图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,056
图片 106,673
书籍 19,294
相关文件 97,290
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی دەنگدان لە تورکیا ڕەهەندێکی جیهانی هەیە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی دەنگدان لە تورکیا ڕەهەندێکی جیهانی هەیە؟

بۆچی دەنگدان لە تورکیا ڕەهەندێکی جیهانی هەیە؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی دەنگدان لە تورکیا ڕەهەندێکی جیهانی هەیە؟
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەحفەر#

بۆچی ڕۆژێکی مێژوویی لە تورکیا: بۆچی دەنگدان لە تورکیا ڕەهەندێکی جیهانی هەیە؟
ئەمڕۆ 14 ی ئایاری 2023 ئەستێڵی مێژوو گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی بۆ تورکیاو ناوچەیی بۆ گەلانی ناوچەکەو جیهانی بۆ خۆراوا لە خۆ دەگرێت. ملیۆنەها کەس لە تورکیا دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان: زیاتر لە (64.1) شەستو چوار ملیۆن و سەت هەزار هاونیشتمانیی تۆمارکراون، دەنگەکانیان دەخەنە ( 191.885) سەتو نەوەت و یەک هەزار و هەشت سەت و هەشتاو پێنج سندووقەوە. هەر دەنگدەرێک دوو دەنگ دەدات؛ یەکێک بۆ سەرۆک، یەکێکیش بۆ ئەو پەڕڵەمانتارەی هەڵیدەبژێرێت، هەریەکەیان بۆ ماوەی (5) ساڵ نوێنەرایەتی خەیاڵدان و مافەکانی دەنگدەرانی تورکیا دەکەن. بەدیاریکراوی (30) پارتی سیاسیی و (150) کاندیدی سەربەخۆ بۆ بە دەستخستنی (600) کورسی پەڕڵەمان کێبڕکێیەکی تووند دەکەن. پێنج بلۆکی فرە حزبی لە کاندیدکردنەکەدا هەن: هاوپەیمانی گەل، هاوپەیمانی نەتەوە، هاوپەیمانی باوباپیران، هاوپەیمانی کرێکاری و ئازادی، هاوپەیمانی یەکێتی هێزە سۆسیالیستەکان.ئەمەی لەسەرەوە باس کرا؛ تەنیاو تەنیا وەک زانیاریی و شرۆڤەیەکی ڕۆژنامەوانییە. ئەوەی پێویستە توێژەرێک بە دوایدا بگەڕێت ئەوەیە؛ لە دوای بیستو چوار کاتژمێری دیکەوە تا چەند ساڵێکی دیکە چی لە تورکیا ڕوودەدات و کاریگەرییە هەمەجۆرەکانی بۆ ناوچەکە و جیهان چی و چۆن دەبێت؟
=KTML_Bold=بۆچی تورکیا حاڵەتێکی تایبەتە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا؟=KTML_End=
سیفەتەکانی وەک: پێگەی جوگرافیی، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئایینی، سیستەمی سیاسیی، کاریگەریی لەسەر جەمسەرگیریی ناوچەیی و جیهانیی لە تورکیا وەک هیچ کام لە (196) دەوڵەتەکەی دیکەی جیهان نییە. لە سوید هەڵبژاردن دەکرێت، تەنیا چوار حیزبن و ململانێیەکی دیاریکراویان هەیە لەنێوان پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی، حیزبی ناوەند، چەپەکان، سەوزەکان. هەموو شەن و کەوەکە لەوێدا تەواو دەبێت. یان لە یابان تەنیا دوو حیزبن؛ حیزبی دیموکراتیی (مینشینتو) کە لە (2009) ەوە پارتی فەرمانڕەوایە، لەگەڵ پارتی دووەم کە حیزبی کە لیبراڵ- دیموکراتەکانن (جیمینتو) و دیدێکی کۆنزێرڤاتانەیان هەیە: ئیتر لێرەدا قسەو باس و حیکایەت تەواو دەبێ. بەڵام لە تورکیا وانییە. ڕەهەندەکانی ئێجگار زۆرن.
– ڕەهەندی ناکۆکی لەسەر گۆڕینی شوناس و ناسنامەی تورکیا، ئایا عیلمانییەتێکی خۆراوایی (هاوشێوەی ئەوەی فەڕەنسا واتە؛ لایستێ) بێت یان ناسنامەیەکی کلاسیکی ئیسلامیی و بادانەوە بە ئاڕاستەی سەرکردایەتیکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یاخوود ئیسلامێکی میانەڕەوی-پراگماتیکی وەک ئەو مۆدێلەی ئاکپارتی کە لە (2002 ەوە تا 2015) بە سەرکەوتوویی هێنای.
