图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,039
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان
ناونیشانی بابەت: کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

“کۆچ چییە؟”
لە ڕۆژگارى کۆنەوە ئادەمیزاد بەردەوام لە کۆچ و کۆچکردندا بووە، بە تایبەت هەرکات بارودۆخى ژیان گونجاو لەبار نەبووبێت، بار و بارگەى تێکناوە، ڕوو لە ئاسۆ ڕێگاى گرتۆتەبەر، ئەوکات زۆربەى کۆچەکان هۆکارى سرووشتی پاڵنەریان بووە، وەک گەڕان بەشوێن لە وەڕگا و ئاو و یاخود هۆکارى لاوازبوونەوەى ئایین و تێکۆشان لەپێناو ڕەزامەندى پەروەردگاردا. ئەو ڕۆژگارە مرۆڤ بەسەر سرووشتدا زاڵنەبووە، کوردیش لە مێژە گوتویەتى:- شەرتە لە داخت سەرم هەڵگرم، بە دوای ئاواتما هەتا دەیگرم. ئەمێستاکە کارەکە پێچەوانە بووەتەوە، کۆچى کەسەکان بە مەبەستى کار و ژیانێکى خۆشترو باشترە، لە ئێستادا مرۆڤ چوار لاى زەوى دەپشکنێت و بەناخى گۆی زەویدا ڕۆدەچێت، گەنجینەکانى دەردەهێنێت و نهێنێکانى ئاشکرا دەکات، دۆزینەوەى دنیاى نوێ (ئەمریکا) بە نموونە. کۆچیش هۆکارگەلێک پاڵنەرێتى وەک ویست و خواستى کەسەکان، بارى نا لەبارى ژیان، ناسەقامگیرى وڵات و ناتەبایی کۆمەڵگە و لە کۆتایشدا جیهانگیرى.
=KTML_Bold=“کورد و کۆچ”=KTML_End=
زیاد لە دوو هەزار ساڵە کورد خاکى نییە و بە شێوەیەکى ناسرووشتى کۆمەڵگەکەى گەشەى کردووە، کورد گووتەنى هەمیشە ماڵى بە کۆڵێوە بووە، کۆچى زۆرەملێى کوردان هۆکار بووە، کورد بە دوورى هەزاران کیلۆمەتر لە زێدى باوباپیرانى دوور بکەوێتەوە، هاوکات ببێت بە بە شێک لە دانیشتووان، کولتوورو ئابوورى ئەو کۆمەڵگەیانەى کورد تیاندا نیشتەجێ کراوە، بۆ نموونە وڵاتانى ئوردون، لوبنان، میسر و خۆراسانى ئێران و شارى ئیستەنبوڵ، لە ئێستادا کۆچى کوردان بۆ وڵاتانى ئەوروپا نموونەیەکى بەرچاوە. یاخود سەرباز و چەک هەڵگربووە لە دەربار و سوپاى داگیرکەرانى وڵاتەکەیدا ئەوانیش بە ئارەزووى خۆیان پەڕاگەندەى وڵاتانیان کردووە. “#مەریوان# وریا قانع” لە پەڕتووکى “ناسیۆنالیزم و سەفەردا” دەنووسێت:- سەدەى بیستەم سەدەى کۆچى بە کۆمەڵى هەزاران کوردە بۆ دەرەوەى کوردستان سەدەى سەرهەڵگرتن و ئاشنا بوونە بە چەندان وڵات، کۆمەڵگە، کولتوور وخەڵک، وێنە و سومبولى جیاواز. کە هۆکارو ڕەهەندەکانى زۆر و جیاوازن بۆ نموونە خوێندن، کرێکارى و پەنابەرى ڕامیارى و …هتد.
