بانمارەک کەتییە
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بانمارەک کەتییە)، کەتییە: کەوتووە، بانمار: باگردێن، بەفرماڵ، بان ماڵ، ئەو بانماڵە خڕیلەی ئەستوورە لە دار و لە بەرد درووست دەکرا، لە کوێستانەکان و ناوچە زۆر باران و پڕ بەفرەکان لەسەر خانووەکاندا دادەنران لەکاتی باران بارین و بەفرماڵین سەرخانووەکانیان پێ دەماڵی یان دەپەستایەوە، لە خۆشناوەتیدا ئەگەر بەفر بەبەرزی یەک بستی مرۆڤ ببارێت دەوترێت: بانمارەک کەتییه.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 134 مرة