پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,270
وێنە 106,532
پەرتوک PDF 19,255
فایلێن پەیوەندیدار 96,966
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەدام ساڵی لەدایکبوونی ساختەکرد
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەدام ساڵی لەدایکبوونی ساختەکرد

سەدام ساڵی لەدایکبوونی ساختەکرد
ناونیشانی بابەت: سەدام ساڵی لەدایکبوونی ساختەکرد
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

بەگوێرەی ژمارەیەک بەڵگەنامە، دیکتاتۆری “ئێراق” سەدام حسێن دوای کودەتای بەعسییەکان و گەیشتنی بە لوتکەی دەسەڵاتی حیزبی و حکومی، ڕۆژ و ساڵی لەدایکبوونی خۆی ساختەکردووە، تاوەکوو تەمەنی خۆی لەگەڵ تەمەنی هاوژینەکەی هاوتا بکات، لەو کاتەشەوە تا ئێستا ساڵی لەدایکبوونی بووەتە (28/نیسان/1937) .
سەدام حسێن (1937 - 2006) ، دوای ئەوەی لە ساڵی (1979) بووە سەرۆک کۆماری ئێراق، ساڵانە لە ڕۆژی (28/نیسان) دا ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی لە شار و شارۆچکەکان و لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەچوو. لەکاتێکدا بەپێی بەڵگەنامەکان، نە لەو ڕۆژەی مانگی نیساندا لەدایکبووە، نە لەو ساڵەشدا کە کردبووی بە ساڵی لەدایکبوونی.
=KTML_Bold=“لەدایکبوونی سەدام لە سێ‌ بەڵگەنامەدا”=KTML_End=
بەپێی بەڵگەنامەی تۆماری لەدایکبوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شارستانی/ کەرخ لە ساڵی (1957) ، ڕۆژی لەدایکبوونی سەدام بە (1/7/1939) تۆمارکراوە، هاوشێوەی زۆرێک لە هاووڵاتییانی ئێراق کە ڕۆژی لەدایکبوونیان دیارنییە، ڕۆژی (1/تەمموز) بە ڕۆژی لەدایکبوونی دیاریکراوە. کەواتە وەکوو لەو بەڵگەنامەیەوە دەردەکەوێت، سەدام لە (1939) لەدایکبووە، بەڵام دواتر (28/نیسان) کرا بە ڕۆژی لەدایکبوونی. بە و هۆیەوە ساڵانە هەموو میدیاکانی ئێراق لەو ڕۆژەدا ئاهەنگیان بۆ دەگێڕا، خەڵکیش بڕوایان بەوە هێنابوو کە ئەوە ڕۆژی لەدایکبوونێتی. بەڵگەنامەیەکی دیکە کە ساڵی لەدایکبوونی سەدام ساغ دەکاتەوە، نووسراوێکی ناوەندی کەرخە کە بەهەمانشێوە ساڵی لەدایکبوونی سەدامی بە (1939) دیاریکردووە. ئەو بەڵگەنامەیەش لە ژمارە (761) گۆڤاری (ئەلف با) لە (27/نیسان/1983) لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە. گۆڤارەکە لەو ژمارەیەدا بیست و یەک لاپەڕەی بۆ بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی سەدام تەرخانکردووە، کە تیایدا ژمارەیەک چاوپێکەوتنی لەخۆگرتووە بۆ باسکردن لە هەموو لایەنەکانی کەسایەتی سەدام، لەنێویاندا چاوپێکەوتن لەگەڵ “خەیروڵا تڵفاح” خاڵی سەدام. ناوبراو دەڵێت؛ سەدام لە ساڵی (1937) لەدایکبووە. سێ‌ مانگ پێش ئەوەی (حسێن مەجید) ی باوکی بمرێت، داوای لە باوکم کردبوو ساجیدە بکاتە هاوژینی سەدام، چونکە لەو کاتەدا ئەوە داب و نەریتی کەسوکارمان بووە، دوای مردنی باوکی، سەدام و دایکیم بردە ماڵی خۆم، دایکی سەدام بووە خانمی ماڵ بە و پێیەی خوشکی گەورەم بوو. سەدام لە ماڵی مندا پێگەیشت و مایەوە، تا ئەو کاتەی ڕۆیشت بۆ ماڵی ئیبراهیم حەسەنی باوکی بەرزان.
