پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,933
وێنە 106,209
پەرتوک PDF 19,182
فایلێن پەیوەندیدار 96,686
ڤیدیۆ 1,331
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە لە بەغداەوه، یان چیرۆکی کەوتنی بەغدا
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە لە بەغداەوه، یان چیرۆکی کەوتنی بەغدا

دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە لە بەغداەوه، یان چیرۆکی کەوتنی بەغدا
ناونیشانی بابەت: دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە لە بەغداەوه، یان چیرۆکی کەوتنی بەغدا
ئامادەکردن: #هیوا ناسیح#

پەڕتووکی (دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە لە بەغداەوە، ژیانی ڕۆژانە لەنێوان ترس و هیوادا (Tagebuch aus Bagdad، Alltag zwischen Angst und Hoffnung) م بە ئەڵمانی خوێندەو‌ە، کە هی خانمە ڕۆژنامەنووسی ناوداری نەرویجی ئۆسنا سایرشتاد (Åsne Seierstad) ه. ئەم ژنە ساڵی 1970 لە ئۆسلۆ لە‌دایکبووە. بۆ چە‌ندان ڕۆژنامە و گۆڤار و کەناڵی تەلەڤزیۆنی وڵاتانی ئیسکەندەناڤی وەک پە‌یامنێر کاریکردووە. لە وڵاتانی ڕووسیا، چین، کۆسۆڤۆ و ئەفغانسان و ئێراق هەواڵنێر بووە. ئەو کە هەم نووسەری چەندان پەڕتووک و هەمیش ڕاگەیەندکار و ڕۆژنامەنووسێکی دیار و سەرکەوتووە، بەوە ناسراوە کە لە زۆر وڵاتی قەیراناوی و کاتی جەنگدا کاری هەواڵنێریی کردووە. کاتێک ئەم پەڕتووکەم بینی و لە گوگلدا بۆ زانیاری زیاتر لەسەری گەڕام سەرسام بووم، جگە‌ لە زانیاریی دیوی ناوەوەی کەوتنی بەغدا کە مەبەستم بوو وردەکارییەکانی ، لاشم گرنگبوو بزانم چ پاڵنەرێک یان هێزێکی نادیار بووەتە هۆی ئەوەی ئەم ژنە سپییە باڵابەرزەی وڵاتی بەفر و نزیکی جەمسەر و بەستەڵەکی باکوور، یەکێکە لە هێمنترین و ئارامترین وڵاتانی جیهان، کە ڕەنگە لە ژیاندا لە هیچی کەم نەبێت، کاتێک هەموو گێتی دەیزانی لە چاوەڕوانی جەنگێکی خوێناوی و گەورەدایە و بەم هۆیەوە تەنانەت دانیشتووانەکەی خۆشی لەوێ هەڵدەهاتن، کەچی ئەم بێت بەرەو ناو دوکەڵ و ئاگر و بۆمبا بۆ بەغدا بۆ ڕووماڵکردنی ڕۆژانەی هەواڵەکان، تەنیا بۆ زانیاریدان بە بینەر و خوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە ڕووداوەکانی نێو جەنگەکە و‌ ژیانی تووشی مەترسی بێت و سەرکێشی وا بکات لەپاڵیشدا یادداشتی ڕۆژانەی خۆی لە دەفتەرێکدا بنووسێتەوە! ئاخر گەر بڵێین ڕۆژنامهگەریی جێگەی مەترسی نییە، خۆ دواتر ڕووداوەکان سەلماندی، کە ژیانی ئەوانیش لە‌کاتی جەنگەکەدا سەلامەت نەبوون قوربانیشیان دا.
ئەم ژنە چالاک و بوێرە یەکێکە لەوانە‌ی ڕۆژانە بەیادەوەرییەکانی ورد و درشتی چیرۆکی کەوتنی بەغدای نووسیوەتەوە، کاتێک مرۆڤ دەیخوێنێتەوە، دەڵێی سەیری فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی دەکات. چیرۆکی تاڵی ئەم شارە جوان و دڵڕفێنە‌ی ئەو کات پینج میلیۆن دانیشتووانی ‌بووە و لە دێرینیشدا بە شاری ئاشتی ناسراوە‌.‌‌ مێژوو دووجاری تر تۆماری ڕووداوی وا گرنگی کردووە‌، 1915سەروەختی جەنگی یەکەمی جیهان پەلاماری درا و کەوتە دەست بەریتانییەکان، هەروەها ساڵی 1258 کاتی هێرشی مەغۆلەکان، کاتێ بەغدایان سووتان.
