چەمی چەمی، نەچەمی بۆ چەمی
چەمی: چەمانەوە، چەمی: چۆم لە یەکگرتنی چەند جۆگەلە ئاوێک پەیدا دەبێت و بەهۆی بوونی ئاوەوە دەبێتە لێرەوار و جەنگەڵ و زەڵکاو و دارستان، شووڵی داری (شووڕە دار) لەبەر ناسکی زۆر ئاسان دەچەمێنرێتەوە بۆ گۆپاڵ و قەڵانگ و شووڕی جۆراوجۆری درووستکردنی تلیانە و زەمبیلە و قەڵتارە و بەرچنە و تاد، چەمانەوەی شووڕەدار کراوە بە ئیدیۆم و بۆ گونجانی ژن و مێرد بەکارهاتووە، ئەگەر گونجان گونجان، ئەگەر نەش گونجان با لەیەکتری جیاببنەوە و لە ناو کۆمەڵگەدا هەوڵی بەدەستهێنانی ژیانێکیتر بدەن، بۆ ئەوە وتراوە: چەمی چەمی، نەچەمی بۆ چەمی. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 289 gånger