پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتوک PDF 19,167
فایلێن پەیوەندیدار 96,499
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دۆزینەوەی نیشتمان لە تاراوگە
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆزینەوەی نیشتمان لە تاراوگە

دۆزینەوەی نیشتمان لە تاراوگە
ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی نیشتمان لە تاراوگە
ئامادەکردن: #ستیڤان شەمزینی#

هەرچەندە هەوڵ دەدەم، ناتوانم وەکوو چۆن خۆم دەمەوێ، ئاوا، باسی وڵاتەکەم بکەم ڕەسوڵ هەمزاتۆڤ.
لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان ئەوەیان سەلماندووە مرۆڤ بە سرووشتی خۆی کائینێکی کۆچەرە.
کوردبوون لەنێو دیاسپۆرای کوردستانیدا
فەیلەسووفی هاوچەرخی ئەڵمانی “پیتەر سلۆتەردایک” لە ئینتەرڤیۆیەکی گۆڤاری “فۆکەس”دا لە بارەی بوونی ئایینەکانەوە کە ئەو نکۆڵی لە بوونیان دەکات، ڕستەیەکی سەرەتانی دەدرکێنێت بەوەی دەڵێت “چەمکی ئایین هەڵەیە و زیانبەخشە، هەروەها بەشێک لەکولتووری ئیمپریالیستی ڕۆژاوایشی تێدایە”.
سلۆتەرداریک نموونەی هیندییەکان دەخاتە بەرچاو، پێش ئەوەی لەلایەن ئایینناسە ئەوروپییەکانەوە بۆیان ڕوون بکرێتەوە، دەرکیان بە هیندۆسیبوونی خۆیان نەکردووە، بەهەمان شێوە چینییەکان تاکوو بە ئەمڕۆش دەگات هەستێکی وایان نییە.
بە هەمان فۆرم، ئەوەی بۆ من گرنگە، پێش مودێرنێتە و هاتنە ئارای دەوڵەت نەتەوە “ناسیۆنالیزم” شوناسی نەتەوەیی نەناسرابوو، ئەوە ناسیۆنالیزم بوو خەڵکی پۆڵین کرد بەسەر نەتەوەی جیاجیادا، بەر لە ناسیۆنالیزم ئەو شوناسە لە جێگەیەکی نادیاردا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین هاشا لە دابەشبوونی مرۆڤ بکەین بەسەر ناسنامە جوداکاندا، هەر لە ناسنامەی نیشتمانی و ڕەگەزیی و ئایینییەوە بیگرە تا کۆی شوناسەکانی تر.
ئەگەر لە پێشوودا ناسنامەی نیشتمانی تا ئەندازەیەکی زۆر جێگیر بووبێت، لە دنیای گلۆبالدا ئەم جێگیرییە لە بەردەم هەڕەشەدایە، تۆ چۆن دەتوانیت ناسنامەی کەسێک دیاری بکەیت دوو ڕەگی هەبێت “واتە باوک و دایکی سەر بە دوو نیشتمانی جودابن”؟.
زۆرجاریش بیر لە منداڵەکانی خۆم دەکەمەوە، خاوەنی دوو نیشتمانن، وەک ئەوەی “ئەمین مەعلوف” لە پەڕتووکی “ناسنامە بکوژەکان”دا دەیخاتە ڕوو: “لە کەنارەکەی تری ڕووباری ڕاین بیر لە حاڵی تورکێک دەکەمەوە، سی ساڵ بەر لە ئێستا لە نزیک فرانکفۆرت لە دایکبووە و هەمیشە لە ئەڵمانیا ژیاوە، لە باب و باپیرانیشی باشتر بە زمانەکەی قسە دەکات و دەنووسێت، کەچی لە چاوی ئەو کۆمەڵگەی پەنای داوە ئەڵمانی نییە، وەک چۆن لە دیدی کۆمەڵگەکای خۆیشیەوە تورکێکی ڕاستەقینە نییە”؟!. ئەمە کێشەیەکە فیکری منیشی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
=KTML_Bold=دۆزینەوەی نیشتمان لە مەنفا=KTML_End=
ئەگەر لە ئەزموونی خۆمەوە دەست پێبکەم، هاوینی ساڵی 2000م وەک ئێستا لە یادە، لەناو ئەو کامیۆنەی پێی دەڕۆیشتین بە خاکی تورکیادا بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتی گریک، زۆر ئارەزووم دەکرد کاسێتێکی “مەزهەری خالیقی”م لەگەڵ خۆم هەڵگرتبا، تەنیا بە خاتری ئەو گۆرانییە ناودارەی “ئەگەڕێمەوە من بۆ وڵاتەکەم”.
