فێرگەی باسکەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# خولی هاوینەی دەست پێدەکات و لەو چوارچێوەیەشدا و بڕیارە ناونووسین دەست پێبکات .
سەبارەت بە دەست پێکی مەشقە ئامادەکارییەکانی فێرگەی باسکەی یانەی پێشمەرگە کامەران محەمەد ئەمین ڕاهێنەری تیپی باسکەی یانەکە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند ، کە وەک نەریتە بەردەوامەکانی یانەکەیان ، فێرگەی باسکە دووبارە خولی هاوینەی دەبێت و بڕیاریان داوە لە ڕێکەوتی#27-05-2023# یەکەم یەکەی مەشقی بە فێرخوازان بدرێت و دەست دەکەن بە ڕاهێنانەکان .
کامەران وتیشی لەم وەرزە لەگەڵ هاوکارم ، ڕەڤەند عەبدول حەمید کە یەکێکە لە ڕاهێنەرە لاوە بە تواناکان مەشقەکان دەڵێینەوە و هەفتانە سێ ڕۆژ یەکەی مەشقی ئەنجام دەدەین .[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 318