图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,035
图片 106,627
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی ئەنفال بۆ کورد شتێکی سرووشتییە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی ئەنفال بۆ کورد شتێکی سرووشتییە؟

بۆچی ئەنفال بۆ کورد شتێکی سرووشتییە؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی ئەنفال بۆ کورد شتێکی سرووشتییە؟
ئامادەکردن: #سامان ساڵح#

پێشەکی
بە سێ پرسی بنەڕەتیی دەست پێدەکەم، ئەنفال چییە؟ ئایا بەدرێژایی ‌مێژووی مرۆڤایەتیی کێ ئەنفالکراوە؟ کێ ئەنفالی کردووە؟.
وەڵامی یەکەم: ئەنفال بریتییە لەبردنی ماڵ و موڵکی کەسانێک کە لەکاتی داگیرکردندا ڕەوایە بۆ هێزی داگیرکەر کە بیانبات و سوودیان لێ وەربگرێت و بەکاریان بهێنێت بەهەموو شێوەکانەوە. بەکوورتی ئەنفال، واتە: دەستکەوتنی: مرۆڤ، ئاژەڵ، کەرەستە، پارە… هتد. بۆ کەڵک لێوەرگرتنی ئەوانەی براوە بووون.
وەڵامی دووەم: کێ ئەنفالکراوە؟ بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، گەل و نەتەوە لاواز و پەرتەوازە و بچووک و دابەشبووەکان، وەک دەرفەتێک بۆ بەهێزبوون بینراون، تا هێزێکی دیکە سوودیان لێ وەربگرێت و سەرو ماڵ و پارە و بەرهەمیان ببات و وەک کەرەستە بەکاریان بهێنێت.
وەڵامی سێیەم: کێ ئەنفالی کردووە یان کێ دەتوانێت ئەنفال بکات‌؟ لە مێژوودا بەهێزەکان کە توانای سەربازیی و جەستەیی و یەکگرتووییان هەیە و‌، بۆ مانەوەی خۆیان پێویستیان بە کەرەستە، خۆراک، کۆیلە، ژن و بەرهەم هەبووە، ئەوان توانیویانە بۆ بەرگری لەمانەوەی خۆیان ئەنفالی لاواز و دابەشبووەکان و بێ قەوارەکان بکەن و بیکەن بەهی خۆیان و بیانکەنە‌ کەرەستەی مانەوە، بەکوورتی بەشێک لە ڕەگەزی ئابوورییانەی شارستانێتی بریتییە لە “ئەنفال” بە هەموو شێوەکانییەوە.
یەک: وەڵام و بیانووەکان
لەبەرانبەر ئەم وەڵامانەدا بیانووی هیچ کەس، بۆ نا ئەخلاقیبوونی وەڵامەکان وەرناگرم، چونکە کاتێک مرۆڤ دەیەوێت بمێنێتەوه، لە ڕێگەی نان و جووتبوون و هێز و درووستکردنی ماڵەوە دەمێنێتەوە، نەک بەپێچەوانەوە، هەر ‌خۆی لەڕاستیدا پرسی ئەخلاق، کە دواتر ئایینیش بەشێکی تری ئەخلاقە، بەشێک نییە لە پرسی مانەوە، بەڵگەی ئەمەش‌ ئەوەیە بە مردنی ملیۆنەها مرۆڤ لەسەر زەوی ئەخلاق لەناوناچێت و هەر دەمێنێتەوە، کەواته:‌ بەستنەوەی پەیوەندی مرۆڤ بە پرسی ئەخلاقەوە کاری بێ دەسەڵات و شاعیر بیرو تاڕادەیەک درۆزن و فێڵبازەکانە، چونکە حوکمی مێژوو، ئەمەیە کە ” ژیان بێتواناکان لە خۆی دووردەخاتەوە و بەتواناکان دەهێڵێتەوە” (وێڵ دیورانت، 2007، ل31) .
بەرزترین ئەخلاق بریتییە له: ‌مانەوەی نەتەوە بەبەهێزی و کاریگەر لە مێژوودا، چونکە دنیا ئەوەیە کە هەیە، نەک ئەوەی کە ئێمە چۆن دەیبینین” (د. ئەنوەر محەمەد فەرج، 2007، 221) .
لەبەرئەوە ئەگەر لەڕوانگەی ڕیالیستییەکان- واقیعییەکانەوە، لە دنیا بڕوانین ئەوا: “جیهان ناتەواوە، ناتوانێت کەماڵ بکات لەڕووی ئەقڵانییەوە، ئەمەش پەیوەندی بە و هێزە شاراوەی ناخی مرۆڤەوەیە‌، کە خۆپەرست و شەڕخوازە” (د.انوور محەمەد فرج، ﮪ.س) .
