پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,152
فایلێن پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەو شارانەی کە هیی ژنان نین
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو شارانەی کە هیی ژنان نین

ئەو شارانەی کە هیی ژنان نین
ناونیشانی بابەت: ئەو شارانەی کە هیی ژنان نین
وەرگێڕانی: شادی حەسەن (#شادی ئاکۆیی#)

(شوێنی ژن لە شاردایە!) ئەمە ناونیشانی وتارێک بوو کە گێردا وێکرل یەکێک لە پێشڕەوانی شیکردنەوەی فێمینیستی فەزا و ژینگەی شار، لە ساڵی 1984 بڵاویکردەوە و هەر زوو بووە وتەیەکی بەناوبانگێک. ئەو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە شار و بە تەنیا شارە کە وەکوو فەزایەکی گشتی دەتوانێت پێداویستییە بێ شومارە ئابووری و کۆمەڵایەتی، کولتووری، شوناسیی و پشتگیری لە ئازادیی کردەوە و بزاڤی ژنان بەدی بهێنێت. ئەگەرچی شارە گەورەکان فەزا و دەرفەتگەلێکی وایان بە ژنان داوە کە لە ژینگەکانی دیکەی ژیاندا ناکرێ وێناش بکرێ، بەڵام هەر ئەم شارانە، کە بەزۆری پیاوان دیزاینیان دەکەن و بەڕێو و بنیادی دەنێن، فەزای سەرکوت و پشتگوێ خستنی نیاز و پێویستییەکانی ژنانیش بووە. لێسلی کێرن مامۆستای جوگرافیای شار، ژینگە و ڕەگەزناسی (gender studies) لە تازەترین پەڕتووکیدا (شاری فێمینیستی: داواکردنی بەشی خۆم لە فەزای لە جیهانی درووست کراوی پیاواندا) ئەوە دەخاتە ڕوو کە چۆن شارەکان شوێنێکی نائەمن و نەشیاون بۆ ژنان و، پێویستییەکان تیایدا نایەکسان و کەمن و کەمیش دەبن.

کێرن لە پەڕتووکەکەیدا ئەوە دەخاتە ڕوو کە بە چ شێوەیەک پەیوەندییە ناهاوسەنگەکانی دەسەڵات لە سیستەمی دیزاین و داڕشتن و میعماری لە شارەکاندا پێکدێت. ئەو پەیوەندییانەی کە ژنان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆچبەران، پەنابەران و کەمینە سێکسواڵ و جێندەرییەکان هەموو ڕۆژێک زۆرتر بەرەو پەراوێز پەنا و گۆشەکان ڕاودەنێن و ژیانی ڕۆژانەیان لە فەزای شارەکاندا لەگەڵ ترس و نیگەرانییەکی زۆرتر بەڕێ دەکەن. ئەو لە جین دارک، مامۆستای بەناوبانگی جوگرافیای فێمینیستی، ئەم وتەیە دەگێرێتەوە: (=KTML_Italic=شارەکانی ئێمە دەرخەری ئاشکرای پیاوسالاریین. پیاوسالارییەک کە لەسەر بەردەکان، خشتەکان، ستوونەکان، کۆنکرێتەکان و دیوارە شوشەییەکاندا هەڵکۆڵراوە=KTML_End=). ئەم پیاوسالارییە تەنانەت بە یەکسانی خێر بە پیاوانیش ناگەیەنێت، لەبەر ئەوەی شاریان لەسەر پێوەرێکی خەیاڵی لە (=KTML_Italic=پیاوی بە توانا=KTML_End=) دیزاین کردووە: پیاوانی جیاڕەگەزخواز، بەهێز و دوور سەقەتی و لەگەڵ بەژن و باڵایەکی مامناوەند یاخود بەرز. تەنزە تاڵەکە لەوەدایە کە هەرچەندە دیدگای نەریتی پیاوسالارانە نێو ماڵ بە شوێنی ژن دەزانێ، بەڵام هەمان ئەو ماڵانە بە نیاز و پێویستی ژنان دیزاین و درووست ناکرێن. بۆ نموونە باڵکۆنی چێشتخانەکان و بەرزی ڕەفەکان ساڵانێکە لەگەڵ پێوەرێکی خەیاڵی ئەندامی (پیاوی بە توانا) دیزاین کراوە و داڕێژراوە. وەکبڵێی کە زۆرێک لە ژنان دەبێت ئەوە قبووڵ بکەن کە ئاساییە کە دەستیان بە ڕەفەکانی سەرەوەی کاوانتەر نەگات و سرووشتییە کاوانتەری چێشتخانەکان بەرزتر بێت لە ئاستی ناوەندی باڵایان بۆ تێپەراندنی ئاسانی ئیشەکانی چێشتخانە.

