گۆخڵی مەرەزەی کردووە
بە و کەسەی مەرەزە و چەڵتووک بۆ خاوەنەکەی بهێنێتە بەرهەم هاوشێوەی سەپانی دروێنەی گەنم و جۆ پێی دەوترێت: گۆخڵ، بەرانبەر ئەو کارەش هەر شتێک وەربگرێت پێی دەوترێت: گۆخڵانە، ئەو کارە لە دەوروبەری شارۆچکەی دەربەندیخان لە کەناراوی ئاوی سیرواندا زۆر دەکرێت، هەڵبەت ئەمەش ماندووبوونێکی زۆری دەوێت تاوەکوو مەرەزە بهێنرێتە بەرهەم ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک زۆر هیلاک و ماندوو دیاربێت و پاڵبکەوێت و هیچ کارێک نەکات بەتەوسەوە دەوترێت دەڵێی گۆخڵی مەرەزەی کردووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 321 مرة