پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتوک PDF 19,166
فایلێن پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
زەلکاوی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیرانی نەریتپارێز
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەلکاوی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیرانی نەریتپارێز

زەلکاوی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیرانی نەریتپارێز
ناونیشانی بابەت: زەلکاوی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیرانی نەریتپارێز
ئامادەکردن: #ستیڤان شەمزینی#

ڕۆشنبیری کوردیی لە گێژاوی سۆفیزم و نەریتدا گیری خواردووە و هەناسەی سوار بووە، ناتوانێت لەدەرەوەی کۆنسێپتە ئایینیی و چەقبەستووەکان میتۆدێکی تری بیرکردنەوە دابهێنێت. زمانێکی جیاواز لەو موفرەداتە سەلەفییە بدۆزێتەوە بۆ دەربڕین و هەرواش بۆ ئەوەی ببێتە ڕایەڵێک بۆ گەیاندنی هزرینی نوێ. ئێوە دیقەت بدەن؛ ئەوەی لە وتار و شیعر و ڕۆمان هەڕمێنی هەیە هەموو ئەو تایپەن لە نالی و مەحویەوە درێژبوونەتەوە تاکوو بەختیار عەلی و #مەریوان# قانع. ئەم ڕۆشنبیرییەش بارگاوییە بە ڕۆحی عیرفان و پاسیڤیزمی ئایینیی و هاوئاوازە لەگەڵ دەنگی زیقنی مێگەل، دڵداریکردنە لەگەڵ سۆزی ئاپۆرا نەک برینێک بکاتە خودئەڤینی تاک و کۆمەڵگەوە، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئیندیڤیدوالیزمی کوردیی بێت، ئێمە پێویستیمان بە ڕۆشنبیرێکە شەبەقێکی گەورە بخاتە نارسیزمی باوەڕە باوەکانەوە نەک بەرهەمێهنەری کۆن بێت لە پاکەتی تازە و مودێرندا.
تەرزێک لە ڕۆشنبیری کورد، یان نووسەر، گۆڕەپانی ڕۆشنبیرییان پاوان کردووە، زیاد لە هەر شتێک لە بواری وشە ڕیزکردن، یان بابڵێین لە یاری وشەسازییدا “مۆرفۆلۆجیا” وەستا و کارامەن، ئەگەرنا هەگبەیان خاڵییە لە پەیام و ئاسۆیان هێندە تاریکە ڕووناکی هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی لێوە نابینرێت. ئەگەر ڕۆشنبیر تەنێ دەسەڵاتی وشە ڕیزکردنی هەبێت بێ ئەوەی ئەو وشانە شتێک لە دنیا و دەوروبەرمان بگۆڕن، تەنیا دەمەوەرییەکەیان بۆ دەمێنێتەوە. ڕۆشنبیر یان نووسەری ڕاستەقینە بەوپەڕی ژیربێژییەوە کۆنسێپتەکانی دەگەیەنێت، نەک زۆرتر لە هەر کارێک سەرقاڵی گەمەی چەمکسازیی بێت، هەموو خولیای ببێتە وتنی وشەی گەورە و نووسینی ڕستەی جوان، دەشێ وشە جوانەکان هەڵگری دنیایەک ناشرینی بن، بەپێچەوانەشەوە هەروا، ئەوەی گرنگە وشەکان وەک فیشەکی موختارکوژیان لێ نەیەت تەنێ دەنگێکی گەورە بن بێ پێکانی ئامانج، مەسرەفگەرایی لە بواری زماندا، دواجار لە چەنەبازیی بەولاوە شتێکی تر نییە و نابێت.
