕی “نەرم” لەبەرانبەر دوژمن و نەیاری خۆی بکات؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە لە درێژەی بابەتەکەدا دەخرێتە بەر چاوی خوێنەران. تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی سەردەمی نوێ، سەرەڕای ئەوەی کە باندۆڕێکی زۆری هەیە و لە شەڕی نەرمدا جێی گرتووە و، هەروەها لە شەڕی سایبری، “network”ی و شەڕی ئێلێکترۆنیکیشدا بەکار دێت. شەڕی تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی توانای تاکتیکی ئەرتەشەکانی لە شەڕدا گۆڕیوە و ڕادەی سەرکەوتنیان لە مەیدانی شەڕدا دیاری دەکات. ئەمڕۆکە ئەرتەشی “ئەمریکا” لە ڕێگای سەتەلایتەوە ڕێنمایی دەکرێ و ئەم سەتەلایتە لەسەر ئەم ئەرتەشەدا زاڵە و مەیدانی شەڕی بۆیان دیاری دەکات. لەم سەردەمەدا؛ زۆربەی وڵاتانی جیهان لەگەڵ نەیارانی خۆی شەڕی مەیدانی ناکات، بەڵکوو ئەوان لە ڕێگای تێکنۆلۆژی سەردەمەوە شەڕی “نەرم” دەکەن و ئەوان ڕادەستی خۆیان دەکەن. کوردستانیش دەتوانێ هێزی مرۆیی خۆی پێش بخات و لە ڕێگای تێکنۆلۆژی-وە دۆژمن و نەیاری خۆی بکات بە ئامانج.
هەر وڵاتێ کاتێک هەوڵی پاراستنی خۆی دەدات، کەڵک لە ئامراز و تێکنۆلۆژیای نوێ وەردەگرێ و لە هەوڵدا دەبێ کە خۆی لەمەڕ تێکنۆلۆژیای نوێ پڕچەک بکات، تاکوو خۆی لە هەڕەشەکانی دوژمن بپارێزێ. نموونەی هەرە بەرچاو وڵاتی ئیسرائیلە. ئەم وڵاتە؛ خۆی لەباری تێکنۆلۆژی سەردەمدا پێش خستووە و لەهەمبەر دوژمن دەوێستێ و لە ڕێگای تێکنۆلۆژییەوە دوژمنی خۆی لاواز دەکات. کوردستان چۆن دەتوانێ خۆی بەهێز و پڕچەک بکات، تاکوو لەبەرانبەر نەیاری خۆی سەرکەوتوو بێت و دوژمنی خۆی لاواز بکات؟ کوردستان دەتوانێ لە شەڕی “نەرم” کەڵک وەرگرێ، بەڵام ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە ئاخۆ چۆن و لە کام ڕێگاوە شەڕی نەرم بکات؟ وەڵام ئەمەیە؛ شەڕی “نەرم” پێکهاتووە لە شەڕی دەروونی، پڕوپاگەندە، میدیایی، سایبری، زانیاری، فەرهەنگی، سیاسی، کۆمەڵایەتیی و زانستی. چوار مێتۆدی سەرەکی شەڕی “نەرم” پێکهاتووە لە؛ شەڕی دەروونی، پڕوپاگەندە، میدیایی و سایبری. کوردستان لە ڕێگای ئەم چەند خاڵانەدا دەتوانێ کۆمەڵگە یان گرووپێک بکاتە ئامانج و بەبێ شەڕی نزامیی دژبەری خۆی تووشی دۆڕان بکات. لەم چەند نموونەدا ئەم شەڕانە باس دەکەین. کە پێکهاتوون لە؛
=KTML_Bold=“شەڕی دەروونی”=KTML_End=
شەڕی دەروونی؛ بە داڕشتنی پلان لە هەمبەر لەناوچوون یان لاوازکردنی ورەی دژبەر پێناسە دەکرێ. شەڕی دەروونی لە شەڕی جەبلخانەیی زیاتر لەلایەن دوژمنەوە گرینگی پێ دەدرێ. بە گشتی لە شەڕی دەروونیدا لە دوو پلان زیاتر بەکار دێت؛
1- لەناوبردنی هەندێ لە حاڵەتەکانی ورەی خەڵک و ڕای گشتیی، کە ئەوان لە بەرپرس و کاربەدەستانی وڵاتی خۆیان بی هیوا بن.