=KTML_Bold=“جیهانگیرى و کۆچ”=KTML_End=
جیهانگیرى، بریتییە لەسەر لەنوێ بوونیادنانەوەى پەیکەرى بەرهەمهێنان لە جیهاندا، بە شێوەیەک نەک تەنیا سەر زەمینە نەتەوەییەکان بەڵکوو هەموو دنیا ببێتە شوێنى بەرهەمهێنانى سەرمایەدارییانە، شایەد لە قۆناغى بەر لە جیهانگیرى جیهان سەر زەمینى (بازرگانى سەرمایەدارانە بووبێت) لە ئێستادا جیهان سەرزەمینى (بەرهەمهێنانى سەرمایەدارانەیە) ، بۆ نموونە بەرهەمهێنانى کۆمپیوتەر و تەکنیکى نوێ بەشێکى زۆرى لە بازارە گرانبەهاکانى ئەمریکادا بەرهەم ناهێنرێت، بەڵکوو ڕاستەوخۆ بۆ کارگە و بازاڕەکانى هندستان، سەنگافوورە و هۆنگ کۆنگ گواستراونەتەوە، ئەم بۆچونە بەسەر بەرهەمهێنانى جلوبەرگیشدا دەسەپێنرێت لە ئێستادا وڵاتانى ئەفریکا لە جیاتى وڵاتانى ئەوروپا بوونەتە شوێنى ئەم بازرگانییە. سەرمایەداریى لەو وڵاتە گەشە بۆ کردوانەدا ئەوەندە گەشەى کردووە دەتوانێت هەلومەرچى بەرهەمهێنانى ئەو پیشەسازیانە بڕەخسێنێت، لەکاتێکدا بەر لەم قۆناغە ئەو کارە ناکردە بووە. بەر لە قۆناغى جیهانگیرى کارى ئاڵووگۆڕى شمەکە درووستکراوەکان و … هتد لە ئاردا بووە.
=KTML_Bold=“کۆچ وەک هۆکارێکى گەشە کردن و خۆشگوزەرانى”=KTML_End=
ئایا مشتووماڵ کردنى سیاسەتى کۆچ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنى خۆشگوزەرانى هەموو وڵاتێکدا؟ لەگەڵ زۆربوونى ژمارەى بە تەمەنەکان و لەپێناو گەشەی دوورمەودادا لەنێوان وڵاتانى دەوڵەمەند و تازە وەخۆکەوتوودا بە شێوەیەکى چاوەڕوانەکراو ڕکابەرى لەسەر کرێکارى هاوردە دەبینرێت. ڕاپۆرتى چاپکراو لە بارەى گەشەکردنەوە بۆ ساڵى 2023 بە ناونیشانى کۆچبەران، پەنابەران و کۆمەڵگەکان دەنووسێت:- ئەم ئاڕاستەیە هەلێکى دەگمەنە بە مەبەستى باشترکردنى ڕۆڵى کۆچبەران لە خزمەت ئابوورى و کۆمەڵگەکاندا، ژمارەى دانیشتووان لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەردەوام لە کەم بوونەوەدایە، هەروەها وڵاتانى تازە وەخۆکەوتوو سەرچاوەیەکى سەرەکى کۆچبەرانن، ئەوکارەش هۆکارە بۆ ڕکابەرى لەسەر کرێکارو خاوەن بەهرەکان، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانى کەم دەرامەت ڕێژەى دانیشتووان تیاندا بە شێوەیەکى خێرا گەشە بکات. ئەو کارە لەپێناو هەلى کاردا فشارى زۆر دەخاتە سەر ئەو وڵاتانە.
لە سەر ئەم بۆچوونە (ئەکسیل فان ترونسبرگ) بەڕێوەبەرى بریکارى یەکەم لە بانکى نێودەوڵەتى دەڵێت:- ئەگەر کۆچ بە شێوەیەکى درووست بەڕێوە ببرێت، دەکرێت بکرێت بە هێزێکى پاڵنەر بۆ بەدیهێنانى گەشە و خۆشگوزەرانى، ئەوکات کۆچ لە وڵاتانى دایک و بۆ وڵاتانى بە ئامانج کراودا بە کەڵک و کەڵکى گشت لایەک تەواو دەبێت.
