ژنێ درێژ مازیێ لە لێڕی، قەدەژن گۆیێ لە زێڕی، کوورتەژن فتنانەگێڕی
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ژنێ درێژ مازیێ لە لێڕی، قەدەژن گۆیێ لە زێڕی، کوورتەژن فتنانەگێڕی)، خۆشناوەتی بەگوێرەی باڵای ژنان وەسف و ستایش و سەرکۆنەی ژنانیان کردووە، هەرچەندە ئەو ئیدیۆمانە بۆ خۆشی وتراون، بەڵام پشتیان بە ئەزموون و ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان بەستووە، لێرەدا ژنی درێژ و باڵابەرزیان بە دارمازووی ناو لێڕەواران داناوە، ژنی دەستە و باڵا مامناوەندیان بە پارچەیەک لە زێڕی داناوە و ئەوانەی کوورتیلەن بە فیتنەگێڕ و ئاژاوەچی دانراون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 247 gånger