پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,055
وێنە 106,654
پەرتوک PDF 19,286
فایلێن پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دۆبلاژی کوردی؛ وێنەیەکی دیکەی نەبوونی پلانی تۆکمەی کولتووری
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆبلاژی کوردی؛ وێنەیەکی دیکەی نەبوونی پلانی تۆکمەی کولتووری

دۆبلاژی کوردی؛ وێنەیەکی دیکەی نەبوونی پلانی تۆکمەی کولتووری
ناونیشانی بابەت: دۆبلاژی کوردی؛ وێنەیەکی دیکەی نەبوونی پلانی تۆکمەی کولتووری
ئامادەکردن: #حەبیب ساڵحی#

یەکێکی دیکە لەو دیاردە کولتوورییانەی کە نەبوون و پێواری پڕۆژە و، پلانێکی تۆکمە و، نیشتمانی کولتووریی ئێمەی کورد ئاشکرا دەکات بواری دۆبلاژە. ئەگەرچی ئەم بوارە لە ناو کورددا زۆر تازە نییە و زۆریش پرۆفیشناڵ نییە و خەریکی پێڕەوکێ و باڵاکردنە، بەڵام شیوازی کارکردن و دەرهاوێشتەی ئیشکردن لەم بوارەدا قەیران و مەترسی گەورەمان بۆ دەردەخات. دەشێت دۆبلاژ وەکوو فۆرم و شێوەیەکی دیکەی وەرگێڕان ببینین، کە لە ئاستە گشتی و شەقامییەکەیدا چالاک و کاریگەرە و زۆر زیاتر لە دەقی وەرگێڕدراو کاریگەرترە و زۆر زووتریش ئەم کاریگەرییە لەسەر کۆمەڵگە خۆیا و ئاشکرا دەبێت. دۆبلاژ لە ئاستێکی بەربڵاوتر و گشتی تردا، واتە پانتا و ڕووبەری میدیا بینراو و بیسراوەکان، هەر بۆیە هەم دەشێت بەردەنگی زۆرتر بێت و هەم ئاستی بڵاوبوونەوە و کاریگەری، بە پێچەوانەی دەقی وەرگێڕدراوەوه، ‌ کە لە چاوەی گشتگیریی دۆبلاژدا بەردەنگێکی کەمینە و کاریگەرییەکی کەمتر و هەڵبەت درێژخایەنی هەیە، بۆیە دەتوانین بڵێین: ئەگەر وەرگێڕان لە درێژماوەدا کاریگەرییەکانی خۆیا دەبێت، ئەوا دۆبلاژ لە ماوەیەکی کوورتدا کاریگەرییەکانی بەسەر ژیانی خێزان و کۆمەڵگەدا دەردەکەوێت و ئەم کاریگەرییانەش بە شێوەیەکی سەرپێیی و کەم و کوورت نیین، بەڵکوو وەکوو شارەزایانی بواری میدیاش دەڵێن: ئێمە لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیسراوە زووتر و زیاتر کاریگەریی وەردەگرین و 70 لە سەدی دەیتا و زانیارییەکانمان ئەوان مسۆگەری دەکەن، بەو شێوەیە زەین و خەیاڵدانی گشتیی جەماوەر ئاڕاستە دەکەن.
ناتوانین مێژووی دۆبلاژ و سینەما و گەشەسەندنی وەکوو پیشەیەک لە یەکتر داببڕین، دۆبلاژیش وەکوو وەرگێڕان کاتێک سەری هەڵدا کە هەژموونی و ڕاکێشەری دونیای سینەما لە ناو نەتەوەکانی دیکە بە تایبەتی وڵاتانی پێشنەکەوتوودا هاتە ئاراوە و فیلمە سینەمایی و دراماییەکان لە ناو دونیای پێشکەوتووی ڕۆژاوا و لە هەناوی میدیا زل و زەبەلاحەکانیان هاتە دەرەوە و، هەناردەی دونیای ڕۆژهەڵات کرا. ئەگەرچی لە سەرەتادا سینەما وەکوو پیشەیەک باس دەکرا، بەڵام لە ڕاستیدا لایەن و ڕەهەندی ئەم پیشە پڕ دەرامەت و داهاتە و ئەرک و کارکردەکانی هەر لە سەرەتاوە دیار و ڕوون نەبوو، ئەوە وردەوردە بوو کە بە کرانەوەی کۆمەڵگەکان بە ڕووی یەکتردا و بەربڵاوبوونەوەی تۆڕی ئازادی زانیارییەکان، کارکردە جۆراوجۆر و سەیر و سەمەرەکانی دونیای سینەما و وێنەگریمان بۆ دەرکەوت. بۆمان دەرکەوت سینەما ئیتر وەکوو هەندێک تێڕوانین تیۆریزە و بانگەشەیان بۆ دەکرد، تەنیا کارێکی هونەریی بێلایەن و جوانیناسانە نییە، بەڵکوو مەبەست و ئاڕاستەیەکی دیاریکراوی هەیە و دەتوانێت بە ئاسانی یان بە ئاڵۆزی بکەوێتە خزمەت ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو و دەسەڵات بە هەموو چەشنەکانییەوە.
