یانەی وەرزشی پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز #کۆڵنەدەر کەریم ڕەحیم# یاریزانی ڕابردووی تیمی کاراتێی یانەکەی دەکات بە دیاری کردنی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی کاراتێی کوردستان و هەروەک هیوایی سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەی بۆ دەخوازن .
یانەی پێشمەرگە لە بروسکە پیرۆزباییەکەی ئاماژەی بەوەداوە کە وەک یانەی پێشمەرگە و لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتیمان بۆ خزمەت بە چینی وەرزشکارانی کوردستان تەواوی پاڵپشتی لە بەڕێزتان و یەکێتییەکەتان دەکەین و هەمیشە هاوکارتانین بۆ سەرکەوتن و برە و دان بە یاری کاراتێ لەسەر ئاستی کوردستان .
#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
07-06-2023
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 374