پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران 01
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران 01

پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران 01
ناونیشانی بابەت: پۆرترێتە ڕاستەقینەکەی باوکی هەژاران 01
ئامادەکردن: #ستیڤان شەمزینی#

ئەم شیکارە ساڵێک لەمەوبەر بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی “#نەوشیروان مستەفا#”وە نووسراوە. لەهیچ جێگەیەک بڵاونەکراوەتەوە. پێمان وایە درگای وتوێژێکی زانستی دەکاتەوە. پڕۆسەی نەتەوەسازی وابەستەیە بە بیناکردنی تەواوی چەمک و مەدلولەکانی نەتەوایەتی.. کولتووری هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی بۆ ئەو چەمکانە، زەرورەتی درووستکردنی نەتەوەیەکی هاوچەرخی کوردییە.
خوێندنەوەیەکی شیکاری زانستی بۆ چەمکی “باوکی هەژاران” و پڕۆسەی تەقدیسکردنی نەوشیروان مستەفا…
“لەوانەیە ئێمە مێژوومان بیر بچێتەوە، بەڵام مێژوو ئێمە لە بیر ناکات”
فریدریک جیمسن
سەرەتا:
ئەمڕۆ دوو ساڵ تێپەڕی بەسەر مردنی “نەوشیروان مستەفا”دا. لەنێو ئەو فەزا تەوتەمپەرستیی و مردووپەروەرییەی ئێمەدا، مەرگ دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە لە سڕینەوەی پۆرترێتی ڕاستەقینەی کەسایەتی تاکی مردوودا، بە شێوەیەک وێنایەکی ئیدیاڵی وەها بۆ مردووەکان دادەتاشرێت، بە هیچ کلۆجێک نەنگی و ناشرینییەکانیان نەبینرێت. ئەوەی ڕاستی بێت دەمێکە ئەو جۆرە پرسەگێڕان و هەڵدان بە شکۆی مردووەکانم ناو ناوە زەلکاوی عاتیفی، گەر تەواو خۆت جڵەو نەکەیت، دەبیتە بەشێک لە ئاپۆرای شیوەنگێڕ. ئەمە نە تەنیا لە مردنی نەوشیرواندا بە زەقی دەرکەوت، بەڵکوو لە هێنانەوەی تەرمی مەلا مستەفا و مردنی #جەلال تاڵەبانی#شدا بە هەمان ئەو تۆخییە دەرکەوتبوون و دەرکەوتن.
ئەو دیمەنەی دوو ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ناشتنی تەرمی نەوشیروان و دواتریش لە پیرۆزکردن و بە “مەرقەد”کردنی گۆڕەکەیدا بینیمان، جارێکی تر کرمێبوونی کولتووری سیاسیی کوردیی خستەوە بەرچاومان کە تەنیا ژینگەیەکی لەباری بەرهەمهێنانی سێکت و دەروێشگەرایی و سەرۆک و سەرکردەپەرستییە. لە هەمان کاتدا نەخۆشی سەندرۆمی ستۆکهۆڵمی کۆمەڵگەی کوردیی وەک فاکتێکی تاڵ بەرجەستە کرد، ئەم عاشقبوونە بە جەلاد، ئەوانەی ژیانی مرۆڤ پووچ دەکەنەوە و ئازادیی بە بارمتە دەگرن، وەنەبێ نەخۆشییەکی تازە دۆزراوەی دوای ئەو ڕووداوەی پێش پەنجا ساڵێکی بانکێکی شاری ستۆکهۆڵم بێت، بەڵکوو بەشێوەیەکی پریمیتیڤ لای “ئیبن خەلدون” تیۆریزە کراوە و بەو پێیەی جەخت دەکاتەوە “چەوساوە هەموو کات عاشق و لاساییکەرەوەی چەوسێنەرەکەیەتی”.
ئەم گەلاڵەیەی پەڕتووکی “المقدمە” لە کەتواری کوردیدا بە ڕوونی خۆی دەنوێنێت بەتایبەت لە پرسە و ماتەمینی سەرکردە سیاسیی و کاریزماتیکەکاندا.
