הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,582
תמונות 106,359
ספרים 19,230
קבצים הקשורים 96,823
Video 1,368
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان

پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان
ناونیشانی بابەت: پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ ئاستەنگەکان، لێکەوتەکان، ڕاسپاردەکان
=KTML_Bold=“پوختەی جێبەجێکار”=KTML_End=
پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پێچەوانەن لەگەڵ دۆخی ئابووریی و دارایی دا، تا پیشەسازیی نەوت و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان پێش ئەکەوێت، قەیرانی دارایی و گرفتەکانی خەڵکیش زیادئەکەن!. لە ناوەڕاستی (2021) داین، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە (470 ) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم ئەهێنێت. ئایا چی ڕێگرە لەوەی کە ئەم بڕە بگەیەنێتە (900) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا؟.
یەکەم؛ گرفتەکانی بەردەم زیادکردنی ئاستی بەرهەمی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
جگە لەوەی پابەندی ئۆپیک هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنان و هەناردەکردن. شەش کێشەی سەرەکی لە بەردەم پیشەسازیی نەوتیی هەرێمی کوردستاندان، هەر ئەو فاکتەرانەش مەترسیین لە بەردەم یەدەگ و سەرچاوەی سرووشتیدا؛
یەک؛ دیرۆکی گەنەڵ ئینێرجی تورکی و کێڵگەی تەق- تەق.
کێڵگەی تەق تەق لە ساڵی (2006) ەوە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە. لە ساڵی (2015) ەدا بە نزیکەیی (15000) پانزە هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە. بەڵام بە تێکڕا لە ساڵی (2020) دا ئاستەکەی دابەزیوە بۆ (9670) نۆ هەزار و شەش سەت و حەفتا بەرمیلی لە ڕۆژێکدا بەرهەم هێناوە، ئەمە جگە لە بە هەڵواسراوی مانەوەی هەندێ ئەکتیڤیتی وەک هەڵکەندن -Drilling لەو ماوەیەدا. لە چارەکی چوارەمی (2020) دا تێکڕای بەرهەم هێنانی ڕۆژانە کەمی کردووە تا ئەوەی گەیشتووەتە (7610) حەوت هەزار و شەش سەت و دە بەرمیل.
لەگەڵ هاتنی (2021) دا لەچوارچێوەی پرۆگرامی دەستوەردان لە (بیر) ەکاندا کە بەرهەمهێنانی زیادکردووە لە بیرەکانی (TT-20z) و (TT-34y) دا. بەڵام لە کۆی گشتی دا ئاستی بەرهەمهێان لە کێلگەکە زیاتر دابەزیوە بۆ (7000) حەوت هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا{1}.
لە کۆتا یەکشەممەی مانگی شوباتی 2016 دا، لە درەنگانێکی شەودا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گەنەڵ ئینێرجی کە پێشوتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بریتش پیتریۆلیۆم -BP بووە “تۆنی هایوارد -Tony Hayward ” زەنگی تەلەفۆنەکەی لێ دەدات، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیایە و هەواڵێکی ناخۆشی پێیە “بەهای کێڵگە نەوتییەکە زۆر لەوە کەمتر دەرچووە کە ئێمە بیرمان لێ کردبووە و… “. لە کاتێکدا کۆمپانیاکەیان نزیکەی (9) ساڵە کار دەکات لە هەرێمی کوردستان، کاتژمێرێک دواتر بەرەو نیوە شەوە، کۆمپانیا بەیاننامەیەک بەرەو بۆرسەی لەندەن (London Stock Exchange ) بڵاوئەکاتەوە. تیایدا جاڕی ئەوە دەدات کە کێڵگەی (تەق-تەق) لە کوردستانی ئێراق نیواو نیو یەدەگەکەی کەمی کردووە. ئینجا ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوتیش هاڕەی کردووە بەهۆی شەڕو قەیرانی #داعش#ەوە. لە (98) ی ساڵی (2013) نەوت نرخەکەی گەیشتووە بە (43) لە (2016) دا.
