یەکێتی ناوەندی مواتای ئێراق لە شاری کەربەلا پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق بەڕێوە دەبات .
بڕیارە لە ڕێکەوتی 12تا 17-07-2023 و لە شاری کەربەلا یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لەنێو هۆڵی حەی عەباس بەڕێوە بچێت و تێیداو تیمی مواتای #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەشداری دەکات .
سەبارەت بە بەشداریان ، بەرهەم محەمەد ڕاهێنەری تیمی مواتای یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی ، تیمەکەمان وەک ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی زۆر باش ئامادەکاری بۆ ئەو پاڵەوانێتییە کردووە و دەمانەوێت دووبارە ئەنجام دەستەبەر بکەین ، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لە ڕۆژی یەکەمدا کێشەکان جیادەکرێنەوە و ڕۆژانی داهاتوو ڕکابەریە بەهێزەکانی بەڕێوە دەچێت و پێشمەرگەکانی سلێمانیش بۆ ئەنجامەکانی کۆڵندەر دەبێت و یاریزانان بە ورەیەکی بەرزەوە دەچنە نێو حەلەبەی یارییەکان و میدالیاکان دەستەبەر دەکەن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 310 mal angesehen