پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,647
وێنە 106,309
پەرتوک PDF 19,218
فایلێن پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی کارەبای جیهان
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی کارەبای جیهان

کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی کارەبای جیهان
ناونیشان: کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی کارەبای جیهان
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #18-05-2020#
گۆڕانکارییەکانی دوای ڕێکارەکانی کۆرۆنا و پەێڕەوکردنی قەدەخەی هاتوچۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە 2020 دەبێت، چونکە کەمبوونەوەیەکی بەرچاو بۆ خواست لەسەر کارەبا لە جیهاندا درووستبووە.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 و مانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان بووەتە هۆی زیادبوونی خواست بۆ کارەبای ماڵان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بەهۆی داخستنی کارگەکان و ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتوچۆوە، خواست لەسەر کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزاری، بازرگانی و پیشەسازییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، کاریگەریی ئەوەش لەسەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەکات، گەورەتر دەبێ لەو کاریگەرییەی بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی کارەبای ماڵان درووستیکردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە 30 وڵاتی جیهان کۆکرانەتەوە و دەرخەری 33%ی کۆی خواستی کارەبایە لە جیهاندا، کەمبوونەوەی خواستی کارەبا لەسەر ئەوە وەستاوە قەدەخەی هاتوچۆ تاوەکوو کەی بەردەوام دەبێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) پێشبینیدەکات ئەمساڵ خواستی کارەبا بەڕێژەی 5% کەمبکات و لە هەندێک ناوچەی جیهان بگاتە 10%.
بەپێی ئاژانسەکە هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبوونەوەیە پابەندبوونە بە دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی 2019 بۆ کوژاندنەوەی کانەکانی خەڵۆز و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا.
لەوانەیە هەستانەوەیەکی خێرای گەشەی ئابووری جیهان ببێتە هۆی گۆڕان لەو ڕێژەیەدا کە بۆ کەمبوونەوەی خواستی کارەبا پێشبینیکراوە، بە جۆرێک دەکرێت کەمبوونەوەکە بۆ نیوەی ئەوەی پێشبینیکراوە کەم ببێتەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتوچۆ جارێکی دیکە بە تووندی پەیڕەو بکرێن، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی خواستی کارەبا بە ڕێژەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینیکراوە کەم ببێتەوە.
=KTML_Bold=خواستی کارەبا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو=KTML_End=
خواستی کارەبای جیهان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەرێژەی 2.5٪ لەچاو چارەکی یەکەمی 2019 دابەزیوە، ئەوەش لەکاتێکدا کە لەو سێ مانگەدا زۆر لە وڵاتان بۆ ماوەی کەمتر لە یەک مانگ بوو قەدەخەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندبوو.
بەرزترین ڕێژەی کەمبوونەوەی خواست بۆ کارەبا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی 2019 لە چین بووە. خواست لەسەر کارەبا لە چین، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 6.5% کەمیکرد. هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وڵاتە یەکەم وڵات بوو لەنێوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە قەدەخەی هاتوچۆی پەیڕەو کرد.
دابەزینی خواستی کارەبا لە وڵاتانی دیکەی جیهان کەمتر بووە لەوەی چین، ئەوەش لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی: یەکەمیان ئەوەیە لەو وڵاتانە ڕێکارەکانی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 لە سەرەتاکانی مانگی ئادارەوە پەیڕەوکراون، واتە نزیکەی دوو مانگ درەنگتر لە چین. هۆکاری دووەمیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ هێندەی ساڵانی ڕابردوو سارد نەبووە، هەر ئەوەش وایکرد خواستی کارەبا لە وڵاتانی ئەوروپا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و ئەمریکا بە ڕێژەی 2.5% بۆ 4.5% کەمبێتەوە.
زیاترین دابەزینی خواستی کارەبا لەو وڵاتانە بووە کە قەدەخەی هاتوچۆی تەواویان ڕاگەیاند و خزمەتگوزارییەکان بەشێکی گەورە لە ئابووری وڵات پێکدەهێنن. هەردوو ئەم پێورانە ئیتاڵیا دەگرنەوە، کە تێیدا خواستی کارەبا بەرێژەی 25٪ دابەزیوە. بەڵام لەو قۆناخەی کە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ژاپۆن ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتوچۆ بەشێوەی نیوەچڵ بەڕێوەچوون، خواستی کارەبا بەڕێژەی 10% دابەزیوە.
