پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,152
فایلێن پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شۆڕشێکی ئینتێرسێکشنال
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕشێکی ئینتێرسێکشنال

شۆڕشێکی ئینتێرسێکشنال
ناونیسانی بابەت: شۆڕشێکی ئینتێرسێکشنال
ناوی ئامادەکار: شەهلا دەباغی

#ژینا ئەمینی# خەڵکی باژاری #سەقز# لەگەڵ بنەماڵەی بۆ سەفەرێک دەچنە تاران بەڵام (گشت ارشاد) دەیگرن و دەیبەنە بنکەیەک و لەوێ بەهۆی لێدان و کوتان دەکەوێتە نەخۆشخانە و ڕۆژی 16ی سێپتامبر گیانی لەدەست دەدا. حکوومەت هەوڵ دەدا بە دزی و بە شەو، ژینای جوانەمەرگ بەخاک بسپێردرێ؛ بەڵام بنەماڵە و خەڵکی سەقز پێشی ئەم ئاکارە دزێوەی حکوومەت دەگرن و ڕۆژی 17ی سێپتامبر لە گۆڕستانی ئایچی بە بەشداریی سەدان کەس ژینا بە خاک دەسپێردرێ. لەم ساتانەدا لەسەر گۆڕی ژینای کورد دروشمێک درا: “ژن ژیان ئازادی”.
دوای ئەمە خەڵکی کوردستان و بەلووچستان و ڕەشت و کەرەج و شیراز و زۆربەی شارەکانی ئێران بە فراوانی هاتنە سەر شەقام. جگە لە تاران و تەورێز کە ڕادەی بەشدارییان کەمتر بوو. گەرچی بەهۆی زەبروزەنگی لەڕادەبەدەری حکوومەت، ئێستا خۆپێشاندانەکان لە کەمییان داوە، بەڵام لە 17ی سێپتامبرەوە تا ئەمڕۆ کە ڕۆژێکمان ماوە بۆ ساڵی تازەی زایینی، سەدان کەس و لەوانەش زیاتر لە 65 منداڵی ژێر 18 ساڵ شەهید بوون و هەزاران کەس گیراون و حوکمی سێدارەیان بۆ دەیان کەس کە زۆریان کوردن بڕیوەتەوە.
ئایا ئەمەی ڕووی داوە شۆڕشە؟ یا بزووتنەوەیە یا ڕاپەرین؟ ماهییەتی بەرخۆدان و ڕووداوەکان چییە؟ سیاسی، فێمێنیستی، کۆمەڵایەتی، چینایەتی یا نەتەوەیی؟
بۆ پرسیاری یەکەم ڕوانگەی جۆراوجۆر هەیە. هێندێک ئەوەی لەم سەد ڕۆژەدا ڕووی داوە بە شۆڕش‌ ناوی دێنن و هێندێک پێیان وایە بە تاریفی کلاسیک ناچێتە خانەی شۆڕش و تەنیا بزووتنەوەیە.
من پێم وایە دەبێ سنوورێکی ماناییی سەیر لەنێوان شۆڕش و بزووتنەوەدا دانەنێین و هەر بە مانای کلاسیک نەڕوانینە ڕووداوەکان. بە ڕای من، ماهییەت و ناوەرۆکی ڕووداوەکان گرینگترە. دەکرێ شۆڕش بەربڵاو بێ یا بەستراوە بە شوێن و کاتێک بێ. دەکرێ سەر کەوێ و دەکرێ شکست بخوا. لە کەیسی ئیستای ئێراندا بەهۆی بێسنووریی زەبروزەنگی حکوومەت، دەکرێ چاوەڕوانی هەزینەی زۆری بەرخۆدان بین، گەرچی تا ئێستاش دیار نییە داهاتوو چی لێ دێ و ڕەنگە ئەم شۆڕشە زۆر بخایەنێ. شۆڕش نزمی و نشێوی و سەرکەوتنی هەیە. دەکرێ هەموو شارەکان لەگەڵ نەبن. هەڵبەت دەکرێ هۆی سەرەکی بۆ نەهاتنی ناوەند ترس لە لەدەستدانی هێژمۆنی و بەرژەوەندیی خۆی بێ. بەڵام ئەوەی لە کوردستان هەیە شۆڕشە.
پرسیاری دووەم: ئەوەی تا ئەم چرکەیە ڕووی داوە بزووتنەوەیەکی یەکسانیخوازە کە ژنان نەترسانە لەم ساڵانەی دواییدا بەڕوونی بۆ مافی خۆیان جەنگاون. دوای مەرگی دڵتەزێنی ژینا، زۆربەی پیاوان بەتەواوی پشتی داواکانی ژنانیان گرتووە، گەرچی ڕەفتار و بیری سێکسیستی لەم ماوەیەدا کەم نەبوون. هاوکات داوای دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئازادیی سیاسی و مەدەنی بۆ هەموو خەڵک گرینگە و ژن و پیاو لێرەدا بەرژوەندییان تێک دەهاڵێ. بەڵام لە کوردستان جگە لە دادی کۆمەڵایەتی، ئازادیی مەدەنی و سیاسی و یەکسانیی جنسییەتی، پرسی نەتەوەییشمان هەیە کە لەم سەد ڕۆژەدا بەتەواوی لە هەر هەموو خۆپێشاندان و دروشمەکان بە هێمای کوردستانی و دروشم بۆ ڕزگاری، خۆی نواندووە.
