پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,289
وێنە 106,561
پەرتوک PDF 19,263
فایلێن پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پرسیارە قووڵەکان لە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی دا
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسیارە قووڵەکان لە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی دا

پرسیارە قووڵەکان لە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی دا
ناونیشانی بابەت: پرسیارە قووڵەکان لە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی دا
ئامادەکردن و نووسین: #ئارام کاکەی فەلاح#

داگیرکردنی تاریکی تازەترین ڕۆمانی نووسەری خۆشەویستمان بەختیار عەلییە، وەک هەموو ڕۆمانەکانی تری ئەم نووسەرە، ئەم ڕۆمانەش یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکان، بەڵام ئەوەی ئەم ڕۆمانە جیادەکاتەوە ئەو پرسیارە قووڵانەن لە مێژوویەکی خوێناویی ئەو بەشەی کوردستانی ئێمە کە بەزۆر ناونراوە کوردستانی تورکیا. ئەو بەشەی کە چەندین ساڵە زمان و کولتووری خۆی لێ قەدەغە کراوە. ئەم ڕۆمانە باسی مێژووی سڕینەوەی زمان و کوشتن و داگیرکردنی ئەو بەشە گرنگەی کوردستانی ئێمەیە.
بەختیار بە درێژایی ڕۆمانەکە باسی ئەو پڕۆسە بێ مانایەی سیاسییەکانی تورکیا دەکات کە سانسۆری زمان دەکەن و نازانن زمان وەک ئاوێکی پەنگخواردووی ژێر زەویی وایە لە هەر شوێنێکەوە بیگری، لە جێگایەکی تر و لە زەمەنێکی تردا هەر دەتەقێتەوە و دێتە دەرەوە.
ئەو پرسیارە قووڵانەی لەم ڕۆمانەدا بەرچاوم کەوتن لێرەدا لە چەند خاڵێدا باسیان دەکەم. ئایا تورک بوون چییە؟، ئەی تورکی ڕەسەن کێیە؟ ئایا تاریق ئاکانسیۆ تورکی ڕەسەنە؟ تورکێکی تووندڕەو کە وا دەزانێت تاکێ گونی لەخەڵکی تر زیاترە (لە ڕۆمانەکەوە) ، زمانەکەی جوانترە و خوێنی لە خەڵکانی تر پاکترە. ئەی مرۆڤ لە تورکیا تورکی تری بۆ دەدۆزرێتەوە لەو نەچن؟ ئەی کورد بوون چییە؟ ئایا مرۆڤ بێ زمان هەر دەتوانێ بژی؟ ئایا بێ زمان مرۆڤ هەر مرۆڤە؟ گەر کەسێک بە تورکی قسەی کرد هەر تورکە؟ گەر تورکێک زمانی خۆی بیر چووەوە هەر تورکە؟ ئایا کەسێکی شۆفێنێ و فاشی وەکوو تاریق ئاکانسیۆ لایەنی جوانی تێدایە؟ ئەی کەسێکی بەهێزی وەک ئەو لایەنی لاوازی هەیە؟ شاپرسیار لای من لەم ڕۆمانەدا ئەوە بوو ئایا شۆڕشگێڕێکی پیاوکوژ جیاوازی هەیە لەگەڵ فاشیستێکی پیاوکوژدا؟.
ئەم پیاوە دوو کوڕی هەیە ئارسین و عەلی ئیحسان، هیچیانی بەباشی بۆ بەخێونەکرا. ئەم ڕۆمانە بە نهێنێ و لە نێوان دێڕەکانەوە ئەوەمان پێ دەڵێ کە پیاوکوژ و فاشیستەکان لە خورهەڵات هەمیشە لەبەخێوکردنی کوڕەکانیاندا فەشەل دێنن و دەبنە مایەی هەناسە ساردی بۆ باوکە دیکتاتۆر و سیاسییە دڵڕەقەکان. ئارسین دەبێتە شۆڕشگێڕێکی سیاسی دژی باوکی کە ڕۆژێک کەسانێک دەکوژێت یەکێک لەوانە هاوڕێیەکی منداڵیی، ئەوی تریشیان عەلی ئیحسان، ئەو کوڕەی دوو جار دەکوژرێت، لە میت دەبێتە تەرجوومانی مردووەکان، یان تەرجوومانی زمانی کوردی، کە ئەوان پێی دەڵێن زمانێکی مردوو. ئەم دوانە هەر وەک باوکیان دەبنە پیاوکوژ، بەڵام دووپیاوکوژی جیاواز.