بێگومان ئەمڕۆ بەشێک لە سینەما بەناوی سینەمای ستراتیژیک لەو بوارەدا ڕۆڵی زۆر گەورە دەگێڕیت، هەم لە جیهانی ڕۆژاوا و هەم لە ڕۆژهەڵات، میدیا زەبەلاحەکانی ڕۆژاوا و هۆلیڤوود و بۆلیڤوود و ئێن بی ئێس و…لە بواری بڵاوکردنەوەی ئایدیا و ئایدۆلۆژییەک لە ڕێگەی وێنە و دەنگ و ڕەنگەوە کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر ڕای گشتی لە جیهاندا هەبووە و هەیە، هەرچی ئەو میدیایانەشە چون بەرهەمهێنەر و داهێنەری ئایدیا و سینەمان لە زۆر ڕووەوە کاریگەرییان بە ئاسانی لەسەر وڵاتانی دیکەوە کە ئەو پیشەیە تێیاندا بەهێز نییە، دەردەکەوێت، ئەگەر ڕاپرسییەک لە هەندێک کۆمەڵگە بکەین ئەمڕۆ دەبینین بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەکوو ئێرانی ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کەم و کەمینە فیلمی ئێرانی دەبینرێت، ئەگەرچی سیاسەتی دەوڵەت بۆ پەرەپێدانی فیلم و دراما ئەمڕۆییە ئێرانییەکان زۆر چالاکانەتر لە پێشوو ئیشی کردووە بەڵام بە دڵنیاییەوە ناتوانێت ڕکابەریی فیلم و دراما بیانی و ڕۆژاواییەکان بکات، ئەگەرچی زۆرێک لەم فیلم و درامایانە دۆبلاژ ناکرێن و هەر بە شێوەی ژێرنووس بڵاو دەبنەوە و ئەمەش ڕێڕەو و پلانی نافەرمیی چالاکانی بواری فیلم، یان بینەرانی چالاک و هۆگری فیلم و درامای ڕۆژاوا لە ئێران ئاشکرا دەکات.
بێگومان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا کاتی خۆی و بەر لە کرانەوەی ڕێژەیی کۆمەڵگەکان و پەرەسەندنی تۆڕی ئازادی زانیاری تەنیا سیستەمی دەنگ و ڕەنگی فەرمیی حکوومی هەبوو (هەر وەکوو ئێستە!) بەڵام ئەو کات سەتەلایت و کەناڵە ئاسمانییەکان تەنیا لە ئاستی بەرپرسانی باڵای حکوومەت یان کەمینەیەکی زۆر کەمی دەستڕۆیشتووان و زەنگینەکانی ناو کۆمەڵگەی شارە گەورەکانی وەکوو تاران و کەرەج و شیراز و… بوو، لەو ماوەیەدا کە خەڵک لە بەردەم ئەم چوارچێوە ئەفسوونکارە بە ناوی “تی ڤی” دادەنیشتن تەنیاوتەنیا یەک ئایدۆلۆژیایان دەرخوارد دەدرا، و پێیان دەگوترا: هیچ ئێرانییەکی خراپ بوونی نییە مەگەر ئەوەی کە هۆگری ڕۆژاوا و جیهانی کوفر و ئیلحاد و بێ ئەخلاقیی ئەوان بێت، هیچ ئێرانییەکی خراپ بوونی نییە، مەگەر ئەوەی کە هاوکاریی لەگەڵ هەر هێزێک کردبێت کە سەر بە حکوومەتی ئیسلامیی کۆمار نەبووبێت، بە گشتی وێنەی “ئێمە فریشتە و ئەوان شەیتان”ن جەوهەری ئیشکردنی میدیای فەرمیی حکوومەتێکی وەکوو کۆماری ئیسلامی بوو، ئەگەرچی ئەم قاوغە شکێنرا و ئەم قەفەسە کرایەوە، ئەگەرچی هێشتاش هیچ کەناڵێکی نافەرمی لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بوونی نییە، بەڵام ئەم حکوومەتە سەرکەوتوو بوو لەوەی کە لەو ماوەیەی سنوورداربوون و نەکرانەوەی کۆمەڵگە و نەبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕای گشتی و خەیاڵدانی بەشێکی زۆری جەماوەر بە کۆمەڵێک وێنە و ڕستە و دەنگ بئاخنێت کە دواتر و ئێستەش ئەیەوێت بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە کەڵکی لێ وەربگرێت، ئەم پڕۆسە میدیایی و ئەفسوونئامێزە و سیاسەتزەدە و ئایدۆلۆژیکە لە چەمکی “نۆستالۆژی”دا خۆی بەیان دەکات.
