Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
24-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
İbrahim Güçlü
23-04-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
FEQIYÊ TEYRAN 1
17-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û morfolojî
15-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
NÎQAŞÊN FELSEFEYÊ 40
15-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Di Welatê Zembeqê Gewir de
13-04-2024
Sara Kamela
Jiyaname
RONÎ WAR
13-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
KUBRA XUDO
13-04-2024
Burhan Sönmez
Jimare
Babet 517,477
Wêne 106,122
Pirtûk PDF 19,169
Faylên peywendîdar 96,503
Video 1,308
Kurtelêkolîn
Cihên geştiyarî yên parêzge...
Weşanên
Rojnameya Serbestî
Kurtelêkolîn
Bi minasebeta roja rojnameg...
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
چاو لەجیاتی چاو چیرۆکی تراژیدیی ئامینە بەهرامی
Daneyên taybet ên Kurdîpêdiya ji bo girtina biryarên civakî, siyasî û neteweyî alîkariyek bêhempa ye... Dane ew xwedî biryarder e!
Pol, Kom: Kurtelêkolîn | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاو لەجیاتی چاو چیرۆکی تراژیدیی ئامینە بەهرامی

چاو لەجیاتی چاو چیرۆکی تراژیدیی ئامینە بەهرامی
ناونیشانی بابەت: چاو لەجیاتی چاو چیرۆکی تراژیدیی ئامینە بەهرامی
ئامادەکردن: هیوا ناسیح

ئە‌م پەڕتووکە چیرۆکی ڕاستینە و تراژیدیی ئامینە بەهرامی بەناوی; چاو لە بری چاو، کوڕێکی شەیدا ئەسید دەڕژێت بە دەموچاومدا. ئێستا چارەنووسی ئەو‌ لە دەستی مندایەAuge um Auge: Ein Verehrer schüttete mir Säure ins Gesicht. Jetzt liegt sein Schicksal in meiner Hand) . ساڵی 2010 بە هاوکاری میخایل گوێسەلێ (michael gösele) کە ڕۆژنامەنووس و نووسەرە وە یوتا هیمیلڕایخ (Jutta Himmelreich) کە مامۆستای زانکۆ و وەرگێڕێکی ناسراوە و فارسی زۆر بەباشی دەزانێت، بە زمانی ئەڵمانی و لە ئە‌ڵمانیا بڵاودەکرێتەوە ، کە زیاتر لە 250 لاپەڕەیە. هاوکات چیرۆکەکەی بە چەند زمانێکی تریش بڵاودەکرێتەوە.
ئەم یادەوەرییە یان چیرۆکە بە زمانێکی ئەدەبی زۆر جوان نووسراوە، هەندێک جار خەیاڵ و بویەر (واقع) تێکەڵاو دەکات، ئەمەش جوانتری کردووە. جگە لە گێڕانەوەی خودی چیرۆکەکە، بیری پێشکەوتوخوازی، دیدی ڕەخنەگرانە بۆ باری سیاسی و کۆمە‌ڵایەتی و یاسایی ئێران، نابەرانبەری ژنان و پیاوان لە ڕۆژهەڵات بە گشتی و ئێران بەتایبەتی دەخاتە ڕوو، ئەمانە تێکەڵ بە ڕا و دنیابینی خۆی کردووە، پاشان وانەی ئیرادەی بەهێز و کۆڵنەدان و لێبوردەیی دەداتە مرۆڤ، ئەمەش بە لێخۆشبوونی ناوبراو لە تاوانکارەکە، خۆی گەیاندە ترۆپکی مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی، کە چاوەڕواننەکراو بوو. دیارە لە کوردستان بە گشتی و باشوور بەتایبەتی ئەم جۆرە چیرۆکانە کەم و زۆر هەن، بۆ نموونە کاتێک گەنجانی توندڕۆی ئیسلامی تێزابیان بە باسک و قاچی ژنانی سفوردا دە‌کرد، یان کوشتن و سزادانی ئەو کچانەی بە هەر هۆیەکەوە بێت شویان بە کەسانێک نەکردووە، کە بە دڵیان نەبووە. لەبەر گرنگی ئەم بابەتە دوای خوێندنەوەی، حەزمکرد خوێندەوەیە‌کی بۆ بکەم، هیوادارم چیرۆکی ئامینە کۆتایی بەم تاوانە قێزەونانە هێنا بێت.
