图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,508
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تێڕامانێک لە سنووربەزێنییەکانی حەسەن زیرەک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێڕامانێک لە سنووربەزێنییەکانی حەسەن زیرەک

تێڕامانێک لە سنووربەزێنییەکانی حەسەن زیرەک
ناونیشانی بابەت: تێڕامانێک لە سنووربەزێنییەکانی #حەسەن زیرەک#
ئامادەکردن: #عادل قادری#

گۆرانی، زمان و نەریت
ڕەنگە “قاچاخ” یەکێک لەو دەلالەتانە بێت کە بوونی ئێمە و بە تایبەتی کەلتووری سیاسیی ئێمەی لە درێژایی مێژوودا بەرجەستە کردبێتەوه، ‌ واتە؛ ئەم چەمکە تەنیا ڕەهەندێکی ئابووری نەبووە و نییە و لە مێژە باڵی بە سەر هەموو جومگەکانی بوونی کورددا کێشاوە. نیزام و چوارچێوەی دەلالەتیی قاچاخ لە پلەی یەکەم لەگەڵ وشەی “سنوور” و “پەڕینەوه”‌دا هاوپێوەند و تێکەڵە. واتە؛ قاچاخ، سنوور و پەڕینەوە لە ناو سیستەم و تۆڕێکی دەلالەتی و نیشانەییدا دەردەکەون کە بوونیان پێکەوە مانا وەردەگرێت. لێرەدایە قاچاخ دەبێت بە کردەیەکی دژەنۆرم و لادان لەو سنوورانەی کە ئەویدیی زاڵ و زاڵم بۆی کێشاوە و سنوور دەشکێنێت و پەڕینەوە بەرەو جۆرێک ڕزگاریی (تەنانەت ئەگەر کاتیش بێت) هەڵدەبژێرێت. ئاخێزگەی وشەی قاچاخ ئەوەمان پێدەڵێت؛ کە دەلالەتی سەرەکیی وشەکە کۆنکرێتتر و بەرهەستترە بە بەراورد لەگەڵ وشەگەلی وەکوو یاساغ و قەدەغە، کە ئەم دوو وشە هاوتایەش بە جۆرێک دیاریکردنی ئاڕاستە و دەلالەتی قاچاخ لە ناو سیستەمێکی یاسایی و دادوەرییانە دایە.
قاچاخ کردەوەیەکی ئێمە بووە بۆ درێژەدان بە بوون، هەلومەرجێک کە “دۆخی ئاوارتە (دانسقە) ”ی ئێمە پێ مانا دەکرێتەوە. کردەی قاچاخ تەنیا یاسایەکی نووسراو یان نەنووسراوی ناو ئەم دۆخە ئاوارەتەیە نەبووە کە دەسەڵاتە فاشیستییەکانی سەر جوگرافیای کوردستان دۆزی کوردیان پێ کپ و سڕ کردبێتەوە و بوونی کوردیان بەرەو داڕمان و لەناوچوونێکی هێواش و نەرم بردبێت، بەڵکوو لەم مێژووە پڕ گێرمە و کێشەیەدا قاچاخ بووە بە ئەکتێک، ڕێگایەک و بژاردەیەک کە گاڵتە بە و یاسا و سیستەمە دەکات کە دۆخ و دۆزی ئەوی بە باشی فام نەکردووە یان لە ئارەزووی سڕینەوەی تەواویی ئەو دایە. بۆیە یەکەم شتێک کە قاچاخ لە هەمبەریدا دەوەستێتەوە سیستەمی پێناسەکردن و دیاریکردنی سنووری جوگرافیی و ماناییە، سنووری دەلالەتیی یاساغ و قەدەغە تەنیا دەبێت بە بڕگەیەکی یاسایی ناو دامودەزگاکانی دەوڵەت کە نەک بۆ پێڕەوکردنی ئێمە بە مەبەستی ژیانێکی ئاسوودە و ئینسانی داڕێژراوە بەڵکوو بە پێچەوانەوە بۆ لادان لێی و پەڕینەوەی سنوورە بەرهەست و دەرهەستەکەی ئێمە فۆرموولە کراوە کە ئامانجی فیشەکەکانی ئەوان دیاریی بکات. بۆیە قاچاخ بەردەوام گرتن و تەقەکردن و کوشتنی بەدواوە بووە و یاساغ ئارەزووی کەویکردن و ڕامکردن و ملکەچکردن. بۆیە “قاچاخ” دەبێت بە ئەکتێکی سیاسیی و شۆڕشگێڕێ ئەگەرچیی هەموو کاتیش هەڵگری وشیاریی نەبێت.
