پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,494
وێنە 106,128
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,509
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بوێری لەگێڕانەوەی (خوێنڕێژێکی بێتاوان) دا
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بوێری لەگێڕانەوەی (خوێنڕێژێکی بێتاوان) دا

بوێری لەگێڕانەوەی (خوێنڕێژێکی بێتاوان) دا
ناونیشانی بابەت: بوێری لەگێڕانەوەی (#خوێنڕێژێکی بێتاوان#) دا
ئامادەکردن: #گۆران هەڵەبجەیی#

مرۆڤ دەمێک ڕۆمانێک ، چيرۆکێک، ياداشتنامەيەک، یا هەرجۆرە پەڕتووکێکی دیکە دەگرێت بەدەستەوە ، پاش خوێندنەوەی چەند لاپەڕەيەک بۆی دەردەکەوێت کە ئەم پەڕتووکەی بەدەستییەوەیەتی سەرکەوتووە ياخود نا، ئەوش بەوەی کە تاچ ئەندازەيەک توانای ڕاکێشانی سەرنجی خوێنەری هەیە.
پەرتووکی سەکەوتوو ياخود نووسينی سەرکەوتوو ئەوەيە کە دێڕ لە دووای دێڕ ، لاپەڕە لەدووای لاپەڕە پەلکێشت کات بۆ قوڵایی ، نووسينی بڕشت و بەپێز وا لە خوێنەر دەکات تەنانەت لەکاتی نانخواردنيشدا دەستبەرداری نەبێت ، بەوەی چاوێکی لەسەر پەرتووکەبێت و چاوەکەی دیکەی لەسەر خوانەکەی بێت .پەڕتووکی سەرکەوتوو لەوەدا بەرجەستە دەبێت دەمێک ڕووداوەکانی نێوی وەک دەنکە مرواری ببەستێت بە یەکەوە و هیچ ڕووداوێکی لێ زایەنەبێت و لە تۆمارگای زهندا وەک خۆیان بمێننەوە.
ئەم جۆرە پەڕتووکانە زۆر جار دووجۆر هەست لەکن خوێنەر درووست دەکەن، هەستێک دەڵێ دەخوازم زووبگەمە کۆتایی ، دەخوازم بگەمە ئامانج و مەبەستی نووسەر و دەمەوێت بەخێرایی کۆدەکان بکەمەوەو لە ڕێگەیانەوە بگەم بە پەیڤە کۆتاییەکان، هەستێکیش دەڵێت نەخێر ناخوازم لەخوێندنەوەی ببمەوە ، ناخوازم فەزای فراوان و ئەندێشەی جوانی پڕ لە ڕازی هەمەڕەنگ هەمەڕووداو جێبهێڵم.
لەبەرانبەردا دەشێ هەندێ پەڕتووک هەبن هەستێکی سەلبی لەکن خوێنەر درووستبکەن و هەڵسەنگاندنێکی وای لا درووست بببێ کە ئەم پەڕتووکە لەهیچ ڕوویەکەوە سەرنجڕاکێش نییە ، بەوەی پاش چەند لاپەڕەيەک لێی بێزار دەبێت و ڕەنگە تەواوی نەکات ودەستبەرداری خوێندنەوەی ببێت.
کۆتایی مانگی ئاگوست لە گوبنهاگن، نووسەری هاوڕێم، بەڕێز کاک هيدايەتی مەلاعەلی پەڕتوکە نوێکەی بە نێوی [خوێنڕێژێکی بێتاوان] نمايشکرد .
لە بەرگی یەکەمی پەڕتووکەکەدا ، خوار ناونیشانەکە نووسراوە { گێڕانەوە هيدايەت مەلاعەلی، } ، واتە ئەم بەرهەمە بریتییە لە گێڕانەوەی بەسەرهاتێک کە لەزەمەنێکی ڕابردوودا ڕوویانداوە و خودی نووسەر پاڵەوانی نێو ڕووداوەکانییەتی. دەکرێ ئەم بەرهەمە چەندین پێناسە هەڵبگرێت ، بۆنموونە دەکرێ وەک گێڕانەوەيەک لە قاڵبی فەنتازيادا پێناسە بکرێت ، دەکرێ وەک ڕۆمانێکی حەقیقەت ئامێز سەيربکرێت ، دەکرێ وەک ياداشتنامەی سەردەمێکی دیاریکراو بناسرێت، دەکرێت وەک بەسەرهاتێک لە چوارچێوەیەکی ئەدەبیدا هەڵسەنگێنرێت، کەواتە ئەوە خودی خوێنەرە لە چ گۆشە نیگایەکەوە سەیری دەکات و چ ناونیشان و پێناسەیەکی پێدەبەخشێت.