لە دەیەکانى داهاتوودا ژمارەى پێگەیشتوان لە زۆر وڵاتدا بەشێوەیەکى بەرچاو کەمدەکات، بۆ نموونە وڵاتێکى وەک ئیسپانیا تا ساڵى 2100 ژمارەى ئەو کەسانەى تەمەنیان لە سەرووى شەست و نۆ ساڵییەوەن لە 20%ەوە هەڵدەکشێت بۆ 39% لە کۆى ڕێژەى دانیشتووان، وڵاتانى مەکسیک، تایلاند، تونس و تورکیا زیاتر پێویستیان بە کرێکارى بیانییە، چونکە ڕێژەى گەشەکردنى دانیشتووان تیایاندا دەوەستێت. بە پێچەوانەى ئەم گۆڕانگاریە دیموگرافییەوە، هێزى پاڵنەرى کۆچ ڕوویەکی ترى ئەو کارەیە کە پڕۆسەى گواستنەوە لەسەر سنوورەکان ئالۆزتردەکات و جۆراجۆرتریش دەردەکەوێت، بۆ نموونە وڵاتانى مەکسیک، نایجیریا و شانشینى یەکگرتوو (ویڵز، سکۆتلەند و بەریتانیا) ، لە یەکاتدا هەناردەو هاوردەى کۆچبەران دەکەن، لە دە ساڵى ڕابردوودا ژمارەى پەنابەران بە نزیکەى سێ بەرانبەر زیادى کردووە، گۆڕانکارى کەشوهەوا ژمارەى پەنا خوازانى زیاد کردووە، لە ئێستادا تەنانەت لە ناوخۆى وڵاتاندا کەشوهەوا هۆکارى پەنابردن و هەوار گواستنەوەیە، ئێستا 40% ژمارەى دانیشتووانى گۆی زەوى واتە سێ ملیار نیو کەس لە جێگایەکدا نیشتەجێن بە توندى کاریگەرى کەشوهەوایان لە سەرە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ڕاستییەک دەکات کە ئەم پەیڕەو پرۆگرامەى ئێستا نەبووەتە هۆکارێکى گەشەى چاوەڕوانکراو، بە پێچەوانەوە کۆچ و کۆچبارى هۆکارى نەهامەتییە بۆ ئەو کەسانەى باروبارگەیان بە هۆى دەست کوورتى و نائومێدیەوە دەپێچنەوە، لە ئێستاد 2.5% لە دانیشتووانى جیهان لەدەرەوەى ئەو وڵاتانە دەژین کە هەڵگرى ناسنامەى وڵاتەکەیانن، لەو ژمارەیە زۆرترین ڕێژە کە43 %ى دانیشتووان لە وڵاتانى تازە پێشکەوتوودان.
ڕاپۆرتەکە جەختدەکاتەوە کە چاککردنى بەڕێوەبردنى پڕۆسەى کۆچ پێویستییەکى بەرچاوە، پێویستە پلان داڕێژەرانى کارەکە هاوسەنگى ڕابگرن لەنێوان تواناکانى کۆچبەر و پێداویستى وڵاتانى بە ئامانجکراودا، هاوکات کار بکرێت بۆ پاراستى کۆچبەر و کەمکردنەوەى پڕۆسەى کۆچ بە هۆى کەمدەستى و نائومێدیەوە.
ڕاپۆرتەکە لە مەڕ چۆنێتى پیادەکردنى پلانەکە چوارچێوەیەکى دیاری کردووە بۆ ئەو کەس و لایەنانەى داڕێژەرى پلانەکەن، لە لاى خۆیەوە “ئەندرمیت گێل” سەرۆکى شارەزایانى ئابوورى لە کۆمەڵەى بانکى ئابوورى و جێگرى یەکەمى سەرۆک بۆ کاروبارى گەشەى ئابوورى، لە ژمارەیەکى ئەو چاپکراوەدا و لە ڕاپۆرتێکى سادەدا چوارچێوەیەکى ساکارى بۆ گەشەکردن نووسیووە، بەڵام لە بارەى هاوکارى بە مەبەستى سیاسەتى پەیوەست بە کۆچ و کۆچبەرانەوە کاریگەرە، یارمەتى دەرە لە بارەى داڕشتنى سیاسەتێکى تاک لایەنە لە بارەى وڵاتانى بە ئامانجکراودا، چکات کارەکە باشتر دەبێت ئەگەر لە دانانى پلانەکەدا هەر یەک لە وڵاتانى سەرە ڕێ، ئامانجکرا و دایک تیادا بەشداربن، چکات بەرپرسیاریتییەکە هەمەلایەنە دەبێت؟
پێویستە کۆچی کرێکاران ستراتیژیێکى ئاشکراى وڵاتى دایک (بنەڕەتى) بێت، هاوکات دەبێت تێچونى کۆچیش کەمبکاتەوە، لە کۆمەڵگە پەرتەوازەکانیشدا کارئاسانى بۆ کۆچ بکات، کار بۆئەو توانا و لێهاتووییانە بکات کە لەسەر ئاستى دنیا پێویستن تاوەکوو لە کاتى کۆچکردندا هاووڵاتییان بتوانن باشترین کارو پیشەیان دەستبکەوێت، کاریگەرى خراپى کۆچى تواناکان (کەسانى شارەزا و پسپۆڕ) کەمبکاتەوە. لە وڵاتانى بیانییدا پارێزگارى لە هاووڵاتییان بکات و لەکاتى گەڕانەوەشیاندا پشتگیرییان بکات، پێویستە وڵاتانى بە ئامانجکراو پشتیگیرى کۆچبکەن، لە کاتیێکدا ئەو وڵاتانە ئاتاجیان بەو شارەزایى و پسپۆڕییانەیە کە کۆچبەران بە دەستى دەهێنن، کاریگەرى کۆمەڵایەتى کۆچیان لەسەر کەمبکاتەوە و لە خۆیان بگرێت، هاوکات دەستبار و هاوکاریان بێت لە وەرگرتنى پۆست و پلەو پایە و خزمەتگوزاریە گشتیکاندا.