ئامینە بەهرامی، کچێکی گەنج و زۆر دڵگیر و جوان ، ساڵی 1978 لە تاران لەدایک بووە، منداڵی و هەرزەکاریی لەوێ بەسەربردووە. سەرەتای پەڕتووکەکە باسی یادەوەریی منداڵی خۆی دەکات، بەڵام چیرۆکی تاڵی ئەم لەوەوە دەستپێدەکات، کاتێک ساڵی 2004 کاتێک تەمەنی 24 ساڵە، لە کارگەیەکدا کاری دەکرد و خوێندکاری زانکۆش بوو لەبەشی ئەندازیاریی ئەلەکترۆنیک لە تاران، کوڕێک بە ناوی (مەجید مۆوەحیدی) کە خوێندکاربوو لەگەڵیان، تەمەنیشی چوارساڵ لە ‌ئەم کەمتربووە‌ سەرسام و شەیدای دەبێت و ئەمیش دڵی پێنادا، زۆری بۆ دەهێنێت شوی پێ بکات، دایکی ناوبراویش بە تەلەفۆن هەوڵ دەدات ئامینە ڕازی بکات، بەڵام ئەم ڕازی نابێت، چونکە پەلەی شوی نییە و دەیەوێت جارێ خوێندنەکەی تەواو بکات و هەندێک باربووی خێزانە‌کەیان بکات، بەڵام مەجید خۆی و دایکیەوە ئەم هەراسان دە‌کەن و بەمەش واز ناهێنێت، کاتێک ئامینە بۆ وزاهێنانی ئەم و لە ناچاریدا دەڵێت: شومکردووە، دوای چەند ڕۆژێک مەجید لەنێو شەقامێکی تاراندا تێزاب (ئەسید) ێکی زۆر دەڕژێ بە دەموچاو و سەر و دەستیدا. ناوبراویش دەسگیر دەکرێت.
پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە دەردەکەوێت چاوی چەپی بە تەواوی لە دەستداوە، چاوی ڕاستیشی خەریکە لەدەست دەدات و دەمودان و ڕوخسار و سەروپرچ و مل و دەستێکیشی ئەسیدەکە تەواو دایخوراندوە و بگرە زیان بە سییەکان و گورچیلەکانیشی گەیشتووە! تەنانەت وەک خۆی دەڵێت: چونکە دکتۆرە پیاوەکان نەیاندەتوانی لەچکە‌کەی لابدەن، برینەکانی سەری وەک خۆی مانەوە و تێزابەکە زیاتر کاریگەریی دانا و ڕۆچوو بە پێستیدا. خۆی و دکتۆرەکانیشی تەواو نائومێد دەبن، محەمەدی برای چاوێکی خۆی پێشکەشی دەکات، بە‌ڵام دکتۆرەکان، دەڵێن ناتوانین نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدەین، چاوی بۆ بگوازینەوە. سەرەڕای ئێشی جەستەیی و دەروونی ڕووداوەکە ئەوەی زۆر ئازاری دەدات، قسە و قسەڵۆکی ئەوانەی دەوروبەرین، کە بۆ نموونە دەڵێن: نەدەبوو ئەوەندە خۆت جوان کردبا، نەدەبوو قژت دەرخستبا، نەدەبوو مکیاجت کردبا یان دەبوو شوت پێکردبا و ...هتد. لە یەکەم دانیشتنی دادگادا مەجید ئەم دەبینێت، کە چی بە لاقرتێ و پێکەنینەوە پێی دەڵێت: تاوانی خۆت بوو، دەبوو شوت پێ کردبام! کە ئەم قسانە بۆ ئامینە وەک زلەیەک وابوو، دەڵێت: ئاخر خەڵکینە من چۆن شوم بەم دڕندەیە بکردایە!