بێگومان قسەکردن و هەڵوەستەکردن لە مەر سەرجەم بەسەرهات و ڕووداوەکانی نێو پەڕتووکەکە {بەووردی }، کاتی زۆری دەوێت ، بۆیە هەوڵدەدەم پتر تیشک بخەمە سەر هەندێک ڕووداوی گێڕانەوەکە ، کە بەڵامەوە گرنگن زیاتر سەرنجمیان ڕاکێشاوە.
يەکەم:
پەڕتوکەکە سەبارەت بە ژينگەيەک ، يا باژێڕێک نووسراوە کە کارئەکتەرە سەرەکیەکە خەڵکی ئەوێيە، کە با ژێڕی هەڵەبجەیە ، خۆشبەختانە منيش خەڵکی ئەوێم و تاڕادەیەکی باش شارەزای کوونووکەلەبەر و جێگەکانم، جاکەسێک لە ژينەيەکدا گەورە بوبێت کە مەکۆی ڕووداوەکانە ، دیارە باشتر پەی بەلايەنە شاراوەکان وناواخنی ئەو دێڕانە دەبات وەک کەسێکی نامۆ کە لەدورەوە بيخوێنێتەوە.
ئەو گەڕەکەی کە بووەتە شانۆی نمایشی ڕووداوەکان ، گەڕەکی ( کانی عاشقان) ە ، ڕاستە من لەو گەڕەکە نەژياوم ، بەڵام بەهۆی بچوکی شارەکە لەو سەردەمەدا ، زۆربەی دانیشتووانەکەی شارەزاي کوچەوکۆڵانەکانی بوون ، تەنانەت دەمانزانی ماڵی فڵان و فيسار لەکويدايەو حەوشەو دەرگانیان چۆنن و چ ڕەنگن ، جا زۆربەی ئەو شوێنانەی کە کاک هيدايەت ئاماژەیان پێدەکات و هەڵوەستەیان لەسەر دەکات ، ئەز لە دەمی خوێندنەوەدا وەک فلاش باگ گوزەرم پێدا دەکردن و بە خەياڵ دەمهێنانە بەردیدی خۆم .
دووەم:
لايەنێکی زۆرجوان و گەشی پەڕتوکەکە ، ئەو زمانەيە کەبەکاری هێناوە، زمان زۆر گرنگە بۆ نووسين ، زمانی بڕشت کليلی نووسینە، زمان ئەو سيحريە کەخوێنەر دەخاتە حاڵەتی ڕامان ، زمانی زەنگین و هەمە گوزارشت چێژی تایبەت دەبەخشێتە خوێنەر ، گەر هێزی زمان نەبێت نووسين لە چەند دێڕێکی ڕەق و وشک و بێ بزاوت بەولاوە هيچی تر ناگەيەنێت ، کاک هيدايەت توانیویەتی زمانێکی شيرين بکا بەبەرگی ئەم نووسينەيدا ، لە زۆر جێگەدا، وشەگەلێک ، ڕستەیەک ياخود دەستەواژەیەکی بە جۆرێکی وا ئەدەبی داڕشتوە کە خوێنەر سەرسام دەبێت و دەپرسێت کە لە چ گەنجینەیەکەوە وەریگرتوون؟ بە بۆچوونی من ئەوە بۆخۆی مانای شارەزايە لە زماندا، تواناسازی و زەنگینیە لە دەربڕیندا ، سەیری ئەم چەند نموونەیە بکەن: [وەک ئەوەی تازە لە کەرنەڤاڵی سەما گەڕابنەوە – ڕۆحم زیاتر تژی دەبێت لە موجیزەی شینایی خەیاڵم-لەتەک پۆلێک باڵندەی دڵخۆشدا دەڕوات{لاپەڕە 8} -وەک کەرەی سەر نانی گەرم بەڕۆح و جەستەی یەکدیدا دەتوانەوە{ لاپەڕە13} – ڕێگایەکی کوورت بوو بەڵام پڕ لە ئاوازودەنگ و ڕەنگ بوو- ڕێگایەک ئاشنا بە هەنگاو و نیگاو وترپەکانی دڵم{ لاپەڕە15}-تا بەقوڵایدا ڕۆبچیت، دووڕ و مەرجانی زیاتری تێدا دەدۆزیتەوە { لاپەڕە28}- من لەو پارچە قوماشە دەچووم کە دراوە بەسەر تەنافداو بیریان چووە لێی بکەنەوە-من لەپاش ئەو پرسیارە نەفرەتییەوە ، وەک باڵندەیەکی غەمگین باڵ کرام و خرامە نێو قەفەزێکی ئاسنین{لاپەڕە 83}.
