پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتوک PDF 19,168
فایلێن پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

ڕۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد
ناونیشانی بابەت: ڕۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد
ئامادەکردن: #ستیڤان شەمزینی#

نامەوێت بچمە ناو ئیشکالیەتی ڕۆشنبیر کێیە و کاریگەریی تەلەڤزیۆن چییە، بەڵکوو پێم خۆشە هەندێک هەڵەی زۆر تێپەڕیوو ڕاست بکەمەوە، لە پێشدا و ئەوسا بڕۆمە ناو کرۆکی باسەکەوە. ڕۆشنبیر؛ کەسێکە بیر دەکاتەوە و ئەنجامی بیرکردنەوەش دەخاتە چوارچێوەی تیۆر و تێزەوە. مەرج نییە خاوەن بڕوانامەکان ڕۆشنبیر بن، چوونکە مەرجی ڕۆشنبیریی بڕوانامە نییە، بەڵکوو داهێنان و وتنی شتی نەوتراوە لە بۆتەی فۆرمۆڵەبەندیی فیکرییدا. لێ لە دنیای کوردیدا ڕۆشنبیر چوارچێوەیەکە بۆ کۆی ئەوانەی دەنووسن، شەرت نییە هەموو نووسەرەکان ڕۆشنبیر بن، دیقەت بدەن “ماریۆ ڤارگاس یوسا” لە پێناسەکردنی “گابریل گارسیا مارکیز”دا دەڵێ “مارکیز ڕۆشنبیر نییە”.
ئەمە لە کاتێکدایە گارسیا مارکیز بە جۆرنالیستیی دەستی پێ کرد و پاشان وەک ڕۆماننووسێک ناوبانگێکی جیهانیی بۆ خۆی پەیدا کرد، بەتایبەت بەهۆی ڕۆمانە بەناوبانگەکانی وەکوو “سەد ساڵ تەنیایی” و “کەس نییە نامە بۆ کۆلۆنێل بنێرێت” و “خۆشەویستی لە زەمەنی کۆلێرادا” و “چیرۆکی مەرگێکی ئاشکرا” و زۆرێکی تر، ئەگەر مارکیز ڕۆشنبیر نەبێت، کاتی ئەوەیە پێداچوونەوەیەک بە خۆماندا بکەین و دیقەت بدەین ئێمە چەند تووشی هەڵە بووین لە پێناسەکردنی هەندێک قەڵەم بەدەست بە ڕۆشنبیر.
دنیای کوردیی هەروەک بواری سیاسیی، کە ژینگەی پێگەیاندنی سیاسیی تەمبەڵ و دەبەنگە، کەلاوەیەکە زۆر ئینشا-نووس و موهاتەراچی کردۆتە فس-فس پاڵەوانی گۆڕەپانەکە و نازناوی “رۆشنبیر”یان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە، ئەوەی لەدەرەوەی تێفکرینی کرچ و کاڵی ئەوان بیر بکاتەوە، یان لەدەرەوەی نووسینە حەماسییە ناوەرۆک بۆشەکانی ئەوان بدوێت نەک هەر ڕۆشنبیر نییە، بەڵکوو کۆیلەشە. ئێمە دەبێت لە پێشدەستیدا ناسنامەکان جودا بکەینەوە، بەو پێیەی تاکوو ئێستا ڕۆژنامەوان و شاعیر و ستووننووس و ئەدیب هەموو خراونەتە ژێر ناونیشانی ڕۆشنبیرەوە، ئەمە بەدەر لەو نەخوێندەوارانەی تەنیا غەڵبەغەڵب دەنووسن ئەوانیش وەک ڕۆشنبیر ناویان لێدەنرێت، کاتی ئەوەیە ناولێنانەکان لە سەرەتادا ڕاست بکەینەوە، چوون کێشەی تەسمیە ئیشکالیەتێکی گەورەیە، لەو سۆنگەیەی ئێمە ڕۆشنبیر بەو فراوانییە نابینین وەک لە دنیای ئێمەدا هەیە، بەڵکوو وەک چەندان جاری تریش هێمام بۆ کردووە ڕۆشنبیر کەسێکی چالاکە لە بواری بیرکردنەوە و تیۆریزەی بیرکردنەوەدا.
=KTML_Bold=“رۆشنبیری سەر شاشە”=KTML_End=
(فریدریش هایاک) ، لە ساڵی 1945 لە وتارێکدا بەناوی “رۆشنبیران و سۆسیالیزم” دەنووسێت “لە هەموو وڵاتە دیموکراتییەکاندا و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە هەر جێگەیەکی تر، بڕوایەکی پتەو هەیە بەوەی کاریگەریی ڕۆشنبیران لەسەر سیاسەت حاشاهەڵنەگرە، گوومانی تێدا نییە کە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە دەسەڵاتی ڕۆشنبیران لە کاریگەریی دانان لەسەر شێوەی بڕیاردان لە ڕێگەی بۆچوونە سەیرەکانیانەوە، یان سەبارەت بەراددەی توانایان بۆ گۆڕینی ڕای گشتیی لەسەر ئەو پرسانەی لای خەڵک بۆچوونی جیاجیایان لەسەرە، بەڵام لە مەودایەکی تا ڕاددەیەک دووردا پێدەچێت هەرگیز ئەوەندە کاریگەرییان نەبووبێت وەک ئەوەی ئێستا هەیانە، ئەم دەسەڵاتەشیان لە ڕێگەی پێکهێنانی ڕای گشتییەوە بەدەستهێناوە”.