ئەم ژنە لە مانگی یەکی ساڵی 2003 پاش جاڕدانی جەنگ دژ بە سوپای ئێراق، بە گومانی هەبوونی چەکی ناوەکی و کیمیایی، لەلایەن جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەوسای ئەمریکا و کۆکردنەوەی هێزی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ هێرش کردنە سەر ئێراق ، واتە پێش هێرشی چاوەڕوانکراوی هاوپەیمانان ڕۆیشتۆتە ئێراق و وەک هەواڵنێرو پەیامنێری جەنگ لە یەککاتدا بۆ نۆ ڕۆژنامەی گەورەی ئەوروپی ڕاپۆرتەهەواڵی ئامادەکردووە. لەوێ کچێک بە ناوی مونا وەک وەگێڕ و چاودێر لەگەڵیدا دادەنێن. واتە وەک جاسوس بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ و ڕووماڵەکانی کە لەلایەن وەزارەتی بەناو ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەوە بۆی دیاریدەکەن. بەڵام ئەم فرسەتی خۆی دێنێت و زۆرجار بێ ئاگاداریی ئەو کاری خۆی دەکات.
ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2003ەوە دەست دەکات بە نووسینەوەی یادداشتەکانی، ئیتر بە پێی هەواڵە تازە و ڕووداوە گەرمە‌کان، ڕۆژانە یان چەند ڕۆژ جارێک تۆماریان دەکات. تا دواتر بەشێوەی پەڕتووکێک بە نەرویجی بەناوی (دەفتەری یادداشتی ڕۆژانە لە بەغداەوە) بڵاوی دەکاتەوە، ساڵی 2004 ئەم پەڕتووکە لەلایەن هۆلگەر ڤۆلاندات دەکرێت بە ئە‌ڵمانی و بڵاودەکرێتەوە، کە 221 لاپەڕەیە.
پێش دەستپێکردنی هێڕشەکانی هاوپەیمانان، کە لەلایەن بوشی سەرۆکی ئەمریکاوە ناوی (گەردەلولی بیابان) ی لێ نرابوو، جەنگی ڕاگەیاندن لە هەردوولاوە پەرەی سەندبوو، سەرنجڕاکێش لێرەدا ماکینەی پڕوپاگەندە و چەواشەکارییەکانی دەزگای ڕاگەیاندنی #بەعس# و حکومەتی ئێراقە، کە سەرکەوتنییان بە مسۆگەری بۆ خۆیان دانابوو، لەوەش سەیرتر کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەکانی محەمەد سەعید سەحافی وەزیری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بووە، کە بانگەشەی جەنگێکی خوێناوی و بەرگرییەکی بێوێنەی مێژوویی دەکرد دژ بە هێزی هاوپە‌یمانان! وتە و لێدوانەکانی ناوبراو زیاتر لە گاڵتەپێکردن و سووکایەتی و بەکەمسەیرکردنێکی لە ڕادەبەدەری توانا و هێزی هاوپەیمانان و ئەمریکا دەچوو، تا لە لێدوانی کەسێکی فەرمی بەرپرس و بەئەتەکێت.
لە چەند شوێنێکدا باسی ڕەوشی خراپی گوزەران و بەهای زۆرخراپی دیناری ئێراقی دەکات و دەڵێت: پێش بیست ساڵ دۆلارێک بەرانبەر سی دینار بوو، ئێستا بەرانبەر بە دوو هەزار دینارە ل16. لە شوێنێکی دی باسی مووچەی کەمی مووچەخۆران دەکات و دەڵێت: دینار لە بیست ساڵی ڕابردووەوە لەسەدا هەشت هەزار بەهای خۆی لەدەست داوە ل95‌!
لە چەند شوێنێکدا باسی کورد و بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا دژ بە هاوپەیمانان دەکات بە بەرگی کوردییەوە.