نووسەر دەيتوانی هەمان مەبەست و هەمان وشە یا هەمان دەستەواژەی بەکاربهێنایە کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاری دەهێنین ، بەڵام ئەمەی نەکردووە ، بەڵکوو بۆ ئەوەی گوزارشتەکان ، مەبەستەکان ، پەرەگرافەکان لای خوێنەر جوانتر و دڵگیرتربن ، چووە زمانێکی ئەدەبی ڕەوانی بەکار هێناوە . هاوزەمان زۆر دەستەواژە و ڕستە هەن کە بە سێ چوار جۆری ئەدەبی دایڕشتووە وهۆنيويەتەوە ، ئەمە بۆخۆی جوانی بەخشیوە بە ڕستەکەو و جێگەی تێڕمانە ، بۆ نموونە دەمێک باسی حەوشەکەی ماڵی خۆيان دەکات ، کەدايکی چۆن بەچەندین جۆر گوڵ ڕازاندویەتەوە و چۆن ئێوارانی هاوینان ئاویداون و ئاوڕشێنی ئەو ناوەی کردووە و چۆن سفرە ڕازێنراوەتەوە و لەنێو بۆن و بەرامی گوڵ و درەخت و ئاسەواری ئاوڕشێن و فێنکی هەوا و نانخواردنی بەکۆمەڵ و بەقسە و پێکەنين ، پێکڕا ئەمانە جۆرە هارمۆنیایەکیان پێکهێناوە ، کە ئارامیان بەخشیوە بە خێزانەکە.
ئەم جۆرە وەسفکردنەی ماڵ و دەوروبەر و گەڕەگ ، سەلیقەیەی تایبەت دەخوازێت کە لە هەمووکەسدا مەوجوود نییە و هەمووکەس ناتوانێت ئەم جوانکاریەی تێدابکات.