وێڵ دیورانت، دەڵێت: ئەو گەلانەی بەهێزن و ژمارەیان زۆرە، گەلە لاواز و بێهێزەکان لەناو دەبەن و داگیریان دەکەن. (وێل دیورانت، وانەکانی مێژوو، ل -33-32) .
دوو: کورد و ئەنفال و ئارگیومێنتەکانمان
بۆ شیکردنەوەی دۆخی ئەنفال - کورد، ئەم پارادیمانە (شێوازی بیرکردنەوە) ی سەرەوە: (واقیعییەکان و تێۆری مێژووی شارستانییەت ی وێڵ دیورانت) بە بنەما وەردەگرین و خۆمان لە بنەما درۆینە و خۆخەڵەتێنە و خەڵک خەڵەتێنەکانیی، وەک: میساڵییەت، شاعیرانە، خەیاڵخوازیی، لێبوردەیی، مرۆیی، ئەخلاقی و ئایینی، دەپارێزین، تا لە بیرکردنەوەماندا تووشی “ئەنفالی بیرکردنەوە” نەبین.
ئەنفالی بیرکردنەوە: بریتییە لە بە فیڕۆچوونی بڕوا، ئایین، بەرهەمی بیرکردنەوه، نووسین، مێژوو، پاشخان و کەلەپوور و (کولتوور) ی گەلێک لە ‌پێناو یان لە خزمەت گەلێکی تردا بەهۆکاری مێژوویی، دۆڕاندنی شەڕ، لاوازیی و دابەشبوون، ئایینی، ئەخلاقی، نەبوونی دەوڵەت، پیرۆزیی، درۆی نەبوونی زمانی نووسین …هتد و ڕۆیشتنە سەرخەرمانی گەلێکی دیکە. لێرەدا بە فێڕۆچوون و قونەدڕەی، زانا گەورە و ناودارو هەمە ‌پسپۆڕییەکانی کورد و ڕۆیشتنی بۆ سەر بەرهەمی عەرەب و تورک و فارس، نموونەیەکی ڕونە و بریتییە لە “ئەنفالی بیرکردنەوە”.
دێمەوە سەر ئارگیومێنت و ناوەرۆک و بابەتی نووسینەکەم کە، بریتییە لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسانە:
کورد بۆ ئەنفال دەکرێت؟ کێ کورد ئەنفال دەکات؟ یان بە جۆرێکی دیکە، بۆچی ئەنفال بەشێکە لە ژیانی مێژوویی و ئێستا و داهاتووی کورد؟
ئەنفال، واتە: دەستکەوتی شەڕ، هەر لە کۆنەوە تا ئێستا‌ وابووە و هەر واش دەمێنێتەوە بەڵام لە شێوە (فۆڕم) ی جیاوازدا نمایش و باسدەکرێت و بە جۆرێک لەجۆرەکان بە قانونییشکراوە. کە واتە لێرەدا؛ کورد وەک نەتەوە، کە نەتەوە پێکهاتەیەکی مرۆیی، ئابووریی، جوگرافیی، ژیارییە، دەکرێت بکرێت بە دەستکەوتی شەڕ، ئالێرەدا ئێمە ڕووبەڕووی پرسێک دەبینەوە، ئایا ئێمە کە شەڕکەرنین و ئاشتی خوازین، کورد شەڕ لەگەڵ گەلانی دیکە ناکات، بۆچی ئەنفال دەکرێین؟
بۆ وەڵامی ئەمە، دەچینەوە لا تێزەکەی وێڵ دیوارنت، لە تیۆری مێژووی شاستانییەت و تۆماس هۆبز، لە تیۆری پەیمانی کۆمەڵایەتی لە‌ باسکردنی دۆخی سرووشتیدا:
وێڵ دیورانت، دەڵێت: “مرۆڤ بەوە لە ئاژەڵ جیا دەکرێتەوە، کە برسیشی نەبێت، دەتوانێت نان بخوات، تینوی نەبێت، دەتوانێت ئاو بخواتەوە، لە هەموو وەرزەکانی ساڵیشدا دەتوانێت لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەریدا جووت بێت” (ویڵ دیورانت، 2007، ل109) .