ئەم ڕۆمانە زۆر کافکاییانە دەست پێدەکات، پیاوێک بە ناوی عیسمەت ئۆکتای بەیانی زوو لەخەو هەڵدەستێت و زمانی تورکی بیرچووەتەوە و بە زمانێکی سەیر قسە دەکات و ژن و کچەکانی تێیناگەن. دوایی دەیبەنە نەخۆشخانە و بۆیان دەردەکەوێت کە ئەم نەخۆشییە تەنها ئەمی نەگرتۆتەوە، بەڵکوو کەسانی زۆر تریش تووشی بوونە و دواجار شێتخانەیەکیان بۆ دەکەنەوە بە ناوی ئالازیک. بە لێشاو خەڵک بە زۆر ڕەوانەی ئەو شێتخانەیە دەکەن، خەڵکێکی زۆر گومان لە زمانی خۆی و ناسنامەی خۆی دەکات. تەنانەت هەندێ لە ژەنەڕاڵ و توورک نەژادپەرستەکان گومان لە زمانی خۆیان دەکەن و خۆیان تاقی دەکەنەوە.
لە سەد ساڵ تەنیایی مارکیزدا خەڵکی گوندەکە بۆ ئەوەی یادەوەرییان بیر نەچێتەوە ناوی شتەکان لەسەر شتەکان خۆیان دەنووسن تا ناوەکانیان لەبیر نەکەن، لەم ڕۆمانەشدا سێ ژەنەڕاڵی حیزبێکی زۆر دیاری تورکیا لە ئوتێلێکدا بەیانی زوو خەبەریان دەبێتەوە و زمانی خۆیان تاقی دەکەنەوە و بە تورکی ناو لە شتەکان دێنن بزانن دەیزانن یان بیریان چووەتەوە. بزان تورکێکی ڕەسەنن یان نا؟
لە زۆر شوێندا منی خوێنەر موچرکم پێدا هات، کاتێ پڵەنگی تینوو دەگیرێت و بەدیل دەینێرن بۆ پایتەخت. یان کاتێ تاریق ئاکانسیۆ دەچێتە ناو قەفەزی ورچە پیرەکەوە، ئەو ورچەی ئاکانسیۆ بە دیاری بۆ منداڵەکانی دەهێنێت تا هەمیشە دڵرەقی ئەو بەشەی کوردستانیان پێشان بدات کە داگیریان کردووە و کۆشکێکی لەسەر گردێک بۆ وەرگرتوون تاکو تێیدا بژین. کۆشکێک کە ساڵی 1945 لە سەری تاپۆ دەکرێت. یان کاتێ عیسمەت ئۆکتای لە شێتخانە هەڵدێت و لەگەڵ وەرگێڕەکەدا (عەلی ئیحسان) دەچێتەوە ماڵەوە بۆلای ژن و کچەکانی و ژنەکەی دەریدەکات و نایەوێ بیبینێت و ئابرووی بەرێت بەم زمانە قسەی لەگەڵدا بکات کە پێی دەڵێت زمانی قەلەباچکەکان. یان هەوڵێکی زۆر دەدات کچەکەی ببینێتەوە و کاتێ دەچێ بۆ لای بۆ شوێنی ئیشەکەی و قسەی لەگەڵ دەکات، کچەکەی تووڕە دەبێت و پێی دەڵێت تۆ باوکم نیت و باوکی من دەمێکە مردووە.
ئازیزان، هەمیشە ڕۆمانەکانی بەختیار کەسایەتیی و کاراکتەری وایان تێدایە کە خوێنەرانێک حەز دەکەن بە کەس و کاراکتەرەی دەرەوەی ڕۆمانی بچووێنن. ڕەنگە کەسانێک هەبن حەز بکەن پڵنگی تینوو بە لایەنێک یان کەسێک وەک ڕەمز و نیشانەیەک بشووبهێنێ و بیچووێنێ، پڵەنگێکی تینوو لە شاخەکانی کوردستان بە دیل دەگیرێ و لە قەفەزێکدا دەبرێت بۆ پایتەخت، ڕەنگە چەندین لێکدانەوەی بۆ بکرێت، بەڵام لای منی خوێنەر پڵنگەکە تەنها پڵنگێکە و هیچی تر. لە فیلمی باوکی ڕۆحیی ڕیژیسیۆر فرانس کۆپۆڵادا لە بەشی یەکەمیدا ساڵی 72، کاتێ مارلۆن براندۆ دەکەوێت و دەمرێ، بە تەنیا منداڵێک لەگەڵیدایە و دەگری، بەڵام کاتێک لە بەشی سێیەمدا ساڵی 1990 ئالپاچینۆ دەکەوێت و دەمرێت، بە تەنیا سەگێک لەگەڵیدایە. کاتێک پرسیار لە ڕیژیسیۆرەکە دەکەن کە ئەو سەگە چ مانایەکی هەیە؟ چونکە لەناو تێکستەکەی ماریۆ پۆزۆدا، نووسەری ڕۆمانەکەدا نییە، ئەویش پێدەکەنێ و دەڵێ ، ئەوە تەنها سەگێکە، هیچ مانایەکی تری نییە، هیوادارم ئەم پڵەنگە تینووەش تەنها پڵەنگێک بێت و هیچی تر، من نازانم لای نووسەر چی دەگەێنێت، دەتوانن ئێوە پرسیاری لێ بکەن، بەڵام لای من تەنها پڵەنگێکە و وەک پڵەنگی ناو ڕۆمانەکەش بمێنێتەوە بێ هیچ چواندنێک جوانە.