2- جێگیرکردنی هێژموونی خۆیان لەنێو بیر و هزری بەرانبەرەکەیاندا.
تومێس فوڵێر”Thomas Fuller” مێژوونووسی بریتانیایی دەڵیت “لەوانەیە شەڕی دەروونی جێگای ئامرازەکان لە شەڕدا بگرێ، “شەڕی دەروونی” دەتوانێ میشکی مرۆڤ ئاڵۆز بکات و ژیانی مەعنەوی و ئەخلاقی نەتەوەیەک لەناو ببات”. شەڕی دەروونیی ستراتیژیکی یەکێک لە شەڕەکانی دەروونییە کە کەڵکی لێ وەردەگیردرێ، بەڵام درێژخایەنە و دەتوانێ لەسەر خەڵکی نەتەوەی دژبەر، کۆمەڵگە، فەرهەنگ، مێژوو و لە هەموویان گرینگتر دەتوانێ لەسەر هێزە وەفادارەکان بە نزام کاریگەریی هەبێت. نموونەی بەرچاوی شەڕی دەروونیی ستراتیژیکی وڵاتی ئیسرائیلە. وڵاتی ئیسرائیل بە هەموو شیوازێک شەڕی دەروونیی ستراتیژیکی درێژخایەن دادەڕێژێ و لەناوخۆی دوژمندا باندۆڕ لەسەر کۆمەڵگە و بەتایبەت هێزەکانی دژبەر دادەنێت. لەو ماوەیەدا ئیسرائیل چەندین جار بنکە لەشکەرییەکانی “کۆماری ئیسلامی ئێرانی” کردە ئامانج و ئەوەش لە ڕێگای خودی کەسانێکە لەناو سپای پاسداراندا کاریان دەکرد کەڵکی وەرگرت. ئەمە بووە جێگای شک و گومانی بەرپرسان و بە تایبەت نزامیی ئێران، ئاخۆ لە ناو بەرپرس و فەرماندە نیزامییەکانیاندا سیخۆڕی ئیسرائیلی هەیە؟ بە هەر کردەوەیەک کە بە مەبەستی دزەکردن لەنێو باوەڕ، هەڵسوکەوتی کەسی بەرانبەر، لاوازکردن و لەناوبردنی ورەی دژبەر، شەڕی دەروونی پێ دەوترێ.
کەسێک کە ئەو خاڵانەی باسمان کرد بکاتە ئامانج، دەبێ پێرسۆنێلی حکوومەتی بێ، دەبێ شارەزاییەکی باشی لەسەر خەڵک و کۆمەڵگەی دوژمن و نەیاری وڵاتی خۆی هەبێ، زمانی ئەوان بە باشی بزانێ و لەگەڵ کێشە، دەرد و… کۆمەڵگەی بەرانبەر زانیاری باشی هەبێ، تاکوو بتوانێ لەسەر دەروونی ڕای گشتیی بەرانبەر کار بکات و لە پاشەڕۆژدا لاوازیان بکات. لە ڕاستیدا شەڕی دەروونی، شەڕکردن لەگەڵ هزری دوژمنە. ئەگەر هزری دوژمن لاواز بوو، ئەوان تووشی شک و گومان لە خۆیان، خەڵک و کۆمەڵگەیان دەکات. کەواتە شەڕی دەروونی باشترین ڕێگایە بۆ لاوازکردنی دوژمن.