– ڕەهەندی کودەتا: لە (1960 ەوە تا 1997) سەرباز چوار حکومەتی هەڵبژێردراوی ڕووخاندووە: بە کودەتاکانی ساڵانی 1960 و 1980 و بە بڕیاری سەربازی لە ساڵانی 1971 و 1997. ئەوەی ئەم جارە وەک سیناریۆیەک (ئەگەرێک) ئەگەر ڕووبدات هاوشێوەی ئەو کودەتایە دەبێت کە (63) ساڵ بەر لە ئێستا بە دیاریکراوی ئەم بەروارەی ئێستا ڕوویدا؛ لە 27 ی ئایاری 1960 دا یەکەم کودەتای کۆماری تورکیا ڕوویدا، لەلایەن گرووپێکی 38 گەنجی ئەفسەری سەربازی تورکیاوە ئەنجامدرا، کە لەدەرەوەی زنجیرەی فەرماندەیی سەربازی مامەڵەیان دەکرد. ئەنجامەکەی دوورخستنەوە و لە داردانی سەرۆکوەزیران «عەدنان مەندەریس» بوو.
– ڕەهەندی ئیسلامی سیاسیی. لە ساڵی (1973) ەوە تا ئەم چرکەساتەی (2023) ئیسلامی سیاسیی خەونی گەڕانەوەی هەیە بۆ زاڵکردنی وتار و قەڵەمڕەویی خۆی لە تورکیا. هەموو جارەکانیش بە سەرکردایەتی باوکی ئیسلامی سیاسیی «نەجمەدین ئەربەکان» ئەمە دەکراو، هەموو جارەکانیش دەستەڵات بە بیانووی سەرپێچیی دەستووریی و تۆمەتی گۆڕینی ئاڕاستەی بیریی دەوڵەت حیزبەکانی دەداخرا، تا دواتر «حیزبی ڕەفاه» و پاشان «فەزیلە» و ئینجا «سەعادەت»، ئینجا #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# لە پشتی باخچەکەی مامۆستاکەی «ئەربەکان» ەوە لە حەوشەکە هاتە دەرەوەو حیزبی دادو گەشەپێدانی تورکیی لە ( 14 ی ئابی 2001) دا بە ئەمیندارێتی «فاتیح شاهین» و سەرکردەکانی وەک «بینالی یەڵدرم» و «عەبدولحەمید غەول» پێکهێنا. ئەگەر تێبینی مێژووەکە بکەین، هەرکاتێک هێزێک ویستوویەتی ناسنامەو شوناسی کۆمەڵگەو دەوڵەتی تورکیی بگۆڕێت، کودەتا ڕوویداوە (ئەوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان) ، بۆیە دەبینین کاراکتەرێکی وەک تورکوت ئۆزاڵ- Turgut Özal لە سییستمەکەدا سەرکەوتوو بووە لە ماوەی (1983 تا 1989) سەرۆکوەزیران بوو، ، لە (1989 تا 1993) سەرۆکی تورکیا بووە: هێڵێکی ناوەندیی گرتبوە بەر. بۆ ئەوەی دەرگای تورکیا بەرەو ڕووی خۆراواو کۆمپانیاکانیان بخاتە سەر پشت، بە شەوان لەگەڵ وەبەرهێنە ئەوروپییەکاندا مەی دەخواردەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەو نوخبەی ترادیشناڵی ئایینی لە خۆی ڕازی بکات، بە ڕۆژ لە مزگەوتەکاندا نوێژی دەرکرد.
=KTML_Bold=پێگەی جوگرافیی تورکیا ڕەهەندە ستراتیجییە هەستیارەکەیە=KTML_End=
ئەو ناوچانەی تورکیا لینکی جوگرافیی ڕاستەوخۆی لەگەڵیدا هەیە، لە هەموو ڕوویەکەوە دڵی جیهانن: تورکیا لە قەوقاز، لە ناوچەی بولقان و دەریای ڕەش، تورکیا وەک پۆستێکی گەورەو گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئاسیادا، تورکیا وەک بۆردەرێک بۆ ئەوروپا کە خوازیارە هەموو (هەموو شتێک) هەموو هێڵێکی وزە بە خاکی تورکیادا بچێتە ئەوروپا نەک چەند دانەیەک. تورکیا لە دەریای سپی ناوەڕاست (میدیتریانە- Mediterranean) یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکان. لەم ناوچەیە یەکێک لە کێشە هەرە گەورە- مێژووییەکان لەنێوان یۆنان و تورکیا لە لایەک، هەموو ئەوروپاو تورکیا لە لایەکی تر بە هەڵواسراویی ماوەتەوە کە کێشەی دوورگەی قوبرسە. لەم ناوچەیە لووتکەی گازیی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست هەیە کە هەموو وڵاتانی ناوچەکەی تێدایە جگە لە تورکیا. لەم ناوچەیە کێشەی سووریا و لیبیا هەیە، لەم ناوچەیە کێشەی لوبنان و ئیسرائیل هەیە، کێشەی کۆچبەر هەیە، کێشەی فەلەستین و ئیسرائیلیش هەیە. لە هەموویاندا تورکیا بەشێکی گرنگی قسەکردن و هاوکێشە ئەمنی و سیاسییەکان بووە.