=KTML_Red==KTML_Italic==KTML_Bold=مێژووی شار وەکوو شوێنێک کە پیاوسالاری تیایدا بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە شوێنی “بێ ئەخلاقی” ژنانە.=KTML_End==KTML_End==KTML_End=

لە باسە جیاوازەکانی پەڕتووکەکەدا، کێرن بە بیرمان دەهێنێتەوە مێژووی شار وەکوو شوێنێک کە پیاوسالاری تیایدا بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە شوێنی “بێ ئەخلاقی” ژنانە. یەکێک لە نموونەکانی (چارلز دیکێنز) ی نووسەری بەناوبانگی بەریتانی کە لە ڕەفتاری لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بیگرە تاوەکوو نامەنووسینەکانی، بەڵگەگەلێکی جۆراوجۆر لە بیرکردەی دژەژنانە و توندوتیژیانە پێشان دەدات. دیکێنز یاداشتێکدا دەنووسێت؛ دەبێت ئەو ژنانەی کە لە شارەکاندا =KTML_Italic=زۆر دەسوورێنەوە=KTML_End= و لە ئەنجامدا دەبنە =KTML_Italic=داوێن پیس=KTML_End=، دەستبەسەر بکرێن؛ بیانخەیتە کەشتییەک و بنێردرێنە موستەعمەرەکانی بەریتانیا، تا ڕەنگە یەکێک لە “پیاوە دڕندەکانی موستەعمرەکان” ئامادە بێت لەگەڵ ئەم ژنانە هاوسەرگیری بکا و کەمێک لەو ئابڕووچوونەیان بۆ بگەڕێنێتەوە. دیکێنز جەخت دەکاتەوە کە بوونی ئەم ژنانە لە شارە خاوەن شارستانییەتەکانی بەریتانیا بۆ ژنانی دیکە بەدئاکاری هەیە! لە نموونەکانی هاوچەرخدا، کێرن ئاماژە بۆ شارەکانی وەکوو ئەمستردام، هامبۆرگ و بانکۆک دەکات کە هەر پلە و پۆستێکی نوێی شار بەدوای ئەوەیە کە گەڕەکە ناودارەکانی (رێد لایت) ببوژێنێتەوە. یاسا تازەکانی شار بە کردەوە بۆ قوورسترکردنی ژیان و بەرتەسک کردنەوەی کارکردن و بێ دەرامەت کردنی ژنانی ئەو گەڕەکەیە. ئەم کارە بە ناوی (بوژانەوەی فەزای شار) ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە ئاڕاستەی کۆنترۆڵ کردنی هەرچی زیاتی جەستە و جوڵەی ژنان لە شارەکاندا بووە و هەیە.

کێرن هەندێک لە نموونەکانی ئەم پیاوسالارییە ئاشکرایانە دەژمێرێت. ژنان هاندەدرێن بۆ لەپێکردنی پێلاوی پاژنە بەرز (لە هەندێک لە پیشەکانیش ئەوەیان لێ چاوەروان دەکرێت) بەڵام بەردرێژی شەقامەکان ناڕێک، خز و پڕ لە درز و کەلێنە بۆ ڕۆیشتن لەگەڵ ئەم جۆرە پێلاوانەدا. پلەی گەرمی شوێنی کارەکان لەسەر بنەمای گەرمی جەستەی پیاوان ڕێکخراوە و ژنان چارەیەکی تریان نییە لەوەی کە هەمیشە چەرچەفێک یان چاکەتێکی زیادەیان پێبێت و لە کاتی گرژبوونەوەدا بە کارامەییەکی کەمتر ئیش دەکەن. پشکی ژنان لە تەواڵیتە گشتییەکاندا کەمترێکە لە پیاوان، لە کاتێکدا پێویستی ژنان بە تەواڵێت زۆر زیاترێکە لە پیاوان.