=KTML_Bold=“رۆشنبیری کورد وەک ختوکەدەر”=KTML_End=
بە سەردەمێکدا تێدەپەڕین ئارگۆمێنت و میتۆدی زانستیی لە وتاری ڕۆشنبیریی کوردیدا، کەوتۆتە دوای ختوکەدانی هەستی مێگەلی خەڵک، ڕۆشنبیرانی ئێمە لە باشترین حاڵەتدا شاسواری TALK SHOWن، کار لەسەر وروژاندنی سۆزی جەماوەر دەکەن، نەک لەسەر ئەقڵی تاکەکەس، ئەمە هەمان ئەو شتەیە ڕۆشنبیرانی عەرەبیشی گرتۆتەوە، لە سۆنگەی ئەوەی هیچ ئارگۆمێنتێکیان پێ نییە بۆ ڕەواییدان بە هزرینیان، ناچارماون لە ڕێگەی جوڵاندنی ناوچەکانی سۆزی زۆرینەوە ئەوەی دەیانەوێت بیگەیەنن، هەر لەبەرئەمەش لە دنیای عەرەبیدا ڕۆشنبیرانی عەوامگەر دەستیان گرتووە بەسەر کایەی ڕۆشنبیرییدا، لە دۆخی کوردیدا قوڕەکە خەستترە، بەو پێیەی چوارچێوەی بیرکردنەوەمان لە بن کاریگەریی و بەرزەفتی ڕۆشنبیریی ئایینیی و کولتووری عەرەبیدایە.
ئەوەشی پێی دەوترێت نوێخوازیی لە کایەی ڕۆشنبیریی کوردیدا، هیچی تر نییە جگە لە چەمکسازیی و گەرمکردنی بازاڕی وشەسازیی بێ ناوەرۆک، لە ڕاستیدا فۆرم ڕەت ناکەمەوە، بەڵام نابێت ناوەرۆک بکرێتە قوربانی فۆرم، نابێت ئێمە لە بۆشاییدا بیر بکەینەوە، ئەمە ئەو دیمەنە تۆقێنەرەیە بووەتە کابووسێکی بەردەوامی من. ئەوەی “گۆران” کردی لە بواری نوێکردنەوەی شیعری کوردیدا، لە تێکشکاندنی “عەرووز”ی عەرەبییەوە بەرەو کێشی “پەنجە”، دوای نزیکەی سەدەیەک چەقی بەستووە، بەو پێیەی نەوەی دوای گۆران توانای نوێکردنەوە و تێکشکاندنی ڕیتمی باوی شیعری نییە، ئەوەی هەیە تەنیا گەمەیەکی فۆرمالیستانەی ڕووتە و هیچی تر. لە بواری فیکردا، دوای (مەسعود محەمەد) ، گرووپی ڕەهەندییەکان هاتوون کە درێژکراوەی “روانگە”ییەکانن، ئەمان ڕۆشنبیریی کوردییان کردە کەلاوە و بازاڕی ساغکردنەوەی تێز و چەمکە سواوەکانی فیکری ڕۆژاوایی. ئەم گرووپە هێندە غەوارەن بە کۆمەڵگەی خۆیان، هەروەک ئەو ڕۆشنبیرە عەرەبانەی “عەلی حەرب” بە ڕۆشنبیرانی تاراوگەنشین ناویان دەبات ئەگەرچی لەناو کوچە و کۆڵانی شارەکانی خۆیشیاندا بژین.
تابلۆکە زۆر لەوە کارەساتبارترە، ئێمە بە چاو دەیبینین، هەموو کاری ڕۆشنبیری کورد، بووەتە ختوکەدانی دەروونی زۆرینە، ئەو دەتوانێت دەروونی جەماوەر بهەژێنێت، بەڵام دەست و پێ سپییە لە وروژاندنی ئەقڵییان، ئەمە شتێک نییە ڕۆشنبیرانی ئێمە نەیخوازن، بەڵکوو لە سترۆکتۆرەوە خۆیان لە لیتاوی ترادیسیۆن و دۆگماتیزمی ئیدۆلۆژییدا چەقیون، لەبەرئەوە ناتوانن کار لەسەر ژیری بکەن، وەک هەر مەلایەک یان پیاوێکی تری ئایینیی کاریان وروژاندنی هەستی دەستەجەمعییە، ئەمە ئەو ئایدزەیە دووبارە و دووبارە بەرهەم دەهێنرێتەوە. ڕۆشنبیری کورد پرسیاری نییە، یان هەموو ئەو پرسیارانە دەوروژێنێتەوە، تێکڕا دەیزانن و زۆر کۆنتر وەڵام دراونەتەوە. تا ڕۆشنبیری ئێمە نەتوانێت پرسیاری تازە بکات، هیچ ئاسۆیەکی تازە لە مێشکی نەوەکانی داهاتوودا دەرناکەوێت. تاکوو ڕۆشنبیری ئێمە ئەقڵ ڕەت بکاتەوە و ببێتە باهۆزی عاتیفەگەرایی، کۆمەڵگەی ئێمە مێشکی هەر ڕۆژەی لەژێر پێی جەلادێکدا دەپلیشێتەوە و بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت دووچاری نەخۆشی “سەندرۆمی ستۆکهۆڵم”* دەبێت، وەک لە مێژە ئەم نەخۆشییە بڕستی لە کۆمەڵگەی ئێمە بڕیووە.
