图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,358
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک ئەبوبەکر ڕاد
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک ئ...

ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک ئ...
=KTML_Bold=ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک ئەبوبەکر ڕاد=KTML_End=

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی هەینی 25ی ژانویەی 2019 هاوڕێی بەڕێز کاک ئەبووبەکر ڕاد، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوندەیی حیزب و تێکۆشەری نەسرەوتووی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەبووبەکر ڕاد ، کوڕی گەورە تێکۆشەری کورد مامۆستا قازی عەلی مارەغانییە. قازی عەلی ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد تەرخان کرد. قازی عەلی یەکێک لە هەڵسوراوان و چالاکانی کۆماری کوردستان بوو. هزری نەتەوایەتی و ڕزگاریی کورد لە ژێر دەستەیی و دژایەتی لە گەڵ خوڕافاتی ئایینی، بنەمای پەروەردەی بنەماڵەی قازیی ڕاد بوو. کاک ئەبوبەکر، لە بنەماڵە و لەژێر ڕێنوێنی و پەروەردەی ئەم گەورە پیاوەدا، فێری بیری ڕزگاری و ئازادی بوو.

کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 1334ی هەتاوی لە شاری سەردەشت لە دایک بوو، دەورانی سەرەتایی و مام ناوەندی لەو شارە خوێند و لە ساڵی 1351 هەتاوی بۆ درێژەدان بە خوێندن و بە مەبەستی بوون بە مامۆستا بۆ دەورەیەکی دوو ساڵەچووە دانیشسەرای پەروەردەی مامۆستایەتی لە شاری خۆیە، لە کۆتایی بەهاری 1353 هەتاوی ئەو دەورەیەی بەسەرکەوتوویی تەواو دەکا، پاش پشووی هاوینی ناوبراو دەورەیەکی 6 مانگەی نیزامی لە پادگانی سەراب دەبینێ، پاشان دەبێتە سوپاهی دانش و بۆ گوتنەوەی وانە و پەروەردەی مناڵانی کورد گەڕاوە ناوچەی سەردەشت و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە دەستی بە کار کرد. کاک ئەبوبەکر لە هەر دوو ئەو قۆناخەدا هەم لە پادگان و هەم لە دەورانی دانیشسەرادا بە هۆی لێهاتوویی دەبێتە ئەرشەدی دانیشسەرا و ئەرشەدی گوردانەکەی .

پەروەردە بوون لە داوێنی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و گەورە بوون لە ناوچەی سەردەشت جێی تێکۆشەرانی جووڵانەوەی 46-47 و دۆستایەتی و هاودەمی دەگەڵ شەهید کاوە مارەغانی یەکێک لە قارەمانەکانی جووڵانەوەی 46-47 و لە هەموو شت گرینگتر دیتنی رۆژانەی جەور و جەفای حکوومەتی پەهلەوی کاک ئەبووبەکری بە رووحی خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان پەروەردە و گۆش دابوو، ئەو یەکێک لە هەڵسووراوە چالاکەکانی رێکخستنی خۆپێشاندانەکانی دژی حکوومەتی پاشایەتی و لە پاشانیش یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە گەڵ ژومارەیەک چالاکی سیاسی دیکە ئیدارە و کۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی شاری سەردەشتیان بەدەستەوە گرت.

هاوکات دەگەڵ ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناوبراو لە ڕێگای تێکۆشەرانی دێموکرات پێوەندیی بە رێبەری حیزبەوە دەگرێ . ئەو یەکێک لەو کەسانە بوو کە رۆڵ و نەقشی بەرچاوی لە دامەزراندن و دەست بەکاربوونی بنکە و بارەگاکانی حیزب لە شاری سەردەشت و ناوچەکانی دەوروبەر بە تایبەت ناوچەی مارەغان، هەبوو.

کاک ئەبووبەکر لە هەوەڵین کۆنفڕانسی حیزبی لە شاری سەردەشت بە ئەندامی کۆمیتەی شار هەڵدەبژێردرێ و پاشانیش لە یەکەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی شارستان کە لە گوندی موسالان گیرا، بە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی سەردەشت هەڵبژێردرا.

کاک ئەبووبەکر لە بەهاری ساڵی 1360ی هەتاوی بە مەبەستی پەروەردە بوون بۆ ئیدارەی داهاتووی ئۆرگانەکانی حیزب لە دەورەیەکی تایبەتی پەروەردەی کادر لە “خدراوێ” بەشدار دەبێ، بەم جۆرە کاک ئەبوو بەرەبەرە دەبێ بە یەکێک لە کادر و سیما بەرچاو و ناسراوەکانی دێموکڕات لە ناوچەی سەردەشت.

هەر ئەوە بوو کە ڕیبەریی حیزبی دێموکڕات لە پاش کۆتایی دەورەی کادرێتی لە ساڵی1360 دا بۆ ماوەیەک دەیکاتە بەرپرسی یەکێک لە گرینگترین کۆمیتە شارستانەکانی حیزب واتا پیرانشار، پاش ماوەیەک کارکردن لەوێ، رێبەریی حیزب ناوبراو ئەرکدار دەکا بە مەبەستی کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزب لە بەیروتی پێتەختی لوبنان و هەروەها گرتنی پێوەندی بە رێکخراوە فەلەستینییەکان و کوردەکانی لوبنان وەک ئەندامی هەیئەتێک بچیتە ئەو وڵاتە. هەرچەند بە هۆێ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان و بیروت ئەو مەعمووریەتە زیاتر لە چەند مانگی نەخایاند، بەڵام هەر لەو ماوەیەدا کاک ئەبووبەکر جگە لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی بنکەیەک بۆ نوێنەراتیی حیزب لەو وڵاتە پێوەندیی زۆر باشیشی دەگەڵ رێکخراوە شوڕشگێرە فەلەستینی و کوردییەکان دامەزراند.