دوای ئەمسەروسەرێکی زۆر و نەخۆشخانە و دکتۆری جۆراوجۆر و چەند نەشتەرگەرییەک، بە هیوای ئەوەی چاوی ڕاستی ڕزگاربکەن و بۆ ئەوەی هە و نەکات دایدەپۆشن و بڕیار دەدەن بۆ چارەسەر بینێرن بۆ ئیسپانیا شاری بەرشەلۆنە. ئەم بەم ڕەوشە خەمگینی و بەدبەختییە لەگەڵ خوشکێکیدا دەچنە ئەوێ، هەرچەندە دکتۆرەکان زۆر لەگەڵی میهرەبان دەبن و هاوکاریی دەکەن، وەک خۆی دەڵێت من جارێکی تر لە دایکبوومەوە، ئەگەر پشتگوێخستن و ئەملاولا پێکردنی دکتۆرەکانی تاران نەبووایە، هەردوو چاوم لەدەست نەدەدا. ڕۆژانە دەبێت دەیان حەب بخوات بۆ چارەسە‌ر و کەمکردنەوەی شوێنەواریی تاوانەکە. لەبەر کاریگەریی چارەسەرەکانی وەریدەگرێت کێشی زۆر زیاد دەکات. لەوێ هەندێک ئاسوودەیە بەڵام کێشەی دارایی لێی سەرهەڵدەدات، هەروەها خوشکەکەشی وەک پێویست و بەدڵسۆزی هاریکاریی ناکات. ئەم کچێکی تا بڵێی ژیر و وشیار و بە ئیرادە و ڕۆشنبیرە. لە ڕێگەی هەندێک کەسی خێرخواز و ڕێکخراو و کەسایەتییەوە هاوکاری دەکرێت، بەڵام تێچوونی نەشتەرگەرییە زۆرەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیانی ئەسیدەکە، ڕزگارکردنی چاوی ڕاستی، کە تۆزێک ڕووناکی تێدا ماوە و گێڕانەوەی دەموچاوی لە شێواوی زۆرزۆرە، بۆیە تووشی چەرمەسەر و تاڵی و سوێری زۆر دەبێت، بەڵام کۆڵ نادات. لەوێ نزیکەی بیست نەشگەرگەریی بۆ دەکرێت. ماوەیەک بە کوێری بەتەنیا لەوێ دەژی و ڕۆژێکیان شوقەکەی دەسوتێت!
دەیگڕێتەوە کە ئێوارە‌یەکیان لە بەرشەلۆنە لە شوقەکەی خۆی دانیشتبوو، لەناکاو شتێکی لینج و شل بە چاوی ڕاستیدا شۆڕ دەبێتەوە، کە دەستی لێ دەدات و دەست لە چاڵایی چاوی دەدات بەتاڵە، ئیتر تێدەگات ئەمە هەڵوژەی چاوێتی هاتۆتە دەرەوە! ئیتر ئەوەندەی تر نائومێدی و ڕەشبین دەبێت، بەڵام هەر کۆڵ نادات. دکتۆرەکان بڕیار دەدەن چاوێکی درووستکراو لە جێی چاوی ڕاستی دابنێن. زۆر خەفەت دایدەگرێت، خەون بەوەوە دەبینێت، هەردوو چاوی مەجید کوێر بکەن و ئەمیش بە دیاری دوو چاوی دەستکردی وە‌ک ئە‌مەی خۆی بۆ بنێرێت!
تاوانبارەکە دوای دوو ساڵ یەکەمجار بە 12 ساڵ حوکمی زیندانی دەدرێت، هەروەها بە پێدانی بڕە ‌پارەیە‌ک کە دەیکردە 130 هەزار ئۆیرۆ، چونکە ئامینە مێینەیە، ئەگینا پیاوبووایە دەیکردە 260 هەزار ئۆیرۆ! سەیر ئەوەیە لە دانیشتنەکانی دادگا و لێدوانەکانیدا بۆ ڕاگەیاندن مەجیدی تاوانکار هەرگیز پەشیمانی لە کارەکەی نیشان نادات. کەسوکاری مەجیدیش لەبری کوڕەکەیان، دێن ئەم تاوانبار دە‌کەن و هیچ هاوسۆزی و هاوکارییەک پیشان نادەن بۆی. ئامینە داوای کردەوەی هاوچەشن دەکات، واتە بەهەمان شێوە چاوی تاوانکار کوێر بکەنەوە، ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامدا پێی دەڵێن (قیساس) و بە بنەمای (چاو لەبری چاو) ناسراوە، لە بنچینەشدا ئەم یاسایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەستوورە لەسەر میلە بەناوبانگە نووسراوە‌ی نەبوخزنەسر لە ناوچەی ئێراقی کۆن، کە دەڵێت (چاو لەبری چاو، دان لەبری دان) نزیکەی سێ هەزار ساڵێک لەمەوبەر لە بابل نووسراوە و دانراوە، هەندێک لە زانایان بە یەکەم دەستووری نووسراوی دادەنێن لە جیهاندا.
