سەرت شین بکرێت
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەرت شین بکرێت)، ئەوە جۆرە نزا و تووکێکە ژنان زۆرتر بەکاری دەهێنن، سەر شین کردن و سەر لە قوڕنان ئەگەر کەسێک هەڵەیەک بکات بە نیگەرانییەوە پێی دەوترێت: سەرت شین کەن، پێشان خم و هەش دەکوڵینرا و خامی سپیان دەخستە ناو مەنجەڵە خمەوە بۆ ئەوەی شین بێت، یان ئەوانەی پرسەیان دەبوو سەریان لە خمێ دەنا و دەوترا سەریان شین کردیە، ناوە ناوەش ژنان بۆ گاڵتەوگەپ لەگەڵ پیاواندا بەکاریانهێناوە دوای ئەوەی پیاوەکە قسەیەکی سەیر و سەمەرەی دەکرد، دەستی دەخستە سەر سەری پیاوەکە و دەیوت سەرت شین بکرێت. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 151 مرة