ژن هەیە ژنە، ژن هەیە ژانە، ژن هەیە خەمیری نۆ تەشت نانە.
خەمیر: مەبەست لەو هەویرە ترشە هەڵگیراوەیە کە دەکرێتە ناو هەویری شێلراوی تازە و پێی هەڵدێت، چونکە هەویڕێک هەڵنەیەت، نانی باشی لێناکرێتەوە، پەندەکە بەراوردە لەنێوان ژنی باش و خراپ، هەندێک ژن هەیە، بەهۆی ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییە خراپەوە بۆ درووستکراوە، ڕەفتاری خراپ دەنوێنێت و بە ژنی خراپ دادەنرێت، هەروەها ژنیش هەیە، دۆخی خێزانی باشی هەیە، باش ڕەفتار دەکات، لە پەندەکە دا ژنە باشەکان بە خەمیری هەویر چووێنراون کە خێزان باش بەڕێوەدەبەن. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,032 مرة