دوای سووربوونی لەسەر ئەم سزایە، کە بە پێی وتەی خۆی، مەبەستی تۆڵەکردنەوە نییە، بەڵکوو ئامانج لێی ئەوەیە‌، کە ببێتە نموونەیەک و پەندێک و ئیتر هیچ پیاوێک نەتوانێت تاوانی وا ئەنجام بدات، چونکە پێشتریش ئەم جۆرە تاوانە ئەنجام دراوە بەرانبەر ژنانی تر. ئەو دەڵێت من دژی زیندانییکردنیم، چونکە دوو ساڵە تێیدایە و تەنیا دە ساڵی دەمێنێتەوە، پاشان هەر جارناجارێ حکومەت و سەرۆکی وڵات لێبوردنی گشتیان بۆ دەردەکات و دڵنیام چەند ساڵێکی پێ ناچێت، لە زیندان ئازاد دەبێت.، دوور نییە دووبارەی بکاتەوە. لە کاتێکدا مە‌جید دەخوازێت سزای مەرگی بەسەردا بدەن، کە ئاسانە و ڕزگاری دەبێت. بەڵام ئامینە دژی سزای مەرگە و دەڵێت: بە مەرگ ئەو ئیتر هیچ ئازار ناکێشێت. دواتر گەر ئەو لە سێدارە بدرێت، واتە من دەبمە هۆی کوشتنی و من دەبمە بکوژ، هەرگیز ئەوەم ناوێت. لە دادگاش دەڵێت: مەجید بیرتە دەتگوت، شوم پێ نەکەیت دەتسوتێنم، دواتر بڕیاری مەرگم بەسەردا دەدرێ و تەواو! بۆیە گەر بۆ من نەبیت، نابێت بۆ هیچ کەسی دی بی! ئێستا دەپاڕێیتەتەوە بۆ سزای مەرگ!
سە‌یر ئەوەیە دوای چەند جار گەڕانەوە بۆ دانیشتنەکانی دادگا لە ئیسپانیاوە بۆ تاران، وە دوای دوا دانیشتن، کاتێک ئامینە وتەیەکی زۆر کاریگەر لە دادگادا پێشکە‌ش دەکات، نیقاب (ڕووبەند) ەکەی لادەدات و دەڵێت خۆتان سەیر بکەن و خۆتان لەجێگەی من یان کچ و ژنەکانتان لەجێگەی من دابنێن، تا زیاتر لە تاوانەکە و ئازارەکانی من بگەن. بیر لە خوشک و کچەکانتان بکەنەوە، تا کەس ژیانیان لێ تاڵ نەکات، گەر نەیانویست شو بە کەسێک بکەن کە بە دڵیان نەبێت. زۆربەی دانیشتووان و بگرە هەندێک لە دادوەرەکانیش فرمێسک بە چاوانیدا دێنە خوارێ، کەچی دادوەران دوای پشووی ڕاوێژکاریی بڕیاری کۆتایی بەوە دەدەن، کە تەنیا چاوێکی مەجید کوێر بکرێت، چونکە یاسای چاو لەبری چاو بۆ مرۆڤێکی تەواوە و ئەم بە پێی شەریعەتی ئیسلام نیوە مرۆڤە و یەک چاوی بەردەکەوێت! خۆ گەر ئامینە بیەوێت هەردوو چاوی مەجید کوێر بکرێت، ئەوا دەبێت بیست میلیۆن تمەن بدات، واتە هەقی کوێرکردنی چاوی دووەمی بە پارە وەک پێشەکی سزاکە بە مەجید بدات! ئامینە دڵی پڕ د‌ەبێت و دەڵێت: ئەو نەک چاوەکانم، بگرە تەواوی تەندرووستی و ڕۆح و داهاتووی لە ناوبردم. پاشان یانی من حسابی نیوەی ئەو بەشەرە‌م بۆ دەکرێت؟!