چەند کۆپلەیەکم لەو گۆرانییە لەبەربوو هەتا چووینە سەر دەریا هەر لەبەر خۆمەوە دەمووتەوە، بۆ کۆمۆنیستێکی ڕادیکاڵ و کۆسمۆپۆلیستی وەک من، ئەمە یەکەمین لەحزەی هەستکردنم بوو بە پەیوەندیی قووڵم لەگەڵ شوێندا، لەوێ شوێنێکی تری نوێم دۆزییەوە، جێگەیەک ناوی نیشتمانە.
هەر لەوێدا ڕمەکەم دوورتر هەڵدا، لەو فاکتە دڵنیابوومەوە، ئەو مرۆڤە کوردەی هەمیشە لە نیشتمانەکەی ڕا دەکات، لە هەمان ئەو ساتانەی هەنگاوبەهەنگاو لە وڵاتەکەی دوور دەکەوێتەوە، نایەوێت پەیوەندیی خۆی بە نیشتمانەکەیەوە ببچڕێنێت، لەوە زیاتریش داڵغەی گەڕانەوە، بۆ ئەو نیشتمانەی بە نەفرەتی کردووە زۆرتر لە هەر شتێکی تر مێشکی داگیر دەکات.
ئاخر مرۆڤی ئێمە چەندێک بیەوێت لە شوناسی خۆی، لە نیشتمانی خۆی هەڵبێت، دواجار ئەوە نیشتمانە دەستبەرداری ئەو نابێت، بەردەوام خەون و ترادیسیۆن و زمان وەک ڕایەڵێکی بەهێز دەمێننەوە لەنێوان کۆچبەر و نیشتماندا، گوریسێکی کولتووریی هەمیشە لە ئارادایە مرۆڤی پەنابەر بە وڵاتەکەیەوە دەبەستێتەوە، تەنانەت کۆچبەر بەشێک لە کێشەکانی نیشتمان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە وڵاتی خانەخوێ.
وەک چۆن یەکەمین پرسیاریش لە تاراوگەکەیدا ڕووبەڕووی دەبێتە، پرسیاری شوناس و نیشتمانە، ! ئەمە دەبێتە یەکەمین پێناسی مرۆڤی ئاوارە، ئەو پێی خۆش بێت یان نا، بۆ ساڵانێکی درێژتر تەنانەت دوای وەرگرتنی ڕەگەزنامەی وڵاتی خانەخوێ، شوناسە نیشتمانییەکە تاکە شتێکە ئەوی پێ دەناسرێتەوە.
هەروەک ئەوەی نووسەری ئەڵمانی “تۆماس مان” دەیووت “تاراوگە دەردە، ژیانی بۆگەنیوی ئەڵمانیاش مەرگەسات، بەڵام هیچم نەدۆڕاندووە، لە هەر کوێیەک بم ئەڵمانیا لەوێیە، دەنگ و ڕەنگ و فەرهەنگی ئەڵمانی لە ناخمدایە”.
ئەمە درووست قسەی دڵی زۆرینەی دیاسپۆرای کوردە کە وەک لە ڕۆمانی “جەمشید خانی مامم”دا وێناکراوە، هەمیشە “با”کان دەیبەن و دەیهێنن، هەر جارەی لەسەر زەمینێک و ناشوێنێک دەگیرسێتەوە، کەچی کەشتی کۆچەکەی لە هەر جێگەیەک لەنگەر بگرێت، بە ناسنامە کوردییەوە دادەبەزێت.