ڕۆشنبیر بۆ خۆی خاوەنی دەسەڵاتێکی ڕەمزییە، کە هایاک بە کاریگەریی لەسەر ڕای گشتیی و گۆڕینی بۆچوونی گشتیی ناوزەدی دەکات. بەڵام کێشەی ڕۆشنبیرانی کورد ئەوە نییە کاریگەرییان لەسەر ڕای گشتیی و خەیاڵدانی نەوەیەکی تازە پێگەیشتوو نییە، بە پێچەوانەوە تێزەکانیان پڕە لە کوورتبینی و نهێلیزم، پڕە لە ئەنتی تۆلێرانس، پڕە لە ئەندێشەی ئایینی و خێڵەکیانە، بۆ ئەم مەبەستەش بەدکەڵکی زۆریان لە شاشەی تیڤی وەرگرتووە، چوونکە تەلەڤزیۆن بەدەر لە دیوە پۆزەتیڤەکەی، ڕەهەندی نێگەتیڤیشی هەیە بەوەی ڕووبەرێکە بۆ دەم هەراشەکان یان ئامێری بەرهەمهێنانی پاڵەوانە ساختەکانە، هەرچەند کاریگەریی زۆرە لەسەر گۆڕینی واقیع وەک ئەوەی لە کودەتاکەی تورکیا دژی ئەردۆگان بینیمان لە ساڵی 2016، چۆن یەک گرتەی ڤیدیۆیی لە ڕێی سکایپەوە کە لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە بڵاوکرایەوە توانی کودەتاکە پووچەڵ بکاتەوە، هاوزەمان تیڤی دەتوانێت واقیعی کۆمەڵایەتی و کولتووریی و زیهنیش بگۆڕێ، بەڵام ڕەنگە ئەمەیان پڕۆسەیەکی درێژخایەنتر بێت.
ئێمە لە حاڵی حازردا خاوەنی گرووپێک ڕۆشنبیری موهەڕیجین لە ڕێی شاشەکانەوە بەقەدەر ئەوەی ڕەخنە لە دەسەڵاتی سیاسیی دەگرن، دەسەڵاتەکانی تر بەهێز دەکەن، کاتێک ڕۆشنبیرانی ئێمە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن، ناکرێت بڵێین؛ ئەمە کارێکی خراپە، بەڵام کوورتکردنەوەی دەسەڵات لە دەسەڵاتی سیاسییدا نیشانەی هەژاریی مەعریفییانە، بەو پێیەی دەسەڵاتی سیاسیی تەنیا یەک دیوی دەسەڵاتە، یان یەک تاکە دەسەڵاتە لەنێو کۆی دەسەڵاتەکانی تردا. کەمترین ڕۆشنبیرمان هەیە خۆیان بدەن لە قەرەی ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ئایینیی و دەسەڵاتی کولتووری خێلەکیانە و کۆی دەسەڵاتە نارەمزییەکانی تر. بە زمانێکی تر ئەم گوزارەیە تەرح دەکەین و دەڵێین چوونکە ڕۆشنبیرانی ئێمە پاشخانی بیرکردنەوەیان حزبیی و سیاسییە تەنیا دەتوانن ڕەخنەی سیاسیی و حزبیی بگرن، ئەم دیاردەیەش بەیەک ئاست دەبینرێت لای ڕۆشنبیرانی سەر بەدەسەڵات و ئەنتی دەسەڵاتەوە.
