图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,258
图片 106,523
书籍 19,254
相关文件 96,957
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی تەکنەلۆژی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی تەکنەلۆژی

شەڕی تەکنەلۆژی
ناونیشان:شەڕی تەکنەۆلۆژی
ناوەرۆک: وتار
نووسین: #هیوا ساعدی#

$ئێمپراتۆری داهاتووی دونیا کێ دەبێت؟$
ئیمپراتۆرەکان له مێژوودا به هۆی سەرچاوه و ئامرازه جۆراوجۆرەکانی هێز، سەرکردایەتی ئەو ناوچانەیان کردووه که له ژێر دەستیان بووه، پەلیان بۆ داگیرکاری و ژێردەستکردنی ناوچەکانی دیکەش هاویشتووه، واته هێزێکی ماددی و سەرمایه یان هێزی سوپایی و ئایینی، یان خاوەن زەوی و زار و سنوورێکی جوگرافیایی گەوره که له ژێر ڕکێفیان بووه.
سەردەمانێک ئەمانه سەرچاوەی هێز بوون و ئەو ئێمپراتۆرییانەیان پاراستبوو و تا جەنگی جیهانی دووەم، هەر ئەم ئامراز و سەرچاوانەی هێزیان بۆ داگیرکاری و کۆنتڕۆڵکردنی خەڵک و ناوچەکانی دیکه بەکار دەهێنا که زۆربەیان له ڕێگای کاولکاری و کوشتن و بڕین و جێنۆساید و قڕکردنەوه بوو.
بەڵام دوای جەنگی جیهانی دووەم بارودۆخەکه تووشی گۆڕان بوو و ئیتر سەرەتایەک بوو، بۆ هاتنه ئارای ئامرازێکی دیکەی هێز و جۆرێکی دیکه له ئیمپێریاڵیزم که ئەویش ئیمپێریاڵیزمی کولتووری بوو. ئەمریکا دوای بڕانە‎وەی شەڕ، که خاوەنی پردێکی زۆری بەستنەوەی جیهانی و بەرهەمێکی زۆری پیشەسازی و تێکنۆلۆژی که هەمووی پێویستی به ساغکردنەوه و دۆزینەوەی بازاڕ بوو، به پیرۆزەکانی شەڕی وت (که ئیتر لەمە بەدوا داگیرکاری له ڕێگای کاولکاری و کوشتن و بڕین دەبێت لاواز بێت، بەڵام دەبێت بۆ گرتنه دەستی جیهان ڕێگایەکی دیکه بگرینەبەر، که ئەویش داگیرکاری کولتوورییه و به ناوی (جەنگی مێشک) ناوەدێری کرد و ستراتیژییەکەی ئەوه بوو که له ڕێگای بڵاوکردنەوەی کولتووری وڵاتانی خاوەن کەلووپەل و بەرهەمی پیشەسازی و بەکارهێنان و دابەشکردنی تێکنۆلۆژی بەسەر جیهاندا، کولتووری وڵاتانی دیکه داگیر بکرێت و کاتێک که وایلێهات و کولتووری خۆیانت سڕییەوه و کولتووری دیکەت بەبەریاندا کرد، لەوەبەدوا کەلووپەلەکانی تۆ دەکڕن و دەبنه بەکار هێنەری ئایدییاکان و هەموو شتەکانت و بۆ ئەم کارەش ڕاگەیاندن و بەرهەمه ڕاگەیاندنەکانیشیان، وەک ئامرازی کاریگەریی ئەو داگیرکارییه کولتوورییه هەڵبژارد، که ڕێچکەکەی بەم‌شێوه بوو:
به پشتبەستنی میدیاکان به بەرهەمهێنانی بەرهەمه میدیاییەکان وەک دراما و فیلم و ناردنیان بۆ وڵاتانی دیکه و نیشاندانی کولتووری جیاواز پێیان، داگیرکاری و پشتبەستنی کولتووری پێکدێت، که لە ئاکامدا ساغکردنەوەی بیر و کەلووپەلەکانی لێدەکەوێتەوه، ئەمه دەبێته هۆکاری پشتبەستنی ئابووری و پشتبەستنی ئابووریش به هەر وڵاتێک ژێردەستی ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوه که پڕۆسەکەی له ڕێگای ناردنی زانیارییەکانەوه بوو و هەر وڵاتێک که توانای ناردنی زانیاری هەبوو دەبووه داگیرکەر و ئەو وڵاتەش که توانای هەناردەکردنی زانیاریی نەبوو، دەکەوته ژێر لێشاوی زانیارییەکان و دەبووه ژێردەست. بەڵام به بەرهەمهێنانی زیرەکی دەستکرد و ئامێره زیرەکەکانی پەیوەندیکردن، جگه لەوەی ناردنی زانیارییەکان خێراتر و بەردەوامتر بوون، ڕێگایەکی دیکه دەستی پێ کرد که ئەو ڕێگایه (کۆکردنەوەی زانیارییەکانه)، واته ئامێرەکان هەم زانیاری هێنەر، هەم کۆکەرە‌وەی زانیارییەکان، هەم زانیاری بەرەکانیشن.