لە جێگەیەکی تردا باس لە قەيسەریەکەی باژێڕ دەکات کە باوکی لەوێدا دووکانداربووە، ئەو قەيسەريە بە یەکێک لە پێگە کلتوري و ئەفسوناویەکانی شار هەژمار دەکرا، { بەداخەوە #بەعس# پاش کیمیابارانەکە ڕووخانی بەمەش بەشێک لە کەلەپووری ئەو باژێڕەی مەحفکردەوە}. لەکن باژێڕوانان ، ئەو قەيسەريە، وەک جێگە و مەنزڵگای حەج وسوکنابەخش وابوو ، دەگمەن ڕوویداوە کەسێک ڕێگەی کەوتبێتە{مەیدانەکە} و کوورتە پیاسەیەکی بەنێو قەیسەریەدا نەکردبێت. پەیوەست بەو قەیسەریەوە هيدايەت لەوێدا باسی چەند شتێک دەکات کە سەرنجڕاکێشن، يەکێکيان چاودێریکردنی ئەو پەڕەسێلکانەیە کە لە بنمیچەکاندا هێلانەيان چێکردووە ، هیدایەت سەرنجی وەردی دەخاتە سەر هاتوچۆو و جولەو چۆنییەتی بەخێوکردنی زەڕنەقووتەکانیان .ئەمە بۆخۆی تیژی نیگاو ئارەزووی چاودێری وردی مێردمنداڵێک دەگەيەنێت بۆ کائینێکی بچوک کە بوونەتە بەشێک لە بزاوتی قەیسەریەکە .هەر لە هەمان قەیسەریدا کە ئەم بۆ جێگرەوەی باوکی نیوەڕوان چووەتە ئەوێ ، هاوکات کۆمەڵێک مێردمنداڵی هاوتەمەنی کە ئەوانیش زیاتر هەر لەوکاتەداو بۆ هەمان مەبەست لەوێ بوون ، ئەمانە بۆ چەندکاتژمێرێک بوونەتە برادەی یەکتری .ئەم مێردمنداڵانە لە ماوەی ئەو چەندکاتژمێرەدا {ئاتمۆسفێر}ێکی تايبەتيان بۆخۆيان درووستکردووە ، بە باسوخواستی هەمەچەشنە و گەمەی جۆراوجۆر و سەرنجی تەنزئامێزی ڕێبواران کاتەکەیان بەسەربردووە.
ڕووداويکی تر کە دەشێ زۆربەمان هەستمان پێکردبێت و بیزانين، یاخود ڕەنگە بەسەرماندا هاتبێت ، کاریگەریی خراپ وزیانبەخشی باڵادەستی مرۆڤە بەهێزەکانە ، جا بەهێزی جەستە ياخود ئەقڵبێت، يا گەورەیی تەمەن بێت، بەداخەوە زۆر جار ئەم {گەورانە} منداڵی لەخوارخۆيان، ئیدی برای بچوکبێت ياخود خزم ودەوروبەر، بەکاریان هێناون بۆکاری نادرووست و قيزەوەن ، ئەتوانم بڵێم ئەو کارانە لە کولتووری ڕۆژهەڵاتیدا باوە و ڕەنگە هەتا ئێستاش هەر مابێت. جا کاک هيدايە ئەم [گەورەییە] لەدوو جێگەدا و وەک دوو چەمک لەدوو ڕووداوی جیاوازدا باسدەکات .
يەکێکیان کارکردنی بووە وەک پەيامبەرێک بۆ بردنی فەرمایشەکانی {گەورەیەک} ، کە بریتی بوون لە حەزو ئارەزوە سێکسییەکانی و هێنانەوەی وەڵامەکان لە جەمسەری خانمێکەوە. ئەم کابرايە و برادەرەکانی بۆ گەشتن بەو ژنە [کۆدی تایبەتیان] بەکار هێناوە کە هیدایەت لێی تێنەگەشتووە ، بەڵکوو تەنیا گەیاندنی لەسەربووە ، ئەویش لەژێر فشار و ترسدا. سەرەتا لەمەسەلەکە نەگەشتووەو لە پاکی و بێئاگایدا ئەو کارەی کردووە ، بەڵام لەدوايدا کە بۆی دەردەکەوێت مەسەلە چییەو خەریکە کۆدەکان دەکاتەوە ، ئیدی هێدی هێدی خۆی دەکشێنێتەوە .