پێدانی ئەم هەواڵە ناخۆشە لە نیوەشەودا بە سەرۆکی گەنەڵ ئینێرجی وایکرد (1) یەک ملیار دۆلار لە پشکەکانی لەدەست بدا، کە ئەکاتە 1/3 یەک لەسەر سێی بەهای کۆمپانیاکە. دوای ئەمە گەنەڵ پیاچوونەوەیەکی گشتی سەربەخۆی لەسەر کێڵگە نەوتییەکەی (تەق- تەق) ئەنجام دا، دەرکەوت لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی یەدەگەکەیدا هەندێ بیر لە کێڵگەکەدا ئاو و نەوت تێکەڵ دەکات {2}.
لەمەش سەیرتر ” هایوارد” سەرۆکی گەنەڵ ئینێرجی (Ganel Energy) یە، کە بزنسمانێکی بەریتانیی تەمەن (64) ساڵەیە، دکتۆرای لە جیۆ-ساینس لە زانکۆی ئیدنبۆرگ خوێندووەو، لە ساڵی (1982) ەوە لەگەڵ بی پی- BPکارئەکا، لە کۆڵۆمبیا گەران و پشکنینی ئەنجامداوە. لە (2011) سەرۆکایەتی بی پی لە بەریتانیا بە جێدەهێڵێت و، ئەبێتە کەسی بەڕێوەبەری یەکەمی گەنەڵ ئینێرجی و لە کێڵگەی (تەق -تەق) دا تەقە لەژیان و کۆمپانیاکەی هەڵئەسێت.
دوو؛ کەموکوورتی و گرفتە جیۆلۆجییەکان.
لەسەرەتاوە کۆمپانیا نیودەوڵەتییەکان وەها بۆی ئەچوون کە گەڕان و پشکنین- Exploration زۆری پێ ناچێ و تێ ناچێت، جگە لەوەش داتای گەورە و هەڵەیان لە بواری یەدەگ دا پێوترابوو، کەهاتن لە هەندێ کێڵگە بەو جۆرە نەبوو، وەک لە کێڵگەکانی کێوەچرمەڵە و بەردەڕەش و تازە و …تادوایی. کۆمپانیاکان پارەیەکی زۆریان خەرج کرد، دواتر وازیان لە کارەکە هێنا. جگە لەوەش بەشێکی زۆر لە کێڵگەکان، بەتایبەت کێڵگە سەرەکییەکان ئەکەونە ناوچە شاخاوییەکانەوە زیاتر لە (2000) مەتری پێویستە تا بگاتە دەرهێنان، یان هەندێ جار خەزاناتەکان تووشی تێکپژان و خراپبوون بوونەتەوە وای کردووە نا – ئارامییەک درووست بێت لە کێڵگەکەدا و کۆمپانیاکە یەدەگ و خەزانەکەشی لەدەستداوە، وەکوو لە ئاکری بیجل و بەردەڕەش و هەندێ شوێنی تر{3}. بەدڵنیاییەوە دیاردەو کێشەی جیۆلۆجی دیکەش هەن (لەمە زیاتر لە بواری تایبەتمەندی ئێمەدا نییه) .
سێ؛ مەترسییە ئەمنییەکان.
ئەمە زۆر ترسناکە. جاری واهەبووە دەوڵەتێک مینایەکی لەدەستداوە بە هۆکاری شەڕو تێکچوونی ئاساییش، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تەواوی یەدەگەکەی لەدەست بجێت. بەتایبەتی لەدوای ساڵی (2017) ەوە بەردەوام ویستێک هەبوەو هەیە؛ لەلایەن ئێران و تورکیا و ئێراقەوە کورد لە پرسی وزە دووربخرێتەوە (لە باشوورو ڕۆژاوای کوردستان) .
