图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,270
图片 106,501
书籍 19,256
相关文件 96,951
Video 1,386
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەرلەمانتارێکی سویسرا: کورد لەنێو خۆیان رێکنەکەون، سەختە لە ئاستی نێودەوڵەتی هاوبەش بدۆزنەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ سیبێل ئەسلان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ سیبێل ئەسلان
سیبێل ئەسلان، ماوەی هەشت ساڵە ئەندامی پەڕڵەمانی سویسرایە، ئەو خانمێکی دیاسپۆرانشینە کە کەسایەتییەکی کاریگەرە لە سیاسەتی ئەوروپیدا و دەڵێت: کورد لەنێو خۆیان ڕێکنەکەون، سەختە لە ئاستی نێودەوڵەتی هاوبەش بدۆزنەوە.

ئەمساڵ یادی 100 ساڵەی #پەیماننامەی لۆزان# ە و زۆر چالاکیی کوردی لە شاری لۆزانی سویسرا بەڕێوەدەچن، سیبێل ئەسلان لەو لۆزانەی تێیدا شەرعییەتی نێودەوڵەتی درایە دابەشکردنی کوردستان میوانی ئاڵا شاڵی بووە و گفتوگۆیدان لەسەر کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی سویسرا و سیاسەتی وڵاتەکەی بەرانبەر بە پرسی کورد کردووە.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ سیبێل ئەسلان، ئەندامی پەڕڵەمانی سویسرا

ڕووداو: بەڕێزتان هەشت ساڵە ئەندامی پەڕڵەمانی فیدراڵیی سویسران، هەڵوێستی سویسرا چییە وەک ئەو وڵاتەی کە تێیدا بڕیاری پێنەدانی سەربەخۆیی بە کوردستان درا؟
سیبێل ئەسلان: ئەوە بە دڵنیاییەوە پرسیارێکی قوورسە، چونکە سویسرا پەیوەندییەکی تایبەتیی لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا نییە تا بتوانین لەو ڕوانگەیەوە تەماشای بکەین. لە سویسرا زۆر پەیماننامە واژۆ کراون، پەیماننامەی لۆزانیش یەکێکە لەو پەیماننامانە. ئەو کاتە لە سویسرا ژمارەی کورد زۆرزۆر کەم بوو. ئێستا ژمارەیان دەگاتە 140 بۆ 150 هەزار کورد کە لێرە دەژین. لە ڕاستیدا ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە ئەم پەیماننامەیە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەهێناوەتە ئارا، بەڵکوو نائارامیی لە ناوچە کوردنشینەکان درووستکردووە لەو چوار وڵاتەی کورد تێیاندا دەژی. بەڵام دوای 100 ساڵ ئێستا لەم باڵەخانەدا کە پەڕڵەمانە لە شاری لۆزان باسی ئەو پەیمانانەمەیە دەکەین. ئەمە لە ڕووی مێژوییەوە پێزانینێکە کە دوای 100 ساڵ دەتوانین لە شاری لۆزان گفتوگۆ لەسەر ئەو پەیماننامەیە بکەین.