بە دەستی خۆم نییە، هەموو کات لەبەرانبەر ستەمکاریی سەرکردە سیاسییەکاندا، چاوەڕوانی پیرەمێردە تۆڵۆستۆییەکی چیرۆکی “ئەسەرحەدون”م. تۆڵستۆی لەم چیرۆکەدا کە ساڵی 1903 نووسیوویەتی، لە ڕێی چیرۆکێکی هونەرییەوە بەسەرهاتی پادشا “ئەسەرحەدون”ی ئاشووری دەگێڕێتەوە، لەو کاتەی تەواوی شارێک خاپوور دەکات و کاولکاریی دەستی دەگاتە هەموو پنتێکی شارە داگیراکراوەکە و بە وتەی خۆی کێوێکی لە تەرمی سەربازانی دوژمن هەڵچنیوە، بیری لەوە دەکردەوە پادشا لایلی بە خازوق ئیعدام بکات.
پیرەمێردێکی لێ پەیدا دەبێت و پێی دەڵێت: تۆ ئەسەرحەدون نیت، تۆ لایلیت. تۆ سەرنەکەوتوویت بەڵکوو شکستت هێناوە. بۆ سەلماندنی قسەکانی داوا لە پادشا دەکات بچێتە ناو ئاوێک و سەری بخاتە ژێرەوە و ئەمیش شەربەیەکی ئاو دەڕژێت بەسەریدا، لەو چەند چرکە کەمەی سەری ئەسەرحەدون لەناو ئاوەکەدایە، خەیاڵە ترسناکەکان واقیع ئاوەژوو دەکەنەوە، خۆی دەبینێت بووە بە لایلی و بە ڕووتی لە گۆڕەپانی ئیعدامدایە، دەمێکی تر خۆی وەک کەرێکی کێوی دەبینێت، ئەسەرحەدون بە تیرێک ڕاوی دەکات.
لەم کاتە ناخۆشە سەری لە بن ئاوەکە بەرز دەکاتەوە و تووشی تۆقین بووە، پیرەمێردەکە بە هێمنی پێی دەڵێت “ئێستا بۆت ڕوون بووەوە لایلی تۆیت، نەک هەر ئەو سەرباز و جەنگاوەرانە، بەڵکوو ئەو ئاژەڵانەشی ڕاوت دەکردن، بە ناوی میوانداریی و زیافەتەوە دەتخواردن خۆت بوویت، وات وێنا دەکرد ژیان بە تەنیا لە تۆدا هەیە و هەر تۆش مافی ژیانت هەیە”.
لە مردنی نەوشیرواندا چاوەڕوانی ئەوە بووم، کۆمەڵگە بە دەنگێکی کۆراڵئاسا بڵێت واتدەزانی جیهان بۆ تۆ درووستکراوە و ئەو هەموو گەنجە بۆ ئەوە لە دایکبوون سایکۆپاتێکی وەک تۆ یەک یەک بیانکوژێت. ئەگەر لە کاتی دەسەڵات و ژیانیدا ئەم دەربڕینە زبرە بەهۆی زەبروزەنگ و تۆقاندنی کاکە نەوەوە کردەیەکی ڕیسک ئامێز و مەحاڵ بووبێت، خۆ بایکۆتی ئەو هەموو شیوەنگێڕیی و خۆڕنینەوە دەستەجەمعییەی شارێک دەیتوانی هەمان مانا بدات.
لەبەر ئەم فاکتۆرە هیچ ناوێکی ترم بۆ ئەو پرۆسێسی تەقدیس و تەوتەمیزەکردنەی نەوشیروان بۆ نادۆزرێتەوە، تەنیا ئەوەندە دەتوانم بڵێم زۆرینەی کورد گرفتارن بە نەخۆشی دەروونی و گرێی عاشقبوون بە جەلاد.