مەجید لە دیمەنێکی کۆمیدی ئاسادا و لە دادگا و پێش ئامادەبووان دەڵێت: جەنابی حاکم ئەو داوای منی کرد، کە بیهێنم، من نەمهێنا، کێشەکە لەمەوە درووست بوو، من وام کرد تا ئەو وازم لێ بهێنێت! دادوەر دەڵێ: ئەوە کەی قسەیە، بۆ ئێمە لە ئێرانین یان لە هیندستان، تا کچ کوڕ بهێنێت!
دوای بێنەبردە و سەرئێشەیەکی زۆر و تەنانەت چاوپێکەوتن بە وەزیری داد و داواکاریی گشتی، ئینجا دادگای پێداچوونەوەی تاوانەکانی تاران بڕیاری ئەوە دەدات، کە لەبەر ئەوەی ئامینە نەک هەر چاوەکانی کوێر بووە، بە‌ڵکو بەشێکی زۆری دەموچاو و دەست و سەریشی شێواوە و سووتاوە، بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم زیانانە، ‌ دە‌توانن بەیاسا چاوی دووەمی مەجید بە دڵۆپەی تێزاب کوێر بکەن، واتا ئێستا دەتوانرێت هەردوو چاوی ناوبراو کوێر بکرێت. دوای حەوت ساڵ لە ڕووداوەکە، ڕێکەوتی 14ی مایسی 2011 دیاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بەسەر مەجیددا. لەو کاتەدا دەبێت تاوانکار بێهۆش بکرێت و ئامینە یان یەکێک لە خێزانەکەی تێزاب بدڵۆپێنێتە ناو چاوە‌کانی ناوبراوەوە. هەموو ئامادەکارییەک دەکرێت، باسەکە لە میدیادا گەرمە، ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ وەک لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی) داوا دەکەن سزاکە جێبەجێ نەکرێت، چونکە دڕندانە و بێبەزەییانەیە. هەندێک کەسوکاری نزیکی ئامینەش وەک باپیر و پوری داوا لە ئامینە دەکەن لە مەجید خۆش بێت. پێشتریش دایک و باوکی مەجید خۆشی داوای لێدەکەن لێی خۆش بێت و شوی پێ بکات، ئامینە ڕازی نابێت، قەرەبووکردنەوەی پارەشی ناوێت. دەڵێت با من دواهەمین کەس بم کە ئەم تاوانەی بەرانبەر بکرێت و کەسی تر نەیچێژێت. وتەبێژێکی شیرین عەبادی تەلەفۆنی بۆ دەکات (نازانم بۆچی خۆی پەیوەندی پێوە ناکات، زۆر جێگەی ڕەخنەیە - هیوا) ، داوای لێ دەکات کە داوای سزای چاو لە بری چاو نەکات، چونکە بۆ ناوبانگی ئێران و خەڵکەکەی خراپە!