لەدوای ڕیفڕاندۆم، یان (16 ی ئۆکتۆبەری 2017) ەوە هەرێمی کوردستان (350) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لەدەستدا. دوای ئەم لەدەست دانەش، هێشتا بەشێکی گرنگی ئەو کێڵگانەی هەرێم گرێبەستی لەسەر کردوون و، کۆمپانیاکان وەبەرهێنانی تیائەکەن بۆ “هەرێمی کوردستان” ئەکەونە ناو جوگرافیای ناوچە دابڕاوەکانەوە. بۆ نموونە کێڵگەی (خورمەڵە) یەکێکە لە (5) کێڵگە سەرەکییەکەی “نەوت” لە هەرێم بەڵام لای بەریتانیا و تورکیا و لە نەخشەشدا ئەکەوێتە ناو سنووری جوگرافیای کیڵگەی کەرکووکەوە. هەروەها سەرەکیترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی گاز کە جیهان چاوی تێ بڕیووە “کۆرمۆر- Kor Mor ە لە سنووری شارەدێی قادرکەرەمی کۆن، تەنیا (20 ) خولەک لە دووز #خورماتوو#ەوە دوورە!. ئێستا شارەدێکە لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە، بەڵام پێشوتر ڕژێمی #بەعس#ی تیابوو، حکومەتی بەعس خستبویە سەر (قەزای دووز) و دووزیشی خستبووە سەر پارێزگای “سەڵاحەدین”. بە هەمان شێوە کێڵگەی پەڵکانە یان #گەرمیان# لە هەر ئاڵۆگۆڕ و جموجوڵێکی ئێران یان میلیشیاکاندا بە ئاسانی ئەکەونە بەردەم مەترسی لەناوچوون. پەڵکانە سەر بە#خانەقین# و دیالەیە. بەڵام هەرێم مامەڵەی بەو ناوچانەوە کردووە (هەڵبەت هەموو ئەو ناوچانە بێ هیچ ئەملاولایەک سەر بە خاکی کوردستانن) .
بەم شێوەیە هەر گۆرانکارییەک لە سیستەمی ئاساییشی هەرێمایەتی یان ئێراق دا، یاخود هەر هەنگاوێک بێ بیرکردنەوەی ورد لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لێکەوتەکەی لەسەر ئاساییشی کێڵگە نەوتیی و گازییەکان ئەبێت و، یەدەگێکی زۆر لەدەست دەچێت.
چوار؛ کێشە لە جۆرێتی خام و هەروەها نا-چونیەکی نەوتەکە دا هەیە.
لە زۆر شوێندا نەوت و غازو کۆندینسەیت هەیە، یان نەوتی قوورسە…و…ئیتر بەو شێوەیە. ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان درووست ئەکات.
پێنجەم؛ نرخی نەوت متمانەی لەسەر ناکرێت.
لەبازاڕی ئابوورییدا هەمیشە هەڵگەڕانەوە لە نرخدا ئەگەرێکی کراوەیە. لە پڕ لە دوای گرێبەستێک نرخی “نەوت” دائەبەزێت یان بە پێچەوانەوە… تادوایی. ئەمەش پەیوەندی بە ئاستی بەرهەمەوە هەیە.
شەشەم؛ دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و یەدەگ بەهۆی کۆمپانیاکان و پێشبینی هەڵەوە.
لە دوای ساڵی (2015) ەوە بەهۆی دابەزینی نرخ و پێشبینی هەڵەو شەڕی داعش و … تا دوایی. چەندین کۆمپانیا یان کێڵگەکان و کوردستانیان بەجێهیشت، وە یان دابەزینی ئاست و توانای کێڵگەکان و داخورمانی بیرەکانیان ڕاگەیاندووە، یاخود بەهۆی بێ ئەزموونی کۆمپانیاکانەوە.