ئەو تەرزە ڕۆشنبیرە زیاد لەهەر شتێک پێویستی بە شاشە و مارکێتینە، تاکوو بتوانێت خۆی وەک فریادڕەس نیشان بدات، لە کاتێکدا چەمکی فریادڕەس لە سترۆکتۆرەوە بارگاوییە بەرۆحی ئایینیی. جیا لەمەش خوازیارە خۆی وەک قارەمانێکی ئەفسووناویی لە ئەندێشەی زۆرینەدا سکێچ دەکات. “محەمەد تەها حسێن” زۆر بە باشی ئەم نەخۆشییە ڕوون دەکاتەوە، کاتێک دەنووسێت؛ ڕۆشنبیر ئەو خودە نییە دوای ئەوەی لە کردەی بیرکردنەوەدا توانی کاریگەر بێ لە کۆمەڵگەدا فۆرمی ژیانی دیکەی هەم بۆ خۆی هەم بۆ تاکەکانی دیکە فەراهەم کرد، ئیدی ببێ بە میتا-مرۆڤ و بەسەر ئەوانی دیکەدا ببێ بە کەڵەگا.. لەو ساتەوەختانەی ڕۆشنبیر یان وردتر بڵێین؛ خودی بیرکەرەوە ئەو مافی بیرکرددنەوەیە تەنیا بۆ خۆی قۆرخ دەکات و بوار بۆ ئەم ئامادەگییە ئیلاهییە ناڕەخسێنێ، ئەوا هەمان ئەو کۆمپرادۆر و دەرەبەگ و سەرمایەدارەیە کە هەرچی سامان هەیە بەهۆی خۆی دەزانێ و نایەڵێ کەسی تر لێی سوودمەند بێت. بەمانا هەمان ئەو وێنە سەرەتایی و ئارچیتایپە یۆنگیەیە کە لە سەرەتای مێژووەوە چووەتە ناخی یەک بە یەکمان و هەمیشە ئاگا یان نائاگا لێمان وەدیار دەکەوێتەوە. ئەو ئارچیتایپە یۆنگیە ڕێک باوکەکەی فرۆیدە کە لە هۆزی یەکەمی مرۆڤایەتیدا یەکەم پیاو بووە و هەرچی حەز و شەهوەت و سامان هەبووە بە ڕەوای خۆی زانیوە و نەیهێشتووە کەس لێی بخوات خۆی نەبێ.
ئەو مۆدێلە ڕۆشنبیرە “بۆ تۆمۆر”ییەی لە کوردستان باڵا بووە و خۆی بە توخمێکی بنەڕەتی بینای کۆمەڵایەتی و گەرووی زوڵاڵی هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار دەکات، هەموو وزەی ڕۆشنبیریی و جەستەیی خودی خۆی تەرخانکردووە بۆ داتاشینی وێنایەکی تەوتەمی و کەڵەگایانە بۆ خۆی، هەمیشە چاوی لەوەیە ئۆتۆریتە و پێگە و دەستڕۆیشتوویی خۆی بەسەر سیاسییەکاندا بسەپێنێت، بۆ هێنانەدی ئەم نەرگسییەتە نامەشرووعەش بەردەوام پێویستی بە شاشەی تیڤی هەیە، تاکوو بتوانێت لە یەک کاتدا وێنا ساختەکەی وەک پاڵەوانێکی وەهمی بگەیەنێتە هەموو ئەو چین و توێژانەی ئەو خۆی بە ویژدانیان دەزانێت. پێویستە ئەوەش بڵێم؛ مەبەستم لەوە نییە نابێت ڕۆشنبیر کەڵک لە تەلەڤزیۆن وەربگرێت، بە پێچەوانەوە مەبەستم لەوەیە خودی “رۆشنبیری کورد” ئەوەندەی تەلەڤزیۆن و شاشەکان بۆ بە کاریزماکردنی خۆی بەکاردەبات، نیو هێندە بگرە هیچ نایەوێ بەرئەنجامە فیکرییەکانی خۆی بگەیەنێت، چوونکە لە بنەڕەتەوە ئێمە کۆمەڵێک ڕۆشنبیرمان هەیە بیر ناکەنەوە، ئیدی چۆن بتوانن پەیامێک بگەیەنن؟. ئێمە ڕۆشنبیرمان نییە لەدەرەوەی ئەو تێزانەی وەک مەحفوزات دەرخیان کردووە، قسەیەکی تری پێ بێت!. ڕۆشنبیرمان نییە، خۆی بێت و ڕوئیای ڕوونی خۆی هەبێت.
ڕۆشنبیرانی ئێمە خاوەنی هیچ بەرهەمێکی نوێ و زانستی نین، زیاتر قسەکەری سەر شاشەکانن، زۆرجار لەگەڵ بێژەرەکانی تیڤی جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا بەدی ناکرێت، چ لە ڕووی ئامادەگی لەسەر شاشەکان، چ لە ڕووی بیر و تەنانەت تۆنی دەنگیشەوە. بەرگریکردن لە مافی ئەوانیتر مانای ئەو گووتارە پۆپۆلیستی و دۆگمایە نییە ڕۆشنبیرانی ئێمە چ لەبەرەی دەسەڵات چ لەبەرەی بەرهەڵستکاران لە ڕێگەی شاشەی تیڤییەکانەوە سەرقاڵی موبیلیزەکردنین. ئەو ڕۆشنبیرە ئیعلامییانە زۆر جار ئاستی بیرکردنەوە و ورووژاندنیان زۆر لە خوار وتار و پرسیارە ڕۆژنامەوانەکانیشەوەیە. ئەم دیاردە نێگەتیڤە وەنەبێ تەنیا لەدنیای ئێمەی کورددا بوونی هەبێ، بەڵکوو ئەوە نەریتێکی باوی تێکڕای کۆمەڵگە دواکەوتووەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوین و جیهانی عەرەبی و ئیسلامییە کە ڕۆشنبیرەکانی لە بری هەڵهێنجانی فیکریی دەبنە شایەری سیاسیی، لە بری کارکردن لە بواری زانستیدا، دەبنە پاسەوانی ئایدۆلۆگییە سیاسییەکان، لە بری هەنگاونان بۆ ئاییندە، سەرقاڵی بەرهەمهێنانەوەی ئەو کەلەپوورە ڕۆشنبیرییەن کە لە مۆزەخانەکانی مێژوو هەڵگیراون.