کاک ئەبوبەکر لە زۆربەی کۆنگرەکانی حیزب بەشدار بوو ، لە کۆنگری شەش بە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و کرا بە ئەندامی “مەڵبەندی سپی سەنگ” لە قووڵایی ناوچەی موکریان و بوو بە چقڵی چاوی کۆماری ئیسلامی. وەک ئەندامی ناوەندی سپی سەنگ کە سەرپەرستی و پێراگەیشتنی چەندین هێز و کۆمیتەی شاراستانی گەورەی دەگرتەوە، کاک ئەبوو توانایی و لێهاتویی زیاتری خۆی دەرخست. لە کۆنگری 7دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بوو بە بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار و هەتا کۆنگرەی 8 لەو ناوچەیە ئەرکی ئیدارەی کۆمیتەی شارستانی چالاکانە، بەرێوە برد.

پاش ئینشعابی کۆنگرەی هەشت و لەت بوونی حیزب ناوبراو بوو بە یەکێک لە دەستەی بەرێوەبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران ( رێبەرایەتی شۆڕشگێر) و لە کۆنفڕانسی 4 دا بە ئەندامی رێبەریی حیزب ئینتخاب کرا، لە کۆنگرەکانی 9 و 10 شدا بەشدار و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرایەوە. لەماوەیەدا کاک ئەبووبەکر زۆر بەرپرسایەتی هەستیار وەک بەرپرسی تەشکیلاتی ناوخۆ، بەرپرسی ئاموزیش، کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی بەڕێوە برد. ماوەیەکیش ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزب بوو. ئەم پۆستە قورسترین کاری رۆژانەی حیزبی دەگرتەوە کە لە سێ کەس پێکهاتبوو و کاک ئەبووبەکر، یەکێک لەم سێ کەسە شایستانە بوو. لەم ئەرک و راسپاردانەدا، کەسێکی وشیار، خاوەن هەڵوێست و لێبراو و ورد و کارزان و سەرکەوتوو بوو. پاشان کاک ئەبووبەکر بە هۆی توانایی و لێزانی، گوێزرایەوە بەشی پەیوەندییەکانی حیزب و ناردرایە بەغدا، بۆ درێژە و دامەزراندنی پەیوەندی دەگەڵ سەفارەت و بنکە و بنیاتە جیهانیەکان کە بنکەیان لە بەغدای پایتەختی عێراق هەبوو. هاوکات نوێنەری ئەسڵی یەکەمی حیزب بوو لە بەغدا. لەم بەشەشدا هەموو ئەرکەکانی دیکەی ، سەرکەوتوو و روسوور ، سەفیری پاک و سادقی حیزب و گەلەکەی بوو.

لە دیسامبری 1999 وەک پەنابەر هاتە وڵاتی سوید. ناوبراو لە وڵاتی سوید پاش دیتنی چەند دەورەی مامۆستایەتی وەرگرتنی بڕوانامەی پێویست وەک مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم دەست بەکار بوو، لەو ماوەیەدا ناوبراو دووپەڕتووکی بە نرخی فێربوونی زمانی کوردی نووسی و چاپی کردن و دوو دانەشی لە نۆبەی چاپ دان.

کاک ئەبووبەکر مرۆڤێکی تێکۆشەر، خەباتکارێکی نەسرەوتووی رێگای کوردایەتی، پێشمەرگەیەکی ئازا و جەسوور، ئەمین و ئەمانەتدار بوو. ئەبووبەکر ڕاد، لەو ماوەیەشدا لە دەرەوەی وڵات، قەت پشتی حیزبەکەی بەرنەدا، و هەمیشە رێنوێن و هاوکار و پشتگری بەرپرسان حیزب و داکۆکیکارێکی لێزان و وشیاری سیاسەتەکانی حیزبەکەمان بوو. دەگەڵ ئازارەکانی حیزبەکەی و هاورێیانی بوو.

کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 2016 وە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و پاش بەربەرەکانییەکی ئازایانە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی 25ی ژانویەی 2019دڵە پڕ لە هیواکەی بۆ ئازادیی کورد و کوردستان لە لێدان کەوت.

بە کۆچی دوایی کاک ئەبووبەکر گەلی کورد لە رۆژهەڵات تێکۆشەرێکی ماندوویینەناس، حیزبی دیموکڕات رۆڵەیەکی بە ئەمەگ و بە هەڵوێست و، دۆستانی بەشێک لە جەستە و بنەماڵەکەی سەرپەرەستێکی بە وەجیان لە دەستدا.

کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی کاک ئەبووبەکر ڕاد لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە هەموو تێکۆشەران و هاوسەنگەرانی دەیان ساڵەی ئەو خەباتکارەی ڕێگای ئازادی و ، بە خەڵکی دڵسۆز و دیموکراتپەروەری سەردەشت رادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. بە دڵنیاییەوە یاد و ناوی هاوڕێی خۆشەویست ئەبووبەکر ڕاد، لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی کورد دا، بە نەمری و بەرزی دەمێنێتەوە.

ڕوحی شاد و رێگای خەباتی پڕ رێبۆار بێ.
کۆمیتەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
(25ی ژانویەی 2019) [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览240
HashTag
挂钩项目: 3
Publication date: 25-01-2021 (3 年份的)
Document style: No specified T4 1573
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1453
文件类型: 原文
普罗旺斯: Sweden
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 14-07-2023
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-07-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):25-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览240
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,358
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!