ئێستا پێوەندیی ئەم شۆڕشە بە ناوی شەهید ژینا چۆن بێ؟ ئایا ئەمە دابەزاندن/ “تقلیل”ی دەدا کە تەنیا بە کەسێکی ببەستینەوە لە کاتێکدا زۆر کەس شەهید بوون و داواکان بەرفراوانن؟ نەخێر. ژینا وەک تاکێکی کۆمەڵگە کە دەبوو مافی ژیانێکی ئاسایی هەبا، دەبێتە نوێنەری هەموو تاکەکان کە مافە سیاسی و مەدەنییەکانیان لێ زەوت دەکرێ و دەسەڵات هەموو ئازادییەکان و کەرامەتیان لەژێر پێ دەنێ. ئینجا ژینا کوردە و گەڕانەوەی ناوی ژینا گەڕانەوەیە بۆ سەرچاوە. لە زۆر وڵاتیش شۆڕشەکان بەناوی کەسێک، مانگێک یا وڵاتەکە کراوە؛ شۆڕشی سپارتاکوس، ژاندارک، شۆڕشی مەزنی فەرانسە، شۆڕشی ئۆکتۆبر، جووڵانەوەی ڕۆزا پارکس، هتد. ئەگەر ئەم شۆڕشە بەناوی ژینا بکرێ، کە هەر ئیستاش زۆر کەس بە شۆڕشی ژینا ناوی دەبەن، جۆرێکە لە هەست بە بەرپرسایەتی کردن بەرانبەر بەو هەموو زوڵمەی لەم 43ساڵەدا، بە گشتی لە ژنان و بەتایبەت لە کورد کراوە. ناونانی ئەم بزووتنەوەیە بە شۆڕشی ژینا، بگرە دەبێتە جۆرێک لە میتۆد و مێکانیسمی دادپەروەرانەی خودی کۆمەڵگە، تاک و ئێلیت لەبەرانبەر ستەمی بێسنووری حکوومەت دژبە ژنان و قازانجی ئەم هەڵوێستەش هەر بۆ خودی خەڵک دەگەڕێتەوە.
“ژن ژیان ئازادی” دروشم و تایبەتمەندیی شۆڕشەکەیە. ئەم شۆڕشە ویست و داوای سیاسی، ژنانە، ئازادیخوازانە و ژیانخوازانەی هەیە. هەرچۆن شۆڕشی مەزنی فەڕانسە “بەرابەری، برایەتی، ئازادی”ی دەویست. لێرەدا شۆڕشی ژینا پلەیەک سەرتر دەڕوات و ڕادیکاڵترە و داوای “یەکسانی، ژیان و ئازادی” دەکا. ئەم شۆڕشە، پیاومەزنی و دین‌سالاری دێنێتە ژێر پرسیار. (کە تەنانەت شۆڕشی مەزنی فەڕانسە و ڕووسیە، ژنیان هەڵاواردبوو)
ئایا دەستەبەرکردنی ئازادی و دێمۆکراسی لە داهاتوودا وڵامدەری پرسی نەتەوەیی دەبێ؟ ئایا دروشمی “ژن ژیان ئازادی” دەتوانێ پرسی نەتەوەیی چارەسەر بکا؟ یا ئێمە دەبێ شۆڕشی ژینا پلەیەکی دی ڕادیکاڵ بکەین و باسی جۆرێک لە سەروەریی سیاسی بۆ کورد بکەین؟
گرینگە شۆڕشی ژینا بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، نرخی پێ بدرێ نەک دابەزێندرێ و بگوترێ بزووتنەوەیەکی تەنیا فێمێنیستییە. چونکە خودی ئەم ڕوانینە بە کەم دیتنی توانا و هزری فێمێنیزمە. لەکاتێکا ڕوانگەی فێمێنیستی دەتوانێ وڵامێک بێ بۆ هەر جۆرە هەڵاواردنێکی جنسییەتی، کۆمەڵایەتی، جەستەیی، فکری و ڕاسیستی و ڕێگایەکی باشە بۆ گەیشتن بە کومەڵگایەکی دادپەروەر و یەکسان بە تێڕوانینێکی تازە بۆ زۆر چەمک لەوانەش چەمکی ڕێبەری، ماف، شۆڕش، ڕزگاری و هتد.
