کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,198
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نامەیەکی ئەلیف شەفەق بۆ ئەحمەد کایا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نامەیەکی ئەلیف شەفەق بۆ ئەحمەد کایا
نامەیەکی ئەلیف شەفەق بۆ ئەحمەد کایا
نامەیەکی ئەلیف شەفەق بۆ #ئەحمەد کایا#
وەرگێڕانی: #ئازاد بەرزنجی#
$دەقی نامەکە:$
تۆ منت نەدەناسی. نە لە یەک شاردا هاتبووینە دونیاوە و نە لە قوتابخانەیەکدا پێکەوە خوێندبوومان، نە بە یەک زمانیش یەکەمین لایلایە و حیکایەتەکانمان بیستبوو. خێزانەکەی ئێوە زۆر بوون، خوشک و برای زۆرت هەبوون، لە کاتێکدا من بەتەنیا دایکێکی بێوەژن و داپیرەیەکم هەبوو. باوکی تۆ کرێکاری کارگەیەکی قوماش بوو، باوکی من مامۆستای زانکۆ بوو، گەرچی زۆرم نەدیبوو. تۆ لەگەڵ هەژاری و نەداریدا گەورە بوویت، بەڵام ئازارەکەی من جۆرێکی تر بوو؛ ئازارێکی پەنهان بوو. زمانەکەی تۆ قەدەغە بوو، لەکاتێکدا من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەو وشە و پەیڤانەدا نەبوو کە بەکارم دەهێنان.
ساڵانێک بەسەر ڕووداوەکەی دوانزدەی سێپتەمبەردا تێپەڕیبوو. تانکەکان بەسەر خاکی ئەم نیشتمانەدا گوزەریان کردبوو. نەمدەزانی، نەماندەزانی ، لەودیو شیشە ئاسنینەکانی زیندانەوە چی ڕوودەدات. چ بەڵایەکیان بەسەر نەیارە چەپ یا ڕاستەکاندا دەهێنا. ئەشکەنجەدانەکان چۆن ڕوویان دا، هاونیشتمانان هیچیان سەبارەت بەمە نەدەزانی. دراوسێکەمان، پوورە حیکمەت، دڵی خۆش بوو بەوەی هەراوزەنا لە کۆڵان و شەقامەکاندا نەمابوو و چالاکییە ئەنارشیستەکان کۆتاییدان هاتبوو. هەر کە کەنعان ئاڤرەن لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە دەرکەوت، ڕەزای بەقاڵ سڵاوی لێ کرد. من بە ماوەیەک دوای ئەوە، تورکیام جێهێشت، بە مەبەستی خوێندن چووم بۆ دەرەوەی تورکیا. هەندێ کەس پێیان وایە من زۆر درەنگ تۆم ناسی، بەڵام ئەگەر لە خۆم بپرسن، ئەوا دەڵێم ڕێک لە کاتی خۆیدا تۆم ناسی. خوێندکاری زانکۆ بووم، ڕۆژێکیان دەمەدەمی زەردەپەڕ بوو، بە ڕێکەوت گوێم بۆ گۆرانییەک شل کردبوو، سەرەتا بەڵامەوە نامۆ نەبوو، ڕاستت بوێت، زۆر پیاوانە هاتە گوێم. بۆ منێک کە سەودای تایبەتمەندیی پیاوانەم لە ژناندا و هیی ژنانەم لە پیاواندا، تۆ دڵنیا بوویت لەوەی کێ لەسەر هەقە و کێ لەسەر هەق نییە. وەلێ من لە پەنای ئەو کەسانەدا زیاتر هەستم بە ئاسوودەیی دەکرد کە مێشکیان شپرزە بوو و نیگەران بوون.
تۆ باست لە قارەمان دەکرد، بەڵام من هەڵوەدای کۆمەڵگەیەک بووم پێویستی بە قارەمان نەبێت، وەکوو برتۆڵت برێشتیش دەڵێت: هیچ بە هاوڕێ مەڵێ و مەبەرە هۆی شپرزەیی مێشکم ئەوە حاڵەتێکی زبر و مەردانەی هەبوو لای من. ئەو جەختەی تۆ لەو دێڕەتدا بەبێ چڕینی سروود، مەرگ شایستەی ئێمە نییە دەیکەیتەوە، منی لە تۆ دوور خستەوە. وەختێ دەتوت: ئەی ئەڤینی ڕەسەنم، لە وشەی ئەڤینەکە دەگەیشتم، بەڵام سەرم لە ڕەسەنەکە دەرنەدەکرد. کێشەم لەگەڵ ئەو وەسفانەدا هەبوو کە بەکارت دەهێنان. لێ گوێم بۆ وشەکانت شل کرد، گوێم لە بانگەوازەکەت بوو، پاشان گوێم لە گۆرانییەکەت گرت، دوای ئەویش گۆرانییەکی تر و ... کاتێک چاوم هەڵهێنا، سەیرم کرد بە کونجکاوییەوە گوێ بۆ گۆرانییەکانت هەڵدەخەم.