یەکێکی دیکە لە بەڵگەنامەکان، پەڕتووکەکەی “فوئاد مەتەرە”، ئەو لە سەروەختی دەسەڵاتی سەدامدا، پەڕتووکێکی بە ناونیشانی (صدام حسین: ڕجل و قضیة و المستقبل) بڵاوکردەوە، تیایدا ساڵی لەدایکبوونی سەدامی بە (1937) دیاریکردووە. بەڵام بەبێ‌ ئەوەی بەخۆی بزانێت کەوتووەتە لێکدژییەکی ڕوونەوە، چونکە دەڵێت؛ لەو ساڵەدا کە بیرۆکەی گۆڕینی بزووتنەوەی بەعسی عەرەبی بۆ حیزب لەلای “میشێل عەفلەق” لە دیمەشق لە پێگەیشتن نزیکببۆوە، سەدام حسێن کە بە هەتیوی لەدایکبوو بوو لە هەشت ساڵی نزیک کەوتبووەوە، هێشتا نەچووبووە قوتابخانە، چونکە خێزانەکەی دەیانویست ببێتە جوتیار وەکوو هەموو جوتیارەکانی دیکەی گوندەکەیان.
لێکدژی قسەکەی مەتەر لەوەدایە بزووتنەوەی بەعسی عەرەبی لە ساڵی (1947) گۆڕا بۆ حیزب. لەو ساڵەشدا “سەدام حسێن کە بە هەتیوی لەدایکبوو بوو لە هەشت ساڵی نزیک کەوتبوەوە”. کەواتە ئەمە دەریدەخات سەدام لە (1939) لەدایکبووە.
بەوتەی ئەو نووسەرە، ئەو کەسەی چارەنووسی سەدامی گۆڕی، عەدنان خەیروڵای کوڕە خاڵی سەدام بوو. چونکە عەدنان هاوتەمەنی بوو، کاتێ‌ باسی قوتابخانەی بۆ کرد، هەروەها چۆن دەستی بە نووسین و خوێندنەوە و وێنەکێشان کردووە، ئەوەش سەدام حسێنی هاندا لەگەڵ خزمەکەیدا بچێتە شارۆچکەی “تکریت” تا لەوێ‌ بچێتە قوتابخانە، ئەمەش بە یەکەم یاخیبوونی سەدام لە ویستی خێزانەکەی دادەنرێت کە لەو کاتەدا لە ناوچەی شوەیش دەژیان. پێدەچێت لە پاداشتی ئەو هاندانەدا بووبێت، کاتێک سەدام بووە سەرۆک کۆمار، عەدنان خەیروڵای کرد بە وەزیری بەرگری. لەمیانی وردبوونەوە و سەرنجدان بە قوڵی لەو بڕگەیە، زیاتر مێژوی لەدایکبوونی ڕاستەقینەی سەدام حسێن ڕووندەبێتەوە و مێژووە ساختەکە پوچەڵ دەکاتەوە. چونکە لای هەمووان ڕوونە بزووتنەوەی بەعسی عەرەبی لە ساڵی (1947) گۆڕا بۆ حیزب، واتە ئەو ساڵەی سەدام حسێنی بێباوک تەمەنی لە هەشت ساڵی نزیک کەوتبووەوە. کەواتە سەدام لە (1939) لەدایکبووە، هەر لە هەمانساڵدا بووە کە عەدنان خەیروڵا تڵفاحی کوڕە خاڵی سەدام، هانیداوە بچێتە قوتابخانە. بەتایبەتی ئەگەر بێت و بزانین کە عەدنان خەیروڵا لە (1940) لەدایکبووە، لەکاتی مردنیشیدا کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زۆر باسیان لەو ساڵە دەکرد، بۆیە درووستە بڵێین؛ عەدنان هاوتەمەنی سەدام بووە و جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا نەبووە. چونکە ئەگەر سەدام لەدایکبووی (1937) بووایە، ئەوا جیاوازی تەمەنیان دەیکردە دوو ساڵ. لەلایەکی دیکەوە “حەنا بەتاتوو” لە پەڕتووکەکەیدا (ئێراق: شیوعییەکان و بەعسییەکان و ئەفسەرانی ئازادیخواز) ، لە زیاتر لە شوێنێکدا مێژووی لەدایکبوونی سەدامی بە (1939) دیاریکردووە، لەمەشدا کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی ئێراقییەوە و خۆی بە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان و تەتەڵەکردنی بەڵگەنامەکاندا ماندوو نەکردووە.