تۆماس هۆبز، دەڵێت” مرۆڤ، حەزی مانەوە و خودپەرستی تێدایە، ئەمەش بە درێژایی ژیان ناچاری دەکات بەدوای ئەو هۆکارنەدا بگەڕێت، کە دەبنەمایەی دڵنیایی، مرۆڤ لە ئەنجامی گەڕان بەدوای ئاساییش و ئارامیدا پەنا دەباتەبەر ئەو ئامرازانەی کە دەبنە سەرچاوەی هێز بۆی، وەک: سامان یان دەوڵەت، پلەوپایە، نێوبانگی باش، چونکە دەزانێت ئاساییش و سەلامەتیی، پەیوەستە بە هێزەوه”. (د.موسا ئیبراهیم، فیکری سیاسی خۆراوا، و:شوان ئەحمەد، 2007، ل 12) .
لێرەوە گریمانەی سەرەکیی تێزەکەمان دەسەلمێنین که، ‌ هەتا کورد: لاواز، بێ دەوڵەت، بێ ناوبانگی باش (ناوبانگی باش لەچوارچێوەی سیاسەتی نێودەوڵەتیی دا واتە: خاوەنی دەوڵەتی بە‌ هێز) بێت، هەموو کات بەشێکە لە “دەستکەوتی شەڕ- غنیمە”و دەبێتە هۆکاری مانەوە و ئاساییش و سەلامەتی و هێز بۆ ئەوانی دیکە، جا ئیتر ئەوانی دیکە؛ عەرەب، فارس و تورک یان داگیرکەرانی دیکە بن.
لەم چوارچێوەی دنیای سیاسەتی دوای ڕێککەوتنامەی ویستفالیا 1648 دا، هەتا کورد نەبێتە هێز- دەوڵەت، نابێتە کاراکتەر، هەتا نەبێتە کاراکتەر، کاری نابێت و هەمیشە پەرچە کرداری دەبێت، هەتا پەرچەکردارمان هەبێت، کەس گوێمان لێناگرێت و ڕۆڵمان لە مێژوودا نابێت.
وەڵام بۆ پرسێکی دیکە کە، ئەویش کێ کورد ئەنفال دەکات؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسە دەچمە سەر چەمکێک کە لە مێژووی خەباتی کورددا بەربڵاوە، ئەویش: “تەنیا چیاکان دۆستی کوردن”، ئەم چەمکه، ‌ دەرەنجامی ئەزموونێکی دوورودرێژیی خەباتی بێبەرهەمی، کوردە لە ‌مێژوودا، بە جۆرێک لە جۆرەکان هەر تاکێکی کورد وا هەستدەکات کە هەموو جیهان دوژمنییەتی، ئەم هەستە بەرەنجامی نەبوونی دەوڵەت - کیانێکە کە بتوانیت نەخشی خۆتی تیا ڕەنگبکەیت و ڕۆڵت هەبێت، یان بە جۆرێکی دیکه، ‌ پشت نەبەشتنە بەهێزی یەکتر وەک نەتەوه، چونکە لە ‌سرووشتی جوگرافیای کوردستاندا وەک فاکتەری هێز و خەبات، لە پشت هەر چیایەکەوە ملیۆنان کورد هەن کە لەچیاکە باشترن‌. بۆیە کەس‌ لەکایەی سیاسیدا “ئاو لەبێژنگ نادات”، هەر دەوڵەت و نەتەوەیەک خاوەنی زنجیرەیەک بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیەتی کە لەپێناویدا خبات دەکات، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە و هۆکارەکانی مانەوەشی ڕەنگە دژی بەرژەوەندی هەمووان یان بەشێک بێت، بۆیە کە دەکەوینە ناو ئاوی قوڵی سیاسەتەوه، ‌ خەریکی جنێودان و بۆڵەبۆڵین بە گەلانی دیکە، بەڵام بیر لەخۆمان ناکەینەوە.
سێ: کورد و هێز
بنەماکانی وەک: وەفا، ئەخلاق، پاداشت، فریاکەوتن، ئایین، لێبوردەیی، … تاد. وەک پرسێکی جیهانیی هەمووی بنەمای لاوەکیی و درۆزنانە و ناسیایین و لە لیستی بەرژەوەندی دەوڵەتاندا بێ پشت و ‌نان، بۆیە بۆ نەتەوەیەک کە لە ‌لێواری تیاچووندا بێت وەک: کورد، هیچ بایەخی نییە ئەو شتانە لەرۆژانی تێریدا باسکردنی خۆشترە بۆ کەسانێک کە ئەرکێکی سیاسی گرنگی نەتەوەییان نییە.