=KTML_Bold=“ڕۆشنبیر وەک ڕوخێنەری ئارامی”=KTML_End=
فاکتێک هەیە فەیلەسووفە پۆستمودێرنەکانیش جەختی لەسەر دەکەنەوە؛ ڕۆشنبیر هیچ شتێک لەدەرەوەی گەنجینەی ڕۆشنبیریی ئیزافە ناکات جگە لە دۆزینەوەی تازە لەو گەنجینەیەدا، بە دەربڕینێکی تر ڕۆشنبیر کار لەسەر دۆزینەوەی فۆرمی نوێ دەکات بۆ هەمان ئەو ناوەرۆکە کۆنەی لە ئارادایە. ڕوونتر وایە بڵێم؛ نووسەر ناوەرۆکی تازە داناهێنێت بەڵکوو فۆرمی نوێ دەدۆزێتەوە، کارەکەی وەک ئەو سەرکێشییە کۆڵۆمبۆسییە، وایە کیشوەرێکی تری جوگرافیای تێڕامان و بیرکردنەوە دەدۆزێتەوە. زۆربەی جار ئەم نەریت شکاندن و دۆزینەوەیە دژ بە سایکۆلۆژیای مێگەلییە، بەڵکوو وەک تاڤگەی ئاگر دەڕژێتە سەر خەیاڵدانی ئەو جەماوەرە پان و بەرینەی بیرکردنەوە و مێشکیان لەژێر بەفری ئایدۆلۆجیا و ئاییندا بەستوویەتی.
ڕۆشنبیر بوونەوەرێکە هەمیشە بیر دەکاتەوە، پڕۆسەی بیرکردنەوە یەکێکە لە ترسناکترین پڕۆسەکان، لە سۆنگەی ئەوەی بیرکردنەوە هەمیشە شلۆقی و نا-دڵنیایی دوای خۆی جێدەهێڵێت، ساتەوەختی تیۆریزەکردنی بیرکردنەوە و ئاڕاستەکردنی بە ڕووی جەماوەردا، یەکێکە لە چرکەساتە هەرە تۆقێنەرەکان، بەو پێیەی مرۆڤ بەردەوام بە دوای سەقامگیرییدا وێڵە، ڕۆشنبیر لەم ساتانەدا وەک جەلادێک دەردەکەوێت لە تێڕوانینی زۆرینەدا، بەو پێیەی ماڵی ئارامیی و چەقبەستوویی ئایدۆلۆژیی “الجمود العقائدی”یان لێ تێکدەدات، هەروەک چۆن ماڵ شوێنێکە بۆ سەقامگیریی و ئارامی مرۆڤ، بەهەمان شێوە دۆگماتیزمی فیکریی ڕووبەرێکی ئارامە بۆ مێشکی مرۆڤ، ئەمە هەموو لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆگییەکان هاوڕان لەسەری. ئەوکاتەی ڕۆشنبیر بە چەکی بیر و ڕەخنەی نوێ دژ بەو دڵنیاییەوە دەوەستێتەوە و هەوڵی ڕووخاندنی ئەو ماڵە ئارامە دەدات، دەبێت کائینێکی گڵاو و نەفرەتلێکراو لە تێڕوانینی زۆرینە مێگەلەکەدا. وەک “پیتەر سلۆتەداریک” جەختی لەسەر دەکاتەوە تاکوو ئەمڕۆ ڕۆشنبیران نازی کۆمەڵگەیان کێشاوە، کاتی هاتووە کۆمەڵگە تووڕە بکەن. ڕۆشنبیر دەبێت کۆمەڵگە وەک گای ئیسپانی شێت بکات. لەپێناوی جێخستنی نا-باودا، دژی هەموو بەها باوەکان بوەستێتەوە، ئاخر ئەرکێتی دنیا کاول بکات لەپێناو داڕشتنەوەیەکی جوانتریدا.