چەند [گەورە]یەکی تر لەتووخمێکی دیکە و لە نمایشێکی نائینسانیدا هیدایەت ناچار دەکەن تا چاو لە دزيەیەکانیان بپۆشێت، دزیلێکراویش خودی هیدایەت خۆیەتی و بەدیاری کراویش دەغیلەکەی باوکی. لەو دەمەی باوکی نووسەر بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ و پشوودان گەڕاوەتەوە بۆماڵەوە، ئەمیش وەک هەمووجار لەبری باوکی ئاگای لەداوکان بووە ، هەندێک جار چەند گەورەیەک یەک دوو منداڵيان ناردۆتە سەری بۆ ئەوەی لە دەخیلەکەی باوکی پارە دەربهێنن ، ئەوێش نەيتوانيوە ڕێگربێت یا ناڕەزایی دەرببڕێت چونکە [دزە گەورەکان] لە دوورەوە چاودێرييان کردووە و بە زمانی جەستە هەڕەشەيان لێکردووە، ئەوەش بۆخۆی دووجار کارێکی نەشیاو قيزەوەنە ، یەکەم تێکدان و لەکەدارکردنی کەسایەتی منداڵ بە بەکارهێنان و بەدزکردنیان کە پێدەچێت ئەوانیش بەدەر لەخواستی خۆیان ولەژێر فشار و ترسدا بەوکارە هەستابن، دووەم دزیلێکراوە کە بێگومان لەکاتی کردارەکەدا بەدۆخێکی دەروونی نالەباردا تێپەڕیوە ، بەوەی لەبەرچاوی خۆی لە ڕەنج و ماندووبوونی باوکی دەبەن ، بێ ئەوەی هیچی بۆ بکرێت. ئەوەی لام جێگەی پرسیارە ، چۆنە کاک هیدایەت ئەم باسەی لای باوکی نەدرکاندوە؟ ياخود ئايا باوکی هەستی بەوە نەکردووە کە پارەی دەغيلەکە کەمیکردووە ؟
ناونيشانی پەڕتوکەکەش شایانی هەڵوێستەیە، جێگەی خۆیەتی بپرسین کە بۆچی کاک هیدایەت ئەم ناونیشانەی بەخشیوەتە پەڕتووکەکەی؟ ( خوێنڕێژێکی بێتاوان) چ واتاو ماناو مەدلوولێکی هەیە؟دەکرێ کەسێک خوێنڕێژبێت و هاوزەمان بێتاوانیش بێت؟
ئایا خوێنڕشتن بۆخۆی تاوان نیە؟بەدیوەکەی دیکەدا دەپرسم ، ئایا بێتاوان ئەوەیە کە خوێنەکەی ڕژاوە یا ئەوەی تاوانەکەی ئەنجامداوە؟بۆ کردنەوەی ئەم لوغزە ئاڵۆزە هەردەپێ پەنا بۆخودی نووسەر بەرین کە بەسانی ڕوونیکردووەتەوە ، مەبەست ڕشتنی چ جۆر خوێنێکەو بۆ چ مەبەستێک ڕژاوە.
چیرۆکە{خوێنڕشتنە}لەوێوە دەست پێدەکات کە خێزانێک وەک کرێچی دێنە نێو حەوشەکەيان و کچێکيان دەبێت کەچەند ساڵێک لە کاک هيدايە بەتەمەنتردەبێت، درووستبوونی پەيوەندي ئەم کرێچییە نوێیەو ئەم مێردمنداڵە لەو ساتەوەختەوە دەستپێدەکات کە ستایلی قژی کچەکە سەرنجی هیدایەت ڕادەکێشێت و لێی دەپرسێت [قژت بەچی وا وەک بورمە لول کردووە؟ ]، پرسیارێکی گەلێک سادە وەک سادەیی هەر پرسیارێک، بێ مەبەست لەزاری موراهیقێکەوە دەرچووە ، ئيدی ئەم پرسیارە دەبێتە داچەقاندنی یەکەم کۆڵەکەی بەندیخانەیەکی ڕۆحی ، دەبێتە درێژکردنەوەی یەکەم تەونی جاجڵۆکەی ڕاوکردنی نێچیرێک ، نێچیرێک کە ڕاوکردنی زۆر سانابووە ، چۆن و چ کات ویستبێتی بۆ مەرامی خۆی بەکاريهێناوە .