لە هەموو ئەمانەدا، حیزبی فەرمانڕەوا کە ئاکپارتییە بە ڕێبەرایەتی ئەردۆگان لە ساڵی (2010) ەوە سەرئێشەیەکی گەورەی بۆ ئەوروپاو ئەمریکا درووست کردووە. ڕۆژێک لەگەڵ ئیسرائیل ناکۆکی و وتاری زبری هەیە کە لە (2010 ەوە تا ئێستا) پەیوەندییەکانی تورکیاو ئیسرائیل نەگەیشتونەتەوە ئاستی متمانەیەکی تەواوەتی. ڕۆژێک لەگەڵ میسر، ڕۆژێک تورکیا وەک ئەندامی سەرەکی ناتۆ دەچێت مووشەکی ئێس-400 لە ڕووسیا دەکڕێت. ڕۆژێک لەگەڵ #پەکەکە#و #یەپەگە#. ڕۆژێک وا دەزانێ ئەمریکا پۆلیسی ئەوە بە زۆر دەیەوێت «فەتحوڵا گویلەن» ی ڕادەست بکاتەوە. ڕۆژێک هەڕەشەی دەرگاکردنەوە لە کۆچبەران دەکات تا بگەنە ئەوروپا. ڕۆژێک لە سووریاوە گرووپی چەکداریی دەبات لە ئاوەکانی سنووری یۆنانەوە دەیان پەڕێنێتەوە بۆ لیبیا! ڕۆژێک هەڕەشە لە یۆنان دەکات و دەڵێت: بەم زووانە، دەمەو بەیانێک بۆتان دادەبەزین. ڕۆژێک بە شازادەی سعوودییە دەڵێت: قەسابەکەی سعوودییە!
هەر بۆیە، هەموو ئاماژەکان لەسەرەتاوە تا ئێستا وایە؛ کە جیهان دەیەوێت ماڵاوایی لە سیاسەتەکانی ئەردۆگان بکات. بۆ وێنە؛ باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنکارا بە فەرمی لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردندا سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانی میللەت «کڵیچدارئۆگلۆ» ی کرد و سەرۆکی هاوپەیمانی کۆمار «ئەردۆگان»ی توڕە کرد. میدیا ئەمریکی و ئەوروپییەکان بە ئاشکرا باس لە پێویستی کەوتنی ئەردۆگان لەم هەڵبژاردنەدا دەکەن. جیهان پێویستی بەوە نییە دەوڵەتێکی کاریگەریی وەک تورکیا ڕەفتاری شۆڕشگێڕانەی هەبێت، بەڵکوو پێویستی بە دیبلۆماسییەتێکی سەقامگیر و نەزمێکی نوێی بازرگانیی ئازاد هەیە.
=KTML_Bold=شڵەژانە ئابوورییەکان=KTML_End=
بە پلەی یەکەم، پرسە ئابوورییەکان دەبنە هۆی خستنی ئەردۆگان؛ تورکیا پێگەیەکی گەورەی ئابووریی هەیە و ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی جیهانییدا هەیە. پێش ساڵی (2002) پێگەی ئابووریی تورکیا لە (160) هەمینەکاندا بوو، ئیمڕۆکە بووەتە (19) یەمین پێگەی ئابووریی جیهان، ئەندامە لە گرووپی (G-20) . بەڵام ئەم ئابوورییە تووشی داخورمان و شڵەژان بووەتەوە. لیرەی تورکی دە ساڵ بەر لە ئێستا (150) لیرە بەرانبەر (100) دۆلار بوو، ئیمڕۆکە (1960) لیرە بەرانبەر (100) دۆلاری ئەمریکییە. وڵاتێکی وەکوو ئێراق لە (2023) دا یەدەگی بانکی ناوەندییەکەی (100) ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، کەچی تورکیا یەدەگەکەی (19.99) ملیار دۆلارە (واتە کەمتر لە 20 ملیار دۆلارە) ئەوەش، دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی دوو ساڵدا سێ جار سەرۆکی بانکی ناوەندیی لە تورکیا گۆڕاوە. هەڵاوسانی ئابووریی پێویستە (4٪) بێت تا (10٪) یش تاڕادەیەک لە بارودۆخێکدا ئاسایی وەردەگیرێت، کەچی لە تورکیا گەیشتۆتە (80٪) ! حکومەتەکە خۆی دەڵێ بێکاریی (10٪) ە بەڵام زۆر سەرچاوەی دیکە دەڵێن تا سەروو (20٪) ە. لە دواهەمینیاندا، بوومەلەرزەکەی سەرەتای (2023) بووە هۆی گیانلەدەستدانی (50000) پەنجا هەزار کەس لە وڵاتەکەدا، کە بە پێی بانکی نێودەوڵەتی بوونیادنانەوەی بینا داڕووخاوەکان پێویستی بە زیاتر لە (100) ملیار دۆلارە.