کات و ماوەی بەکارهێنانی کارەبا لە ماوەی پەیڕەوکردنی قەدەخەی هاتوچۆدا گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، بە جۆرێک بەکارهێنانی کارەبا لە ڕۆژانی هەفتەدا وەک ڕۆژانی یەکشەممەی لێهاتووە. لە ڕۆژانی پشوودا خواستی کارگە و ناوەندە بازرگانییەکان لەسەر کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و زۆربەی هەرە زۆری کارەبا بەکارهاتووەتە هەر ئەوەیە کە لە ماڵان بەکاردەهێنرێت.
گەورەترین زیانی قەدەخەی هاتوچۆ بەر سێکتەرە جیاجیاکانی خزمەتگوزاری کەوتووە، لەوانەش تاکفرۆشی، ئۆفیس، هۆتێل، گەشتیاری. لەنێو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا، دابەزینی خواستی کارەبای کەرتە خزمەتگوزارییەکان لە سەرەتای مانگی ئادارەوە بەرچاو بووە. لە سەرەتای مانگی ئادار بەدواوە ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا بووە کە قوورسترین زەبری پەتای کۆڤید-19 بەر خواستی کارەبای کەرتە خزمەتگوزارییەکان کەوتووە، بە جۆرێک لە سەرەتای مانگی ئادار تاوەکوو کۆتایی چارەکی یەکەم خواستی کارەبای کەرتە خزمەتگوزارییەکان بە ڕێژەی 75٪ لە چاو هەمان ماوە لە 2019 دابەزیوە.
لەلایەکی دیکەوە تێکڕای خواستی کارەبا لە سێکتەری پیشەسازی کەمتر لە کەرتی خزمەتگوزاری کاریگەر بووە، چونکە هەندێک لە وڵاتان بە مەرجی جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان ڕێگەیان بە کارگەکان دابوو لە کارەکانیان بەردەوامبن. لە چین کەمبوونەوەی خواستی کارەبا لە سێکتەری پێشەسازی زیاتر دەرکەوتووە. خواستی کارەبا لە سێکتەری بیناسازی و پیشەسازی بە ڕێژەی 12% کەمبووەتەوە، ئەم دوو کەرتە لە 2019دا ڕێژەی 68٪ کۆی خواستی کارەبای چینیان پێکهێناوە.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەهۆی قەدەخەی هاتوچۆ و مانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان، خواستی کارەبای ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. لە دوایین هەفتەی مانگی ئادار و سەرەتای هەفتەی یەکەمی مانگی نیسان، خواستی کارەبای ماڵان بە بەراورد بەهەمان هەفتە لە مانگەکانی ئادار و نیسانی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە.
=KTML_Bold=پێشبینییەکان بۆ 2020=KTML_End=
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینیدەکات ئەمساڵ دابەزینی خواستی کارەبا بە ڕێژەی 5% بێت، ئەمەش گەورەترین ڕێژەی دابەزینی خواستی کارەبایە لەکاتی پاشەکشەی ئابووری 1930یەوە. دابەزینی خواستی کارەبای ئەمساڵ شەش هێندەی کەمبوونەوەی خواستی کارەبایە لەکاتی قەیرانە داراییەکەی 2009.
لە ساڵی 2009، بەهۆی گەشەی بەردەوامی ئابووری چین و هیندستانەوەو کەمبوونەوەی خواستی کارەبای ناوچەکانی دیکەی جیهان قەرەبوو دەبوویەوە، بەڵام ئێستا چین و هیندستان هەمان پێگەی 2009یان نییە، چونکە گەشەی خواستی کارەبای ئەو دوو وڵاتەش خاوبووەتەوە و هەردووکیان وەک ناوچەکانی دیکەی جیهان بەدەست قەیرانی پەتای کۆڤید-19ەوە دەناڵینن.