=KTML_Bold=شەڕی پڕوپاگەندە=KTML_End=
پڕوپاگەندە؛ یەکێک لە گرینگترین شەڕی تێکنۆلۆژیای نوێیە و یەکێک لە شەڕەکانی نەرم دێتە ئەژمار. دوای شەڕی جیهانی دووەەم، وشەی پڕوپاگەندە زۆرجاران بە مەبەستی سیاسی، نەتەوەیی یان بۆ هاندانی چەند بیرۆکەیەکی دیاری کراو بەکار هاتووە. پڕوپاگەندە چەکێکی زۆر بەهێزە کە لە شەڕەکاند بەکار دێت. بۆچی دەوترێ پرۆپاگەندە چەکێکی بەهێزە؟ چونکە پڕوپاگەندە کردن بە ئامرازە پێشکەوتووەکانی شەڕ، یەکێک لە گرینگترین شەڕەکانی دەروونییە کە دەتوانێ ورەی دوژمن و لەشکەری دوژمن شوێندانەربێ. نیشاندانی چەکی پێشکەوتوو زۆر گرینگترە لە بەکارهێنانی. بۆ وێنە لە شەڕی (ئامریکا و ئێراق) دا لە ساڵی2003 دەنگۆیەک بڵاو بوو و بووە سەردێڕی ڕۆژنامەکان کە ئامریکا لە چەکی ناوەکی بۆ دەسبەسەرداگرتنی ئێراق بەکاری هێناوە. بەپێچەوانە، ئامریکا هیچکات ئەو چەکەی لە دژی ئێراق بەکارنەهێناوە.
پڕوپاگەندەی چەکە پێشکەوتووەکان لە مەیدانی شەڕدا و مانۆڕدانیان هەم توانای ئەوان نیشان دەدات و هەمیش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دوژمن دەخۆلقێنێ و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ورەی لەشکەری دوژمن. ئادۆلف هیتلێر”Adolf Hitler” دەڵێت؛ “دەبێ هەموو پڕوپاگەندەیەک ئەوەندە خۆشەویست (popular) و لە ئاستی بیرکردنەوەیەکی بەرزدا بێت کە نەزانترین کەس بەرەوڕووی ئەم پڕوپاگەندەیە بڕوات و بەکارهێنانی پڕوپاگەندەی هۆشیاری و بەردەوامی، خەڵک دەتوانێ جەهەنەم بە بەهەشت و بەهەشتیش وەک خراپترین ڕەوشی ژیان ببینێ”. ئەمڕۆکە هەموو جیهان بە پڕوپاگندە، شەڕی نەرم دەکات و ورەی نەیاری خۆی دادبەزێنی. لە شەڕی پڕوپاگەندەییدا زیاتر لە باوەڕ، ناسنامە و دەروونی لایەنی بەرانبەر دەکرێتە ئامانج. بە ئامانجکردنی ورەی لەشکەری دوژمن لە بەرەی شەڕدا یەکێک لە گرینگترینەکانی شەڕی پڕوپاگەندەیە. چونکا لەشکەری دوژمن لە بەرەی شەڕدا بە بیستنی هەواڵێکی نەرێنی ورەی دادەبەزێ. پڕوپاگەندە کردنی هەواڵی برسییەتی دوژمن، تۆپباران کردنی شوێنە هەستیار و گرینگەکانی و هەروەها شکەستی ئەوان لە بەرەی شەڕدا دەتوانێ ببێتە هۆی ئاڵۆزی و لاوازبوونیان. هەرچەندە گرووپی تیرۆریستی #داعش# بە ناوی ئیدۆلۆژی ئیسلام شەڕیکرد، بەڵام ئەم گرووپە تیرۆریستییە بە ناوی ئیدۆلۆژی ئیسلامی کەڵکی لە باوەڕی خەڵک وەرگرت. داعش لە دەسپێکدا بە بڵاوکردنی گرتە ڤیدیۆی تووندوتیژی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا و بە ئەم شێوازە پڕوپاگەندەیە ترسی خستە نێو دڵی خەڵکەوە و هەر کات ناوی داعش دەهات لەنێو کۆمەڵانی خەڵک ترس و دڵەڕاوکی درووست دەبوو، ئایا ئەم گرووپە لە چ جۆرە کەسانێک پێکهاتووە؟.