لاپەڕە 43 باس لە هاتنی وەفدێکی ئاشتی، کە لە نزیکەی 30 ئەندامی پەڕڵەمانی ئەوروپا پێکهاتونە دەکات بۆ بەغدا دەکات، کاتی گفتوگۆ لەگەڵ سەعدون حومادی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوکاتی ئێراق ئەندامێکی وەفدەکە، کە پەڕڵەمانتارە لەسەر لیستی سەوزەکانی سوید و ناوی ئینگە شێۆرلینگە (Inger Shörling) ە باس لە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراق دەکات و ڕەخنە لە حکومەتی ئێراق دەگرێت، کە گازی کیمیایی دژ بە کوردەکان بەکارهێناوە، سەعدون حومادی لە وڵامدا دەڵێت: کەمینەی کوردەکان لە ئێراقدا ڕەوشێکی باشتریان هەیە وەک لەوانەی تورکیا و ئێران، ئەوان لەوێ هیچ مافێکیان نییە. سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییش درۆیە و ئەمە بیردۆزی پیلانگێڕییە، ئێوە نابێت باوەڕ بە هەموو شتێک بکەن، بوش درۆزنترین کەسە...هتد. سەیر ئەوەیە دەنووسێت، لە کۆتایی دیدارەکەدا پە‌رلەمانتارە ئەوروپییەکان سواری دوو پاسی کۆن کران و سەعدون حە‌مادیش سواری کادیلاکێکی ڕەش بوو (یەک لە جۆرە ئۆتۆمبیلە هەرە گران و کەشخەکانە -ه. ن.) .
لاپە‌ڕە52 باس لە هێڕشی بێبەزەییانەی سوپای ئێراق بۆ سەر شاری کەربەلا سەروەختی ڕاپەڕینەکانی ساڵی 1991 دەکات و دە‌ڵێت تەنیا لە شاری کەربەلادا، کە ماڵ بەماڵ شەڕیان کردووە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی سی هەزار کەس لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی سەددامەوە کوژراوە!
ناوبراو باس لە دیمەنی تراژیدی کوشتن و برینداربوونی دەیان کە‌سی سیفیلیش دەکات کاتی هێرشی ئەمجارە، کە لە ناو شار و کاتی شتکڕین، یان منداڵ لەبەردەرگا و نێوحەوشەی خۆیاندان دەبن بە ئامانجی پارچەی تۆپ و ڕاکێت و دەکوژرێن، ئەوەی سەیرە سەرە‌ڕای ئەوەی ناوبراو هاوخەمی قوربانییەکانە، کەچی چونکە قژزەرد و چاوکاڵ بووە، هەمیشە وەک ڕۆژاواییەکەت بە ئیستیفزازەوە قسەی لەگەڵ دەکەن، بۆ نموونە پێی دەڵێن، کوا مافی مرۆڤتان، کوا دیموکراتییەتتان؟ کوا پاراستنی خەڵکی سیڤیل؟ بۆ منداڵان دەکوژن... و هتد. لەکاتێکدا ئەم لەوێیە تا دەنگ و ڕەنگی ئەو خەڵکە بگەیەنێت بە جیهان. هەروەها باس لە هەڵاتنی ماڵ و خێزانەکانی بەغدا بەرەو شارەکانی دی ئێراق و دەرە‌وەی بەغدا دەکات. دیارە ئەم زۆر بە هێمنی و بێهەڵچوون پرسیاریان لێ دەکات و لەگەڵ وڵامەکاندا هەڵناچێت، بگرە ستایشیشیان دەکات، بۆ نموونە لە لاپەڕە81دا دەنووسێت: وەک باوە ئێراقییەکان بە ڕۆشنبیرترین گەلی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەژمێردرێن.
لاپەڕە127 باس لە لێدوانە سەیر وسەمەرەکانی وەزیری بەرگری ئەوسای ئێراق دەکات، هەروەها دێتە سەر بێژەرەکانی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێراق و دەڵێت: کە بە بەرگی سەربازییەوە کۆمەڵێک هەواڵی بێبنەما و ناڕاستیدان بە حەماسەوە دەخوێندەوە، تەنانەت ئێراقییەکان ئاگایان لە ڕووداو و ڕاستییەکانی بەرەی پێشەوەی جەنگ نەبوو! هەواڵە‌کان ئاوەژوکراو و درووستکراو بوون، باسی سەرکەوتنی وەهمی بوون! دەیانگوت، خوا لەگەڵ ئێمەیە، سەردەکەوین و ...هتد.!