بەهۆی ئەو ژیۆپۆلەتیکەی کوردستان و بێ ئاکامبوونی زۆرێک لە شۆڕشە کوردییەکان و فاشیزمی ڕۆژهەڵاتی و زۆر هۆکاری دیکە ئێمە ئانووسات ڕووبەڕووی هەر دوو حاڵەتی قاچاغ و یاساغ بووینەتەوە. واتە هەم وەکوو قاچاخچی ڕاوەدوونراوین و پێکراو و کوژراوین و هەمیش وەکوو قەوارەیەکی زمانیی، کەلتووریی و ئینسانیی تایبەت گومان لەسەر دەلالەتە ژێرەوانکێ و مەتەڵە خەوتووەکانی ناو زمانمان هەبووە و لە مێژە زمانمان بابەتێکی یاساغ و پەراوێزیی بووە، پەراوێزیی بە و واتایەی کە ئەگەر سەردەمانێک هەوڵێک دراوە بۆ داننان بەم زمانەدا هەوڵێک نەبووە بە ئاڕاستەی بەهادایین بە زمان و شوناسی نەتەوە یان ئیتنیک یان قەوارەیەکی جیا لە خۆیان بەڵکوو تاکتیک و فێڵێکی کوورتماوە بووە بۆ دیاریکردنی ئەو سنوورانەی کە یاساغیان کردووە و دەستنیشانکردنی خاڵە قەدەغەکان و لەناوبردنی قاچاخ. لەم حاڵەتەدا زمان دەبێت بە نیشانە و مۆرکێکی سیاسیی، کردەوە یان تایبەتمەندییەکی (کەلتووریی-ئینسانیی) کە لە پێوەندی لەگەڵ پلان و پێناسەکانی ئەویدیدا مانا وەردەگرێت.
لە سەردەمێکدا کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلتووری نووسراوەیی و پەڕتووکنووسی بواری وای پێ نەدەدرا و هیچ ژێرخان و بنەمایەک بۆ چەکەرەکردن و گەشەسەندنی بوونیاد نەدەنرا و قاچاغ و یاساغ بووە ئەوە گۆرانی کوردیی و گۆرانیبێژە کوردەکان بوون کە بە چالاککرنەوەی نەریت و ئێستاتیکا و جیهانبینیی مرۆڤی کورد سنوورەکان و ئەو تەلبەندانەیان تێدەپەڕاند و زمانی کوردییان وەکوو ماڵ و ڕەشماڵێکی کۆچەریی زیندوو و یاخیی ڕادەگرت، “حەسەن زیرەک” نموونەی ئەو سووژەیەیە کە زمان و دۆخی کوردیی درووستی کردووە و ئەویش زمانیی کوردیی گەشەونەشە پێداوە، وەکوو پێشتریش باسم کردووە؛ حەسەن زیرەک وەکوو مرۆڤێکی سوورریالی و بێ شوێن و ئاوارە دەتوانێت زیاترین پوتانسییەل و وزە بخاتە ناو زمانەوە و خودی ئەکتەکەشی بێت بە بابەتێکی تەواو سیاسیی، لێرەوە حەسەن زیرەک زیاتر ڕوخسارێکی شۆڕشگێرانە و سیاسیی وەردەگرێت تاکوو سیمایەکی زەقی فۆلکلۆر کە بێگومان ئەوەش لایەنێکی پتەوکەری ئەم دەرکەوتەیەیە.