سەیر ئەوەیە مەجیدی تاوانکار لە دادگا و هەر کاتێک ئەم دەبینێت، تەنانەت دواجاریش پێش جێبەجێکردنی سزاکە، سووکایەتی پێ دەکات و جوێنی پێ دەدات و ئامینە بە هۆکاری کێشەکە دەزانێت! دوا کاتی جێبەجێکردنی سزاکە لە مانگی حەوتی 2011دا تۆزێک پێش جێبەجێکردنەکەی ئامینە لە تاوانکارەکە خۆش دەبێت! لێرەدا گەورەیی و مرۆڤدۆستی ئەم ژنە دەردەکەوێت. کاتێک مەجید ئەمە دەبینێت دێت بەرەو ئامینە و دەست و پێیەکانی ماچ دەکات و داوای لێ دەکات شوی پێ بکات، تاکوو تا لە ژیاندایە خزمەتی بکات، بەڵام ئەم گاڵتەی بەم پێشنیازە دێت. ئامینە لە لێدوانیدا بۆ میدیاکان دەڵێت: من خەباتی خۆم کرد، تا دوا قۆناغ، بۆ ئەوەی پیاوان بزانن گەر تاوانی وا بکەن بێ سزا و لێپێچینەوە نابن، بۆ ئەوەی من دوا قوربانی بم، گرنگ ئەوە بوو من پەیامەکەم گەیاند، دواتر دەبوو لێخۆش بم، تا بیسەلمێنم، کە من دژی ئازاردانی خەڵکم، دەمەوێت هەموو کەس بە ئاشتی و سەلامەتی بژی، نامەوێت کەس بەهۆی کەسیی منەوە ئازار بکێشێت. ئەو بڕیارە ئازاردەرە، بەڵام دەبوو بیدەم. گرنگ ئەوە بوو من وەک ژنێکی ڕۆژهەڵاتی و ئێرانی خەباتی خۆم کرد، تا ئەوەی مافی ئەوەم بەدەست هێنا، بتوانم چارەنووسی ئەوەم بەدەست بێت، ئایا چاوی کوێر بکەنەو‌ە یان لێی ببورم. ئەوە ئامانجێکی من بوو، کە ئێمەی ژنان وەک پیاوان مافمان هەیە و دەتوانین بە دەستی بهێنین، جا لێی خۆش بم یان نا.
ئامینە‌ دواجار و‌ەک قەرەبوو داوای بژاردنی ماددی دەکات، چونکە پارەیەکی زۆری پێویستە بۆ ئەو هە‌موو نەشتەرگەرییانەی هێشتا دەبێت ئەنجامی بدات بۆ چاککردنەوەی دەموچاوی، چونکە ماڵەوەشیان توانای دارایی وایان نییە تا هاوکاریی بکەن. لێرەدا دادگا تەنیا 130 هەزار ئۆیرۆی پێ ڕاوا دەبینێت، چونکە ئەو ژنە و نیوەی قەرەبووی پیاوێک وەردەگرێتەوە، بە پێی یاسای ئەو وڵاتە، کە گوایا لەسەر شەریعەتی ئیسلام داڕێژراوە!
تا کاتی نووسینی پەڕتووکەکە ئامینە لە ئیسبانیا دەژی و نەشتەرگەریی تر بۆ ڕوخساری دەکەن، هاوکات خۆشی وەک چالاوانێکی بواری مافەکانی ژنان و کچان خەبات دەکات.
سەرچاوە: ‌Auge um Auge: Ein Verehrer schüttete mir Säure ins Gesicht. Jetzt liegt sein Schicksal in meiner Hand، Ameneh Bahrami، Knur Taschenbuch، Germany، 2012، ISBN 978-3-426-78489-1
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 307 car hatiye dîtin
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 09-07-2023
Faylên peywendîdar: 1
Gotarên Girêdayî: 2
Dîrok & bûyer
Jiyaname
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Dîroka weşanê: 02-02-2022 (2 Sal)
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Cureya Weşanê: Born-digital
Kategorîya Naverokê: Danasîna pirtûkan
Welat- Herêm: Başûrê Kurdistan
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Kalîteya babetê: 99%
99%
Ev babet ji aliyê: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) li: 09-07-2023 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( شادی ئاکۆیی ) ve li ser 09-07-2023 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( شادی ئاکۆیی ) ve li ser 09-07-2023 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet 307 car hatiye dîtin
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Di Welatê Zembeqê Gewir de
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Wêne û şirove
Kurdên gundê Meydan Ekbezê, Çiyayê Kurmênc- Efrînê
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
Necat Baysal
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
Wêne û şirove
Ev wêne di sala 1973 an de li Qelqeliyê ya ser bi Wanê ve kişandiye
Jiyaname
RONÎ WAR
Jiyaname
KUBRA XUDO
Kurtelêkolîn
Çanda xwarinê ya Kurdan
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û morfolojî
Kurtelêkolîn
Destpêka Nivîsandina Kurdan
Cihên arkeolojîk