بیرم نییە، کام لە بیرمەندەکان بوو جارێک نووسیبووی؛ نووسین ژەهر و تلیاکە. باوەڕم وایە؛ ئەو بەپێزترین پێناسەی پڕۆسەی نووسینە، لەبەرئەوەی نووسین ژەهرێکە دژی ئارامیی دەروونی و ئەقڵیی، کرمێکردنی داری بیرکۆڵی و کاسبوونە لەهەمبەر هەقیقەت، هەمیشە مرۆڤ لە باری جێگرییەوە دەباتە دۆخی ڕارایی و بەدگومانی. وەک ئەوەی “سلۆتەداریک”یش هەمیشە جەختی لێ دەکاتەوە “هیچ شتێک هێندەی ژەهر دژە ژەهر نییە”. لە کۆتایشدا داهێنان و پێشکەوتن بەرهەمی ئەقڵە نا-دڵنیا و ڕاڕاکانە، نەک مێشکە چۆڵ و مەییووەکان. ڕۆشنبیریی دەبێت وەک شمشێری “دیموکلیس” مرۆڤ لەسەر نا-دڵنیایی ڕابهێنێت، ڕاهاتن لەسەر دڵنیایی داخستن و قفڵدانی عەقڵە، ڕۆشنبیریش بوونەوەرێکی هەستەکی نییە، بەڵکوو لە بەرزرترین ڕاددەدا بزۆز و عەقڵانییە، یەکێک لە خاسێتەکانی ڕۆشنبیر ئەوەیە هەمیشە لە خەباتدایە بۆ ئەوەی مێشکی قەوزە نەیگرێت و بەردێکی مەعریفیی هەڵبداتە گۆمی مەندی دڵنیاییەوە، نەیزەکێک بێت لە ئاسمانی زەنگینی بیرەوە بکەوێتە خوارەوە، شاری ئارام و چەقبەستوویی خاپوور بکات، لەم کاتەدا ڕۆشنبیر ڕووخێنەرە لەپێناوی بیناکردنەوەدا، ئەمە هەمان تیۆری فەوزای خەلاقە کە لە ئەفلاتۆنەوە پەلیهاویشتووە و ئێستاش لە بواری سیاسییدا ئەمەریکا پەیڕەوی لێ دەکات.
=KTML_Bold=“ڕۆشنبیر وەک نەفرەتلێکراو”=KTML_End=
“ئەدۆنیس” ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “وتنی ڕاستی لە زەمەنی سوکراتەوە ترسناک بووە”، بەو پێیەی باجەکەی مردنە، مەرجیش نییە هەموو کات ئەو مەرگە ڕەهەندی فیزیکی هەبێت، بەڵکوو بە دەربڕینی ئەدۆنیس “لانی کەم مردن لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە”. ئەو کاتەی ڕۆشنبیر داکۆکی لەو ڕاستییانە دەکات، پێچەوانەی مەیلی زۆرینە یان باوەڕە دۆگمە باوەکانە، بەر نەفرەت دەکەوێت. کاری ڕۆشنبیریی ئیشێکی ئیبلیسیانەیە، چوون لە بری یەقین گوومان لەسەر هەموو شتێک درووست دەکات، لە بری وەڵامی کۆنکرێتی سەدان پرسیاری تر بە ئاوەڵایی جێدەهێڵێت. لە ڕاستیدا کاتێک ئێمە باسی چەمکی ڕۆشنبیر دەکەین، تەنیا ئەوانەمان مەبەست نییە سەریان بەسەر پەڕتووکدا شۆڕ کردۆتەوە و پەیوەندییان بە واقیعەوە نییە و موریدی چەمکە مەتەڵئامێزەکانیانن، ئەمانە زیاتر عارفن وەک لەوەی ڕۆشنبیر بن، مەبەست لە هەر کەسێکە بۆچوونێکی تازە یان بیرۆکەیەکی نا-باوی هەبێت کار لە ئەندێشەی مرۆڤ بکات.