ئەمانە نموونەیەکن لەناوی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا (2011 بۆ 2021) دەستیان لەکارکردن لە کێڵگەکان هەڵگرتووە بە هۆکاری جۆراوجۆر؛
1- ئەفرین پی ئێڵ سی (Afren PLC) کێڵگەی بەردەڕەشی جێهێشت. ئەم کۆمپانیایە ساڵی (2004) لە لەندەن دامەزراوە (دامەزرێنراوە!) وەک کۆمپانیایەکی سەربەخۆی بواری بەرهەمهێنانی نەوت. دواتر بووەتە ئەندام لە بۆرسەی لەندەن. لە ساڵی (2015) لە لیستی بۆرسەکە کراوەتە دەرەوە {4}.
2- کۆمپانیای مۆڵ Mol PLC ، دەستی لە کێڵگەو بیرەکانی Akri -Bijeel و باکرمان هەڵگرتووە لە سەرەتای جانیوەری (2016) دا. مۆڵ گرووپ کۆمپانیایەکی فرەڕەگەزی هەنگارییە لە بواری نەوت و گازدا، ئۆفیسی سەرەکییان لە بودابێستە{5}.
3- کۆمپانیای ئۆیەل سێرچ (Oil Search Ltd) کێڵگەی تازەی بەجێهێشتوە {6}. ئەمە کۆمپانیایەکی بواری نەوتە لە وڵاتی “بابوا گینیای تازە- Papua New Guinea” ئەکەوێتە باشووری زەریای هێمن هاتووە بۆ کوردستان.
4- کۆمپانیای شاماران لە ساڵی (2012) خۆی کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنا لە بلۆکی پەڵکانە و عەربەت، لەبری ئەوە بە پێی گرێبەستەکە (PSC) بڕی (25) ملیۆن دۆلاری داوە بە حکومەتی هەرێم{7}. ئەم کۆمپانیایە “ShaMaran Petroleum Corp” کەنەدییە و بەشێوەیەکی گشتی تەنیا لە کوردستان وەبەرهێنانی نەوت ئەکات. ئێستا لە کێڵگەی ئەتروش (یەکێکە لە کێڵگە سەرەکییەکان) ئۆپەرەیشن ئەکات.
5- دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەڵ ئینێرجی کێڵگەی غازیی سومەیڵ تەنیا لەدوای (90) ڕۆژ لە کارکردن لە (2014) بە جێ ئەهێڵن و لە (2016) بۆی ئەگەڕێنەوە{8}.
6- گازپرۆمی ڕووسی لە سێپتەمبەری (2017) دەستیان لە بلۆکی #هەڵەبجە# هەڵگرت بەڕێوەبەری گشتی گازپرۆم ڕایگەیاند “لەمە زیاتر کارکردن و پەرەپێدان لە بلۆکی هەڵەبجەدا ناکرێت”.{9}.
7- ئەکسۆن مۆبێل کێڵگەکانی قەرەهەنجیر و بێتواتە و ڕۆژهەڵاتی عەربەتی بەجێهێشت لە ساڵی (2017) ەدا {10}.
8- ئۆرێکس پیتڕۆڵیۆم –Oryx Petroleum کۆمپانیایەکی نەوتی کەنەدییە لە (2010) دامەزراوە. سەیری بکەیت؛ لە (2016) دا (202) ملیۆن بەرمیل یەدەگی خەمڵاندووە کەچی لە (2017) ەدا بووە بە (122) ملیۆن بەرمیل!. بۆیە کارەکانی لە کێڵگەی دەمیرداخ و زێی گەورە دا ڕاگرتووە {11}.
9- گۆڵف کیستۆن – Gulf Keystone petroleum لە شێخ عادی و بەر بەحر کارەکانی ڕاگرتووە و دواتر ئەبدەیتی کردۆتەوە.
