دەست شکا، ئەبێ هەڵیبەستی.
هەڵبەستن: بۆ پێچانی ئێسکی شکاو بەکاردێت، لە کوردەواردا هەر کەسێک لە ئەنجامی ڕووداوێک ئێسقانی دەست یان قاچی بشکێت، نۆشدارە میللییەکان بە زەردێنەی هێلکە و پەڕۆی خام بۆی هەڵدەبەست تا چاک دەبێتەوە. چونکە چارەسەری شکان هەڵپێچانە. پەندەکە واتە ئەگەر دەستتدایە کارێک دەبێت تا کۆتایی بەڕێکوپێکی ئەنجامیبدەیت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 780 gånger