خاڵێکی گرنگ نابێت لە بیر بکرێت، ئەوەیە کۆمەڵگەی تورکی کۆمەڵگەیەکی تەواو ئاوێتەیە؛ تۆ بچیتە ئەڵمانیا، نەرویج، ئەمریکا لەمسەر بۆ ئەوسەری وڵاتەکە ئەڵمانیاو نەرویج یان ئەمریکا دەبینیت. بەڵام لە تورکیا وانییە: لە #ئامەد# کورد دەبینی، لە عەنتاب و ئەدەنە عەرەبی مورتوربەکراو لەسەر کورد و تورک دەبینی، لە کۆنیا کەشێکی ئایینی هەیە، لەئێستانبوڵ جیهان بەگشتی و خۆراوا بە تایبەتی دەبینی، لە ئەنکارا نەزمێکی هێمن و زانستخواز دەبینی، لە ترابزۆن وا دەزانی ڕووسیاو جۆرجیات بینیوە، لە ئیزمیر چەپێکی- عیلمانیی تائەندازەیەک ڕەگەزپەرست دەبینی. لەناو هەموو ئەمانەدا تارمایی گویلەنییزم دەبینی، گویلەنییەکان، وەک بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی، ئایینی، بازرگانیی ئۆرگانیزەکراوی تورکیی بەردەوام لە بۆسەی ئاکپارتی و ئەردۆگاندان. گویلەنییەکان لەگەڵ ئەوەی قەدەخەکراون، چەندین زانکۆ، نەخۆشخانە، دامەزراوەی پەروەدەیی و دارایی بەهێزیان لە شوێنە جیاوازەکانی دەرەوەی تورکیادا هەیە، لۆبییان هەیە، ئەزموونیان لە ناو سیستەم و دامەزراوەکانی تورکیادا هەیە. بابزانین کۆمەڵگەیەکی وەها کێ هەڵدەبژێرێت: ئەوەی لە کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن چەپکە گوڵی لەسەر مەزاری ئەتاتۆرک دانا «کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ» یاخود ئەوەی سەردانی مزگەوت و ئایا سۆفیا ی کرد «ڕەجەب تەیب ئەردۆگان»؟!
=KTML_Bold=دەرئەنجامەکە فەوزایە=KTML_End=
ئەردۆگان زۆر نزیکە لە کەوتن، دەرچوونەوەی بە «سەرۆک» ی تورکیاش مەحاڵ نییە. ئەو سیاسییەکی تەواو لێزان و کاریگەرە. بەڵام تەحەداکانی بەردەمی یەک و دووان و سیان نیین. ناحەزەکانی لە گەنجە بێکارەکانی تورکیاوە، لە زیندانەکانەوە، لەوانەی مافیان پێشێلکراوە لە ئازادیی ڕادەربڕیندا دەست پێدەکات، بە جەهەپەو #هەدەپە#و پەکەکەو یەپەگەو گویلەنییەکان گەرمتر دەبێت، بە تووڕدانی لەلایەن ئەمریکاو بەریتانیاو ئەوروپاوە کۆتایی دێت.ڕۆیشتنی ئەردۆگان لە دەستەڵات بۆ کورد باش بێت یان نا: سەرئەنجامی ئەم دۆخە لە تورکیا هیچ نییە جگە لە پشێوییەکی گەورەو چەند ساڵە..کڵیچدار ئۆغلۆ کە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی میللەت دەکات بیباتەوە: دەبێت چاوەڕێی فەوزای ناو هاوپەیمانێتییە شەش قۆڵییەکەی لەلایەک، گەڕێکی تری دژایەتی ئاکەپەو ئەردۆگان لەلایەکی تر بکات. ئەردۆگانیش بیباتەوە دەرئەنجامەکە هەر فەوزاو دڕودۆنگیی ناوچەیی و جیهانیی و ناوخۆیی دەبێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览455
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 10-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on10-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):10-06-2023
URL
此产品已被浏览455
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,056
图片 106,673
书籍 19,294
相关文件 97,290
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!