ئەگەر ئابووری جیهان بەخێراییش هەڵسێتەوە و هەموو کەرتە جیاجیاکانی ئابووری دەستبەکار بکەنەوە، هێشتا خواست بۆ کارەبا لە 2020 بەرێژەی 2% کەمدەکات. بەڵام ڕەنگە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کۆڤید-19 لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و وڵاتانی تازە گەشەسەندوو و شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاییزدا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی خواستی کارەبا بەڕێژەی زیاتر لە 5%.
کاریگەریی ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتوچۆ لەسەر کەمبوونەوەی خواستی کارەبا لەو وڵاتانە کەمتر بووە کە ئابوورییەکەیان پشت بە پیشەسازی دەبەستێت، چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەرتی پیشەسازییەکەی زیاتر لە 60٪ی خواستی کارەبای ئەو وڵاتەی پێکهێناوە، لەکاتێکدا کەرتی خزمەتگوزارییەکەی تەنیا 10٪ی خواستی کارەبای لە 2019دا پێکهێناوە، هەر بۆیە قەدەخەی هاتوچۆ کاریگەرییەکی کەمتری لەسەر خواستی کارەبا هەبووە.
کەرتی پیشەسازی ئەمریکا تەنیا 20% خواستی کارەبا پێکدەهێنێت، لەکاتێکد کەرتی خزمەتگوزاری ئەو وڵاتە بەڕێژەی 40% خواستی کارەبا لەخۆدەگرێت، هەر بۆیە ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتوچۆ کاریگەرییەکی گەورەتر لەسەر خواستی کارەبا لە ئەمریکا درووستدەکات، هەرچەند خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بەردەوامن. کەرتەکانی خزمەتگوزاری ئەورووپاش گورزی گەورەیان بەردەکەوێت، چونکە خزمەتگوزاری بەشێکی گەورە لە ئابووری وڵاتانی ئەوروپی پێکدەهێنێت.
=KTML_Bold=زیادبوونی کارەبا بە وزەی پاک=KTML_End=
قەدەخەی هاتوچۆ و کەمبوونەوەی خواستی کارەبا وایکردووە وزە پاکەکان بەشدارییەکی گەورەتریان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا هەبێت. بەرهەمهێنانی کارەبای جیهان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی 2.6% لە چارەکی یەکەمی 2019 کەمترە بووە.
بەڵام بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزە پاکەکان بەڕێژەی 3% زیادیکردووە. لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو بەرهەمی کارەبای بەرهەمهاتوو لە با بە ڕێژەی بەرچاو زیادیکردووە و بەرهەمی کارەبای خۆریش بەهۆی دەستبەکاربوونی پڕۆژە نوێیەکان لە چاو ساڵانی پێشوو هەنگاوی گەورەی ناوە. لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، 28% کارەبای جیهان لە سەرچاوە پاکەکانەوە دابینکراوە، بەو پێیەش ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزە پاکەکان بە ڕێژەی 2% لە چاو چارەکی یەکەمی 2019 بەرزبووەتەوە.
دابەزینی خواست کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر بەرهەمی کارەبای وزە پاکەکان دانانێت. بەڵام بەرهەمی کارەبای سەرچاوە پاکەکانی وزەی لێدەرچێت، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بەرهەمی کارەبای هەموو سەرچاوەکانی دیکەی کارەبا دابەزیوە.
کارەبای بەرهەمهاتوو لە وزەی ئەتۆمی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی 3% دابەزیوە، ئەوەش بەشێکی بۆ دابەزینی خواست و بەشێکی دیکەی بۆ دابەزینی ژمارەی ڕیاکتۆرە چالاکە ئەتۆمییەکانی هەندێک ناوچە دەگەڕێتەوە. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمی کارەبای ئەو سەرچاوانە زیادیکردووە کە کاربۆنێکی کەمتر دەرژێننە هەوا و ژینگەوە، بەرهەمی کارەبای نەوت و خەڵووز بە ڕێژەی 3% کەمی کردووە، بەڵام کارەبای بەرهەمهاتوو لە گازی سرووشتی بە ڕێژەی 4% بەرزبووەتەوە، هۆکاری ئەوەش بۆ نرخی هەرزانی گاز لەبەرانبەر نەوتدا دەگەرێتەوە.