“خاڵۆی ڕێبوار” و “خانمی ڕێبوار” دوو لە گۆرانیی و دەستەواژەکانی زیرەکن کە جیا لە ئامادەیی هاوکاتی ژن و پیاو لە ڕێگا و بەرجەوەنی ڕێبوارزەدەی زیرەکدا ئاماژەیەکی تەواوە بە سنووربەزێنی و سنوورشکێنیی زیرەک، قاوەخانەکان، دووکانەکان، ماڵەکانی سەر ڕێگا، مەزرا و بێستا، کانیاوەکان، پەناوپەسیوی کۆڵانان و ڕێگا و…هەموو ئەمانە لەگەڵ دەنگ و زمانی زیرەک بوون، ئەو داربەڕووی کەژەکان و شنەی بای لەگەڵ بووە، ئەسپی سپیی خەیاڵی لەگەڵ بووە، هونەرمەند “میدیا حسێن” کە باس لە کۆڕێکی گۆرانیی زیرەک لە #کەرکووک# و #گەرمیان# دەکات، دەڵێت؛ زیرەک لە هەر کوێ بایە گۆرانییەکەی بە زاراوە و شێوەزاریی ئەوێ دەوتەوە. ئەم تایبەتمەندییە پێمان دەڵێت؛ لە کۆی گۆرانییەکانییدا یەکانگیریی و یەکگرتووییەک لە دەربڕین و گۆکردندا هەبووە و ئاماژەیەکی دیارن بەو نەریتە قووڵ و ڕێشەییەی کە ئەو هەڵگریی بووە و شەڕی ڕەمزیی لەگەڵ سیستەمە قاچاخکەر و یاساغکەرەکان پێ کردووە و هیچ سنوورێکی نەناسیوەتەوە، ئەو سنوورە دەسکردانەی کە مۆدێڕنیتەی ڕۆژهەڵاتیی پاڕجە یەکانگیرەکانی هەللاهەللا و لەتوکوت کرد، لە جەوهەردا ڕەنگە ئەم تایبەتمەندییانە بۆ بوونناسی فۆلکۆر و شێوەئاوازیی کوردی بگەڕێنینەوە کە لێرەدا زیرەک دەبێت بە یەکێک لە زەقترین و دەرەوشاەترین سیماکانی. ئەو سنوورشکێنییەی ئەو لەنێوان پارچەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور یەکگرتوویی و یەکانگیریی زمانیی لای خۆی کۆ کردەوە و ئێستەش وەکوو سەرمایەیەکی گەورەی مێژوویی لە بەردەستی ئێمەدایە، خەیاڵی زمانیی و ئێستاتیکای ئەدەبیی و ڕۆحیی ئێمە پێی ئاو دەدرێ و باڵا دەکات، ئەگەر بەرەیەک دوای زیرەک دەیەوێت لەم شێوازە هونەرییە تێپەڕێت و تەعبیر لە شێوەی ژیان و داڵغە ئێستاییەکانی خۆی و شارێتی و مۆدێرنبوونی خۆی بکات ئەوە ئازادە بێگومان، بەڵام وەکوو هەمیشە کە ئێمە شتەکان چەواشە دەکەین تێنەگەیشتن لە نەریت و فڕێدان و بازدان بە سەریدا بە تێپەڕین و سەرووترڕۆشتن لە سونەت و نەریت دخۆی خەمڵاندووە، نموونەی هەرە دیاری ئەم بشێوەیی و وەهمە گەورەیە ڕوانینێکە کە گۆرانیبێژە نوێکان زۆربەیان بۆ زمان هەیانە و ئەو دەور و ڕۆڵەیە بۆ زمان و هەڵبژاردنی وشە و خەیاڵسازییدا بەکاری دێنن، لە بەندبێژیی ئێستەدا کە بووە بە فۆرمی زاڵی هونەری گۆرانیی کوردیی، بشێویی و پەرێشانییەکی تەواوی زمانیی بەرجەستە دەبێتەوە، بەیتبێژیی و شیعرەکانی لە نزمترین ئاستی وشیاری دایە و بێ هیچ فۆرمێکی ئێستاتیکایی و هونەریی و لە ئانووساتێکی لەناکاودا کە هیچ پێوەندیی بە زەینی ناوشیار و فیچقە و فوارەکانییەوە نییە و تەنیا لە ناو فەزایەکی موبتەزەڵ و سووکی گەعدەدا ڕوودەدات، دێتە ئاراوە.