=KTML_Bold=“بەعسیبوون و کوشتن”=KTML_End=
سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە حیزبی بەعسەوە، فوئاد مەتەر لە پەڕتووکەکەیدا دەڵێت؛ سەدام حسێن لە کۆتاییەکانی ساڵی (1957) دا، تەمەنی بیست ساڵێک دەبوو، هاتە ڕیزەکانی حیزبی بەعسەوە. هەروەها فلەیح حەسەن جاسم، ئەندامی سەرکردایەتی هەرێمی حیزبی بەعس و وەزیری پیشەسازی، دەڵێت؛ من لە ساڵی (1956) چوومە ڕیزی حیزبی بەعسەوە، سەدام ساڵێک دوای من هاتە ڕیزی حیزبەوە، ئێمە بە نەوەی دووەمی حیزب دەژمێردرێین.
سەدام دوای ئەوەی دەبێتە ئەندامی حیزبی بەعس، بە هاندانی خەیروڵا تڵفاحی خاڵی یەکەم، تاوانی کوشتن ئەنجام دەدات، ئەویش کوشتنی خزمێکی خۆیان بووە بەناوی (سەعدون تکریتی) کە ئەندامی حیزبی شیوعی بووە و پلەکەی لە سوپادا جێگری ئەفسەر بووە. سەعدون سەر بە عەشیرەتی (ئەلبو ناسر) بووە، لەکاتێکدا سەدام و خەیروڵا بانگەشەی ئەوەیان کردووە سەر بە و عەشیرەتەن. سەدام حسێن، بەهۆی تێکەڵابوونی بە کاری حیزبایەتی نەیتوانیوە زانکۆ تەواو بکات و ببێتە خاوەنی بڕوانامە، چونکە لە ساڵی (1959) کاتێک خوێندکاری قۆناغی ناوەندی دەبێت بەشداری لە هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم دەکات، لەو ڕووداوەدا بریندار دەبێت و پاشتر ئێراق بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە وڵاتی میسر، لە قاهیرە لە ناوەندی (قەسر نیل) قۆناغی ناوەندی تەواودەکات و پەیوەندی بە کۆلێژی مافی زانکۆی قاهیرەوە دەکات، بەڵام خوێندنەکەی تەواوناکات و لە (1963) دەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. لە ئێراق لە نووسینگەی جوتیاران دەستبەکار دەبێت و خوێندنەکەی تەواوناکات. لە (1964) زیندانی دەکرێت و لە زیندانەوە درێژە بە خوێندنەکەی دەدات، بەڵام ناتوانێت قۆناغی دووی زانکۆ ببڕێت، چونکە لە ساڵی (1966) لە زیندان هەڵدێت و هەتا کودەتای حەڤدەی تەمموزی (1968) خۆی لە چاوی دەسەڵاتداران دەشارێتەوە.
=KTML_Bold=“بۆچی تەمەنی خۆی گۆڕی؟”=KTML_End=
سەدام حسێن لە ساڵی (1979) ساڵی لەدایکبوونی خۆی گۆڕی، ئەو هۆکارانەی ناچاریانکرد دوو ساڵ بۆ تەمەنی زیاد بکات، بۆ ئەوە بوو تاوەکوو تەمەنی هاوتای تەمەنی هاوژینەکەی (ساجیدە خەیروڵا) بکات، چونکە بەم گۆڕانکارییە ویستی ڕێگای پرسیارکردن لە بەردەم نەیارەکانی دابخات، دەترسا ئەم باسە ببێتە بابەتێک لە شەقامی ئێراقیدا، یاخود ببێتە بابەتێکی ڕۆژنامەوانی و میدیاکاران پرسنی خۆیانی پێ‌ تێربکەن، چونکە لە نەریتی خێڵەکی ئێراقدا دەگمەن بووە پیاو لەگەڵ ژنێکدا هاوسەرگیری بکات کە تەمەنی لە خۆی گەورەتر بووبێت، تەنیا ئەگەر لە حاڵەتێکی ناچاریدا نەبووبێت، هەرچەندە ساجیدە کچە خاڵی سەدام بووە، بەڵام پڕۆسەی هاوسەرگیرییان بە ئاسانی مەیسەر نەبووە، لەو پێناوەشدا سەدام هەوڵێکی زۆری داوە. چونکە ساجیدە پێگەی خۆی لە سەدام بە بەرزتر بینیووە، بەهۆی ئەوەی باوکی ساڵی (1941) بووەتە ئەفسەر، پاشان لە (1958) دا کراوەتە بەڕێوەبەری مەعاریفی لیوای بەغدا (واتە؛ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئێستا) . لەکاتێکدا لەو دەمەدا سەدام لە دۆخێکی پەراوێزخراو و فەرامۆشیدا لە ماڵی خزمەکانی دەژیا، هاوسەرگیری سەدام و ساجیدە لە دوای کودەتای بەعسییەکان لە هەشتی شوباتی (1963) ڕوویدا، دوای ئەوەی گەنجە شەقاوە دەرکراوەکە بووە بەرپرس لە نووسینگەی جوتیاران، ساجیدە ملکەچی فشارەکان بوو. بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەش پێنج منداڵ بوو، دوو کوڕ و سێ‌ کچ بەناوەکانی: عودەی، قوسەی، ڕەغد، ڕەنا، حەلا.