بەڵام پرسی نەتەوەیی لە دوای ڕووخان و لە ئەگەری جۆرێک لە دێمۆکڕاسی لە ئێراندا هەر دەمێنێتەوە. ئەوەش بەهۆی قبووڵ نەکردنی مافی سیاسیی کورد هەر ئێستا لەلایەن ئێلیت و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، تا ڕادەیەک کە هێندێکیان دەڵێن مانەوەی ئەم حکوومەتەیان پێ باشترە لە تەنانەت فێدڕالیسم. کەوایە شۆڕشی ژینا نابێ لە دروشمەکانی خۆی پاشەکشە بکا. شۆڕشی ژینا دەبێ لەسەر جۆرێک لە مافی سەروەری بۆ کوردستان پێداگر بێ.
ئەم ڕاپەڕینە، گووران و “دگردیسی”یەکی بنەڕەتییە لە فۆڕم و مانادا. لە نیگا و ئامانجدا. شۆڕشێکە دژی نەزمی ناوخۆیی و دەرەکی. شۆڕشی ئەمجار لە کوردستان‌ ڕا دەستی پێ کرد و دەبوو هەر لێرەوە دەست پێ‌بکا. کوردستان وەک چوارڕێیەکە کە هەموو پرسەکان یەکتر دەبڕن و بۆ گۆڕانێکی جیاواز یەک دەگرنەوە. پرسی نەتەوەیی، دادپەروەری و جێندێری، گەورەترین درزەکانی ئێستای کۆمەڵگەی ئێران و هزری دژەکۆلۆنیالیستی ڕەنگە وڵامدەری ئەم دۆخە بێ. ڕێنێسانس لێرەوە دەبوو بکرێ چونکە کوردستان هەمیشە کراوەتر و ئاواڵەتر بووە بۆ گوڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئینجا ئەگەر تیۆرییەکەی مارکس قەبووڵ بکەین کە دۆخی شۆڕش دۆخێکە کە دەسەڵات چیتر ناتوانێ وەک پێشوو حکوومەت بکا و چینی خوارەوەش چیتر وەک پێشوو دەستەمۆ نابێ، ئەوەی ڕووی داوە دەکرێ بە شۆڕش بناسین. هەنووکە سووژەی کورد نایهەوێ چیدی ژێردەست بێ. ئێستا سووژەی کورد لەم دۆخەدا خۆی دەبینێتەوە کە دژی دەسەڵات و بێ مافیی خۆیەتی. ئەمە لە دیسکۆرسی پرسی کورددا شۆڕشە. بەڵام بۆ ئێران ڕەنگە جارێ زوو بێ و تەنیا بزووتنەوە بێ. تاک و ئێلیتی ئێرانی هێستا لە دۆخی بەردە بوونی دینی یا وەهمی “ایرانشهری”ی خۆیاندا دەژین و ڕەنگە تا “شۆڕش دژی خود” کەمێکیان مابێ.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە زۆربەمان خەریکین بە پێوانەی کلاسیکی شۆڕشەکان و ڕادەی بەشداریی نەتەوەی سەردەست ڕووداوەکان هەڵدەسەنگێنن. واتە چونکە ناوەند، تاران و تەورێز و چینی سەرەوە و بازاڕ جارێ بە تۆخی لەگەڵ نەکەوتوون، کەوایە ئەم هەستانە شۆڕش نییە. لە کاتێکدا شۆڕش بەگشتی لە هەموو دنیادا هەر لەخوارەوەڕا کراوە و دەکرێ.
خاڵێکی تر ئەمەیە کە حکوومەتی ئیسلامی، 43 ساڵە دەیەوێ بە “تقیە” مۆڕاڵی خۆی کە لە ڕاستیدا دژەمۆڕاڵە درووست بکا. بەڵام ژنان، گەنجان و مێرمنداڵان، ئێستا دژی هەموو نۆڕم و ئەخلاقییاتی حکوومەت ڕاساون. ئەمە شۆڕشێکی نەک تەنیا سیاسی- فێمێنیستی و دادخوازە کە ڕێنێسانسێکی مێنتاڵ و ئێتیکییە.
شۆڕشی ژینا (ڕاپەڕینی ژینا) مەیدان و چوارڕێی تێکهەڵکشان، تێکهەڵچوون و بڕینی یەکتری هەموو فاکتەرەکانە/ ئینتێرسێکشنالیتی کە هاوکات دەتوانێ خاڵی وەرچەرخانی پرسی ڕزگارییش بێ. مۆری ژنانەبوون لەسەر ئەم شۆڕشە نەک نیشانەی کەمیی ئەم بەرخۆدان و ڕاپەڕینە بەڵکوو نیشانەی گەشەی واڵای کۆمەڵگەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 358 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گۆڤاری تیشک
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
شەهیدان
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل: 07-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 07-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 358 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,152
فایلێن پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.391 چرکە!