ڕۆشتن لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکاندا ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە کە ئەم کچە {سادییە} کۆتوبەندی هیدایەتی بە جۆرێک کردووە ، کە نەيتوانیوە بێ فەرمانی ئەو جوڵەيەک بکات ، یاخود بەکام و ئارەزوی خۆی بڕوات ، بخوات وبژی، بە جۆرێک یەخسیری کردووە کە بووەتە ئامێری بەڕيمۆکۆنترۆڵ ، بە ڕیمۆنکۆنترۆڵەکەی لەماڵەوە و لەدەرەوە بزاوتەکانی بۆ دیاری کردووە و چی ويستی خۆی لەسەربوبێ پیکردووە ، تەنانەت وای لێکردووە کە هێدی هێدی لە خودی خێزانەکەشی هەم بە جەستە و هەم بەهەست دووربخاتەوە و وەک نامۆیەک ڕەفتار بکات ، بەتایبەتی لەتەک کاکیدا. ئەم فشارە دەروونیە گەشتووە بەوەی ڕێگەی پێنەداوە لەگەڵ هاوڕێکانی گەڕەک وازی بکات ، ئەم دابڕانە کووتووپڕە لە کن هاوڕێکانیشی بووەتە جێگەی پرسیار ، ئەمیش هەرجارە بەبەهانەیەکی [ناموقنیع] وەڵامی داونەتەوە .
بۆدەربازبوون لەو دۆخە کەهەرخۆی زانیویەتی ئاسەوارو کاریگەریە جەستەیی و دەروونیەکانی چەند قوڵ و بەسوێیە، پێویستی بە بڕیارێکی بوێرانە هەبووە کە پێی بڵێ[ستۆپ] ، پێی بڵێ بەسە ئیتر من گەمەی دەستت نیم، دەمەوێ بۆخۆم بژیم نەک بۆ تۆ. پێيدەچێ لەودەمەدا ئەو بڕیارو هەڵوێستە لەدایک نەبووبێت ، یاخود بيرکرنەوەی هەر هێندە بووبێت کە ملکەچی فەرمایشە [سەربازیەکان ]ی بەرانبەرەکەی بێت. ئەم بێ دەنگیە سامناکە ئاکامێکی خراپ و مەترسیداری دابەدەستەوە، ئەو ئاکامەی ژیانی ئەو دەمەی نووسەری وێران کرد و ونغرۆی قوڵایی کێشەیەکی کرد کە دەربازبوون لێی ئەستەم بوو.بەهۆیەوە هەموو دەرگاکان بەسەریدا داخرابوون ، کەسێکی دڵسۆزی شک نەدەبرد بەهانایەوە بێت و دەستی بگرێت و لەو زۆنکاوە دەریبهێنێت، دەبوو بەتەنیا ئەو جەنگە سەپێنراوە بکات.
لێرەدا پرسيارێک دێتە پێش ؟ دەمێک دەبینن کە هيدايەت نەهەڵسوکەوتی هەڵسوکەوتە ، نەخوێندنی خوێندنە ، نان خواردنی نانخواردنە ، نەڕەفتاری لە خوێندنگاو نێو ماڵ ئاسايیە ، تا ئەو ڕادەیەی زۆر جار خۆی لە نانخواردنی خێزانی بەبیانوی کوورتمەودا دزيوەتەوە و لەگەڵ خێزانەکەیدا نانی نەخواردووە ، مەعانات وایلێکردووە ڕۆژبەڕۆژ زەردو لاواز بووە، بێ ئارەزوو ، کەمدووبووە. جا پرسيارە کە ئەوەيە ئەرێ بۆ تەنیا جارێک کەسێک لەخێزانەی لێیان نەپرسی { بۆ ڕەفتارت وەک جاران نیە؟ } یاخود براگەورەکەی کە کوڕە گەورەی ماڵ بووە و پاش باوکی بەرپرسیاریەتی خێزانی لە ئەستۆ بووە ، کاتێک کە { لەقافا گرتوويەتی} ، بۆچی بانگی نەکردووە و پێی بڵێت برای بچوکم ئەم کارە باش نیەو خۆت دوورخەرەوە لەوکچە؟ بەپێچەوانەوە لەبری ئەوەی چارەسەری کێشەکەی بکات توانج و تانەی لێداوە ، ئەوەش بووەتە هۆی زياتر دوورکەوتنەوەی هیدایەت لەوبرایەی و سەرجەم خێزانەکەی. وەک خۆی دەڵێت شەش مانگ قسەی لەگەڵدا نەکردووە، ئاخر ئەمە چ براگەورەییەکە دەمێک برا بچوکەکەت بۆماوەی شەش مانگ دوو وشەت لەگەڵدا نەگۆڕێتەوە و تۆش مێشێک میوانت نەبێت و لەهۆکارەکەی نەپرسیت؟بە بۆچوونم ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لەزۆرحاڵەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی نزمی ڕۆشنبيری و خەمساردی ئەو کەسانەو کۆمەڵگە.