10- گاز پڵەس –کەڵەکەن –Gas Plus Khalakan لە ساڵی (2014) نەوتی لە کێڵگەی شیوەشان دۆزییەوە، لە (2016) دەستی بە بەرهەمهێنان کرد. سەرەتا (10000) دە هەزار بەرمیلیان بەرهەم ئەهێنا، لە پلانیاندا بوو بیکەن بە (30000) سی هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە (2018) ئاستی کێڵگەکە دابەزی بۆ (4000) چوار هەزار بەرمیل و، دواتر بوو بە (800) بەرمیل و پاشان بۆیان دەرکەوت ئەمە بۆ کاری بازرگانی ناشێت واتە non-commercial field ە، بۆیە وازیان لێهێنا {12}.”زۆر کۆمپانیاو کێلگەی دیکە هەن، کارەکانیان ڕاگرتووە، یان بەتەواوی کوردستانیان بەجێهێشتوو، یاخود…تادوایی “
حەوتەم؛ ئاڕاستەی بەرهەم و هەناردەکردن جیاوازە.
ئەمەش یەکێکی ترە لە گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی بەرهەمهێنانی “نەوت” لە هەرێمی کوردستاندا. بۆ نموونە، جاری واهەیە لەسەری مندا ئەوە هەیە نەوتەکەمان بەرینە سەر دەریای سپی ناوەڕاست بە بۆڕی و ببینە بەشێک لە هاوپەیمانیتی قوبرس و یۆنان و فەرەنسا و میسر و ئیسرائیل و بەریتانیا و ئەمریکا “کە ئەمانە هەموویان لەسەر ئەم حەوزەیە کۆبوونەتەوە”. بەڵێ‌م لە مێشکی پەڕڵەمانتارێکدا ڕەنگە وابێت کە ئەوەی هەیە بیدەین بە سۆمۆ بیفرۆشێت. لەملاوە، سەیرئەکەیت ئێران خۆی دووەم یەدەگی غازی سرووشتییە لەدونیادا، کەچی ئێمە بەتەنکەر بڕێک لە غازی کۆرۆمۆر ئەبەین بۆ ئێران، لاولاوە لە ئەندێشەی ئەرکدارکراوانی سیاسەتی نەوتی کوردستاندا ئەوە هەیە ئێمە هێڵەکەمان داوە بە ڕووسیا لە گواستنەوەوە تا ئەگاتە بە بازاڕکردن!، لە لایەکی ترەوە هێڵی بۆڕی (کوردستان- جەیهان) سکاڵای دادگای پاریسی بەسەر هێناوین. ئیتر بەم شێوەیە هەرێم نازانێت لە کوێوە نەوت بفرۆشێت. ناچار بایی ئەوە هەبێت بیفرۆشێت بە کڕیارەکانی وەک ئیسپانیا و ئیتاڵیا و کۆریا و هیندستان و ( ئیسرائیلیش ئەمان ئەیدەن بە دوو کۆمپانیا کۆمپانیاکانیش ئەیدەن بە ئیسرائیل) .
دووەم؛ سەرنجێک بۆسەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان
ئەگەر بەوردی سەرنج بدەیت، کنە بکەیت و بەدوای ناو و کارو جموجوڵ و ئەزموون و ساڵی دامەزراندنیاندا بگەڕێیت (ئێمە ناوی هیچ کۆمپانیایەک ناهێنین، بەڵام بەشێکی زۆریان وان) کە بێ ئەزموونن، یان بازرگانی کورد لە بەریتانیا و کەنەدا و وڵاتانی دیکە دایمەزراندوون بۆ ئەوەی فریای بۆندە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکەوێت. بەشێکیان ڕێک تەمەنیان هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم (2006) یان ساڵێک پێشووتر یان دواتر دامەزراون. بەشێکی تریان کورد و کەسانی دەستەڵاتدار هێناونی و گرێبەستی بەرهەمهێنانی بۆ کردوون، لەبەرانبەردا کەسەکە کە حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکەی بەیەک گەیاندووە دەیان ملیۆن دۆلاری وەک بۆنیس و کەمیژن بۆ خۆی وەرگرتووە و، چەندین کەسی نزیکی خۆی لە کۆمپاکەدا بە مووچەی بەرز دامەزراندووە.