کەمێک لە یەک جیاواز بووین، تۆ حەزت لە ڕاکی و پاستورمە بوو، لێ من زۆر حەزم لێیان نەبوو. ئەگەر خوانێک من و تۆی پێکەوە کۆبکردایەتەوە، لەوانە بوو گاڵتەت بە خۆراکەکانم بهاتایە، یان منت بە کەیبانوو یان ئاشپەزێکی فەرەنگیبزانیانە. منیش هەندێجار خۆشیم لە ڕەفتارت دەهات و ئیرەییم پێت دەبرد؛ بە تۆیەک کە هەمیشە لەسەر هەق بوویت.
وەلێ تۆ بە شێوەیەکی سەیر دڵ بەئازار بوویت و نەدەکرا ئەوە هەست پێ نەکرێ. لەژێر ئەو جلانەی بەرتەوە، منداڵێک خۆی حەشار دابوو. مرۆڤێک بوویت سەرشار لە خەم، بە دەرد و ژان ئاشنا بوویت، تۆ لە کەس نەدەچوویت. تۆ تاقانە بوویت و پیاو بوویت، سەرڕاست بوویت و قسەی دڵی خۆت دەکرد. لەو قسەیەتدا کە جارێکیان کردبووت:نە ئامەد لە من تێگەیشت و نە تۆ، بەڵام من هەردووکتانم خۆشویست دڕکێک هەبوو کە چەقییە ناو دڵم.
وێڕای هەموو ئەمانەش، کەچی هەر ژیانت خۆش دەویست، بە ویژدان بوویت، باوەڕت بە مرۆڤدۆستی هەبوو، ئەگەر دراوسێکەت برسی بووایە، نەتدەتوانی بە سکی تێرەوە سەر بخەیتە سەر سەرین. ئەگەر خوێن لە پەنجەی کەسێک بهاتایە، تۆ ئازارت پێ دەگەیشت. خۆت دەخستە ژێر باری کاری وەهاوە، کە پەیوەندیی بە تۆوە نەبوو. چونکە بەرگەی ستەم و ناعەدالەتیت نەدەگرت. هەر بۆیە هەرگیز لەگەڵ ئەو قسەیەدا تەبا نەبوویت، کە دەڵێت:هەر کەسە هەقی بەسەر کاری خۆیەوە هەیە. ئاوازی دەنگت لە دڵمدا دەنیشت. ئەوەم بەلاوە گرنگ نەبوو کە هەندێجار لەگەڵ قسەکانتدا نەبووم. تۆ پیاوی باران و زریان بوویت. تۆ هێندەی وتنی من بۆ شەڕی دونیا دەچم سەرچڵ بوویت. من لە تۆوە فێر بووم بڵێم نووری چاوم.
ساڵانێک تێپەڕین. بۆ ساتێک لە تەلەڤزیۆندا دەنگی هووها و هەڵدانی چەقۆ و چەتاڵ و دروشم وتنەوە... چ شتێک ببووە هۆی ئەو هەموو ناڕەزایی و توندوتیژییە؟! چی دەبوو گەر ڤیدیۆیەکت بە زمانی کوردی تۆمار بکردایە؟ دەتوت باهۆزێک هەڵیکردبوو، ئەقڵ کۆچی کردبوو. نۆرەی توندوتیژی بوو. تۆ بە خاکەکەی خۆتەوە وابەستە بوویت. گەرچی دەتوت:شەو من دەناسێ، هەندێجار دەمێنمەوە و هەندێجار دەڕۆم. کەچی هەر مانەوەت هەڵبژارد. هەست دەکەم هەموو خوو و خدەکانت لایەنێکی مرۆییان هەبوو. هاوڕێیەتییەکانی جاران، سفرە ئاشناکان، هەستکردن بۆ بەردەوامی. دیارە مردن لە مەنفادا مایەی ئازار بووە بۆ دڵت. ئاخر بۆچی ئەو وڵاتەی کە تا ئەو ڕادەیە خۆشت ویست، هێندە ئازاری دایت؟! سەیر لەوەدایە کەس وەڵامی ئەم پرسیارە نازانێت.
ئێستا نازانم لەو سەرەوە چۆن ئێمە دەبینیت؟ بەڵام هەواڵەکانمان زۆر دڵخۆشکەر نین. تەنانەت لەو تۆزە دیمۆکراسییەش کە بەدەستمان هێنابوو، پاشەکشێمان کردووە، بەخێراییەکی زۆریش. ئەوەتانێ دووبارە ڕەوایەتی بە سزای لەسێدارەدان دراوەتەوە. تۆیەک وتبووت:ئەی باڵندەکان، بەرەو زێدی من لە شەقەی باڵ بدەن، ئەوەتانێ لەسەر چیاکانم گوڵە ئەرخەوان شکۆفەیان کردووە. گوڵە ئەرخەوان نا، ئێستا هەرا و پێکدادانێکی سەیرە. دیمۆکراسییەکەمان بەرەوە نابووتی دەڕوات. بۆچی ناتوانین ببینە وڵاتێک، کە ژیان پیرۆز ڕابگرێت و تازە ناشتوانین ببین؟
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,702 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-06-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەلاتێ
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,702 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1200 KB 06-06-2023 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!