وێرای ئەمە خودی هيدايەتیش کەمتەرخەم بووە ، بەوەی بۆچی بانگی براکەی خۆی نەکردووە و بەڕاکشاوانە هەموو شتێکی بۆ باسبکردايە و داوی ئامۆژگاری بکردایە؟ تا وەک مەسەلە کوردییەکە دەڵێت[ زەرەر لە نيوەی بگەڕێتەوە هەر باشە]، ئەوکات تووشی ئەم کارەساتە نەدەبوو کە بەدڵنیاییەوە زۆر ئازاری ڕۆحی داوە.
هیدایەت بەو تەمەن و کەم ئەزموونەی ژیانەوە بتوانێت ئامۆژگاری هاوڕێ خوێندکارەکەی بکات و قەناعەتی پێبکات کە دووربکەوێتەوە لەو پەیوەندییە ئەوینداریە بێ ئاکامەی تێی کەوتووە ، ئەی بۆچی کاکە نەیتوانی ئەو کارە بۆ براکەی خۆی بکات؟لەوانەیە گەر برا گەورە بە ئەرکی برایانەی خۆی هەستیایە ئەو دەمە هیدایەتیش ئەو ئازارەی لە سینەیدا بۆ ئەم ماوە درێژە هەڵنەدەگرت کە لە ئاکامدا بەم پەڕتووکە گوزارشتی لێکرد.
خاڵیکی تر کە دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم ، پەیوەستە بە براکانی کچەکەوە ، وەک کاک هيدايەت باسيان دەکات، يەکيک لەبراکانی {پێموابێت ناونجی بووە}زۆر تێگەيشتوو، هۆشیارو ڕووناکبيربووە{ئەهلی پەڕتووک بووە} .دەمێک برا گچکەکەی هەستی بەپەيوەنديەکەی نێوان هیدایەت و خوشکەکەی خۆی کردووە ويستويەتی ئەو باسە بوروژێنێ و بیکاتە کێشە ، بەڵام ئەو ڕێگری لێکردووە ونەیهێشتووە لەسەری بڕوات و پێی گووتووە{ نەکەی کێشە درووست بکەیت و بەدەستی خۆت ئابڕوی خێزانەکەمان وخوشکەکەمان بەریت} .گەر ئەو برایە خاوەنی ئەو تێگەشتنە جوانە نەبوایە و ئاقڵانە لە مەسەلەکەی نەڕوانیایە، کەسێکی کەلەڕەق و مێشک بەتاڵ بوایە، وەک چۆن لە ڕابردوو و ئێستادا بەهۆی هەمان مەسەلەوە هەزاران کارەساتی لێکەوتووەتەوە ، لەوانیە ئەمەش کارەساتی بخولقاندایە. بەداخەوە ئەم هەڵوێستە ‌هۆشمەند و عەقلانیە لە هەموو خێزانێکدا بوونی نیەو نموونەی ئەم چەشنە مرۆڤانە دەگمەنن.
خاڵێکی دیکە کە لەکن من گرنگە و شایانی ئاماژەیە ، ئەوەيە کە بيلێم ، ئەوەی کاک هيدات نووسیویەتی شتێکی نوێيە لەدنيای نووسيندا ، گێڕانەوەی بەسەرهاتێک کە لە فەترەيەکی مێردمنداڵيدا پێیدا تێپەڕیەوە و ڕووداوەکانی بۆ نزیکەی چواردەیە لەسنگی پەنگخواردويدا هەڵیگرتووە ، ئێستا تواني لەزمانی ئەم پەڕتووکەوە دەريببڕێت، دەربڕینێکی {بوێرانە}و بێ زیادوکەم.