یەکێک لە ترسناکترین سیما ترسناکەکانی ئەم تایپە لە ڕۆشنبیر دوانە بەناوی هەقیقەتەوە، ئەوە نەریتی نازی و فاشیستەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم و هەموو ئایدۆلۆگییە تۆتالیتارەکانی دنیایە. ئەوە ستالینیزمە و هەمان ئەو تێزەیە کە لەسەر سترۆکتۆری “ئەوەی لەگەڵم نەبێت ناراستە” بیناکراوە. مەولانای ڕۆمی بەر لە چەند سەدە وتی “هەقیقەت ئاوێنەیەک بوو شکا”. هەر کەسە و پارچەیەک لەو ئاوێنەی هەڵگرتۆتەوە، هەر کەسێ تەنیا لە پارچەیەکی شکاوی ئەو ئاوێنەدا هەقیقەتەکانی خۆی دەبینێت، ئەم هەمان ئەو بیردۆزەیە تیۆری نسبیی ئەنشتاین لە سەدەی بیستەمدا پێی دەگات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەرچی هەبووە لە کەوندا بوونێکی ڕێژەیی هەیە نەک ڕەها، هەروەک یاسا فیزیکییەکەش پێداگریی لەسەر دەکات “هەموو ماددەیەک لە دۆخی ئاساییدا هاوبەرگەیە و پێکهاتووە لە بارگەی مووچەب و سالب”. پێم وایە فەیلەسووفە پۆست مودێرنەکان تازە ئەم گەوهەرە دەدۆزنەوە و بۆمان باس دەکەن. دەمەوێ بڵێم؛ ئەوانەی بەناوی هەقیقەتەوە دەدوێن، کوشندەترین زیان لە ڕێژەییبوونی هەقیقەت دەدەن، چوونکە هەقیقەت شتێک نییە بە ڕەهایی لای کەسێک یان بیروباوەڕێک چڕ بووبێتەوە، لە سۆنگەی ئەوەی هەقیقەت وەک ئاردی نێو دڕک وایە و هەر کەسێک دەتوانێت چنگێکی لێ هەڵگرێتەوە بە خۆڵ و خاشاکیشەوە. لێ بەداخەوە ئەو ڕۆشنبیرە کوردانەی لە شاشەکانەوە دەیانبینین بەناوی هەقیقەتەوە لاقەی جوانی هەموو شتێک دەکەن چوونکە وا دەبینن مادام ڕاستن، بۆیان هەیە هەموو شتێکی دەرەوەی خۆیان ناشرین بکەن.
=KTML_Bold=“خەونی بچووکی ڕۆشنبیرانی کورد”=KTML_End=
ڕۆشنبیرانی کورد هەروەک مێگەلەکە سەیری ڕووداوەکان دەکەن، بە زمانی ئاسایی عەوام دەپەیڤن، بە مێشکی زۆرینە بیر دەکەنەوە، لەناو نەریتە کۆمەڵایەتییەکاندا نغرۆ بوون، قسەیان لەسەر زۆر شت هەیە، بەڵام بیریان لە هیچ نەکردۆتەوە، خەون بە گۆڕینەوە دەبینن ئامڕاز و کەرەستەکانی گۆڕین شک نابەن و ناتوانن بیدۆزنەوە، ڕۆشنبیری ئێمە قسەنووس و یاریکەرن لەگەڵ عاتیفەی گشتیی، هەموو پڕۆژە ڕۆشنبیرییەکانیان ناچێتە دەرەوەی جیهانبینی سیاسیی و فیکریی باو، هەر بۆیە ڕۆشنبیری کورد خەونی بچووکە لەو دنیا گەورەیەدا. بەهۆی ئەوەی ڕووبەر و مەدای بیرکردنەوەی سنووردارە، با ئەو ڕۆشنبیرە لە دنیای شارستانی ڕۆژاواشدا بژیت و لە نزیکەوە بەر فینۆمینەکانی دیموکراسی پلورالی کەوتبێت، بەڵام هێشتا لە کوێرە دێیەکی کوردستاندا دەژی و هزرینی لە چوارچێوەی ناوچەگەرییدایە و ناتوانێت سنووری ئەقڵی حزبییانە تێپەڕێنێت، نەک ناتوانێت گەردوونیانە بیر بکاتەوە، بەڵکوو دەست و پێ سپیترە لەوەی کوردستانیانەش بیر بکاتەوە. دیقەت بدەن زمانی ئەو ڕۆشنبیرەی دەم لە پۆست مودێرنە وەردەدات، لەگەڵ زمانی کادرە حزبییە نەخوێندەوارەکان هەریەک زمان و ناوەرۆکە، بەڵام بە سینتاکس و گوزارەی لە یەک جوداوە، ناوەرۆک هەر یەک ناوەرۆکی کۆنە، بەڵام هەر ڕۆژەی لە فۆرمێکی تازەدا تیۆریزە دەکرێت و زاراوەکانی دەگۆڕێن و پۆشاکی تازەیان بە بەردا دەکرێت.