ڕۆشنبیرێک زۆرینە بەدڵیان بێت، یان خۆشەویستی هەموو لایەک بێت، جێی گوومانە، لەو سۆنگەیەی ئەو خۆشەویستییەی لەسەر حیسابی ڕاستیی و شاردنەوەی بڕێک لە هەقیقەت پەیدا کردووە. ڕۆشنبیر لە هەر کایەیەکدا کار بکات، مرۆڤێکی بە نەفرەتکراوە، کۆمەڵگە هەمیشە لە ڕۆشنبیرە جیددییەکان دڕدۆنگە، چونکە کاری ئەو هەروەک هاواری منداڵە لاسارەکەی شانۆگەرییەکی “ئەپسن” وایە کاتێک هاواری کرد پاشا ڕووتە، ئەو تەنیا دەنگێک بوو لاساریی کرد و بە پێچەوانەی سەدای حەشاماتێکەوە ڕاستییەکی ساکاری درکاند، لێرەدا ئەم منداڵە وەزیفەی ڕۆشنبیریی بەجێدەهێنێت. بە مانایەکی تر ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە بە گوتنی ڕاستیی درز دەخاتە (خودئەڤینی) زۆرینەوە، خوێ دەخاتە سەر برینەکان، گوومان لە پیرۆزییەکان دەکات و سنوورەکانیان دەبەزێنێ، هەوڵ بۆ درووستکردنی دنیایەکی نوێ دەدات لەسەر جەستەی ئەو دنیا باوەی زۆرینە تێیدا چەقیون، لێرەوەیە ڕۆشنبیر بە تەنیا بەر نەفرەتی دەسەڵاتداران ناکەوێت، بەڵکوو پێشوەخت بەر نەفرەتی زۆرینەی کۆمەڵگە دەکەوێت. لە نموونەی ژەهرخواردکردنی سوکراتدا ئەم فاکتە بە ڕوونی خۆی دەردەخات.
نیتچە لە “وەهای گوت زەردەشتدا” بە ڕوونی دەڵێت “من ناگەڕێمەوە بۆ لای ئێوە، تاکوو هەمووتان نکۆڵیم لێ نەکەن”. ئەوەش لەبەرئەوەی “هەقتان پێ دەڵێم!” درووست ئەمە وێنای ڕۆشنبیرە لە هەموو ساتەوەختە مێژووییەکاندا، کە بەر نەفرەت دەکەوێت، وێنایەکی قێزەون و تا ئەندازەیەک گاڵتەجاڕانەی بۆ دادەتاشرێت لە مێشکی خەڵکدا، ڕەنگە خەڵک هەر خۆیان درووستکەری ئەو وێنەیەش بن. لە نەفرەتکردن لە ڕۆشنبیراندا هەموو هێزەکان کۆکن و بەشێوەیەک لە شێوەکان پێک دەگەنەوە، بەو پێیەی دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئایینیی هەموو تەبان لە نەفرەتکردن لە ڕۆشنبیراندا. دیقەت بدەن چۆن “کۆپەرنیکۆس” کاتێک برینێکی قووڵ دەکاتە نارسیسزمی مرۆڤەوە، بەوەی زەوی چەقی گەردوون نییە، چۆن بەر نەفرەت دەکەوێت، لە کاتێکدا ئەوەی ئەو وتی ڕاستییەکی زانستی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام لەو چەرخەی ئەوی تێدا دەژیا ئەم ڕاستییە نەک باوەڕی پێ نەدەکرا، بەڵکوو بەر نەفرەتیش کەوت. ئەوەی تازە بێت، سەرەتا قوورسە، وەک پەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت “هەموو دەستپێکردنێک قوورسە”. ڕۆشنبیر فیکری تازە دادەهێنێت و دەسپێکێکی نوێ درووست دەکات. ئاخر زۆرجار ئەوەی ڕۆشنبیر دەیکات بۆ خۆیشی لە بەهاکەی تێناگات، هەروەک چۆن “کۆلۆمبۆس” بەوەی نەزانی ئەمەریکای سەرزەمینی هێز و ئەفسانەکانی دۆزیوەتەوە.
لەم سۆنگەوە باوەڕم وایە؛ ئەو ڕۆشنبیرەی لەئێستادا زۆر ستایش بکرێت بەرگەی مێژوو ناگرێت، بە پێچەوانەوە ئەو ڕۆشنبیرەی لە هەنووکەدا دژایەتی بکرێت شاسواری مێژووە و ئاییندە دەبێتە موڵکی ئەو. نیتچە پێداگریی لەوە دەکرد هەموو شتە جوانەکان ڕۆژێک لە ڕۆژان ناشرین بوون. ئەو ڕۆشنبیرەی لە هەنووکەدا بەر نەفرەت بکەوێت، داهاتوو باوەشی میهرەبانانەی بۆ دەکاتەوە، پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.
