دیزەیەک کەیبانوو بیشکێنێ تەقەی نایە.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ) ، گۆشتی قاورمە (سوورکراوە) ی تیاهەڵدەگیرێت، کەیبانوو: ژنی ماڵ، ئافرەت لە ماڵدا لەکاتی کارکردندا کەلوپەل بەکاردێنێت، هەندێک جار لەدەستی دەشکێ، پەندەکە مەبەست لەوەیە ئەگەر ژن لە ماڵدا خۆی زەرەرێک بدات، خۆی نایبژێرێت. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بە هەڵە زیان لە خۆی بدا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 701 times