ڕۆشنبیری کورد پاشکۆی سیاسەتە، یان وردتر بڵێین پاشکۆی حزبە، مەرج نییە لە ڕووی ئۆرگانییەوە تاکی ڕۆشنبیر لە حزبێکی سیاسییدا سازمان درابێت، بەڵام ئەو زیهنییەتەی بیری پێدەکاتەوە هەمان ئەو زیهنییەتەیە حزبەکان وەک وتاری سیاسیی خۆیان قبووڵیان کردووە و تەرویجی بۆ دەکەن. ئەگەر بچینەوە سەر نموونە بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکەمان ڕەنگە کۆمەکی باشمان بکات. لێرەدا دەخوازم جیابوونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە باڵی سەرەکی پارتی “جیابوونەوەی جەلالی لە مەلایی” لە ساڵی 1964دا بکەمە سەمپڵێک، وەک دەبینین وتاری ئەو باڵە وتارێکی چەپی ماویی بووە، هەموو کایەی ڕۆشنبیریی کوردیی لە ئاستی تاک و تەرا نەبێت، با دەدەنەوە بەلای باڵی مەکتەبی سیاسییدا، دەیانەوێ پاساوی فیکریی بۆ ئەو دوو کەرتبوونە بدۆزنەوە لە ڕیزەکانی شۆڕشدا، لێ باڵی مەکتەبی سیاسیی بایدایەوە بەلای دەوڵەتی داگیرکەری ئێراقدا، ئەمە بۆ ڕۆشنبیرانی ئەودەم و ئێستاش نەبووە شۆک، بەڵکوو هەر ئەو ستراتیژەی ئەوسایە هەرجارەی لە بەرگێکدا خۆی مانیفێست دەکات و ڕۆشنبیرانیش وەک ئەسپ عەرەبانەی ئەو بزووتنەوە سیاسییە ڕادەکێشن.
ئەو نموونەی لای سەرەوە پێماندەڵێت: خەونی ڕۆشنبیرانی کورد لانی کەم لە باشوور، چەند بچووکە، چوونکە بەشێکی لاوەکییە لە ململانێی سیاسیی، ئەگەرنا ئەنتجلنیسیای کورد نەیتوانیوە گووتارێکی ڕۆشنبیریی سەربەخۆ لەدەرەوەی هەژموونی کونزەرڤاتیڤانەی حزبەکان بە خەونی گەورە و ئاگایی فیکرییەوە فۆرمۆڵە بکات، بەو هۆیەی کارەکتەری ڕۆشنبیر لە هەمان کاتدا کارەکتەرێکی سیاسیی و چالاکوانی ململانێ حزبییەکانە و ناتوانێت لەودیو تەلبەندەکانی حزب و گووتارە حزبییەکانەوە خۆی ببینێتەوە. کێشەم لەگەڵ ئەوانە نییە بە ئاشکرا بوونەتە ئاژیتاتۆری حزبەکان، ئەمانە دەتوانین بە ڕۆشنبیری حزبی ناودێریان بکەین، بەڵام کێشەکە لێرەدایە ئەو گرووپ و تاکە ڕۆشنبیرانەی بەناوی بێلایەنی و سەربەخۆییەوە هاتوونەتە نێو گۆڕەپانەکە هەندێک بە ئاگایی بوونەتە بەشێک لە ئەجیندای حزبی و هەندێک تریش بە دیفاکتۆ و نائاگایی کەوتوونەتە نێو ئەو واقیعەکەوە کە تەرەفداریی بۆ لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو بکەن، ئیدی بەم حاڵەوە دەبێت خەونی گەورەی ڕۆشنبیرانی کورد چی بێت؟ هەرچەند دەمەوێ ئەوەش ئیزافە بکەم هیچ گشتاندنێکم پێ ڕاست نییە و لێرەدا نامەوێت گشتاندن بکەم، بەڵکوو لەسەر زۆرینە قسە دەکەم، لانی کەم ئەو زۆرینەیەی مەیدانەکەیان بەدەستە.