لە=KTML_Bold=نێوان نەوشیروان و ئەبوتەبەردا:=KTML_End=
لە هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە پڕۆسەی پاکتاوی ناو ڕیزەکانی حزبی #بەعس# لە ئێراق، هاوکات بۆ لەناوبردنی ژمارەیەک کۆمۆنیستی چالاک، کۆمەڵێک کوشتن بەشێوازێکی نامۆ ئەنجامدران. پشکی شێری ئەو کوشتنانە ڕووی لە ئەکتیڤیستە سیاسییەکانی ناو باڵی دەستە چەپی پارتی بەعس بوو، ئەویش بە هۆڤترین فۆرمی کوشتن لە ڕێی تەور و کێردەوە، هەموو ئەمانەش بەسترانەوە بە تاقمێکی دەمامکداری چەتەگەرەوە کە کەسایەتییە یۆتۆپییە ڕیالییەکەی ئەبوتەبەر ناوێک بوو لە شاری بەغدا. باڵی سەدام- بەکر و زۆرینە لە حزبی بەعس بەو هەموو دڕندەییەی خۆیانەوە دەیانویست ئەبوتەبەر وەک شەبەحێکی خراپەکار بناسێنن و بەهیچ کلۆجێ نەیاندەتوانی خاوەندارێتی لە دڵڕەقییەکانی بکەن.
نەوشیروانیش لە مێژووی نزیکی کورددا هەمان کارەکتەری ئەبوتەبەرە بە ڤێرژنە کوردییەکەی، بەڵکوو توند و دڵڕەقانەتر پاکتاویی فیزیکی و نابەرجەستەی هەموو یار و نەیارانی کردووە.
تەوروەشاندن بۆ کوشتنی مرۆڤ بەتایبەت نەیارانی سیاسیی فۆرمێکی زۆر دڵخوازی نەوشیروان بوو، ئەمەش کار ڕێکەوت نەبوو، چونکە لە بۆتەی هەمان سیستمی پەروەردەیی ئەبوتەبەردا چاوی پشکوتبوو، بەو پێیەی دوا نارنجۆک خستنە ئاهەنکی سانەوی #سلێمانی# کچان لە ڕێی جەمالی ئەحە خورشەوە، بە سەپۆرتی نازم گزاری بەڕێوەبەری ئەمنی گشتیی ئەوکاتی ئێراق کارئاسانی بۆ کرا بۆ سەفەری دەرەوەی وڵات و “کەناری دانوب”. مۆدیلی کوشتن لەسەر شێوازی قەسابەکان، وەک دوا فۆرمی دڵڕەقانەی کوشتن، مۆدیلێک بوو لە ڕێی نەوشیروانەوە چووە ناو مێژووی نزیکی سیاسیی کوردەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجی منە هەر ئەوە نییە هەردوو کەسایەتی ئەبوتەبەر و نەوشیروان لە یەکتر دەچن، بەڵکوو ئەو واقیعە تاڵەشە هەنووکە لە دۆخی کۆمەڵگەی کوردیدا دەیبینین. ئاخر ئەبوتەبەر وەک دڕندەیەک چووە زبڵدانی مێژووەوە، لە چینی یادەوەریی ئێراقییەکاندا وەک تارماییەکی ترسناک جێی خۆی گرتووە و ئامادەگی هەیە. کەچی نەوشیروان بە بیۆگرافیاکەی کە خوێن و کوشتن و تەوروەشاندنە، وەک مارتن لوسەر کینگ لای نەوەیەکی بێ ئاگا لە دیرۆک، وێنایەکی قەشەنگی بۆ کێشراوە. لەوە کۆمیدۆتراژیدتریش گۆڕەکەی وەک جێگەیەکی پیرۆز تەماشا دەکرێت “ناوهێنانی گۆڕی نەوشیروان، بە مەزار خۆی لە خۆیدا دەلالەتی زۆری هەیە یەکێک لەوانە پیرۆزیی پێ بەخشینە”.
ڕەنگە ئەمە تاڵترین واقیعی زیهینی و بەرجەستەی کۆمەڵگەیەک بێت خوێنڕێژێک بە سیمبولی هیومانیزم و ڕابەری چاکسازیی سکێج دەکات، هەر بەو پۆرترێتە ساختەوە دەیەوێت بیخاتە لاشعور و مێشکی نەوەیەکی بێ مێشک و پاسیڤی وەک ئەو نەوە هەژارەی لە ڕووی خوێندەواریی سیاسیی و مەعریفییەوە لە کوردستان بەرهەم هێنراوە. هەروەک دەبینن هەموو وزەی ئەم نەوەیە لە چەند هەجو و جنێوێکی سیاسیدا خۆی دەبینێتەوە بەرانبەر کەسێک برینێک بخاتە نارسیزمییەوە و لە خەونی قووڵی بێ ئاگایدا نەقیزەیەکی هۆشیارانە بکات بە مێشکیدا و بێداری بکاتەوە. ئەو خەونی پێچەوانە دەبینێت و نایەوێت بەخەبەر بێتەوە!.