بۆ ئەوەى کۆچ بزوێنەرێکى بە هێزى گەشەکردن بێت ئالیکارى نێونەتەوەیى پێویستە، لەپێناو چارەسەرى و بێ هیوایی و کەم دەرامەتییدا شایەد هاوکارى دوو لایەنە تەواوکارى لەنێوان توانستى کۆچبەران و کۆمەڵگە بە ئامانجکراوەکاندا درووستبکات، هەروەها بەمەبەستى دابینکردنى تێچوونى پێویست کارەکە ئاتاجى بە کۆششى هەموو لایەکە، دەبێت گوێ بۆ هەموو ئەو دەنگانە شل بکرێت لە بارەى کۆچەوە گتووبێژ دەکەن، ئەرکەکە وڵاتانى تازە گەشە سەندوو، کەرتى تایبەت، خاوەن بەرژەوەندێکان، کۆچبەران و پەناخوازانیش لە خۆ دەگرێت.
=KTML_Bold=“ئەنجام”=KTML_End=
زیاد لە سەد ساڵە کورد ڕووى لە پایتەختى وڵاتانى دراوسێ و دورتر کردووە، لە کوردستانى باشووردا لە حەفتا و هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا کۆچ بووە بە دیاردەیەکى بەرچاو، لە نەوەدەکان و سەرەتایی سەدەیی تازەدا کۆچى بە کۆمەڵ ڕوو لە وڵاتانى ئەوروپاو دنیاى دەرەوە بەردەوامە، ئەم کۆچە هۆکارێک بووە بۆ زیندبوونەوە و گەشەى ناسیۆنالیزمى کورد لە ئاوارەیی، دیاسپۆرا دەکرێت وەک هۆکارى نەتەوەیى و ئابوورى کەڵکى لێوەربگیرێت، چونکە سەربارى خوڵقاندن و درووستکردنى چەندین جۆر توانا و لێهاتووى لە ناو ڕەهەندى کوردى لەو وڵاتانەدا ئێستا نەوەى دووەمى و سێیەمى کوردیش کە باب و باپیرانیان کرێکارى کۆچبەربوون پێگەیشتوون، ئەگەر حکوومەت پلانى ستراتیژو دوور مەودا لەو بوارەدا دابرێژێت دەکرێت وەک ڕەهەندێکى مەعریفى ئابوورى کەڵکیان لێوەربگیرێت لە ناوچەکەدا دەکرێ وڵاتانى میسرو تورکیا لە بەرچاو بگیرێت و کەلک و کەڵک لە ئەزموونیان لە بورەکەدا وەرگێڕێت. ئەو تواناو لێهاتوویانە هۆکارێکبن بۆ گەشەو خۆشگوزەرانى کۆمەڵگەى کوردەوارى.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
ناسیۆنالیزم و سەفەر، مەریوان وریا قانع سلێمانى ساڵى 2005 چاپخانەى ڕەنج
ماڵپەڕى بانکى نێو دەوڵەتى. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览367
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 02-07-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 01-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 社会
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 02-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on02-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):02-07-2023
URL
此产品已被浏览367
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,039
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!