لەوە کارەساتبارتر ئەوەیە، خەونی بەشێکی بەرفرەی ڕۆشنبیران هێندە بچووک بۆتەوە، مۆبیلیزەی گەمژەیی دەکەن، لە ڕێی دنەدان و هاندان و ختوکەدانی هەستی ناوچەگەریی و شارچێتی هاووڵاتییان، یان درووستکردنی وێنەیەکی زەینی بۆ شەیتانی سیاسیی کە هەموو کەموکووڕیی و نەهامەتییەکان بخرێتە ئەستۆی ئەو ئەهریمەنە، ئەمە ئیقتباسە لە ڕۆشنبیریی دواکەوتووی عەرەبەکان، کە بارگاوییە بە ڕۆحی ئایینی و کولتووری بەداوەت، ئاخر عەرەبەکان هەموو ڕیفۆرمێکی سیاسیی و ئابووری و کولتوورییان بیر بردۆتەوە، هەمیشە کاردەکەن لەسەر داتاشینی دوژمنێکی وەهمی و تۆخکردنەوەی تیۆری موئامەرە، بۆ ئەم مەبەستە شەیتانێکی گەورەیان هەڵبژاردووە تا ڕک و کینەی خۆیانی تێدا خاڵی بکەنەوە ئەویش دەوڵەتی ئیسرائیلە و زایۆنیزمە. ئەم بیردۆزە بەشێوەیەکی تر وەک نەخۆشی کۆلێرا گواستراوەتەوە نێو کایەی ڕۆشنبیریی کوردیی بەتایبەت لە باشوور چوونکە ژێدەری بیرکردنەوەمان ئەو ڕۆشنبیرییە عەرەبییە ئیسلامییەیە هەنووکە دنیای عەرەبی کردۆتە دۆزەخی سەر زەوی، بەڵام تاکە جیاوازیی لەنێوان شەیتانی گەورەی نێو ڕۆشنبیریی عەرەب لەگەڵ شەیتانی گەورەی ڕۆشنبیریی کوردیی، لەوەدایە شەیتان لای عەرەب بێگانەیە، بەڵام شەیتانەکەی ئێمە خۆماڵییە و هەر خودی خۆمانین!.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ناونیشانی بابەتەکە و باس لە خەونی ڕۆشنبیری کورد بکەین، پێویستە ئەم جارە لە چەند پرسیارێکەوە دەست پێبکەین، وەکوو؛ ئایا ڕۆشنبیری کورد ڕۆڵی چی بووە لەگەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی فیکریی لە کوردستاندا؟ هەژموونی ڕۆشنبیران جگە لە نەوەیەکی سەرگەردان و خاڵی لە ئینتیما و بێ ئاسۆ و ڕەشبین و پووچگەرا چیتری بەرهەم هێناوە؟. ڕۆشنبیری کورد چی فۆرمۆڵە کردووە بۆ ڕزگارکردنی ئەقڵی کوردیی لە خڵتەی نەریتی ئایینیی وشکهەڵاتوو یان خەیاڵدانی هۆزگەرایی و خێڵەکی؟. ئەجیندای ڕۆشنبیری کورد چی بووە لە ڕاستای گۆڕینی پەروەردەی کۆمەڵایەتی و بیناکردنەوەی کەسێتی تێکشکاو و پاسیڤی تاکی کورد؟. پڕۆژەی ڕۆشنبیرانی کورد چی بووە بۆ پێناسەکردنەوەی چەمکەکانی ژیان کە تەبا و کۆک بێت لەگەڵ ڕۆحی سەردەم؟. ڕۆشنبیرانی کورد چییان ئامادە کردووە وەک تیۆر بۆ فەلسەفەی حکومڕانیکردن و دەوڵەتداریی؟. تیۆرییەکانی ڕۆشنبیرانی ئێمە چین بۆ بەگژاچوونەوەی دیاردەی گەندەڵی ئیداریی و ئابووری؟. پڕۆژەی ڕۆشنبیرانی کورد چی بووە بۆ گۆڕینی سیستمی پەروەردە و پێشخستنی قوتابخانەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی؟. پڕۆژەی تیۆریی ڕۆشنبیرانی ئێمە چی بووە لە ڕاستای هۆشیاریی جێندەریی و سێکسیی؟. پڕۆژەی ڕۆشنبیرانی کورد چی بووە بۆ یەکسانی ڕەگەزیی و گۆڕینی ئەو خەیاڵدانەی ژن وەک سەرچاوەی لەززەت بۆ پیاو سەیر دەکات؟.
من لێرە وەڵامی ئەو پرسیارانەم دەوێ نەک ئەو قسە باق و بریقانەی ڕۆشنبیرانی ئێمە فێری بوون و تووتی ئاسا دەیڵێنەوە؟ باسی دروشمبازیی ناکەم، بەڵکوو باسی پڕۆژەی فیکریی دەکەم. ئەگەر ڕۆشنبیرانی ئێمە دنیای کوردییان نەخوێندۆتەوە و بیریان لە کێشەکانی ناوی نەکردۆتەوە، تەنیا یەک کێشە ببینن کە کێشەی سیاسییە ئەوە دەبێت ڕێگە بدەن بڵێم؛ خەونی بچووکە. گەرەکمە ئەوەش تێنەپەڕێ لەبارەی کێشەی سیاسییەوە، لای من ئەو فۆرمە لە سیاسەت کە لە دنیای کوردیدا هەیە، نەک شایانی ڕەخنەلێگرتنە بەڵکوو دەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام ئەم گۆڕینە تەنیا ئەو شێوازە لینینییەی گۆڕینی قووچەکی فەرمانڕەوا نییە، بەڵکوو لە پێشدا گۆڕینی خەیاڵدانی سیاسییە، ئەمەش کاری ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە، بەڵکوو پڕۆسەیەکی هەمەلایەنەی درێژخایەنە و پێویستە بۆ ئەو گۆڕینە گرنگە دەست بۆ زۆر بابەتی هەستیاری تر ببەین کە ئەویش پەیوەندیی بە پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ئایینی و خێڵەکیی ئێمەوە هەیە وەک کورد، بێ ئەم گۆڕینە لە خەیاڵدانی تاکدا و درووستکردنی تاکێکی کوردیی ساغڵەم لە ڕووی دنیابینییەوە، مومکین نییە ئەو گۆڕینە کودەتائامێزی قووچەکی سیاسیی هیچ بەروبوومێکی هەبێت، بەپێچەوانە بە فیڕۆدانی وزەی نەوەیەکە و تێکشکاندنی خەونی زۆرینەشە.