=KTML_Bold=“ناونانی سەدام”=KTML_End=
لەبارەی ناونانی سەدامەوە بیروڕای جۆراوجۆر هەیە. بە جۆرێک “خەیروڵا تڵفاح” لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ گۆڤاری (الف با) دەڵێ‌؛ من ئەو ناوەم لێنا، ئەوەش لە پێکدادانەوە وەرگێڕاوە، بەڵام ڕۆژنامەی (الجمهوریة) لە پاشکۆیەکی تایبەتدا کە بۆ ژیاننامەی سەدام حسێن تەرخانیکردبوو، دەڵێت؛ ئەحمەد عەبد هاوسەری یەکێک لە پورەکانی سەدام ئەو ناوەی لێناوە. سەبحە تڵفاح دوای مردنی مێردی یەکەمی، لە ماڵی خوشکەکەی (دایکی دەحام) دەمایەوە و سەدام ڕۆژەکانی یەکەمی تەمەنی لەو ماڵەدا بەسەربرد، ئەحمەد عەبد (باوکی دەحام) ناوینا سەدام. لەلایەکی دیکەوە “فوئاد مەتەر” لە پەڕتووکەکەیدا دەڵێت؛ حەسەن مەجید مامی سەدام ئەو ناوەی لێناوە. مەتەر دەڵێت؛ لە ژیانی سەدامدا چوار کەسایەتی شوێنێکی گەورەیان لە ویژدانی سەدامدا هەبووە، کە یەکێکیان دایکی بووە کە ناوی تەواوی سەبحە تڵفاح مەسڵەت ئەمیر عومەرە، چونکە کاتێک سەدامی بووە، باوکی لەدەستداوە و ئەویش لە سکی دایکیدا بووە. بە و هۆیەوە حەسەن مەجیدی مامی ناوی ناوە سەدام، نووسەری پەڕتووکی (حکومة القریة) ، دەڵێت؛ کارێکی ئاساییە کەسایەتییە دیارەکانی گوندی عۆجە لە بابەتی ناولێنانی سەرۆکدا پێشبڕکێ‌ و ڕکابەری یەکتر بکەن، چونکە سەدام بووە پیاوێکی دەسەڵاتدار و هەمووان دەیانویست خۆیانی لێ‌ نزیک بکەنەوە. ئەگەر وەکوو دانیشتووانی گوندەکەی لە سەرەتای تەمەنیدا دەیانویست، سەدام وەکوو جوتیارێک بمابایەتەوە و نەگەیشتایە بە لوتکەی دەسەڵات، ئەوا قسە و باسەکان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا دەبوون.
* زانیارییەکانی نێو ئەم ڕاپۆرتە لەم پەڕتووکەوە وەرگێڕاوە: طالب الحسن: حکومة القریة‌: فصول من سلطە النازحین من ڕیف تکریت، دار الحکمە، بغداد، الطبعة‌ السادسة‌، 2014، لاپەڕەکانی (341 - 349) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 284 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 26-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 26-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 26-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 284 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,270
وێنە 106,532
پەرتوک PDF 19,255
فایلێن پەیوەندیدار 96,966
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.344 چرکە!