بۆیە تەنیا دەستەبەر بۆ مانەوە و دووبارە نەبوونەوەی ئەنفال و نەبوون بە غەنیمەی شەڕ، بوونە بە”هێز”.
ئەی چۆن دەبین بەهێز؟
یەکەمین بنەمای هێز، یەکگرتنە، یەکگرتن نیشانەی شارستانیی و ژیرییە، بنەمای ئاشتییە، سەرەتای دەوڵەتە.
“دەوڵەت، بریتییە لە ئاشتییەکی ناوخۆیی، بە مەبەستی ئامادەباشیی بۆ جەنگێکی دەرەکیی” (ویڵ دیورانت، 2007، ل69) .
لێرەوە بە مێژووی نزیکی کورد دا بچینەوە بزانین کەی لەناوخۆدا ئاشت بووینەتەوە، تا خۆمان بۆ شەڕی دەرەکیی ئامادە بکەین؟ بێگومان (هێندە بێئاگانیم لە کاریگەریی بێ حساب و زۆری دەوڵەتە داگیرکەرەکان لەسەرمان) ‌، بەڵام لە دۆخی ئەنفالی باشووری کوردستاندا لە 1980-1988، هێزەکان کە ناوی خۆیان ناوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان (ی.ن.ک و پ.د.ک و حیزبی سۆسیالیست) (شیوعیی، کە ئەمان لەدەرەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوزای کوردن بەهۆی بیری خەیاڵیی چینایەتییەوە، دێنە ژماردن، بەڵام لە ناو کورددا هێزی چەکداربوون و چەند هێزێکی دیکەش) لەمکاتەدا، واتە: لە ساڵی 1980 هەتا سەرەتای 1988 کە ڕژێمی #بەعس# زیاتر لە 182هەزار کوردی ئەنفالکرد، جگە لە زیانەکانی دیکە، ئەم هێزانە لە شەڕی ناوخۆدا بوون. بێگومان لە شەڕیشدا لەگەڵ ڕژێمی بەعس بەرکاربوون و داستانیان هەبووە، بە تایبەت‌ ی.ن.ک و سۆسیالیست، چونکە لەناوخۆی باشووردا بوون‌، بەڵام پ.د.ک، لە چوارچێوەی قیادە مۆقەتە بەزۆریی لە دیوی ڕۆژهەڵات بوون (د.هۆشمەند عەلی مەحمود، 2012، 160-200) .
لە دوای 1988 یشەوە دواتر جەنگی کەنداو و سیستەمی نوێی جیهانی و نەمانی دوو جەمسەریی و پەرەگرتنی سیستەمی سەرمایەداریی لەبەرگی بە جیهانیبووندا، هاوکێشەکان گۆڕان و گۆڕانی هاوکێشەکان گۆڕانی بیرو مامەڵەیشی لەگەڵدا بوو، بەڵام ئەوەی لەم نێوەندەدا دەستی بەتاڵ بوو کوردبوو، چونکە هیچی دەستنەکەوت، جگە لە بۆشاییەکی کارگێڕیی نەبێت کە توانی فەرمانڕەوایی تێدا بکات. ئەمە بەدەستکەوتێکی کارگێڕیی گرنگ دەزانم.
بەڵام هێشتا هەر ئەنفال ماوە و دەشمێنێت، بۆچی؟ چونکە کێشەیەک لە بوونیاتی بیرکردنەوەی نەتەوەییماندا هەیە؛ ئەویش نەبوونی هەست و خەمی هاوبەش و تۆڵەکردنەوە و نەبوونی دیدگەیەکی ڕوونە بۆ ئاییندەی نەتەوەیی و مانەوەمان لە دۆخێکی بەهێز و ئاساییش و بێوەیدا. دوای 23 ساڵ (1991-2014) لە دەسەڵاتی خۆجێی، دیسان ئەنفالکراینەوە و ئێزیدییەکان بوون بە غەنیمە و ژنی کوردی ئێزیدی، بۆ هەتککردنی نەتەوەی کورد، بە تەنیا یەک دۆلار لە بازاڕدا فرۆشراو و کۆمۆنەی سێکسی “گەلەگان” بەسەر ژنی کورددا جێبەجێکرا. هێشتا هەر بیرمان نەکردۆتەوە لە ئاییندە و خۆمان لە چواردەوری قسەی بێ بنەما مەڵاسداوە و دەمانەوێت بیانوو بۆ دۆڕاندنمان بهێنینەوە و هەندێک کوردی گەمژەش لەژێر پەردەی ئاییندا ئەنفالی ئێزیدییەکانیان پێخۆشبوو. ئەمەش نیشانەی دەبەنگیی و گەمژەی تاکی نەتەوە بن دەست و داگیرکراوەکانە، کەجۆرێکە لە سیفەتی “گەوادیی” کە پێتخۆش بێت بێگانە و داگیرکەر، نەتەوەکەت ببات بۆخۆی.