یان بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی داعش، ‌هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بیروباوەڕێکی قووڵ بە نەتەوە، خاک و سەروەری وڵاتی خۆی شەڕی دەکرد و پڕوپاگەندەی میدیاکان لەمەڕ بوێری پێشمەرگەکان لە بەرەی شەڕی داعشدا، لەسەر ورەی دوژمن باندۆڕێکی نەرێنی هەبوو. کاتێک ڕێزدار “مەسعوود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرەی شەڕدا سەردانی هێزی پێشمەرگەی کرد، میدیاکان پڕوپاگەندەیان پێ دەکرد، ئەمەش ڕاستەوخۆ لەسەر پێشمەرگەی بەرەی شەڕ و تەنانەت لەسەر خەڵکی کوردستان باندۆڕێکی ئەرێنی هەبوو و هەروەها بە پێچەوانە لەسەر دوژمنیش باندۆڕێکی نەرێنی هەبوو. وڵاتی بریتانیا لە شەڕی جیهانی یەکەمدا، ئۆفیسێکی بەناوی پڕوپاگەندەی شەڕ دامەزراند و هەر هەمان ئۆفیس لە ساڵی 1918دا گۆڕدرا بە وەزارتی زانیاری. وڵاتی ئاڵمان هۆکاری شکەست خواردنی خۆی لە شەڕی جیهانی یەکەمدا کەماسییەکانی لە باری پڕوپاگەندەدا لە قەڵەم داوە. ئامانج لە شەڕی پڕوپاگەندە ئەمەیە؛ پشتیووانی کردن لە هێزی لەشکەری، جێگیرکردنی ورە، باوەڕ بە هێزی لەشکەری، داکۆکی لە بیر و باوەڕەکانی نەتەوە و سەروەری تەواویەتی وڵات. هەر بۆیەش پێویستە کە کوردستان بە هەموو هەوڵ و تێکۆشانەوە لە ڕێگای ناڕاستەوخۆوە شەڕی پڕوپاگەندەیی لە دژی نەیاری خۆی بکات.
=KTML_Bold=“شەڕی میدیایی”=KTML_End=
شەڕی میدیایی؛ یەکێک لە مێتۆدە گرینگەکانی شەڕی نەرمە و هەروەها بەهرەمەندبوون لە توانای میدیا بە مەبەستی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی زۆر گرینگە. هەندێک لە ڕووناکبیران لەسەر ئەم باوەڕەن کە میدیا، دەسەڵات و هێزی دیاریکردنی چارەنووس لە مرۆڤەکان دەستێنێتەوە و دەیانخاتە بن خزمەتی خۆیاندا و لەسەر هزر، فام و هەستی تاکەکان زاڵە. لە ئێستادا؛ میدیا لە داڕێژەریی شەڕی دەروونیدا ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە. لە شەڕی ئێستادا ستراتیژیی میدیایی ئەگەر لە ستراتیژییەکانی سەربازی گرینگیەکی زۆرتری نەبێ کەمتری نییە؛ لە ڕاستیدا دوای شەڕی سارد، واتە و ستراتیژییەکان گۆڕدرا و لە ئێستادا شەڕی سارد، دەروونی، پڕوپاگەندەیی و…، هەر هەموویان لەژێر کاریگەریی شەڕی میدیاییدان و میدیا ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە. کاتێک کە میدیا بتوانێ لەسەر بیروڕای گشتی شوێندانەر بێ، ئەوکات ئەم میدیایە سەرکەوتوو دەبێ؛ میدیاکانی ئەمڕۆیی دەتوانن لە چەندین ڕێگای جیاوازەوە شەڕ بکەن. لە تێلێڤیزیۆنەکاندا کاتێک چەند شرۆڤەکار بە زمانی دوژمن دەدوێن و پڕوپاگەندەی نەرێنی لە دژی سیاسەتەکانی دوژمن دەکەن، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەتوانن لەسەر خەڵکی نەیار کاریگەریان هەبێ. لە شەڕی میدیاییدا فەرهەنگ، کۆمەڵگە، ناسنامە و باوەڕی دوژمن دەبێتە ئامانج. بۆ وێنە لە شەڕی (ئامریکا و ئێراق) لە ساڵی 2003دا، میدیاکانی “ئامریکا” بە یەکەوە و بە شێوەیەکی خێرا ڕووداوەکانی شەڕیان دەگواستەوە و هەموو ڕووداوەکانیان لە بەرژەوەندی ئامریکادا بڵاو دەکردەوە و وایان کرد کە ورەی سەربازەکانی ئێراق بەخێرایی لاواز بێت و بنکە گرینگەکانی خۆیان بەجێبێڵن.
یان بەپێچەوانەی شەڕی (ئامریکا و ئێراق)، لە شەڕی داعشدا میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی پێشڤەچوون و توانای هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان نیشاندەدا کە ئەمەش ڕاستەوەخۆ باندۆڕێکی نەرێنی لەسەر ورەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش هەبوو. لە شەڕی میدیاییدا، دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە شارەزایان، شەڕی نەرم لە میدیاکاندا بەڕێوە ببەن. لە ئێستادا شەڕی میدیایی لەسەر بیروڕای گشتی شوێندانەرە.