=KTML_Bold=باوکی هەژاران:=KTML_End=
نازناوی “باوک”ی هەژاران بۆ خۆی جێگەی هەڵوێستە لەسەرکردنە. باوک ڕەمزی دەسەڵاتخوازیی خێزانییە و تێرمێکی پیاوسالارییە. ڕەنگە نهێنی کوشتنی ژنانی دوای ساڵی 1991 و ڕاپەڕینی باشوور، بە بڕیاری باوکی هەژاران، زادەی ئەو دڵرەقییە باوکسالارییە بێت ئەندێشەی نەوشیروانی داگیرکردبوو.
تەنانەت لەسەردەمی “گۆڕان”یشیدا، وەک پارتریارکێکی پیر هێندەی جەختی لە “سەوابیت”ی ئایینی دەکردەوە، تەنانەت نەیدەتوانی چەشنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنیش باس لە کێشە جێندەرییەکان و یەکسانی ڕەگەزایەتی بکات. گەر لە مافی “مووچەی کابان”یش وەک بەشێک لە بەرنامەی سەرەتای حزبەکەی بۆ هەڵبژاردن ورد بینەوە، ئەو مافە نەک یارمەتیی ژن نادات، بەڵکوو بەشێکە لە پڕۆسەی بەندکردن و هێشتنەوەی ژنان لە مەتبەخی ماڵەکاندا، تا ئەوەی ژن وەک کارەکتەرێکی ئەکتیڤ پێ نەنێتە کایەی سیاسیی و ئابووری و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە. هەر بۆیە ژن لە حزبە نوێیەکەی ئەودا “گۆڕان” هیچ جێگەیەکی شایانی باسی نەبوو، دەست و ڕای ژن لە هیچ ناوەندێکی بڕیاردا نەدەبینرا و تا ئێستاش نابینرێت.
ئەوەش بە پێچەوانەی نەریتی هاوەڵە مێژووییەکەیەوە بوو”#مام جەلال#”، چوونکە هاوژینی ئەو “هێرۆ ئیبراهیم” ڕۆڵێکی ئێجگار بەرچاوی هەبوو لە ئاڕاستەکردنی ژیانی حزبیدا، هەمیشەش لە سەردەمی ژیان و دەسەڵاتی بێ سنووری خودی تاڵەبانیدا، وەک ژنێکی چالاک و خاوەن بڕیاری یەکلاکەرەوە دەرکەوتووە “قسە لەسەر ئەو سیاسەتە نییە هێرۆ ئیبراهیم بەڕێوەی دەبرد، بەڵکوو قسە لەسەر پێگەکەیەتی، هەروەها هەڵسەنگاندنێکی بەراوردکاریشە”.
هەر لەم سیاقەدا دەتوانین تێرمی “باوک” وەک وەسفێک بۆ نەوشیروان بەو دیوەدا بخوێینەوە لەسەر ڕوانگەی پارتریارکی بینا بووە، کۆی وەسفەکەش بەسەریەکەوە “باوکی هەژاران” ناوێکی ترە پڕە لە ئیشکالییەت و سەیر و سەمەرەیی.
ئاخر هەژاران باوکیان نییە، جگە لەو باوکە دڵڕەقەی وەک بردناشۆ بۆی چووە بە ناوی داکۆکیکردن لێیانەوە دەوڵەمەند دەبێت. داستانی نەوشیروانیش بە دەوڵەمەندبوونی خۆی و بەجێهشتنی سەرمایەیەکی خەیاڵی بۆ منداڵە بایۆلۆژییەکانی و هەژارتربوونی ئەو هەژارانەی لەژێر باڵی باوکایەتیدا لە دەوری گووتارێکی سواو کۆی کردبوونەوە کۆتایی هات!.
ئەمە جگە لەوەی نازناوی باوکی هەژاران، باوکی پڕۆڵیتاریا، ئەو نازناوانە بوون بۆ گەورە دیکتاتۆری سۆڤێتی “جۆزیف ستالین” داتاشرابوون. سەیر بکەن ڕابەری ڕیفۆرم و عەدالەتی کۆمەڵایەتی کوردیی، لە فەرهەنگی کێوە نازناوەکانی داتاشراوە؟!.