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بە خەڵووز لەچاو چارەکی دووەمی 2019 بە ڕێژەی 8% دابەزیوە. گەورەترین دابەزینی بەرهەمهێنانی کارەبای خەڵووز لە چین بووە، ئەو وڵاتە بە بڕی 100 تێڕاوات کارەبای خەڵووزی کەمکردووەتەوە. بەو پێیەی چین گەورەترین بەرهەمهێنەری کارەبایە لە ڕێگەی خەڵووزەوە، بۆیە دابەزینی کارەبای خەڵووز لەو وڵاتە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر دابەزینی ڕێژەی کارەبای بەرهەمهاتوو لە خەڵووز لە جیهاندا هەبووە.
لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە هەفتەکانی جێبەجێکردنی قەدەخەی هاتوچۆدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزە پاکەکان زیادیکرد ، لە هەمان کاتیشدا بەهۆی کەمبوونەوەی خواست بۆ کارەبا بەرهەمی کارەبا لە خەڵۆز و گازی سرووشتیش کەمیکرد.
لە ئەمریکا بەرهەمهێنانی کارەبا لە خەڵۆز لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەرێژەی 33% لەچاو چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کەمیکرد، هۆکاری ئەوەش بۆ کەمبوونەوەی خواست، هەرزانیی گاز و بەرزبوونەوەی بەرهەمی وزە پاکەکان (با و وزەی خۆر) بە ڕێژەی 20% دەگەڕایەوە.
=KTML_Bold=سێ بنەما بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە 2020=KTML_End=
هەڵسانەوەیەکی هەتا ڕادەیەک خێرای ئابووری دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەو سەرچاوانە کاربۆنی کەمتر دەردەن لە 2020 زیاتر بێت، بە جۆرێک مەزندە دەکرێت ئەمساڵ ڕێژەی 40% کارەبای جیهان لەو سەرچاوانە بەرهەم بێت کە کاربۆنێکی کەم دەڕژێننە هەواوە، ئەوەش ڕێژەیەژی پێوانەییە. بەشێک لەمە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بەرهەمی کارەبا لە جیهاندا هەیە. کارەبای بەرهەمهاتوو لەو سەرچاوانە بە ڕێژەی 6% پێش ئەو کارەبایە دەکەوێت کە لە خەڵووز بەرهەم دێت.
بەهۆی ئەو پڕۆژانەی کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا درووستکراون، چاوەڕێ دەکرێت لە 2020 ڕێژەی کارەبای بەرهەمهاتوو لەو دوو سەرچاوەیە بگاتە 9%، ئەوەش دوو هێندەی ئەو کارەبایەیە کە لە 2015 لە وزەی خۆر و با بەرهەم دەهێنرا.
بەڵام هەڵسانەوەیەکی خێراتری ئابووری و بازرگانیی جیهان وادەکات کارەبایەکی زیاتر لە هەموو سەرچاوەکانەوە بەرهەم بهێنرێت. سەرەڕای ئەوەش کارەبای گاز و خەڵووز لە دابەزین بەردەوام دەبن، لە کاتێکدا ئەو سەرچاوانەی کاربۆنی کەمتر دەڕژێننە هەواوە هەر لە پێش خەڵووزەوە دەبن. چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزە سەرچاوە پاکەکانی وزە تەواو ببن، بەتایبەتیش پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تیشکی خۆر کە لە کاتێکی کوورتدا تەواو دەکرێن. جیا لەمە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی کارەبای ئەو وێستگانەی بە وزەی ئەتۆی کار دەکەن بگاتە ئاستی 2019ی.
بەڵام ئەگەر چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی جیهان هێواشتر لەو دوو سیناریۆیەی پێشوو ئاسایی ببنەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە خەڵووز، گاز و وزەی ئەتۆمی کەمتر دەبێت، ئەوەش وادەکات گۆڕانێکی گەورەتر سەرچاوە پاکەکانی وزە ڕووبدات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 309 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 18-05-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 18-05-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 27-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 27-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 309 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,647
وێنە 106,309
پەرتوک PDF 19,218
فایلێن پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.078 چرکە!