ڕووداو: دوای 100 ساڵ لە پەیماننامە لۆزان بەڕای ئێوە چی لە دۆخی نێودەوڵەتی گۆڕاوە کە لە بەرژەوەندیی کورد بێت؟
سیبێل ئەسلان: زۆر شت لە بەرژەوەندیی ئەوان نەگۆڕاوە. کورد بوونەتە شێوازی ماکیاڤێلیست کە بە بەردەوامی گوێیان لێ بووە دەڵێن: ئەگەر بتەوێت حوکمڕانی بەسەر هەر شتێکدا بکەیت دەبێت بتوانیت بەشی بکەیت، کوردیش لە ناسنامەکانیان، زمانەکانیان، بیروباوەڕەکانیان ئەوەندە جیاوازن کە ئەستەمە بتوانن یەک بگرنەوە. ئەوە هەڵوێستێکی ئەوروپییە، بەڵام پێم وایە بەهۆی ئەوەی کورد ناچار بوون ناوچەکانی خۆیان جێبهێڵن، وڵاتی خۆیان بەجێهێشت، ناچار بوون و دەبووایە لە ئەوروپادا بەشداریی بکەن و ڕۆڵیان هەبێت. بێگومان منیش بەڕێکەوت لێرە نەگیرساومەتەوە، وەکوو بەڕێزتان کە لە وڵاتێکی دیکە دەژین. پرسیارەکە لێرە ئەوەیە کە هەموو ئەو کوردانە چی دەکەن کە بەهۆی ئەو دۆخەی تێیدان لە ژیان بێبەش بوون و لە ناوچەکەیان دەرکران؟ دەتوێنرێنەوە. ئیدی ناتوانن لە زێدی خۆیان بمێننەوە؛ ستەمیان لێدەکرێت، بە کەمینە دادەنرێن و ئێستا لە وڵاتێکی دیکە بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێن تا ببێتە وڵاتی دووەمیان. ئەوانە چییان بەسەر دێت؟ پێم وایە ئەوە پرسیارە وروژێنەرەکەیە، چونکە ئەو گەنجانە لە ئەوروپاش جیاواز دەردەکەون، ناسنامەیەکی جیاوازیان هەیە و شێوازێکی جیاوازیان هەیە، ئەوە شتێکە کە ناتوانرێت تەنانەت لەو وڵاتانەی لێوەی هاتوون بتوانن بەرانبەر بەوە بوەستن و بیگۆڕن.

ڕووداو: پەیوەندی نێوان سویسرا و هەرێمی کوردستانە چۆنە؟ ئێوە دەتوانن چی بکەن لە بواری سیاسی و ئابووری، ئێوە وەک پەڕڵەمانتارێکی سویسرا دەتوانن چی بۆ کورد بکەن؟
سیبێل ئەسلان: لە پەڕڵەمانەکاندا ئامرازی زۆر هەن کە دەتوانن تێگەیشتنێکیش بۆ ئەو ناوچەی کە کوردی تێدا دەژی درووست بکەن، دەتوانین باسی دۆخی ئێستای کورد بکەین و باسی ئەو ستەمە بکەین کە لە هەموو ناوچە کوردییەکان لێیان دەکرێت و دەردەکرێن لە زێدی خۆیان کە دەتوێنرێنەوە و ناتوانن بە زمانی خۆیان قسەبکەن، هەموو ئەم تێگەیشتنە ئێمە وەک سیاسەتمەداران لە پەڕڵەمان دەتوانین بەدەستیبهێنین. ئێوە وەک ڕۆژنامەڤانان یان بوارەکانی دیکەش، هونەرمەندان دەتوانن ئەوە پێشان بدەن. پاشان گرنگە باسی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بکەین، ئەوە کەمێک سەختە، چونکە ناتوانرێت هیچ وەبەرهێنانێک بە شێوەیەکی درووست لە ناوچە کوردستانییەکاندا بکرێت هەرچەندە دەوڵەمەندن بە کەرەستەی خاو و سامانە سرووشتییەکان، بەڵام سەقامگیری لە ناوچەکەدا نییە. بۆیە پێویستە باس لە گرنگیی سەقامگیری لە ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی سویسرا بکەین لە هەموو ناوچە کوردنشینەکان. پێویستە ئەمە نیشان بدرێت، چونکە لەلایەک ئەوە مانای وایە کە پەنابەران کەمتر دەبن و کەسیش هەڵنایەت بۆ دەرەوەی وڵات. لەلایەکی دیکەیشەوە، دەتوانین مادەی خاو، نەوت و گاز لە دەوروبەری نزیکیشدا بەدەستبهێنین، ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێویست نەکات چاومان لە دەستی دەوڵەتە تاکڕەوەکان بێت. پێویستە زیاتر باس لە گرنگیی ئەو ناوچانە بکەین کە سامانی سرووشتییان هەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپی. پێویستە زیاتر گفتوگۆ بکەین و پێیان بناسێنین.