“=KTML_Bold=وەڵامێکی نوێ بۆ پرسیارێکی کۆن”=KTML_End=
هەمیشە ئەو پرسیارە بووەتە پرسیارێکی جیددی کە بۆچی ڕۆشنبیریی کوردیی زۆر لۆکاڵییە و تەنانەت ناتوانێت سنووری گشت کوردستان بگرێتەوە و ببێتە ڕۆشنبیرییەکی کوردستانی؟ بۆچی ئەو پرنسیپە هێشتا بەسەر بوارە ئەدەبییەکەشماندا پراکتیک نەبووە کە جەخت لەوە دەکاتەوە هەر دەقێکی یونیڤرسال پێش هەر شتێک تەواو لۆکاڵییە؟. هۆکارەکەی جیا لە نەبوونی زمانێکی ستاندار و لە ئارادا نەبوونی دەوڵەتی کوردستان و تاڵانکردنی ژێرخانی ڕۆشنبیرییمان لەلایەن نەتەوە سەردەستەکانەوە، دەمەوێت هێما بۆ دوو هۆکاری ناوەکی تریش بکەمە کەم تا زۆر بۆ بەرسڤی ئەو پرسیارەی لای سەرەوە دەست دەدەن. یەکەمیان، هەمیشە نەتەوە سەردەستەکان هەوڵیاندا کەسێتی مەعنەویی تاکی کورد تێکبشکێنن و کەرت و پەرتی بکەن تا سنووری ئەوەی هەست بە زەبوونی خۆی بکات، بەردەوامیش بە چاوێکی نزمتر لە خۆی بڕوانێت کە تەریب بێت لەگەڵ کولتووری سەردار و ڕەعیەتدا. “ئادلەر” پێیوایە زۆرینەی جار داهێنان ڕیاکسۆنی گرێی خۆ بەبچووک زانینە، بەڵام ئەم گرێی خۆ بەکەم زانینەی کورد تاکە شتێکی بەرهەمهێناوە ئەویش مرۆڤێکی پاسیڤی ئیستهلاکییە، تاک و تەراش نەبێت ئەو کائینەی لە دنیای ئێمەدا بە ڕۆشنبیر دەناسرێتەوە لەنێو هەمان زەلکاوەوە لە دنیا دەڕوانێت.
دووەمیان، کێشەکە زۆر ناوەکییە و پەیوەندیی بە بچووکی خەیاڵدان و بەرتەسکی ئەو تاکەوە هەیە ناوی ڕۆشنبیری کوردە. ئاخر ڕۆشنبیرانی ئێمە هێشتا بازنەی بیرکردنەوەیان هێندە تەسکە بە ئاستەم دەتوانێت بچێتە دەرەوەی شار یان ئەو ناوچانانەی تێیاندا دەژین لە ڕووی جوگرافییەوە. ڕۆشنبیریی جیهانی کەسێکە لە ناو گوند یان شارەکەی خۆیەوە لە جیهان تێدەگات، بەڵام باسی کۆمەڵگەکەی خۆی دەکات. هەر دیاردەیەکی ڕۆشنبیریی لۆکاڵی نەبێت قابیلی ئەوە نییە ببێتە جیهانی، ئەگەر وەک ئارگۆمێنتێک پەنا ببەینە بەر نموونەی “هۆلیوود” ڕەنگە کۆمەکمان بکات بۆ ڕوونکردنەوەی زۆرتری قسەکانمان. ئەدەبی کوردیی نموونەی دەقی وەهای تێدایە بکرێتە دەقێک سنووری کوردستان ببڕێت، بەڵام گرێی خۆ بەکەمزانین و بێ نرخ سەرنجدانی بەرهەمی خۆماڵی هێشتا نەیهێشتووە ئەو کارە بکەوێتە سەر پێ. ئەم نموونە دەکرێت گشتاندنی بۆ بکرێت بەسەر کایەی سیاسیی و ئابووریشدا.
=KTML_Bold=سەندرۆمی ستۆکهۆڵم: نەخۆشییەکی دەروونییە ئەو کەسانە دەگرێتەوە عاشقی جەلادەکەی خۆیان دەبن.=KTML_End=
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 178 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 26-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سارا سەردار ) ل : 26-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سارا سەردار )ڤە: 26-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 178 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتوک PDF 19,166
فایلێن پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.796 چرکە!