جگە لە هەموو ئەمانە، دامەزراندنی کۆمپانیایەک لە بواری “نەوت” یان بوارەکانی تردا، لە وڵاتانی خۆراوا بەگشتی و ئەوروپا بەتایبەتی تەنیا (200) دووسەت دۆلاری تێ دەچێت، هەرکەسێک دەچێت و بە ئاسانی تۆماری دەکات لەو وڵاتانە و، وێب سایتێک بە کۆمەڵێک بابەتی قەرەباڵەخ و دروشم و وێنەی سەرنجڕاکێشەوە دائەنێت. ئینجا دێتەوە لە ئێراق چەندین تەندەر و گرێبەست وەرئەگرێت و هاوبەش بۆ خۆی پەیدائەکات. لەبەرانبەردا بۆ دامەزرزاندن و تۆمارکردنی یەک کۆمپانیای بواری خزمەتگوزاریی نەوتی لە ئێراقدا پێویستی بە بڕی (3) سێ ملیار دینار هەیە. ئیتر ئەمە هۆیەکی ئاشکراو دیارە کە بۆچی کەرتی نەوتی نیشتمانی پێش ناکەوێت.
سەرباری ئەمانەش، کۆمپانیا نەوتییەکان چەندین گرفتی دیکەیان هەیە لە وڵاتانی خانەخوێ دا، لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت، بۆ نموونە لە ڕووی فەلسەفییەوە جیاوازیی چینایەتی درووست ئەکەن. لەڕووی تێچووە وە تێچوویان زۆرە، پارەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییەکان (CSR) نادەن بە پێی گرێبەستە نەوتییەکە. کۆمپانیا هەیە دوو ساڵە پارەی پیترۆدۆلاری نەداوە بۆ خزمەتی ئەو لادێ و شارەدێ و قەزایانەی تێیدا کارئەکات. بەڵێندەر (کۆنتراکتۆر) ەکان لەناو کۆمپانیاکە و دەرەوەی کۆمپانیاکەوە کۆمپانیای دیکەیان دامەزراندوە و خۆیان فەرز ئەکەن لەو ناوچانەی کێڵگەکانی لێیە، بە بیانووی عەشایەری یان ئەمانە خەڵکی سنوورەکەن و ئەبێت (100) کەسیان بۆ دابمەزرێت. ئەم (100) کەسەش هەمووی نەخوێنەوار یان پسپۆڕی بوارەکە نییە، ئینجا دوای ماوەیەک کە دەوڵەمەند ئەبن هەرخۆیان لە پشتەوە دەست ئەکەن بە داوەتکردنی خزم و کەس و بۆڵ بۆڵ ئەکەن کە خزمەتی ناوچەکە نەکراوە و ڕێ لە تەنکەرەکان ئەگرن و دەستەواژەی سەیر بەکاردێنن، هەرخۆیان دەچن کێشەکە چارەسەر ئەکەن بەرانبەر ئەوەی لە پشتەوە بەڵێنی چەند ئیمتیازێکیان ئەدرێتێ…تادوایی.
سێیەم؛ گازی سرووشتی؛ بەرهەمهێنان، بەکارهێنان، بەفیڕۆدان.
لەم (ناوەڕاستی 2021) ەدا، هەرێمی کوردستان نزیکەی (3500) مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا لە وەزری گەرما و سەرمادا زیاد دەکات، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت “لەم گەرمایەدا خواست لەسەر کارەبا بۆ نزیکەی (4600) مێگاوات زیادیکردووە”. ئەمەش بڕێکی ئێجگار زۆرە بۆ هەرێمێکی بچکۆلانە کە پیشەسازیی و کارخانەی گەورەی بەرهەمهێنانی نییە.