ڕووداو: باسی سەقامگیریی ناوچەکەتان کرد، ئەی پێتان وایە ئەو ناسەقامگیرییە بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوە نییە؟
سیبێل ئەسلان: زۆر گرنگە ئێمە ببینن و دان بەوەدا بنێن کە ئێستا دۆخەکە زۆر سەختە بۆ کورد، بەڵام من پێم وایە ئێمەی کورد دەبێت بە خۆمان بڵێین کە ئێمە بەردەوام لەم دۆخەدا نابین کە بۆ ئێمە قوورسە، گرنگە ئێمە بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێین بۆ چارەسەر و یەکێک لە چارەسەر و ڕێگەکان بێگومان ڕێگەی دیپلۆماسییە. زۆر کەس هەن چ لە ناوچە کوردستانییەکان و چ لەدەرەوەی وڵات کە ناتوانن کاری وەرگێڕان بکەن. ئەو کاتە هەموو کەسێک چ لە ناوچە کوردنشینەکان یان لەدەرەوەی وڵات وابەستەی هەبوونی گوتەبێژن لە بری هەبوونی داکۆکیکار. مرۆڤ دەبێت خۆی بۆ دۆزی خۆی هەوڵبدات. بەدەستهێنانی تێگەیشتن گرنگە، هەروەها ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە ئێمە بڕێکی هاوبەشمان هەبێت بۆ هەموو کوردەکان، بە هەموو هەڵوێست و ناسنامە جیاوازەکانیانەوە کە ئەمەش بۆ خۆی خراپ نییە، منیش سیاسەتمەدارێکی کوردی سویسریم و لە تورکیاوە هاتووم، مەرج نییە ئەم ناسنامە فرەییە خراپ بێت. هەروەها دەکرێت ئەرێنیش بێت. چۆن دەتوانیت چارەسەر لەم ناوچانەدا بدۆزیتەوە پێکەوە لەگەڵ ناسنامە جیاوازەکان بۆ نموونە کوردی ئێراق، کوردی سووریا، کوردی تورکیا پێکەوە چارەسەر بدۆزینەوە نوێنەرایەتیی بەرژەوەندیی ئەو وڵاتانە بکەین کە تێیدا دەژین. پێم وایە دەتوانیت شتێک بدۆزیتەوە لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێگەیانە و منیش دەڵێم بەدوای ڕێگەی دیپلۆماسیدا بگەڕێن لە سیاسەت و ئەو شتانەدا، بێگومان ئەم ڕێبازەی دیموکراسی هەمیشە ئەوەیە کە کورد دەیەوێت پێشی بخات. من باوەڕم بەوە هەیە سەلامەتترین ڕێگەیە.

ڕووداو: بەڕێزتان پێتانوایە ئەمە لەو وڵاتانەدا بکرێت؟
سیبێل ئەسلان: من پێم وایە قوورسە، چونکە سەقامگیریی نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکوو بۆ زۆرینەی کۆمەڵگە لەو وڵاتانەدا نییە. بۆ نموونە ئەگەر تەماشای دۆخی تورکیا بکەین، بۆ تورک و بۆ کوردیش کاریگەریی دۆخی ئابووری و دارایی و دۆخی سەقامگیریی لەسەریان زۆرە. بۆیە دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست گرنگی بە سەقامگیریی بدەین و نیشانی وڵاتانی ئەوروپای بدەین. بێگومان ئەوە شتێکە کە ئێمە لە ئەوروپا دەتوانین پشتگیریی بکەین. من وەکوو سیاسەتڤانێکی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتگیریی دەکەم، فرەناسنامەیی چارەسەرێکی باشە و دەتوانرێت لەو وڵاتانەی کە کوردیان لێیە جێبەجێ بکرێت.

ڕووداو: ئێوە بەشداریی کورد لە دوایین هەڵبژاردنی تورکیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سیبێل ئەسلان: هەموو بینیمان کە کورد ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت، سەرەڕای ئەوەش هەوڵیان دا داواکارییەکانی کورد بچووک بکەنەوە و نەیهێڵن، بەڵام بینیمان کە ئێستا تا ڕادەیەک ڕوون بووە وە. سوپاس بۆ کورد کە ئۆپۆزیسیۆن توانی ئەوەندە دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام دەبینن کە ڕەوتێکی ڕاستڕەوانە لە هەموو ئەوروپا و لە تورکیا و دەوڵەتە تاکڕەوەکان و لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە. بێگومان ڕووسیا و هەنگاریاش نیگەرانیان کردووین و سەرقاڵیان کردووین. بەڵام پێم وایە هێشتا کورد ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە چ لە تورکیا، چ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. گرنگ ئەوەیە کورد ڕێگەی سیاسی بگرێتەبەر لەو وڵاتانەی کە تێیدا دەژین تاوەکوو بتوانن گوێیان لێ بگیرێت و داواکارییەکانیان پەسند بکرێت. من پێم وایە لە تورکیا ئەمە تاوەکوو هەندێک ڕوویداوە. هێشتا بە تەواوی پەسند نەکراون، بەڵام ئەوەیش بەم نزیکانە ڕوودەدات.