چەمکەکانی وەک: لێبوردەیی، میواندۆستی، برایەتی گەلان، پێکەوەژیان، … لەناو کوردی ئەنفالکراودا و بۆ دۆخی کورد، جگە لە ترسنۆکی و ماکیاجکردن بۆ ئەو ترسەی کە، لە عەرەب و تورک و فارس، هەمانە هیچی دیکە نییە، لەم نێوەندەدا چینە مشەخۆر و بۆرجوازو وردەبۆرجوازی، وەک: جاشەکان، شارییەکان، ڕۆشنبیرەکان، ڕۆژنامەنووسەکان، سەرکردە خۆجێییەکان، بازرگان و سەرمایەدارەکان، … ڕۆڵێکی باش بۆ برەوپێدانی ئەم وڕێنە و خۆ دزینەوە لە خەبات و شۆڕش دەگێڕن. بە کەڵک وەرگرتن لە ئەدەبیاتی مرۆڤ هەڵخەڵەتێنەری ساختەی ناواخن درۆی ئەوروپایی، چەمکەکانی؛ وەک: گێرەشێوێن، تیرۆریست، یاخیبوو، لادێی، چیایی، نەگونجاو کەللەڕەق، دەدەنە پاڵ هێز و کەسە شۆڕشگێڕ و نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرەکان و پیلانی لێدەگێڕن.
هەتا کورد وەک نەتەوە، نەبێتە نەتەوەیەکی تۆڵەسێنی ماف وەرگرو نەتەوەکانی دیکە لە هێزی تۆڵەی کورد نەترسن، هەرگیز ناتوانێت لە دڵنیاییدا بژی.
چ نەتەوەیەک وەک کورد، بەدرێژایی حوکمی داگیرکەرانی هەر پێنج پارچەی کوردستان و دواتریش نزیک ببینەوە لە 1998 و 2014 دا خوشک و دایکمان لاقەکراوە و ژنەکانمان فرۆشراوە بە یەک دۆلار و لە 2019 دا بانگەشەی پێکەوەژیان بکات لەگەڵ فرۆشیاری ژنەکانیدا، ئەگەر ئەمە کولتووری “گەوادیی” نەبێت کە بەهۆی داگیرکردنەوە فێری بووین چیترە؟.
هەتا کورد فێری تۆڵەکردنەوە نەبێت، ژیانی نابێت، خوای گەورە کە یەکێک لە ناوەکانی (القوي) یە واتە (بەهێز) لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت (ولکم فی القصاص الحیاە) واته:‌ بۆ ئێوە لە تۆڵەکردنەوەدا ژیان هەیە. بۆیە هەتا تۆڵەی هەموو کوژراوەکانمان لە عەرەب و تورک و فارس، نەکەینەوە ناتوانین وەک نەتەوە بڵێین: ئێمە بوونمان هەبووە و هەین و دەمێنینەوە.
کۆتایی:
مرۆڤی کورد، لە مێژوودا بەهۆی کەمیی ژمارە، لاوازیی، نەبوونی دەوڵەت، پارە، چەکەوە، وەک کەرەستە تەماشاکراوە و سوودی لێوەرگیراوە و هەرواش دەمێنێتەوە ئەگەر خۆمان بەهێز نەکەین. خاک، سرووشت، ژنی کورد، لەهی گەلانی دیکە بە پیتتر، خۆشتر، جوانترن، ئەمانە سەرچاوەی چێژن بۆ مرۆڤ، بۆیە مرۆڤی، عەرەب، تورک، فارس، هی دیکە، بەپێوەری تێزەکەی هۆبز، کە بە ئەزموون سەلمێنراوە، حەزی لهدڵنیایی و ناوبانگ و هێزە، ‌ خاکێکی بەپیت‌ بۆ خۆراک و سرووشتێکی خۆش، ‌ بۆ ژیان و ژنێکی جوان‌ بۆ چێژی سێکسی و منداڵ خستنەوە، سەرچاوەی هێز و دڵنیایتو سەلامەتین، بۆیە ئەنفالمان لەپێشە و بەشێکە لە چارەنووس و سرووشتمان، ئەگەر بەهێز نەبین و تۆڵە نەکەینەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览301
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 08-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览301
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,035
图片 106,627
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!