=KTML_Bold=“وتەی داخستن”=KTML_End=
وەک هەموو بوار و کایەکانی تری ژیان، کایەی ڕووناکبیریی کوردیی لەسەرگەردانی و تراژیدیایەکی مەزندایە، ڕەنگە بەشێکی زۆریش لە سەرگەردانییە سیاسیی و کولتووریی و فەرهەنگییەکانیش ڕاستەوخۆ پەیوەندییان هەبێت بەو سەرگەردانییە ڕۆشنبیرییەی هەنووکە لە ئارادایە، لێرەدا دەبێت ڕۆشنبیر بە ئەرکی خۆی هەڵستێت و کارەکەی خۆی بەدرووستی بناسێت، تاکوو ڕۆشنبیر پانتایی کاری خۆی کە بەرهەمهێنانی مەعریفە و بیرە، جودا نەکاتەوە لە پانتایی کاری سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانان، هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە مایەی دڵخۆشی لە بواری پێشکەوتن و گۆڕان لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر. تاکوو ڕۆشنبیری ئێمە سەرقاڵی گەمەکانی سیاسەت و حزبایەتی بێت، هەلومەرجەکانی کۆمەڵگە لە بری هەنگاوێک بۆ پێشەوە لینین وتەنی دوو هەنگاو بۆ دواوە دەبێت. ئەرکی ڕۆشنبیرە پێش هەر کارێکی تر چالاکی لە کایەی خۆیدا بکات، بەمانایەکی تر ڕۆشنبیر دەبێت لەوە حاڵی بێت نە گیڤارایە و نە مارتن لۆسەر کینگ، بەڵکوو ئەو دەکرێت لە بواری فیکر و ڕەخنەی مەعریفیدا بەشداریی بکات لە پڕۆسەی گۆڕانکاریی و لە پێ#شنۆ#رەشدا گۆڕینی عەقڵیەت و جیهانبینی تاک و گۆڕینی شێوەی بیرکردنەوەی کۆنسەرڤاتیڤی کۆمەڵگە و گۆڕینی فۆرمی کلاسیکی کردەی سیاسیی.
کاتی ئەوەیە ڕۆشنبیرانی ئێمە، بەرلەوەی سیاسەت و توخمە ڕەنگاوڕەنگەکانی کولتوور بخەنە ژێر نەشتەری ڕەخنەکانیانەوە، هاوزەمان چاوخشاندنەوەیەکیش بکەن بەسەر شێوازی کاری خۆیان؟ پێویستە ڕۆشنبیران هەڵسەنگاندنێک بکەن کە خەریکە لە ماکینەی بەرهەمهێنانی هزری نوێوە دەبنە ماکینەی بەرهەمهێنانی هەجو و جنێوی نوێ؟ پێویستە ببینن دوای سی ساڵ لە ڕاپەڕین گۆڕانکاریی پۆزەتیڤ لە هیچ یەکێک لە بوارەکانی ڕامیاریی و ئابووری و کولتوورییدا ڕووینەداوە، ! ئەمەش ئەگەر لەسەرێکەوە نیشانەی ئەوە بێت دەسەڵاتێکی فاشیلمان هەبووە بەدرێژایی دوو دەیە و نیو، لە ڕەهەندێکی ترەوە نیشانەی تەمبەڵی ڕۆشنبیران بووە لە تەرح و داهێنانی فیکریدا، چوونکە ئێمە شاهیدین لەسەر تایپێک لە ڕۆشنبیریی بە داتاشینی وێنایەکی دزێو و جنۆکەئاسای کارەکتەرە سیاسییەکان “نەک سیستمی سیاسیی” خۆی لەهەر چەشنە تیۆریزەیەک دزیوەتەوە، بەو مانایەی تەنیا بە شێواز و ئەدەبیاتی سیاسیی شەڕی لەگەڵ دەسەڵات یان حزبەکان کردووە، ئیدی ئاگای لە بوارەکانی تری ژێرخانی فیکریی کۆمەڵگە نەماوە، ئاگای لە گووتاری ئایینی و تۆخبوونەوەی مەیلی ئیسلامیی کۆمەڵی کوردەواریی نەماوە، ئاگای لە ئیسلامییەکان نەماوە بە هەموو ڕێگاکان سەرقاڵی موبیلیزەن بۆ ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەمە هەروەک ئەو نموونەیە وایە، نەخۆشێک دەردەدار بێت بە شێرپەنچەی پێست، بەڵام پزیشکەکان لە بری کیمۆ تێراپی نەشتەرگەریی جوانکاریی پێستی بۆ ئەنجام بدەن.