لە 25ی مارتی 2003 نووسراوە، دەڵێت هێزی هاوپەیمانان گەیشتنە بەغدا، کە چی لێپرسراوانی ئێراق هاتوون باس لە (شەڕی ڕاستی!) کۆڵانبەکۆڵان و ماڵ بە ماڵ دەکەن. ڕژێمی سەددام ئەو سەنگەر یان چاڵە قوڵە درێژانەی لەدەرەوەی بەغدا وەک هێڵی بەرگری درووستیکردبوون و پڕیکردبوون لە نەوتی ڕەش، ئاگری تێبەرداون و دوکەڵێکی زۆر ئاسمانی شاری تەنیوە، بەهیوای ئەوەی ڕۆکێت و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان نەتوانن ئامانجەکانیان بەڕوونی بپێکن! هەمان ڕۆژ سەدام وتارێکی دا، وتی (ئێمە شەڕی گەڕەک بەگەڕەک دەکەین، لەسەربانەکانەوە، ماڵ بەماڵ بەرگری دەکەین) ! ل132
هەندێک لە مەلاکان، کە تا دوێنێ بە شمشێرەو‌ە وتاریان دەدا لە مینبەرەکانەوە، ئەمڕۆ بە چەکەوە وتار دەدەن! خەڵک بۆ جیهاد دژ بە ئەمریکا هان دەدەن و ئەوان بە بەربەرەکان دەشوبهێنن. کەسێک بە ناوی عەلی خۆی دەتەقێنێتەوە بە هێزەکانی ئەمریکیدا، ڕەنگە ئە‌مە یەکەم کەس بوو بێت لەم جەنگەدا کاری وای کردبێت، ئیتر دەزگای ڕاگەیاندنەکانی ئێراق شە و و ڕۆژ پیای هەڵدە‌دەن، وەک قارەمان و کەسێکی ئەفسانەیی باسی لێ دەکەن و دەڵێن سەدان و هەزارانی تر ئامادەی خۆتەقاندنەوەن! ل155
باس لە هاتنی سەدان موجاهیدین و خۆبەختکەری عەرەبی و ئیسلامی لە وڵاتانی عەرەبیی وەک سوودان و سۆماڵ و مەغریب و یەمەنەوە دەکات، کە بۆ (جیهاد دژ بە ئەمریکا) و بەرگری لە ئێراق هاتون. ئەمانە بە بیرێکی تێکەڵ بە ئایینی و ناسیۆنالیستی عەرەبی هاندراون. ل 156 بەراوردی هەڵوێستی بەعس و سەددام دەکات بەرانبەر ئیسلامییەکان، دە‌ڵێت: لە ساڵانی حوکمی بەعسدا دەیان هەزاری لە ئیسلامییە سیاسییەکان لە سێدارە دا و وەک دوژمنی خۆی سەیری کردون و ڕاوەدووی ناون، کەچی ئێستا بانگەوازیان بۆ دەکات و پێشوازییان لێ دەکات بۆ جیهاد دژ بە ئەمریکا.
لە لاپەڕە 156دا باس لە (شێخ عەبدولکەریمی موددەڕیس) دەکات لە بەغدا، کە ئەم‌ بە یەکێک لە ڕابەر و زانا ئایینییە‌کانی ئێراق ناوی دەبات، دیارە مەبەست لێی زانای پایەبەرز و ئەدیبی ناسراوی کورد مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیسی کۆچکردووە، ئەوکات لە بەغدا نیشتەجێ بووە، دەڵێت فەتوای داوە بۆ جیهاد دژ بە بێباوەڕان واتە هێزەکانی هاوپەیمانان. (من لە بەدواچوونمدا لە ڕێگەی هاورێیەکی نووسەر و ئەدیب و بنەماڵەی مامۆستا وە زانیم، کە مامۆستا کاتی خۆی ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە داو‌ە، کە بەعسییەکان ویستویانە ئەم بۆ ئامانجی خۆیان بەکاربهێنن، مامۆستا لە ڕوونکردنەوەکەیدا گوتویەتی، کە ئە‌م لە سیاقی گشتی بەرگریکردن لە خاک و وڵاتدا لە چوارچێو‌ەی فیقهی ئیسلامیدا ئەو لێدوانەی داوە، نەک خۆی تێکەڵ بە ملاملانێکە کردبێت - هیوا) .