ڕۆژی ڕێوڕەسمی ناساندنی پەڕتووکەکەی کە لەکۆپنهاگن بەڕێوەچوو، لەمیانەی باسەکەیدا دەربارەی پەڕتووکەکە ، کاک هیدایەی لە بڕگەیەکدا وتی[پێدەچێت پاش خوێندنەوەی ، کەسانێک هەبن ڕقیان لێم ببێەوە یا بە جۆرێکی بوغزاوی لێم بڕوانن، هاوزەمان لەوانەیە بڕێک لەو خوێنەرانە بەچاوی بەزەیی و وەک بوێر لێم بڕوانن و پتر منیان خۆش بووێت ] پێدەچێت هەردوو حاڵەتەکە ڕووبدات بەڵام دڵنیام کە تێڕوانینە {ئیجابیەکە} زۆر زیاتر دەبێت. بەشبەحاڵی خۆم چێژم لە خوێندنەوەی وەرگرت ، هەر بۆیە دەست خۆشی لێدەکەم بۆ ڕاستگۆیی و بوێری .
هيوادارم هەرکەسێ دەيخوێنێتەوە هەقی خوێ پێبدات وبەچاوی ڕەخنەی بابەتیانە لێی بڕوانێت ، هاوکات ئومێدەوارم بۆ لەمەودوا هەموومان ئەو بوێريەی ئەومان تێدابێت، بەوەی هەرکەسێکمان لە ڕابردوودا دووچاری گرفتێکی جەستەیی یا دەروونی بوبینەوە ، خەفەی نەکەین و لەسینەماندا بەندی نەکەین ، بەڵکوو هەوڵبدەین لە دووتوێی پەڕەو و پەڕتوکێکدا یا بەهەرجۆرێک کە دەگونجێت دەریببڕین، کە ئەوەش دوو ئامانج دەپێکێت يەکەم: لەڕووی دەروونيەوە کەسەکە ئاسوودەدەبێت ولەو فشارە نەفرەتيەی دەروونی دەربازدەبێت.
دووەم: خەڵکی ئاشنا دەکات بەم جۆرەکێشانە کەنوێن {لە ئاشکراکردنیاندا} ، چونکە هەتا ئێستا کەسێک ئەو بوێریەی مامۆستا هيدایەتی نەبووە ، بێت ڕووداوە قێزەوەنەکانی سەردەمی منداڵی، مێردمنداڵی یا گەنجێتی خۆی بۆکەس ئاشکرا بکات یا بەشوەيەک بينووسيتەوە و ئێمەش خوێندنەوەمان بۆی هەبێت.
لە هەمان مەراسیمدا کاک ( ڕيبوار حەمەمە فەرج) ی شاعيرو شانۆکار وئەکتەر ، لە ڕووی هونەریەوە پێناسەيەکی جوانی بۆ پەڕتووکە کرد وخستيە چواچێوەيەکی هونەريەوە، وەک ئەوەی کە خۆی سيناريوی بۆ دانابێت و گەر لەشانۆدا نمايش بکرێت چ جۆرە ڕەنگدانەوەیەکی هونەری هەڵدەگرێت ، دیارە باسەکەی کاک ڕێبوار بابەتەکەی دەوڵەمەند کرد و جێگەی دەست خۆشیە .
لە کۆتایدا دووبارە دەست خۆشی لەکاک هيدات دەکەم ، بۆ ئازایەتییەکەی ، هەم بۆ بەخشینی داهاتی پەڕتووکەکەی، کە بەخشيە ڕێخراوەکەی [کاک لوقمان و #مەهاباد# خانی هاوژینی ]کە ئەوانیش شتومەک و پێداویستی پێدەکڕن و دەینێرن بۆ خەڵکانی کەم دەرامەت و خاوەن پيداويستی تایبەت لە کوردستان ، بەمەش کارێکی ئینسانی ئەنجام دەدەن وشایانی ڕێز و دەست خۆشین.
هيوادارم وەک بەندە ئەوەی لەم نووسینەدا پێمکراوە ، توانیبێتم تاڕادەیەک وەک پێویست تیشکم خستبێتە سەر هەندێک لایەنی پەڕتووکەکە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 266 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 10-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-10-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 10-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 10-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 14-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 266 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چیا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,494
وێنە 106,128
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,509
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چیا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.422 چرکە!