ڕووداو: پەیامت بۆ نەوەی داهاتووی کوردستان چییە، پێویستە کورد چی بکات بەتایبەتیی لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بەهێزبکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی؟
سیبێل ئەسلان: جگە لە کارەکەی ئێستام، من پارێزەرم و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کار دەکەم، ئەوەی دووبارە و سێبارە تێبینیی دەکەم ئەوەیە کە کورد، وەک بابەتی یاسای نێودەوڵەتی، ناتوانێت بە تەنیا لەسەر مێزی دانووستاندن بێت، چونکە هەموو کوردەکان ناتوانن ڕێکبکەون و یەکدەنگ بن. یەک داوکارییان نییە کە مرۆڤ بڵێت باشە ئەوە بۆ هەموو کوردە، چ کوردی سووریا بێت، ئێران، ئێراق یان تورکیا بێت. هەر داواکارییەک بێت، بۆ نموونە ئازادیی زمان یاخود هەر شتێک بێت ئەو داواکارییە لەلایەن هەموو کوردەکانەوە داوا ناکرێت و داکۆکی لە مافی خۆیان ناکەن. ئەگەر کورد لەنێو خۆیاندا ڕێک نەکەون، بێگومان سەختە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هاوبەش بدۆزنەوە لەنێو ئەو ڕێکخراوانەی کە داکۆکی لە مافی ئەوان بکات و دان بە مافەکانیاندا بنێن، ئەمە یەکێکە لە کێشەکان. کێشەیەکی دیکەش هەیە کە کورد ئێستا هەیەتی. من وەک ئەندام پەڕڵەمانێکی بەئەزموون قسە دەکەم. کورد خاوەنی ثینک تانک (think tank) نییە تا بتوانێت لە ڕێگەی ئەمەوە پەرە بە ڕێگە سیاسی و دیپلۆماسییەکانیان بدەن. کورد تا ئێستا چاوی لە دەستی کەسانی دیکەیە کە ببنە نوێنەریان و لە بری کورد قسە بکەن. ئەوان هێشتا لە پڕۆسەی فێربوونی کاری سیاسی و دیپلۆماسیدان کە من تێیدەگەم، چونکە کورد لەدەرەوەی وڵات ڕێگەیان پێنەدراوە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتەکانیان بەشداریی کۆبوونەوەکان بکەن و نوێنەریان نەبووە. بۆیە نەیانتوانیوە فێری ئامرازی دیپلۆماسی ببن. بەڵام لەو باوەڕەدام کە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەدۆزرێتەوە.

ڕووداو: کەسانی وەک بەڕێزتان دەتوانن هاوکاربن؟
سیبێل ئەسلان: من تاکەکەس نیم، کەسانی زۆر هەن. بەڵام من هەمیشە دەڵێم ئەگەر پابەند بیت بە هەوڵدانەوە، ئەویش ئەوەیە کە بەردەوام دەڵێم ڕێگەی گۆڕانکاری لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوەیە. من پێشنیازی ئەم ڕێگەیە بۆ هەمووان دەکەم. ئەویش ئەو ڕێگەیەیە کە هەموو ئەوانەی بەشدارن، پێکەوە بەدوای چارەسەردا بگەڕێن بەبێ ئەوەی دژی یەکدی بن و ئەگەر چارەسەرێک هەبێت و کەمێک ناڕازییش بن، ئەوا چارەسەرێکی زۆر باشیان دۆزیوەتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览317
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 15-07-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 15-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: Switzerland
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 16-07-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-07-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):20-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览317
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.146 KB 16-07-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,270
图片 106,501
书籍 19,256
相关文件 96,951
Video 1,386
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!