ئەگەر دیقەت لە لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان بدەین، بە ڕوونی ئەو پەیوەندییە بە تینەی مرۆڤمان بە شوێنەوە بۆ ئاشکرا دەبێت، ئەمەش پەیوەندییەکی خۆڕسک و غەریزییە نەک درووستکراو، چون شوێن یان بە مانایەکی تر نیشتمان موڵکی هەمووانە، ئەمەش ڕێک پێچەوانەی ناسیۆنالیزمە کە ئایدۆلۆژیایەکی دەستکردە، مرۆڤ ئەگەر “ئەرنست ڕینان” بخوێنێتەوە تێدەگات ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیایەکی چەند درەنگ داهێنراوی دەستی مرۆڤە.
وەک وتم و جەختیشی لەسەر دەکەمەوە گرێدرانی هەستی مرۆیی بە شوێنەوە غەریزییە، سەرنج بدەن خەڵکانی ئەسکیمۆ لەو نیشتمانە بەفرینە ناتوانن دەستبەرداری ئەو شوێنە سەهۆڵییە ببن، لەهەر کوێ بن خۆیان بەغەریب دەزانن، بە هەمان شێوە دانیشتووانی هێڵی ئیستوا ئەو نیشتمانە سووتێنەرەیان زۆر لە کوێستانەکانی ئالب لەلا دڵگیرترە!.
مرۆڤ کاتێک پەڕتووکی “داغستانی من”ی هەمزاتۆڤ دەخوێنێتەوە ئەو هەستەی بۆ درووست دەبێت باسی بەهەشتێکی پانوپۆڕ دەکات نەک نیشتمانێک بەقەدپاڵی چیا و کەژە سەختەکانەوە.
هەر ئەم سیحرەیە وا لە مرۆڤی تاراوگەنشین دەکات، هەندەران بە تابووتی خەون و نووستالیژیاکانی لە قەڵەم بدات، یان بەو بەهەشتە وێرانە تێیبگات دوولەتی کردووە، هەمیشە چاوی لەسەر ئەو لەتەی خۆی بێت لە شوێنی یەکەم جێی هێشتووە.
وەک خۆم لام ئاساییە، مرۆڤ نیشتمان جێبهێڵێت، ئەو جێهێشتنە پڕۆسەی خۆ تەواوکردنی کەسێتییە، ئەگەرچی شۆڕشی دووەمی تەکنۆلۆژیا دنیای یەک ڕەنگتر و بچووکتر کردۆتەوە، چیدیکەش ناکرێت غوربەت هەمان غوربەتەکەی نالی یان پیرەمێرد بێت، بەڵام مرۆڤ کە وەک کۆچبەر ڕووی کردە نیشتمانێک هیچ نووستالیژیایەکی ئەوی تێدا نییە، ون دەبێت، پڕۆسەی خۆدۆزینەوەش دەبێتە کردەی زەحمەت، گەڕانەوەی “شێرزاد حەسەن” پەیوەندیی بەم نووستالیژیا و ونبوونەوە هەیە تاوەکوو جارێکی تر خۆی لەو نیشتمانەدا بدۆزێتەوە زۆرترین ڕەخنەی لە کولتوورەکەی هەیە، بەڵام دواجار نیشتمانی غرور و یادگارەکانێتی.
هەرواش ژەنەراڵی پایز “حەمە عومەرعوسمان” هەرچەند ناوی تاکە دیوانەکەشی “لەغوربەتا” بێت، کەچی وەک ئەوەی قەڵەمی قەدەر نووسیبێتی ڕەفاهترین دەوڵەتی باکووری زەوی جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیشتمانەی خۆی تێدا هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.!