یەکێکی تر لە نەریتەکانی بیناسازیی پیاوانەی شار ئەوەیە کە ناوەندی کارگێڕییەکان و بازرگانییەکان زۆر دوورترن لە شوێنی نیشتەجێ بوونەکان. زۆرجار مەودای نێوان ماڵ تا ئەم ناوەندانە دوورودرێژن. ژنان یان دەبێت لەپاڵ ئەنجامدانی ئەرکە گرانەکانی ماڵداری و منداڵداری، ئەم مەودا دوورانەش بۆ کارکردن ببڕن یاخود لە کۆتاییدا بە شەکەتی و ماندوویەتی دەست لە کارکردن بکێشنەوە. هێشتا هەندێک لە پاسەکان لە هەندێک لە شارەکاندا ڕێگە بە ژنان نادەن کە لەگەڵ عەرەبانەی منداڵدا سەرکەون. زۆرێک لە کۆڵانەکان و شەقامەکان و پردەکانی پەڕگەی پیادە لە کاتژمێرە تاریکەکاندا ڕووناکی پێویستیان نییە و ژنان یان دەبێت بە ترسەوە لە ڕووبەڕووی ئازارپێگەیەنەران لەو شوێنانە تێپەرن یان بە تەواوی لە ئامادەبوونیان پاشگەزبنەوە.

کێرن ڕوونی دەکاتەوە کە هۆکارە جیاوازە باوەکانی شار لە دیزاین و بیناسازی بگرە تا شێوازی بەڕێوەبردن و گواستنەوە گشتییەکان، ژیانی ڕۆژانەیی ژنان لە شاردا لەگەڵ ترسێکی زیاتر بەڕێ دەکرێت. بەڵام بە بۆچوونی ئەو، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە تەنیا بە گۆڕینی دیزاین و بیناسازی شارەکان و شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان نییە، بەڵکوو پێویستی بە بەرنامەیەکی بنچینەی و چەند لایەنەیی هەیە: (=KTML_Italic=تەنانەت ئەگەر لە تەواوی کۆڵان و لارێکاندا ڕووناکی دابنرێت، کێشەی ترسی شاراوەی ژنان بە تەنیا ڕۆشتنیان لەم کۆڵانەدا چارەسەر ناکرێت. ناتوانین ڕاستییە باوە کۆمەڵایەتییەکان لە نەژادپەرەستی و تێڕوانینی چینایەتی بگرە تا سێکسیزم لە فەزا و ژینگەی شار بە هەموو نیشانە و هێماکانییەوە جیا بکەینەوە=KTML_End=).