به هاتنی ئەم بارودۆخه مرۆڨ وایدەزانی که کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ئێنستاگرام، واتس‌ئەپ و ... که ملێونان پارەیان بۆ بەرنامەکانیان خەرج دەکرد خەڵەتاون و دەیانکوت که ئەم بەرنامانه خۆ پاره بەرهەمناهێنن ئیتر بۆ پارەیان تێدا خەرج دەکەن؟ نایاندەزانی که ئەم بەرنامانه له ڕێگای کۆکردنەوەی داتا و زانیارییه دیاریکراوەکان له بەکارهێنەرانیان، به دوای گەیشتن به ئامانجه دیاریکراوەکانی خۆیانەوەن. واته چۆن له ڕابردوودا بۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی و بۆ سازکردنی کەلووپەل و هەناردەکردنیان پاره خەرج دەکرا، لەم ئامێر و بەرنامانەشدا به مەبەستی بەرهەمهێنانی میدیایی بۆ هەناردەی زانیارییه دیاریکراوەکان پاره خەرج دەکرێت، واته داتا و زانیارییەکان ( کەسی و بییۆلۆژیک) له مرۆڨەکان کۆدەکرێتەوه و بەم‌شێوه، مرۆڨ مۆنۆپۆل و کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
گرفتی ئەم شێوەیه لەوەدایه که چۆن له ڕابردوودا هەموو وڵاتەکان نەیاندەتوانی ببنه خاوەنی بەرهەمی پیشەسازی و بەرهەمهێنەری زانیاری و هەناردەکردنی، جیاوازی هێز پێکهات و له ئێستاشدا هەموو وڵاتەکان ناتوانن ببنه خاونەنی ئامێری کۆکردنەوەی داتا و زانیاری، که ئەمه بووەته هۆی پێکهاتنی هێزەجیاوازەکان و سەرلەنوێ ئێمپێریاڵیزم له ژێر ناوی (ئێمپێریاڵیزمی داتا و زانیاری) پێکهاتووه که ڕێچکەکەی بەم‌شێوەیەیه:
ئەوەی که داتا و زانیاری زیاتری مرۆڨەکانی جیهانی لەلا‌بێت، ئەوه دەبێته ئێمپراتۆری جیهان.
بێگومان ئەوانەی که خاوەنی زیرەکی دەستکرد و سایتگەلێک وەک ئامازۆن و گووگڵ و ئامێرەکانی زیرەکی دەستکردن، چونکه لەوێوه زانیاری لەسەر کۆی مرۆڨەکان وەردەگرن، بەپێی بیرکردنەوه و خواست و پێداویستییەکانیان بەرنامەی بۆ دادەڕێژن و دەبنه خاوەنی هەمباره گەورەیەکی زانیاری و داتای مرۆڨەکان و کۆنتڕۆڵی مێشک و تەنانەت ناخ و هەست و بیرکردنەوەکانیشیان دەکەن.
ئێستاکه هەرکامێکمان لانی کەم ئامێرێک و چەند بەرنامە و ماڵپەڕێک، ڕۆژانه بەکاردەهێنین که چاودێریمان دەکات که چی دەکەین. بەبڕوای من له داهاتوودا سیستمگەلێکی پێشکەوتووتر لەم سیستمانه دێنه نێو دونیای تێکنۆلۆژییەوه!
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览162
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 科学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 26-07-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on27-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览162
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,258
图片 106,523
书籍 19,254
相关文件 96,957
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!