زمان لێرەدا نە ئامرازی پێوەندییەکی ئێستاتیکاییە و نە ئامانجێکیشە لە خۆیدا بەڵکوو “زمان” تەنیا ئامێرێکە بۆ شەڕ، “شەڕە بەند!” ڕەنگە لێرەدا قووڵایی داڕمان و هەرەسهێنانی ڕۆحی نەتەوەیەک زەق بێتەوە کە ئەو هەموو شەڕەی بەسەردا هات و کارەساتگەلێکی وەکوو ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕەوی بە سەردا تاقی کرایەوە. بەپێی تێڕوانینێکی زمانناسانە ئەگەر نەتەوەیەک زمانەکەی شێوا و جومگە نەریتییەکانی بنکۆڵ و لەق بوو ئەوا لە پلەی یەکەمدا ئەخلاقی ئەو نەتەوەیە تووشی داڕمان و هەرەسیهێنان بووە. ئەم دۆخەی کە ئێستە بە ئاسانی لەسەر سیماگەلی ڕەمزیی وەکوو زیرەک و ناسری ڕەزازی قسە دەکرێت لەم قەیرانە ئەخلاقییەوە سەرچاوە دەگرێت کە بێگومان پێی لە ناو قەیرانێکی گەورەتر بە ناوی شوناس و ناسنامەدا داکوتاوە، شوناسێک کە فاشیزمی جۆراوجۆری ناوچەکە و دەسەڵاتە زاڵەکان بە سەر کوردستان شێواندوویانە و ئێستە بووە بە یەکێک لە سێبەرە ڕەمزیی و مەعنەوییەکانی ئەوان بەڵام لە ئاستێکی تراژیک کۆمیکدا.
وەکوو “نیچە” دەڵێت؛ ئەگەر لە چاڵێک بڕوانی ئەویش لە تۆ دەڕوانێت، چەند سەد ساڵ شەڕی جۆراوجۆر و بەرخۆدان و خۆڕاگریی کورد لە هەمبەر چاڵ و سیاچاڵی فاشیزمی جۆراوجۆر وایکردووە بەر تیشک و ئەفسوونەکانی بکەوین، وێنەکانی لە سەرماندا بزرنگێتەوە. ئەبێ بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە دۆزەخییە لە خۆمان بپرسین فاشیزم و شەڕە کوشندەکانی بۆ سڕینەوەی تەواوەتی ئێمە و میتۆدەکانی چی بەسەری “خود”ەمان هێناوە کە وەکوو سێبەرێکی ئەو هەر ماوەی جارێک نیشانەیەک لە داڕمان و هەرەسهێنان و سووک و چرووکی و گەندەڵییەکی بێ سنوور بەرهەمی دەهێنینەوە؟ هەڵهاتن لە ئەندێشەی فاشیزم و ڕزگاربوون لە بیرکردنەوە و میتۆدەکانی فاشێزم بە ئەندازەی چاوبڕینەچاوی قوربانیی لە جەللاد بۆ تێگەیشتن لە “بۆ؟” گەورەکە و هەروەها قووڵبوونەوەی جەللادی بچوک لە جەللادی گەورە بۆ فامیی مانا و پێگەی خۆی گرینگ و چارەنووسسازە.
فاشیزم ئێمەی بێگانە کرد لەگەڵ زمان و نەریتمان، ئەنفال بە قووڵی و چڕێ لەسەر گوندەکان پیادەکرا، ئەو شوێنەی سەرچاوەی بزۆزیی و گەشە و ڕۆحی زمان بوو، فاشیزم لە پلەیەکی بەرز مانا و پێگەی ئەدەب و هونەر و زمانی کرد بە ئامێر و ئامراز بۆ ڕۆحی چڵێس و ڕامنەکراوی خۆی، ئێمەی لەخۆ نامۆ کرد، شارە گەورەکانی پەرەپێدا، نۆرمێکی ئەخلاقیی بێ ڕێشە و مێژووی پەرە پێدا و ئەم ڕوخسارانەی درووست کرد کە بە دەربڕینێکی زۆر پێکەنیناوەی و زمانپەشێوانەوە پێیان دەڵێن؛ هونەرمەندی میلللی! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览704
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-06-2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 07-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on07-06-2023
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):07-06-2023
URL
此产品已被浏览704
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,508
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!