لەبەر ئەوەشە کێرن لە پەڕتووکەکەیدا ڕەخنە لە شێوازە باوەکانی زۆرێک لە شارەکان بۆ (چارەسەرکردنی ئەم کێشانە) دەگرێت. شێوازێک کە زۆرجار بووەتە هۆی ئەوەی کە (فەزای ژنانە) یان (ئەو فەزایانەی لەبارن بۆ دایکان و منداڵان) دروست بکرێن و دیوار هەڵچنین لە فەزا گشتییەکاندا زۆرتر بێت. لە لایەکی ترەوە هەندێک لەم هەوڵانە کە بڕیار وایە کە شارەکان بۆ =KTML_Italic=ژنانی لە سەرتر و لە پێشتر=KTML_End= (کە زۆربەی ئەم ژنانە سپی پێست، خوێنەوار، جیاڕەگەزخواز و خاوەن پیشەن) پارێزراوتری بکا، بەبەهای بێگاری پێکردنی سەرشانی ژنانی تر کە ئەم لەسەرترە و تایبەتمەندیانەیان نییە یان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە کەمینە دادەنرێن.
بەڵام ئەم هەوڵانە بۆ ژنانی سەرتر و خاوەن تایبەتمەندی دەردەسەری تازەی درووست کردووە. کێرن ئاماژە بە کولتوورێکی تازەی دایکایەتی کردن دەکات کە پێی دەڵێت (*تازە پێداکەوتوو gentrified) . کولتوورێکە کە لە پڕۆسەی (*تازە دروستکراو gentrification) لە گەڕەکە کۆنە لەناوچووەکانی شاردا پەیابووە کە دانیشتووانی هەژار بە ناچاری لە شار وەدەردەنرێن و لە جێیاندا خێزانەکانی چینی ناوەند دادەنرێن کە تازە بوونەتە خاوەنی سامان و دارایی، لە دیزاینی فەزای ئەم گەڕەکە تازەدروستکراوانە خزمەتگوزاری و کاری پەیوەست بە منداڵداری لە پێشینەدایە. تەواوی سەرنجی ژنانیش لەسەر پەروەردەی منداڵە.

منداڵ لە پۆڵێک بۆ پۆڵێکی تر دەبەن. باشترین و تازەترین یاری و جلەکان لە فرۆشگاکانی گەڕەک بۆ منداڵەکە دەکڕێ. بۆ هەموو کاروبارەکانی منداڵەکە پسپۆر و ڕاوێژکار دادەمەزرێنن. تۆڕی گواستنەوەش تووشی گۆرانکارییەکی بن پێستی دەبن تاوەکوو دایک و باوک خێراتر بتوانن منداڵەکەیان لە قوتابخانە بۆ وانەی پیانۆ و لە وانەی پیانۆ بۆ خولی وێنەکێشان و پاشانیش بۆ گۆڕەپانی باسکە و … بگەیەنن. کێرن ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم جۆرە دایکایەتییە، کە لەنێوان نەوەی ئەم هەزارەیەدا بڵاوبۆتەوە، ژنانی شەکەت و ماندوو کردووە ئەگەرچی لە شارەکاندا نیشتەجێن، بەڵام بەردەوام نیگەران و خەمگینن. دایکانێک کە بەردەوام وەکوو هەلیکۆپتەر بەردەوام بەسەر سەری منداڵەکانن و ئاگاداریانن بەڵام هەمیشە هەست دەکەن کە بە بەراورد بە دایکانی تر لە دواوەن و کەم و کوورتییەکیان هەیە.

لێسلی کێرن لەملا و ئەولای پەڕتووکەکەیدا ئەزموونەکانی ژیانی خۆی لە فەزاکانی شاردا لەگەڵ تۆژینەوەکانی زانکۆ پێکەوە دەبەستێت: وەکوو هەرزەکارێکی سپی پێست لە ڤێلایەک لە پەراوێزی شاردا، وەکوو ژنێکی سەڵت و خوێندکار لە شارێکی گەورەدا، وەکوو ژنێکی هاوسەردار و دایکی ساوایەکی بچووک کە دەبێت بە بەردەوامی عەرەبانەی منداڵەکەی لەگەڵ خۆی لەم شوێن بەرێت بۆ ئەو شوێن و دواتریش وەکوو ژنێکی تەلاقدراو و دایکێکی تەنیای منداڵێکی چەند ساڵە. ئەو ناونیشانانەی کە بۆ بەشەکانی پەڕتووکەکەی هەڵدەبژێرێت بە گوێرەی ئامادەبوون لە شارەکاندا: =KTML_Italic=شاری پیاوان، شاری دایکان، شاری هاوڕێیان، شاری تەک و تەنیا، شاری ترس… .=KTML_End= کێرن ئاگاداری ئەوەیە کە خۆی ژنێکە لەگەڵ تایبەتمەندی فراوان: سپی پێست، جیاڕەگەخواز، ژنێکی خوێندەوار لەگەڵ ئەندامێکی باریکەڵانە و بەبێ سەقەتی. تایبەتمەندیگەلێک کە ژیانی ڕۆژانەیی ئەوی لە شاردا لە چاو ژنانی تر ئاسنتر کردووە. لە هەمان کاتدا ئاگادارە کە تا ئەو جێیەی کە لە ترس، جیاوازی و سەرکوت کردنی ژنانی تر و پەڵکەزێرینەکان و کەمینەکان دەنووسێ، بابەتەکە لە زاری ئەو کەسانەوە بگێرێتەوە و لە پێگەی (ژنێکی سپی پێستی مامۆستای زانکۆ) لە جێی ئەوان نەبێتە گێڕەرەوە. ئەو لە ڕوانگەی:فێمینیزمی لەیەک ئاوێتەبوو، کێشەکانی ژیانی شار بۆ ژنان شی دەکاتەوە. ئاگاداری ئەوەیە کە هەموو ژنان بە یەکسانی یەک جۆر هەڵاواردن و سەرکوت کردن ئەزموون ناکەن. بەڵکوو پەیوەستە بە باری دارایی و کۆمەڵایەتی، نەژادی، ئایینی، کۆچبەر بوون یان نەبوون، ڕادەی خوێندن و پێگەی کۆمەڵایەتیان، دەتوانن ڕوبەرووی زۆرجۆر لە سەرکوت و جیاکاری ببنەوە.