هەر لەم ئانووساتەدا کە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی سەرانسەری ئێرانی گرتووتەوە شەڕێکی چر و پڕ لە ئاستی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڕێوە دەچێت، هەرچی لایەنی دژبەر و شۆڕشخوازە بە ئاڕاستەی وتارێک ئیش دەکەن کە پلان و کایەکانی میدیای فەرمی پووچەڵ کەنەوە، چەند گرووپێکی هاکەری هاوکاریان دەبن بە شێوەی نەناسراو، لەو لاشەوە سیستەمی فەرمیی دەنگ و ڕەنگی کۆمار بە هەموو پەیج و ئەکاونتە فەرمی و سێبەرەکانییەوە ختووکەی ئەو هەست و ئایدیایانە دەداتەوە، کە سەردەمێک وەکوو تاقە لایەنی میدیایی ودەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە خەیاڵدانی گشتی و زەینی جەماوەردا درووستی کردوون واتە هەمان تاکتیک و پڕۆسەی نۆستالۆژیا ئەویش دووپاتکردنەوەی ئەو وێنە کۆنەی “ئێمە فریشتە و ئەوان شەیتانن”ە، کە بێگومان لەم ئایدۆلۆژییە میدیاییەدا کورد یەکێک لە شەیتانە دیارەکانە و بەردەوام مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئایینی فەرمی و یەکپارچەیی خاکی ئێران، کورد هاوکات مۆتەکەی سەر دیموکراسییەکی مەرجداری سەڵەتەنتخواز و سیستەمی ئیسلامی سیاسیی شیعیشە! هەموو ئەم پڕۆسە و پلانە لە ڕێگەی میدیا و سینەماوە کایەی خۆی جێبەجێ دەکات و دۆبلاژ ڕێک دزەپێدانی ئەم ئایدیا و ئایدۆلۆژییەیە، کە لە جیهانی دەنگ و ڕەنگی میدیا بینراو و بیسراوەکان دێتە ژوورەوە. بۆیە دەبێت سەرنجی جیددی ئەمە بدەین کە بەشێک لە کەناڵە ئاسمانی و ناوخۆییەکانی باشووری کوردستان، بوودجەیەکی دیاریکراو یان وەریدەگرن یان دابینی دەکەن!
بۆ دۆبلاژکردنی هەندێ دراما و فیلمی سینەمایی ئێرانی، کە نەک تەنیا لە ڕووی هونەری و ناوەرۆکەوە هیچ پەیامێکی ئەوتۆیان بۆ بەردەنگ (ئێرانی و کوردیش) پێ نییە، بەڵکوو پەرەپێدانی هەژموونیی هەیمەنەی کولتووری و ئایینیی ئێرانە، واتە پڕۆژەی فارسیزەکردن و شیعەکردنی کۆمەڵگەی کوردی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی بابەتی چێژی سینەمایی و وێنەییەوە خەریکە خۆی جێبەجێ و پراکتیزە بکات! درامای “ماڵ بە کۆڵ” کە لە باشووردا بە ئاغا ماشەڵڵا ناوی دەرکردووە جیاواز لەوەی کە هەندێ لایەنی کۆمێدی و گاڵتەجاڕانەی هەیە زەقکردنەوەی شیوەژیانی مرۆڤی فارسە، کە بە هەموو تەنگ و چەڵەمەکانی وەکوو ژیانێکی سەرکەوتوو و نموونەیی دەنوێنرێتەوە! یان دراماگەلێکی هاوشێوەی کۆمێدی کە هەندێ کەناڵ بە تایبەتی ئیسلامییەکان دۆبلاژی دەکەن، بە بێ ئەوەی ماهییەتی ستراتیژیکی پلانی سینەمایی ئێرانی بزانن بە ئاستێکی لاواز و نزم لە هونەری دۆبلاژەوە دێنە سەر شاشەکان و دەروونی تاک و کۆمەڵی کورد دەکەن، بە ئامانج و جیهانێکی خوازراو و ئایدیال لە مرۆڤی فارس و شێوەژیانیان دەخەنە ڕوو کە مەبەستی کۆتایی درووستکردنی ئەفسوونە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بۆ کۆنترۆڵکردنی، ئێستە ئەگەر چاوێک بە پەیجە سینەماییەکانی باشووری کوردستاندا بخشێنین هەواڵی مەرگی کوڕەکەی “نەسرینی موقانلوو” ئەکتەری ناسراوی ئێرانی لە هەواڵی شۆڕش و کوشتن و ئازادی گرینگترە، تەنانەت لە هەواڵی ڕێوڕەسمی ئۆسکار گرینگتر دەردەکەوێت، کە هەیمەنەی کولتووریی ئێرانی نیشان دەدات، ئەم ڕەوتە ئەگەر لە کوردستان لە چوارچێوەیەکی ستراتیژیکدا پێناسەی بۆ نەکرێت و نەکەوێتە خزمەت نەتەوەسازی و نیشتمان دۆستییەوە ئەوا هەر وەکوو ئامادەکارییەکە بۆ داگیرکاریی و داگیربوونی تەواوەتی و هەمیشەیی کوردستان لەلایەن وڵات و هێزی دیکەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 390 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 04-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 390 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,055
وێنە 106,654
پەرتوک PDF 19,286
فایلێن پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!