ئەوان گەڕانەوە تاکوو خۆیان لە نیشتماندا دووبارە بدۆزنەوە، لەملاوە ژمارەیەکی کۆچبەری تر هەن، نیشتمان لە مەنفا دەدۆزنەوە، ئەم گرووپە نووستالیژیا کەسییەکانیان بۆ ڕووداو و یادگارییەکانیان دەگۆڕن بۆ پڕۆژەیەکی فیکریی و مەعریفی، لە تاراوگە نیشتمانێک دەدۆزنەوە، هیچ کات نەیانتوانیوە ئەو جۆرە لە نیشتمان لەو کاتانەشی لەناو خودی نیشتماندا ژیاون کەشف بکەن.
ئەمەش لە ئەزموونی حاجی قادری کۆییەوە دەستپێدەکات تا بە ڕۆژی ئەمڕۆمان دەگات. ئەگەر زێدەگۆیی نەبێت دەتوانم بڵێم باشترین فۆرمی دۆزینەوەی نیشتمان ئەو فۆرمەیە کۆچبەر لەدەرەوەی جوگرافیای نیشتمان دەیدۆزێتەوە.
کۆچ=KTML_Bold=بەرەو هەندەران - ناشوێن و ڕاسیزم=KTML_End=
لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان ئەوەیان سەلماندووە مرۆڤ بە سرووشتی خۆی کائینێکی کۆچەرە، لەوەتی مرۆڤ هەیە کۆچ لە ئارادایە ئەگەر لە جوگرافیایەکی بەرتەسکیشدا بووبێت.
خەسڵەتی مرۆڤ ئەوەیە هەمیشە لە هەموو جێگەیەک بەدوای ژیانێکی شایستەدا دەگەڕێت، کۆچ لە ئەشکەوتەکانەوە بەرەو دەشت و نشێوییەکان، لە گوندەوە بەرەو شارەکان، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، لە بازنە هەرە بچووکەکەیدا لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی تر، هەموو یەک واتا بەدەستەوە دەدەن: مرۆڤ شوێنی خۆی بە دوای ژیانێکی شکۆمەندانەدا جێهێشتووە.
ئەگەر مێژووی کورد بەسەر بکەینەوە، دەبینین پێکهاتەی میللیی کورد جۆرێک لە یەکێتی نێوان خێڵەکانە، ئەمانیش هەمیشە وەک جەنگاوەری پارتیزان و هۆزی ڕەوەند خۆیان نواندووە، وەک لە گەشتنامەکانەوە بەو مێژووە ئاشنا دەبین، هەر لە خاتیراتی گەزنەفۆن و مارکۆ پۆلۆوە بیگرە تاکوو سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی و کلۆد ڕیچ، لەو فاکتە دڵنیا دەبینەوە کورد وەک کۆنفیدراسیۆنێکی تێکچڕژاوی نێوان هۆزەکان، هەمیشە لە دۆخێکی ناجێگیر و کۆچڕەویدا بووە، دواتریش ئەم کۆچە چوارچێوەی سیاسیی و ئابووری و نەتەوەیی وەرگرتووە.
ڕەنگە ڕاگواستن بەشێکی دانەبڕاو بێت لە کۆچی کورد هەر لەناو نیشتمانەکەی خۆیدا، ئەویش هەر لە زەمانی عوسمانییەکانەوە تاوی ستاندووە بەوەی هۆزێکی وەک باجەڵان لە “#ئامەد#”ەوە بۆ #خانەقین# ڕاگوێزراون، کە تاکوو ئەم چرکەساتە شاڵاوی “تەرحیل” بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافی لە ڕۆژاوای کوردستان و شاری #کەرکووک#ی باشوور و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر بەردەوامە. ئەوەی ئێمە مەبەستمانە ڕوویەکی تری کۆچە، ئەویش کۆچکردنە بەرەو دەرەوەی نیشتمان.