=KTML_Red==KTML_Italic==KTML_Bold=“شاری فێمینیستی” شارێکی بە تەنیا موڵکی ژنان و بۆ ڕەچاوکردنی پێویستییەکانی ژنان نییە. شارێکە لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانیدا لە چوارچێوەی خەیاڵی “پیاوی بە توانا” ڕەفتار ناکات. شارێکە کە بە هەمان ئەندازە کە بیر لە ژنان دەکاتەوە، سەرنجی داوەتە بارودۆخی منداڵانیش، بیر لە بارودۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، باری پیاوانی بە کێش و باڵا و ناسنامە کولتووری، نەتەوەیی، ڕەگەزی جۆراوجۆر…یش دەکەنەوە.=KTML_End==KTML_End==KTML_End=

بەشی کۆتایی پەڕتووکەکە خوێنەر بانگهێشت دەکات بۆ هاوهزری بوون بۆ درووست کردنی شوێنێک کە لەگەڵ هەموو دانیشتووانیدا بە ڕەوایی ڕەفتار بکرێ. کێرن لەم بەشەدا نموونەگەلێکی سەرکەوتووانە لە بەشداری کردن و هاوهزری بوونی کۆمەڵێک لە سەرانسەری دنیادا باس دەکات، بۆ نموونە ئەزموونی چاکسازی لە سیستەمی گواستنەوەی شاری ڤیەننای نەمسا لە ساڵی 1999 زایینیدا. لەنێو ژنانی ڤیەننا ڕاپرسییەک کرا تا پێویستییەکان، کەموکوورتییەکانیانی خۆیان لە بەکارهێنانی هۆیەکانی گواستنەوە گشتییەکان باس بکەن. دەرکەوت کە پێویستییەکانی ژنان لە بەکارهێنانی گواستنەوە شارییەکاندا، چەند شێوەیەکە و جۆراوجۆرتریشە لە هیی پیاوان. بۆ نموونە، ژنان لەبەر ئەو بەرپرسیاریەتیانەی لە ماڵەوە و دەرەوەی ماڵدا هەیانە (لە منداڵداری و بردنی منداڵ بۆ قوتابخانە و دایەنگە تا چاودێریکردنی دایک و باوکە بەساڵاچووەکانیان) بە درێژای ڕۆژ زیاتر لە پیاوان چەندین جار و لە مەودا کوورتەکاندا پێویستیان بە بەکارهێنانی گواستنەوە گشتییەکان هەیە و دەبێت چەندین جۆر تێکتی میترۆ و پاس بگۆڕن. چونکە ژنان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە پارەیەکی زیاتر دەدەن بە دابین کردنی ئەو تێکتانە لە چاو ئەو ڕێگەیەی کە دەیبڕن. دەرکەوت کە دەبێت تێکتی هەرزانتر بۆ مەودا کوورتەکان دابین بکرێت.