سەرنجڕاکێشە کاتێک شەڕ گەیشتۆتە دەوروبەری بەغدا، کەچی ناجی سەبری، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی بەغدا هێشتا هەڕە‌شەی کردووە و د‌‌ەڵێت: سەرانسەری بیابانە‌کانی ئێراق دەکەین بە گۆڕستان بۆ داگیرکەران، سەرکەوتنمان زۆر نزیکە! ل162
4ی نیسانی 2003 شەر دەکەوێتە گەڕەکەکانی کەناری بەغداوە، هەمانڕۆژ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کۆنترۆڵ دەکرێت، کە شەڕی سەختی تێدا دەکرێت و تا ئەوکات ناوی (فڕۆکەخانەی سەددامی نێودەوڵەتی) بوو.
باس لە شێواوی ڕەوشی بەغدا دەکات، کە هەر ئۆتۆمبیلی سەربازیی پڕ لە چەکدار و سەرباز بووە دەچوون و دەهاتن، سەریان لێ شێواوە، هێشتا هەندێکیان بە پەنجەکانیان نیشانەی حەوت، وەک پیتی ڤی ئینگلیزی و نیشانەی سەرکەوتن بەرزدەکەنەوە! هەندێکیشاین تەقوتۆقیان بە ئاسماندا دەکرد! ل178
لە 7ی نیساندا کۆشکی کۆماری پاش شەڕێکی سەخت کۆنترۆڵکرا و ئاڵای ئەمریکای لەسەر هەڵکرا. هەمان ڕۆژ شەڕ دەگاتە ناوجەرگە و سەنتەری بەغدا. کەچی سەمەرە ئەوەیە ڕێک لەو ڕۆژەدا وەزیری ڕاگەیاندنی ئێراق محەمەد سە‌عید سەححاف کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی لە توتێلی فەلەستین، کە جێگای مانەوەی پەیامنێرانی جیهان بوو سازدەکات و دەڵێت: وانەیەکی باشمان بە ئەمریکییەکان داوە، سەربازەکانیان لەتاودا خۆکوژی دەکە‌ن! ئێمە ناچارمان کردون پاشە‌کشەبکەن لەو شوێنانەی داگیریان کردبوون. ل185
باس لە شڵەژاوی و کەسبەکەسی بەغدا دەکات، کە دەستەڵاتی حکومەت وەک پۆلیس و هێزی ئەمنی نامێنێت خەڵک دەست بە تاڵان و ڕاووروت دەکەن. ناوبراو شێکردنەوەیەکی جوانی بۆ دەکات کاتێک دەڵێت: ئەم‌ خەڵکە دە‌‌یان ساڵە لەژێر دەستی ئەم ڕژێمەدان، ژیان و ئازادی و تەنانەت هێزی کڕینی شتومەکیشیان لێ زەوتکراوە، ئێستا دەیانەوێت بە تاڵانکردنی دامودەزگاکانی حکومەت تۆڵە و قەرەبووی بکە‌نەوە! بەڵام نازانن ئەمان دزی لە گەلی خۆیان دەکەن، نەک لەو ڕژێمە‌ی هاکا هەڵهات! ل193 سی بسی
بە قسەی ناوبراو قوورسترین شەڕ لەسەر پردی بەناوبانگی جمهوریییە کراوە. ل195. بابەتێکی لە 8ی نیساندا نووسیوە بەناوی (بۆمبارانی کامێرا) ، باس لەوە دەکات، کاتێک چەند تانکێکی ئەبرامی ئەمریکی دەگەنە سەر پردی جمهوری، کە یەکێکە لە پردەکانی سەر دیجلە و دەکەوێتە ناوەڕاستی بەغداوە، کاتژمێر نزیکی دوانزەی نیوەڕۆیە، کامێرای کەناڵی ئاسمانیی فرانس سێی فەرەنسی ، کە نووسینگە‌کەیان لە قاتی چواردەیەمی ئوتێل فەلەستینه، ‌ بەڕاستەوخۆ پەخش دەکات و دە دەقەیەکە وێنەی تانکە ئەمریکییەکان دەگوازێتەوە، کە لە شەڕێکی دەستەویەخەی قوورسدان لەگەڵ یەکەکانی پاسەوانی کۆمارییدا. لێرەدا تانکێک لولەکە‌ی دەکاتە ئوتێلەکە و تۆپێک دەنێ بە شوێنی وێنەگرتنەکەوە، بەڵام بەر قاتی پانزەهەم، واتە قاتی سەروترەوە دەکەوێت، کە نووسینگەی ڕۆیتەرزی لێییە و دوو کامێرامەنی کارامەیان دەکوژرێ و سێ کارمەندی تریان بریندار دەبێت! چەن کاتژمێرێکیش لەوەوبەر پارچەی تۆپێک بەر تاریق ئەیوبی هەواڵنێری ئەلجەزیرە دەکەوێت، کاتێک لەسەربانی هەمان ئوتێلدا بەپێوە وەستاوە و خەریکی هەواڵنێرییە، هەر لەوێدا گیان لەدەست دەدا! هەر چەندە دواتر قسەکەری سەربازیی ئەمریکی ڕونکردنەوە دەدەن، کە ئەو دوو ڕووداوە بێ مەبەست بوونە، بەڵام لای هەمووان لێدوانەکەی بە جێگەی گومان وەردەگیرێت.