لەم ڕووەوە دەبێت ئاوڕ لە دوو جۆر کۆچ بدەینەوە، یەکەمیان ئارەزوومەندانە و ئەوی تریان بەتۆپزیی، لەوانەیە لە کارەکتەری “مەولانا خالیدی نەقشبەندی”دا هەردوو جۆرە کۆچەکە چاو بکەین، بەوەی سەفەرە زانستییەکەی تاکوو هیندستان کۆچێکی ئارەزوومەندانە بووە، هەرچی جێ پێلێژکردن و دەرپەڕاندنێتی لە شاری “#سلێمانی#”ەوە بەرەو شام فۆرمە تۆپزییەکەی کۆچە، بۆی هەیە مەولانا یەکەمین پەنابەری سلێمانی بێت لەسەر کەیسی بیرکردنەوە و ئازادیی بیروڕا، ڕێی هاتونەهاتی تاراوگەی هەڵبژاردبێت و لە مەنفاکەیدا سەری نابێتەوە.
وەک ئەمە لە ئەزموونی شێخ عوبەیدوڵای شەمزینیشدا بەرجەستە بووە، تاکە جیاوازیی نێوان ئەو دوو شێخە نەقشبەندییە تەنێ ئەوەیە یەکەمیان بە دەستی کورد و ئەوی تریان بە دەستی بێگانە ناچار بە ژیان و مردن کراون لە مەهجەردا.
لە دنیای تازەدا چەمکەکانی تاراوگە و غوربەت، وەک خۆیان نەماونەتەوە، گلوبالیزم هەموومانی پەلکێش کردووە بۆ سەر یەک خوان، تا هەموو مەکدۆناڵس بخۆین، بە زمانی ئیدیاڵی ئینگلیزیی بدوێین، لەم دنیا نوێیەدا غوربەت و تاراوگە لە لێواری نەماندان ڕەنگە تەنیا ڕاسیزم بە بیرمان بێنێتەوە هێشتا دنیا یەک ڕەنگ نییە، ئەمەش بۆ خۆی مایەی گریانە.
وەک وتم سەرمایەداریی تەنیا بەوە ناوەستێ جیهان بکاتە یەک بازاڕی هاوبەش، بەڵکوو هەڕەشەی سڕینەوەی ناسنامە و کولتوور و زمانە جیاوازەکان دەکات، هەموویان لە یەک بۆتەی دڵخوازی خۆیدا کۆدەکاتەوە، بۆ منێک کە لایەنگریی جیاوازیی و هەمەڕەنگی کولتوور و ئایدێنیتییم، ئەوە مایەی قبووڵ نییە، خەریکە هەموو وەک “دیوگینس”ی سیمای دیاری فەلسەفەی سەگییەکان دەدوێین کە لە دوا دواییەکانی دەوڵەت شاری گریکی و سەرەتای هاتنە ئارای ئیمپراتۆرییەتە جیهانداگرەکاندا، وتی “من خەڵکی جیهانم”.
بەوەی چیتر مرۆڤ لە ئاستێکی لۆکاڵیدا بەند ناکرێت، بەڵکوو دەبێتە کائینێکی گەردوونی، هەرچەند پێشتر ڕەخنە لە کۆمۆنیزم دەگیرا بەوەی سنوورەکان دەسڕێتەوە و فرەڕەنگی لەناو دەبات، ئێستا سەرمایەداریی خۆی ئەم کارە دەکات، ئاخر کۆمۆنیزم جیهان دەکاتە یەکەیەک بۆ تاقیکردنەوەی ئابووری سۆسیالیستی نەک دەست ببات بۆ سڕینەوەی شوناسە جیاوازەکان.
هەرچەند “رێبوار سیوەیلی” لە پەڕتووکی “دیاردەگەرایی تاراوگە”دا کە بەرهەمی ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانە دەنووسێت “تاراوگە چیدی وەک سەردەمەکانی ڕابردوو بارودۆخی تاکە کەسێک نییە دوور لە نیشتمان و زێد و کولتووری خۆی دەژیا و بە بەهۆی چەمکی (شاعیری ئاوارە) و (سیاسیی دوورخراوە) و (دیپلۆماتی هەڵاتوو) دەناسرایەوە، لە ژیانی هاوچەرخدا تاراوگە دیاردەیەکە خاوەنی خەسڵەت و تایبەتمەندیی قوڵی خۆیەتی… دیاردەیەکە نەک هەر سنوورە جوگرافییەکانی ژیانی پەنابەر هەڵدەگێڕێتەوە، بەڵکوو گۆڕانێکی بنەمایش لە کەسێتییەکەیدا دەکات”.