ڕاپرسییەکە ئەوەی دەرخست کە نەک بەتەنیا یەک یان دووان لە کابینی شەمەندەفەرەکانی شاردا، بەڵکوو دەبێت لە تەواوی کابینەکاندا کورسی تایبەت بە ژنانی دووگیان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕەچاو بکرێت و فەزایەک بۆ عەرەبانەی منداڵانیش دابین بکرێت.

چەند ساڵێکە کە هەوڵە گشتیی و بەکۆمەڵەکان بۆ وێنا، خەیاڵ و گۆرینی فەزاکانی شار بەو مەبەستەی کە شار تایبەت بێت بە هەموو چینەکانی کۆمەڵگە، لەلایەن ژنانەوە جیدیتر بووە. یەکێک لەم جوڵە بەکۆمەڵ و گشتییانە کە لە ناخی ئەم هەوڵانەدا هەڵقوڵاوە، گرووپی ئاوربانیستایە، تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە ژنان کە بە دوای هاندان و ئامادەبوونی بەربڵاوتری دەنگ و بیرۆکەی ژنان لە دیزاین و داڕشتن و بیناسازیی فەزای شاردایە. ئەم پێکهاتنە لە بەریتانیا هەڵقوڵا و دەیان وڵاتی تریشی گرتەوە. ئەوان باوەڕیان وایە دەنگی ژنان لە ئەزموونی دیزاینی شاردا لەبەر چاو نەگیراوە، یاخود لە گەشبینانەترین باردا کەمتر بیستراوە و بە پشتگیری و ڕیکلام، هاندان، فێرکردن و ڕیایی بەدوای ئامادەبوونی ژنان لەسەر هەر مێزێکدا هەن کە سەبارەت بە دیزاین و پێویستییەکانی فەزا گشتییەکان و ناوخۆییەکان بڕیار دەدەن.

کێرن دووپاتی دەکاتەوە بە پێچەوانەی بیروباوەڕی گشتی (شاری فێمینیستی) شارێکی بە تەنیا موڵکی ژنان و بۆ ڕەچاوکردنی پێویستییەکانی ژنان نییە. شارێکە لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانیدا لە چوارچێوەی خەیاڵی (پیاوی بە توانا) ڕەفتار ناکات. شارێکە کە بە هەمان ئەندازە کە بیر لە ژنان دەکاتەوە، سەرنجی داوەتە بارودۆخی منداڵانیش، بیر لە بارودۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، باری پیاوانی بە کێش و باڵا و ناسنامە کولتووری، نەتەوەیی، ڕەگەزی جۆراوجۆر…یش دەکەنەوە. بە بۆچوونی ئەو (شاری فێمینیستی ئەزموونێکی بەردەوام و بێکۆتاییە کە چۆن بە شێوەیەکی تر بژین، بە شێوەیەکی باشتر، بە شێوەیەک کە شار وەک فەزایەکی گشتی و بەکۆمەڵ زیاتر کراوە بێت و لەگەڵ دادپەروەرییەکی زیاتر بۆ تاک بە تاکی ئێمەی دانیشتووان.) [1]

* کەسێ کە هەژار بووە و دۆخێکی باشی نەبووە و بەهۆی ڕووداوێک یان پاداشتێکەوە دەگات بە شتێ و ئیتر ژیانی خۆی دەگۆڕێ …
* ناوچەیێ کە خەڵکی هەژاری تیان و لە ڕەوشێکی خراپ دایە و بە هاتنی کەسانی دەوڵەمەند بەرەبەرە ڕەوشێ ئەوێنە بەرەو چاکی دەڕوا
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 713 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ژنەفتن - 25-07-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 5
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 25-07-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: فارسی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەمەجۆرە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل: 17-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 18-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا )ڤە: 18-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 713 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,152
فایلێن پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!