Temteman
Kurtelêkolîn
Bi minasebeta roja rojnamegerîyê, kurteyek li ser rojnamegerî û kovargerîya Kurd di serdema Osmanî de
Jiyaname
İbrahim Güçlü
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
AYNUR ARAS
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Pirtûkxane
NÎQAŞÊN FELSEFEYÊ 40
Jiyaname
Viyan hesen
Wêne û şirove
Bav û diya nivîskar: Wezîrê Eşo, Tbîlîsî 1930
Pirtûkxane
NÎQAŞÊN FELSEFEYÊ 39
Wêne û şirove
Ji xanên bajarê Silêmaniyê
Kurtelêkolîn
Rojnamegerî û Kovargerîya Kurdî di Navbera Salên 1918-1923an de
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Wêne û şirove
Di sala 1980'î de çemê Banos li bajarê serêkaniyê
Kurtelêkolîn
Cureyên helva Urmiyê yên herî baş û bi navûdeng
Jiyaname
Kerim Avşar
Pirtûkxane
FEQIYÊ TEYRAN 1

Rast
Kurtelêkolîn
Cihên geştiyarî yên parêzgeha Îlamê – Beşa 1em
07-04-2024
Aras Hiso
Cihên geştiyarî yên parêzgeha Îlamê – Beşa 1em
Weşanên
Rojnameya Serbestî
24-04-2024
Burhan Sönmez
Rojnameya Serbestî
Kurtelêkolîn
Bi minasebeta roja rojnamegerîyê, kurteyek li ser rojnamegerî û kovargerîya Kurd di serdema Osmanî de
24-04-2024
Burhan Sönmez
Bi minasebeta roja rojnamegerîyê, kurteyek li ser rojnamegerî û kovargerîya Kurd di serdema Osmanî de
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Şekroyê Xudo Mihoyî
Babetên nû
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
24-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
İbrahim Güçlü
23-04-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
FEQIYÊ TEYRAN 1
17-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û morfolojî
15-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
NÎQAŞÊN FELSEFEYÊ 40
15-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Di Welatê Zembeqê Gewir de
13-04-2024
Sara Kamela
Jiyaname
RONÎ WAR
13-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
KUBRA XUDO
13-04-2024
Burhan Sönmez
Jimare
Babet 517,477
Wêne 106,122
Pirtûk PDF 19,169
Faylên peywendîdar 96,503
Video 1,308
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Di Welatê Zembeqê Gewir de
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Wêne û şirove
Kurdên gundê Meydan Ekbezê, Çiyayê Kurmênc- Efrînê
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
Necat Baysal
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
Wêne û şirove
Ev wêne di sala 1973 an de li Qelqeliyê ya ser bi Wanê ve kişandiye
Jiyaname
RONÎ WAR
Jiyaname
KUBRA XUDO
Kurtelêkolîn
Çanda xwarinê ya Kurdan
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û morfolojî
Kurtelêkolîn
Destpêka Nivîsandina Kurdan
Cihên arkeolojîk
Temteman
Kurtelêkolîn
Bi minasebeta roja rojnamegerîyê, kurteyek li ser rojnamegerî û kovargerîya Kurd di serdema Osmanî de
Jiyaname
İbrahim Güçlü
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
AYNUR ARAS
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Pirtûkxane
NÎQAŞÊN FELSEFEYÊ 40
Jiyaname
Viyan hesen
Wêne û şirove
Bav û diya nivîskar: Wezîrê Eşo, Tbîlîsî 1930
Pirtûkxane
NÎQAŞÊN FELSEFEYÊ 39
Wêne û şirove
Ji xanên bajarê Silêmaniyê
Kurtelêkolîn
Rojnamegerî û Kovargerîya Kurdî di Navbera Salên 1918-1923an de
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Wêne û şirove
Di sala 1980'î de çemê Banos li bajarê serêkaniyê
Kurtelêkolîn
Cureyên helva Urmiyê yên herî baş û bi navûdeng
Jiyaname
Kerim Avşar
Pirtûkxane
FEQIYÊ TEYRAN 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.25 çirke!