لەمە زیاتر “چەمکی غوربەت”یش هەمان دەلالەتی پێشووتری خۆی نییە، وەک ئەوەی “نالی” لە دێڕە شیعرێکدا دەڵێ “لەم شەرحی دەردی غوربەتە… لەم سۆزی هیجرەتە.. دڵ ڕەنگە ببێ بە ئاو و بە چاوا بکا عوبور”.
بەڵکوو خودی تاراوگەش نەک هەمان ئەو تاراوگەیەی ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی پێشوو نییە، لە بنەوانەوە گۆڕانێکی سیحریی بەسەردا هاتووە، سەردەمی کۆچی ئێستا و ژیانکردن لە تاراوگە سەردەمێکی تازەیە کە ڕێوڕەسمی خۆی هەیە و نەزعەی ڕاسیستانە هاووڵاتییانی خانەخوێ هەڕەشەیەکن بەسەر سەریەوە، هەر ئەوەی بەم دواییانە “ژیژەک” وتی “ئەوروپا لە بەردەم ڕەشەبادایە” بەوەی لێشاوێکی تری پەنابەر بەرەو ئەم کیشوەرە بەڕێوەن، هەموو زەنگەکانی مەترسی لێدراون، چوون هیچ کات هێندەی نهۆ میدیا و ڕاسیزم بەم بەربڵاوییە وێنای کۆچبەریان ناشرین و دزێو نەکردووە، ئەمەش ڕەگێکی دەچێتەوە سەر ئەو نەزعەیەی بە ئۆرۆ سێنترالیزم دەناسرێتەوە.
چیتر ڕاسیزم بە پەنهانی نەماوەتەوە، لەناو زەردەخەنە درۆینەکاندا دانەپۆشراوە، بەڵکوو لەو فۆرمە شاراوەیە دەرچووە کار لەسەر هەراسانکردنی تاکی پەنابەر بکات بگرە لە ئێستادا لەسەر هەموو ئاستەکان وەڕسی و بێزاریی ئاشکرا درووست دەکات، تا ئەو ئەندازەیەی لەم دوو سێ ساڵەی ڕابردوودا هەوڵی لەناوبردنی فیزیکیشمان لە چەند شوێن و شارێکی وڵاتانی ئەوروپایی بینیی، بە تایبەت ئەو ژمارەگەلە دەستدرێژیی و کوشتوبڕەی لە وڵاتێکی وەکوو ئەڵمانیادا بەرانبەر بە بیانییەکان “ئاوسلەندەر” ڕوویانداوە.
ئالێرەدا خەونەکانی کۆچبەر پووچ دەبنەوە
ڕێگەیەکی تری لە بەردەمدا نامێنێت جگە لە خۆگرێدانەوە بە نیشتمان، جگە لە پڕبوونی هەگبەی خەونەکان بە گەڕانەوە بۆ زێد، بۆ ماڵی یەکەم و دواهەمینی ژمارەیەکی بێشوومار لەوانەی هەست بە دڵنیایی ناکەن، ئاخر نیشتمان و ماڵ هەریەک واتایان هەیە لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا، وشەی ماڵ لە ڕەگە گریکییەکەی خۆیدا Komi جیاواز لە مانای دڵنیایی، بە واتای زادگە و نیشتمانیش بەکارهاتووە.
ئەم شەپۆلە نوێیەی ڕاسیزم، ڕەنگە نەتوانێت ببێتە لەمپەڕ لە بەردەم لێشاوی کۆچبەردا، چوون لە ئەندێشەی کۆچبەردا، ئەم ڕەوە پەڕینەوەیە بۆ پارادیس، گەیشتنە بەو ناشوێنەی لە مێشکیدا سکێجی کردووە.