هەرێمی کوردستان، لە زۆر ڕووەوە بەدەر نییە لەوەی لە ئێراق ئەگوزەرێت، بەتایبەتی لە بەکارهێنانی ناوخۆیی (استهلاک محلی) و بە فیڕۆدان دا. هەموو سەری کاتژمێرێک لە ئێراقدا بەبەهای (290) هەزار دۆلار گاز دەسووتێت و بەفیڕۆی دەدات، واتە ڕۆژانە (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانەش دەگاتە زیاتر لە (2.5) دوو ملیارو نیو دۆلار. ئەمە دۆخی وڵاتێکە کە یەدەگی گازە سرووشتیییەکەی بە (126.7) تریلیۆن پێ سێجا مەزەندە ئەکرێت و ساڵانە (700) ملیۆن م3 گاز دەسووتێنێت و بەفیڕۆی دەدات.
بانکی جیهانیی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند؛ ماوەی چوار ساڵی لەسەر یەکە ئێراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانە دێت، کە زۆرترین گازی سرووشتی دەسووتێنن. چوار یەکەمەکە بریتین لە؛ ڕووسیا، ئێراق، ئەمریکا و ئێران. بەتەنیا ئەو چوار وڵاتە 45٪ی کۆی گازی سووتێنراو لە جیهان پێکدەهێنن، ئەوان ساڵانە (150) ملیار مەتر سێجا گاز دەسووتێنن{13}.پرسیارەکە ئەوەیە ئەوانی دیکە گاز دەسوتێنن چونکە وڵاتی پیشەسازیی گەورە و بەرهەمهێنانی گەورەی هەمەجۆریان هەیە، ئێراق ئەم گازە ئەسوتێنێت. بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە؛ ئێراق ڕۆژانە (18.5 تاوەکوو 19 ) هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام خواست بۆ کارەبا (28) هەزار مێگاواتە، هاوکات (85٪) ی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە گاز و بەرهەمەکانی هاوتای دەبەستن. دواجار، ئەو پشتگوێخستن و کەمتەرخەمییەی لە سێکتەری گازی سرووشتیی ئێراقدا هەیە، جگە لەو زیانە داراییە، بەردەوام ئێراقی چاو لە دەست و ڕێی ئێران کردووە، ئێرانیش هەمیشە ئێراقی وەک سەرچاوەی دابینکردنی دۆلار بینیووە، یەکێک لە ڕێگەکانی دابینکردنی دۆلاریش بۆ ئێران، هەناردەکردنی گاز و کارەبایە بۆ ئێراق. “بیژەن زەنگەنە”، وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت “کارەبای ئێراق بە گازی سرووشتی ئێران کاردەکات”، ئەوەش بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ کەرتی وزەی ئێران ناودەبات {14}.
=KTML_Bold=ئەبێت چی بکرێت؟=KTML_End=
=KTML_Bold=ڕاسپاردەکان=KTML_End=
پێش هەموو شت ئەبێت پلاتفۆرمێکی هەمەلایەنە سازبدەین سەبارەت بە پڕۆسە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان. لە بەرەنجامی ئەوەوە دەردەکەوێت کە پێویستە بە تەواوی پڕۆسەکەدا بچینەوە؛
ئەلف؛ گرێبەستە نەوتییەکان. گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم شێوازی بەشداری و بەرهەمهێنانە (PSC) ، بەپێی گرێبەستەکە پارە لەنێوان حکومەت و کۆمپانیاکاندا دابەش ئەکرێت. ئەوەش لەبەرەنجامی بێرو- بڕۆیەکی زۆری بیرکارییانە بە پێی فاکتەری ئاڕ (R- Factor) . کەلێن و کەموکوورتی زۆر تیادا دەردەکەوێت، لەوانە تێچووی کۆمپانیاکان کەم بکرێتەوە، دەستکەوتی حکومەت و موڵکانەی تیادا ڕەچاو بکرێت. کوالێتی کۆمپانیاکان و ئەزموونی کارکردنیان بە جۆرێک بێت کە کۆمپانیاکان بەشێوەی (زانستی –ستاندار) نەوت دەربهێنن، نەک کێڵگەکان وێران بکەن و ژینگەی ناوچەکان بشێوێنن بە شێوەی ئاسۆیی نەوت دەربهێنن کە ترسناکە.
