بە گورگیان وت: ئەوڕۆ نۆبە گاڕانی تۆیە. وتی: گوێدرێژیان لەگەڵ بێت، ناچم.
نۆبە: نۆرە یان سەرە. لە گوندەکانی وڵاتی کوردەواردا زووربەی ماڵان خاوەنی مانگان، هەمووی پێکەوە گاڕانێک دەردەچێت، یان گاوانێکی بۆ بەکرێ دەگرن، یان هەر ماڵێک بەسەر ڕۆژێک گاڕان بۆ دەشتودەر دەبات، بەوە دەوترێت: نۆبەتە گاڕان. بێگومان گورگ ناکرێت بە گاوان. پەندەکە واتە: کەسی ئازا و چەلەنگ، لەگەڵ کەسی نەزان و ناشیدا ناچێت بۆ گەشت و گەڕان، چونکە ئەوەندە دەبێتە دەردەسەری بۆی، چێژ لە گەشتەکە نابینێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 730 gånger