پێش ئەوەی دوا قسەی خۆم لەم چاپتەرەدا بکەم، ئێمەی کورد پێویستمان بە ڕۆشنبیرێکی جیددی وەک “عەلی حەرب” هەیە، کە برینێک بخاتە ئەو نەزعە ترسناک و خودسەرسامییەی ڕۆشنبیرانی ئێمەوە. ئەو توانی ڕەخنەکان پێچەوانە بکاتەوە و شەڕەکە بباتەوە نێو ماڵی خودی ڕۆشنبیران. پەڕتووکە بەناوبانگەکەی “وەهمەکانی نوخبە یان ڕەخنە لە ڕۆشنبیر” توانی بەخێراییەکی بێوێنە ببێتە جێگەی مشتومڕ و ئیست لەسەر گرتن. ئەو لە پاشکۆی کۆتا چاپی پەڕتووکەکەیدا، بەم جۆرە دەپەیڤێت؛ دان بەوەدا دەنێم من تەقەم لە ڕۆشنبیر کردووە، بە ئەندازەی ئەوەی هەنگاوم ناوە بۆ کردنەوەی مەلەفی ڕۆشنبیران بەرووی ڕەخنە و لێپێچینەوەدا. بەو مانایەی کارم بۆ لەقکردنی بڕوا ڕەگ داکوتراوەکان کردووە، بەئەندازەی ئەوەی هەوڵم داوە، جێ بەکێشەکە لێژ بکەم و سەرلەنوێ پرسیارەکان فۆرمۆڵە بکەمەوە و تیشک بخەمە سەر ئەو شوێنانەی کرابوونە دەرەوەی چوارچێوەی بیرکردنەوە بە ئەندازەی باسکردنی پەیوەندییە نادیموکراتییەکان و هەڵسوکەوتە تاریکبینەکانی ناو کەرتی ڕۆشنبیریی و نێوان دەستەبژێرەکان، ئەمەش وای لێکردم ئەولەویەتەکان ژێراوژوور بکەم و ئاڕاستەی ڕەخنە بگۆڕم. لە کاتێکدا ئیشی ڕەخنەگرتن لە ڕووی دەرەوە و واقیع بوو، تیرەکانی ڕەخنەم ئاڕاستەی ناوەوە کرد، واتە واقیعی ڕۆشنبیر لە ڕووی بیر و پراکتیک، یان گووتار و دامەزراوەوە.
نۆبەتی ئەوەیە ڕۆشنبیر ڕووی ڕەخنەکانی ئاڕاستەی ناوەوە بکات و دواتر کەی ئیشکالییەتە ڕیشەییەکانی خۆی چارەکرد، ڕووی ڕەخنە بگۆڕێت و ئاڕاستەی دەرەوە و واقیعی بکات. ئێمە لە ئێستادا پێویستمان بە توێژێکی ئەکتیڤی ڕووناکبیریی هەیە، پرسیاری گەورە بکات، لە پێدراوە بچووکەکاندا بەهای گەورە بدۆزێتەوە، نەک چاوی لەسەر ڕووداوە گەورەکان بێت، لەو سۆنگەیەی کاری ڕۆشنبیریی ئیشێکی تاقیگەییە، هەروەک پیشەی پزیشکەکان وایە، دوای ناسین و دۆزینەوەی ڤایرۆسەکان، دەتوانیت دەرمانی لەناوبردنی ڤایرۆسەکە بدۆزیتەوە. ڕۆشنبیرانی ئێمە لەسەریانە ڤایرۆسەکانی گەندەڵی و لاوازیی کەسێتی تاکی کورد و خراپی ڕەوشتی سیاسیی و ئیداریی بدۆزنەوە لە تاقیگەکانی هزرین و لێکدانەوەی زانستیدا، پاشتر دۆزینەوەی دەرمان و پڕۆسەی دەرمانکردنەکە ئاسانتر دێت بەدەستەوە. کۆمەڵگەی کوردیی دەیان دەردی کوشندەی هەیە، تەنیا دەردیش بەدکەڵکی ئاکاری سیاسییەکان نییە لە پڕۆسەی حکومڕانیدا، بەڵام ئایا ڕۆشنبیران بەم جۆرە دەمێننەوە تاکوو سەر یان نا؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە وەڵامەکەی لە هەگبەکەی ئاییندەدایە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 178 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 26-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سارا سەردار ) ل : 26-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سارا سەردار )ڤە: 26-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 178 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چیا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتوک PDF 19,168
فایلێن پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چیا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.719 چرکە!