با‌و؛ شێوازی دەرهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
جیم؛ پاڵاوتن و پاڵێوگەکان. بە پێی یاسای ژمارە (22) ساڵی (2017) ی تسیبەت بە نەوت و گاز لە پەڕڵەمانی کوردستان دەرچوێنراوە، لە هەرێمی کوردستان (3) پاڵێوگەی فەرمی و یاسایی، #زاخۆ# و خەبات و بازیان هەیە. کەچی سەدان پاڵێوگەی دیکەی نا-یاسایی کراونەتەوە!.
دال؛ هەناردەکردن ( لە هەناردەکردنەوە ئیتر ئەبێت بیر لە ئاساییشی هەرێمایەتی و هاوپەیمانێتی سیاسیی بکرێتەوە) .
واو؛ ئینجا بازاڕیکردن و بازار دۆزینەوە بۆ کاڵاکە.
نون؛ ئینجا لۆبی کردن بۆ سیاسەتی وزە و دۆزی نەتەوەیی کوردستان.
سەرچاوەی پێویست کە لەم پەیپەرەدا بەکارهێنراون.
{1}. Genel Energy (2021) https://genelenergy.com/operations/production/taq-taq/
{2}. Reuters (2016) How Hayward’s Genel lost its Kurdish oil reserves
https://www.google.com/…/mobi…/article/amp/idUSL5N18N3S4
{3} Robin Mills, ‘A rocky road and Kurdish oil and independence’ (Iraq Energy Institute, 19 February 2018)
{4}. Reuters (2014) Afren expects operations at Barda Rash oilfield to resume by end-October.
{5}. Mol Group (2016) . Relinquishment of the AKRI-BIJEEL block in the Kurdistan Region of Iraq https://molgroup.info/…/relinquishment-of-the-akri…
{6}. Oil and gas Journal (2017) . Oil Search exits Middle East, will focus on Papua New Guinea.
https://www.ogj.com/…/oil-search-exits-middle-east-will…
{7}. ShaMaran Petroleum (2012) , ShaMaran Petroleum Finalises Agreement With KRG to Relinquish Pulkhana and Arbat Blocks in Kurdistan.
https://shamaranpetroleum.com/…/shamaran-petroleum…/
{8}.Trading and operation Update’ (Genel Energy plc, 20 January 2016) http://www.genelenergy.com/…/genel-trading[1]and…
{9}. EnergyTerminal (2017) Gazprom Neft quits Halabja oilfield in northern Iraq. https://www.aa.com.tr/…/gazprom-neft-quits-halabja…/582
{10}. Bousso and Dmitry Zhdannikov, ‘Chevron drills oil well in Iraqi Kurdish area after the two-year gap: sources’ (Reuters, 20 September 2017) https://www.reuters.com/…/chevron-drills-oil-well-in…
{11}. Ron Bousso (2016) , ‘Shrinking oil reserves crimp Iraqi Kurdistan’s allure’ . Reuters.
{12}. Mediterranean Institute for Regional Studies (2019) , Stubborn Kurdish Petroleum Resources: Surveying Actual data and investigating the declared Numbers. Prepared by Bahrooz Jaafar and Hemn wali. Working paper. P: 25.
{13}. The World Bank (2021) Seven Countries Account for Two-Thirds of Global Gas Flaring
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 538
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כלכלה
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 11-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئەمیر سیراجەدین ) ב- 11-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ئەمیر سیراجەدین ) על: 11-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 538
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,582
תמונות 106,359
ספרים 19,230
קבצים הקשורים 96,823
Video 1,368
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.609 2!