ناشوێن “یۆتۆپیا”ی ڕۆژاوا وێنایەکی ساختەی داهێنراوی هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەیانەوێت بگەنە ژیانێکی شایستە. لەم کاتەدا هەمان تێزەکەی “ئیدوارد سەعید”م بیرکەوتەوە لە پەڕتووکی “رۆژهەڵاتناسی”دا گەڵاڵە کردووە، کە ئەو پێیوایە خۆرهەڵاتناسی تێرمی بیرکردنەوە و ڕوانینی لێڵی مرۆڤی ڕۆژاواییە سەبارەت بە خۆرهەڵات، بەوەی سەرزەمینی سوڵتان و کەنیزەک و سێکس و ئیباحیەتە، لەکاتێکدا ئەمە وێنایەکی تەواو ئایرۆنییە و بارگاوییە بە ڕۆحی ئیمپریالیستی خۆراواییەکان.
ئەمە هەمان وێنای خۆرهەڵاتییەکانیشە بۆ خۆراوا، لە زیهنی هەر کۆچبەرێکدا ئەوروپا پوفێکی گەورە و سەرزەمینی ڕەفاهیەت و ئازادییە، هەر بۆیە قەدەری خۆیان دەدەنە دەست ڕیسکەکانی ڕێگە و هەموو خەونە گەنجەکانیان بە کۆڵیانەوە دەهێننە کیشوەری شێداری پیرەکان. دەگەڕێمەوە سەر ئەزموونی خۆم لە ساڵی 2000 هەر یەکێک لە ئێمە وڵاتێکمان دەستنیشانکردبوو بۆی بچین، بێئەوەی بچووکترین زانیارییمان هەبێت لەسەر ئەو وڵاتە، ئەم کۆچە نائاگایی مرۆڤی ئێمە دەردەخات بێ هیچ بەرچاو ڕوونییەک زێد بەرەو ناشوێن مل دەنێت، لەگەڵ بەتاڵبوونەوەی یۆتۆپیاکە و بەرکەوتن بە گیروگرفتەکانی ژیان لە مەنفا و لەمسی ڕاسیزم و بێ ویژدانی بازاڕی کار، هەست بە بوونی نیشتمان دەکات.
لەم نێوەندەدا لە دنیای بچوککراوەی دەستی گلوبالیزمدا هەست بە لەخۆبێگانە بوون تێیدا سەرهەڵدەدات و نووستالیژیاکانی وەک بورکان دەتەقنەوە. بەختیار عەلی، لە پەڕتووکی “ناشوێن”دا دەنووسێت “غەریبی ئێمە هێندەی بیری نیشتمان دەکات، بیر لە نیشتمان ناکاتەوە”.
بەڵام وایدەبینم هەموو ئەوانەشی بیر لە نیشتمان دەکەنەوە، بە هەستی غوبن و غەریبیدا تێپەڕیوون، لە چرکەساتی یەکەمەوە بیری نیشتمانیان کردووە، دواتر ئەو وابەستەبوونە ڕۆحییە وەرچەرخاوە بۆ پڕۆژەی بیرکردنەوە لە نیشتمان. لەراستیدا ئەگەر مرۆڤی تاراوگەنشین تاسەر لەناو گێژاوی هەستکردن بە غەریبیدا بمێنێتەوە و دەسخەڕۆکراو سەیری خۆی بکات، ناتوانێت بە هیج کوێ بگات جگە لە نەخۆشخانەی دەروونی.
*ناشوێن “یۆتۆپیا”: لە ڕووی زاراوەسازییەوە ڕیشەی لەهەردوو وشەی لێکدراوی Ou واتە هیچ و Topia واتە شوێن هەڵهێنجراوە.
دەکرێت ناشوێن بەو سەرزەمینە خەیاڵکردە میساڵییە پێناسە بکەین هەموو شتێک تێیدا پێرفێکتە.
سوید - ستۆکهۆڵم تەمووزی 2020
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 205 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: سوید
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 26-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سارا سەردار ) ل : 26-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سارا سەردار )ڤە: 26-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 205 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
چیا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتوک PDF 19,167
فایلێن پەیوەندیدار 96,499
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
چیا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.594 چرکە!