لە 9ی نیساندا نووسیویەتی: هێزە ئەمریکییەکان زۆربەی ناوچەکانی بەغدایان کۆنترۆڵ کردووە، تاڵان و بڕۆ لە هەموو لاوە دەستی پێ کردووە، هێزە ئێراقییەکان دەڵێی زەوی قوتیدان، بەکردەوە ڕژێمی سەددام دەستەڵاتی لەدەستداوە، دوای سی ساڵ بۆ یەکەمجار خەڵک دێنە دەرەوە و بە ئازادانە چییان دەوێ بێترس دەیڵێن. گەورەترین پەیکەری سەددام لە پایتەختدا لە گۆڕەپانی فیردەوس بە درووشمی (بڕوخێ سەددام!) و (زۆر سوپاس سەرۆک بوش) دەڕوخێنرێت. کاتێک خەڵکەکە ناتوانن بیکە‌ن بەڵام بە هاوکاریی تانکێکی ئەمریکی، سەربازە ئەمریکییەکان سیمێکی ئەستوور لە گەردنی پە‌یکەرەکە دەئاڵێنن و تانکەکە ڕایدەکێشێت و دەیخاتە سەر زەوی. ئەمە وەک سیمبوڵێکی دیار بۆ کەوتنی دەستەڵاتی بەغدا باس دەکات. ل198
لە 11ی نیساندا نووسیویەتی، بەغدا شارێکە کەس دەستەڵاتی تەواوی نییە، سەرجادە شێواوە و فەوزایە، تاڵانی و دزییە! خەڵکی تاوانبار و چەکدار دێن و دەچن، لەنێو کۆڵان و گەر‌ەکە‌کاندا تەقە دەکەن. عەلی منداڵێکە، بۆمبایەک بەر ماڵیان کەوتووە و خوشک و براو دایکوباوکی کوژراون و هەر خۆی دەرچووە، لەشی سووتاو‌ە، دەستێکی پەڕیوە، هاوار دەکات: دەستەکانم بۆ بگێڕنەوە! ل207.
بەغدا دەسوتێت، هەموو باڵەخانە و شوێنەکانی کە هێمای ڕژێمی سەددام بوون، تاڵان دەکرێت، چەتە و مافیا بەربڵاوە، دانیشتووان داواکارن ئەمریکییەکان ئارامی و ئاساییشیان بۆ بگێڕنەو‌ە، سەربازی ئەمریکی دەڵێن، کاری ئێمە هێرشی سەربازییە و کردمان و خەڵکیش خۆشحاڵە، دابینکردنی هێمنی و ئارامی شار‌ کاری پۆلیسە نەک ئێمە! ل209
زۆربەی خەڵکی بەغدا سوپاسگوزارن، کە ئەمریکا ئازادی بۆ هێناون، ئێستا دەتوانن ڕەخنە بگرن، هەناسەی ئازادی هەڵبمژن، گفتوگۆ بکەن، بەڵام ترسیان لەم شێواوی و کاری مافیاگەراییە هەیە. زۆربە هێشتا لە ماڵەوە دانیشتون و بەترس و نیگەرانییەوە چاوەڕوانن، تا بزانن چی لە داهاتوودا دەگوزەرێت. ل.212
سەرچاوە: Alltag zwischen Angst und Hoffnung، Tagebuch aus Bagdad، Åsne Seierstad، ، 2004Germany، ISBN: 3-548-60504-4
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 211 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 09-07-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-01-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 09-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 09-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 09-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 211 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,933
وێنە 106,209
پەرتوک PDF 19,182
فایلێن پەیوەندیدار 96,686
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.688 چرکە!