=KTML_Bold=رێبازی نەوشیروان:=KTML_End=
ڕێباز، تەنانەت گەورەترە لە فەلسەفەیەکی دیاریکراو. جاری وا هەیە بە هیمەتی چەندان فەیلەسووف، بە تێپەڕینی چەند دەیە بگرە سەدەش، ڕێبازێکی تر بۆ ژیان و دنیا گەڵاڵە بووە. ڕێباز ناوبانگێکی هەڵەی هەیە لە فەرهەنگی زمانەوانی ئێمەدا. چون دواجار ڕێباز ڕێگەیەکە بۆ ژیان و بیرکردنەوە. حیساب لەسەر هەموو شتێکی ورد و درشت کراوە لە ڕێبازەکاندا. تێگەیشتنی من بەو جۆرەیە: سەرمایەداریی ڕێبازە، کۆمۆنیزم ڕێبازە، ئیسلام و کریستیانیزم ڕێبازن. چوونکە لە ڕێبازەکاندا مرۆڤ و کێشە و ئارەزوو و مەیل و خواستەکانی، ئێستا و ئاییندە و ڕابردووی بە هەند گیراوە، ناکرێت بە چەند پەڕتووکێکی پەرش و بڵاوی نەوشیروان بوترێت ئەمانە گەڵاڵکاری ڕێبازێکن بۆ ژیان، هیچ نەبێت بۆ مرۆڤی کورد.
ئاخر زیاتر لە شەش پەڕتووکی نەوشیروان گێڕانەوەی چیرۆکی کاری سیاسیی خۆیەتی و دەچنە خانەی بیۆگرافیا، چەندان پەڕتووکی تری دەچنە بواری ساغکردنەوەی مێژوویی نەک مێژوونووسی، دوو سێ پەڕتووکی تری ساغکردنەوەی ڕۆژنامەوانین. بە شەخسی خۆم لەو بوارەدا لە نەوشیروان زیاترم کردووە، هێشتا ناوێرم بە خۆم بڵێم ڕۆشنبیر، چجای خاوەن ڕێباز.
لە نەریتی کوردیدا پەڕتووک نووسین، مرۆڤ دەکاتە خاوەن ڕێباز، ئەگەر وابێت دەبێت لە دنیادا ملیۆنان ڕێبازی جیاجیامان هەبێت بۆ ژیان، بۆ خەبات، بۆ شۆڕش و هتد.
ئێمە لە بیرمان چووە هەزاران پەڕتووکی خراپ هەن، هەزاران پەڕتووکی تریش بۆ ئەوە دەنووسرێن ببنە ڕێبازێک بۆ ژیان، بەڵام فەرامۆش دەکرێن. کەچی نەوشیروان هیچ تیۆری و ئایدۆلۆگییەکی بەرهەم نەهێناوە، هیچ پەڕتووکێکی نییە بایی ئەوە بێت بکرێتە ڕێبەرێک لە بوارێکی دیاریکراودا، هێشتا هەوڵ هەیە ئەفسانەیەک بە ناوی ڕێبازی نەوشیروانەوە درووست بکرێت. وەک وتم پەڕتووک مرۆڤ ناکاتە خاوەن ڕێباز، دەبێت ئەوەش بە بیر بهێنینەوە، زۆرینەی دیکتاتۆر و خوێنڕێژەکان بەدەر لە کاریزما و تواناکانیان لە بواری وتارداندا، خاوەنی پەڕتووک بوون، لەم ڕووەوە پەڕتووکی “ماین کامپف”ی ئادۆلف هیتلەر و “پەڕتووکی سەوز”ی قەزافی و پەڕتووکە زۆر و بۆرەکانی ستالین و ماوتسی تۆنگ و سەدام حسێن و جەمال عەبدولناسر و تاد.. نموونەی زیندوون.
هەرچەند لێرەدا چوواندنی کەیسەکان لە ئارادا نییە، بەقەدەر ئەوەی ڕاوەستانە لەسەر سترۆکتۆرە سایکۆلۆییەکانی پشت چیرۆکی ئەم دیکتاتۆرانەی بیۆگرافی خۆیان بە خوێن نووسیووەتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 451 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-09-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 26-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سارا سەردار ) ل : 26-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سارا سەردار )ڤە: 26-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 451 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!