=KTML_Bold=“شەڕی سایبری”=KTML_End=
شەڕی سایبری پێکهاتووە لە پەلاماری سایبری کە لەلایەن وڵاتێک لە دژی بنکەکانی سایبری وڵاتێکی دیکە و بە چەند ئۆپەراسیۆن دەکرێ. ئێمە دەتوانین لە نموونەیەکدا شەڕی (ئامریکا و ئێراق) لە ساڵی 2003دا بێنین، کە شوێندانەرترین نموونەی شەڕی سایبرییە. لەو شەڕەدا؛ ئامریکا توانی بە هەککردنی سیستمە دژە مووشەکییەکانی ئێراق ڤایرۆسێک لە ڕێگای کامپیوتێرەوە بگوازێتەوە نێو سیستمی دژەمووشەکی ئێراق و لە کاری بخات. کاتێک کە فڕۆکەکانی ئامریکا لەسەر ئاسمانی ئێراق بوون سیستمە بەرگریییەکانی ئێراق کاری نەدەکرد و ئەوان توانییان زۆربەی سیستمە بەرگرییەکانی ئێراق لە ڕێگای دوورەوە هەک بکەن. لە نموونەیەکی دیکەدا؛ ئیسرائیل لە دەسپێکی ساڵی 2021دا چەندین سیستمی بەرگریی ئێرانی هەک کرد و فڕۆکە F35کانی چەند بنکەی کەرەستەی ناوەکی لە شاری کەرەجی ئێرانی کردە ئامانج. ڕۆژی 27ی ژوئێنی 2021، “جۆ بایدێن” سەرکۆماری “ئامریکا” هەڕەشەی لە “ڕووسیە” کرد کە هێرشە سایبرییەکانی خۆی لەسەر “ئامریکا” کۆتایی پێ بێنێت، ئەگەر هێرشە سایبرییەکان لەسەر “ئامریکا” بەردەوام بێت ئێمە تووشی شەڕێکی ڕاستەقینە دەکات. بەگشتی “شەڕی سایبری” لە جیهاندا بەرەو زیادبوون دەچێ و زۆرجار بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی، فەرهەنگی و ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵاتێک دەکرێتە ئامانج. کەوایە؛ پێویستە ئێمە کۆمەڵگە و وڵاتی خۆمان لە دژی شەڕی نەرم و تێکنۆلۆژیای نوێ ڤاکسینە و پڕچەک بکەین.
دەبێ ئێمەیش لە دژی نەیارانی خۆمان لە هەوڵ و تێکۆشاندا بین. ئەگەر نەیارانی ئێمە لە ڕێگایەکەوە لەبەرانبەر کۆمەڵگە و نەتەویی ئێمە شەڕی نەرم بکەن، دەبێ ئێمە بە وشیاریێکی تەواو دزە بکەینە نێو کۆمەڵگەی ئەوان و لاوازیان بکەین. لە ڕاستیدا؛ دەبێ کوردستان بەشێکی زۆر لە داهاتی خۆی تەرخانی ئەم شەڕانە بکات و لە کەسە پسپۆڕەکان کەڵک وەرگرێ. حەشیمەتی کوردستان چەندقات لە حەشیمەتی ئیسرائیل زیاترە و لە باری ئیرادە و باوەڕەوە لە ئیسرائیل بە‌هێزترە. کەوایە؛ دەبێ کوردستان ئەو وڵاتە بۆخۆی بکاتە نموونە و خۆی لە هەموو بارێکەوە بپارێزێ و دۆست و نەیارانی خۆی لە یەک جیا بکات. ئەگەر کوردستان بتوانێ لە ڕێگای تێکنۆلۆژیای سەردەم و شەڕی نەرمەوە نەیارانی لاواز بکات، ئەوکات هەم نەیار هەمیش دۆست لەسەر کوردان حەسابێکی تایبەت دەکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 480 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 05-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 05-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ڤە: 05-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 480 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,174
وێنە 106,512
پەرتوک PDF 19,250
فایلێن پەیوەندیدار 96,956
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.141 چرکە!