من هەرگیز بڕاوم نەدەکرد نووسەرێک هەبێت هێندە جوان لەسەر بەشێکی تری کوردستان وا بە قووڵی بنووسێت، ئێستا تێدەگەیشتم هەڵە بووم و ئێمە بەختیار عەلیمان هەیە کە ڕۆمان دوای ڕۆمان دەبێت سوپاسی بکەین کە ئەو جوانی و تێڕامانە قووڵانەمان لەگەڵدا بەش دەکات. من لە دڵەوە پیرۆزیایی لێدەکەم و سوپاسی دەکەم پێش چاپکردن بۆمی نارد تا بیخوێنمەوە و ڕای خۆمی بۆ بنووسم.
هیوادارم بەزووترین کات ئەم ڕۆمانەی بکرێت بە زمانی تورکی، چونکە ڕەنگە ئەم ڕۆمانە شتێک هەرچەند کەمیش بێت بگۆڕێت. ڕەگەزپەرستە تورکەکان نەوە دوای نەوە کەسانێکیان دروست کردووە کە هیچ شتێک تێناگەن و لە زمانی خوێن زیاتر هیچی تر نازانن، چەقۆ بە چەقۆ چارەسەر ناکرێت، یەکێ بکوژن تۆش یەکێ بکوژیتەوە، بەوەش چارەسەر ناکرێت، گوڕینی شۆڕش بۆ تۆڵە کردنەوە، ئەوەش چارە نییە، بۆیە بۆئەوەی ئەوانە بگۆڕدرێن هەر دەبێ شتێکی تر هەبێت بیخوێننەوە تا سەیرکردنیان بۆ خۆیان و بۆ دونیا بگۆڕێت، بەڵکوو ڕۆژێک لەخەو هەستن و ببن بە کەسێکی تر ، کێ چوزانێ؟ ئەوەی ئەم سیحرەش دەکات ئەدەبێکی جوانە و بەشکم ئەم ڕۆمانە بکرێت بە تورکی و خوێنەرانێک لەوێ بۆ خۆی دروست بکات و ڕوناکییەک هەرچەند کەمیش بێت لەو زوڵومات و تاریکییەدا هەڵبکات، ئەو تاریکییەی لای بەختیار لە داگیرکردنی تاریکیی زیاتر هیچی تر نییە.
من لێرەدا وتەیەکی ڕووسیم بیرکەوتەوە کە دەڵێ: زۆر زەحمەتە بە دوای پشیلەیەکی ڕەشدا بگەڕێیت لە ژوورێکی تاریکدا، بە تایبەتی گەر پشیلەکەشی لێ نەبێت. ئیشی ئەدەب و هونەر ئەوەیە گەر پشیلەکەشی لێ نەبێت یەکێ هەبێت پێمان بڵێت ئازیزان هیچی لێ نییە، یەکێ هەبێت مۆمێک داگیرسێنێت تا هیچ نەبێ خۆمان بیبینین کە هیچی لێ نییە، ڕەنگە دوای ئەوە ڕامان بەرامبەر ژوورەکە و بەرامبەر پشیلەکەی کە دوای کەوتووین بگۆڕێت. ئازیزان! بەڕۆژی ڕووناک فیلێک لە ژوورەکەدا بوو، هەمووشمانی لێ بووین و نەمانبینی، هەندێکمان بینیمان و هاوارمان کرد و کەس گوێی لێنەگرتین ئێستاش ئیتر ژوورەکە تاریکە. ئەم ڕۆمانە جوانە ڕەنگە ئەو مۆمە بێت، کێ چووزانێت.
دوا جار من و بەختیار لەسەر ئەم ڕۆمانە قسەمان زۆر کرد و نامەی زۆرمان گۆڕییەوە، لێرەدا پەرەگرافێکی کورتتان بۆ دادەنێم:
ئارام: تاریق ئاکانسیو بەو شێوەیەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا لەگەڵ هەموو ئەو ناشرینییەی هەیبوو، ڕێزێکی بۆ خۆی ڕاکێشا، پرسیارەکە ئەوەیە تۆ بۆ وازت لێ هێنا ئەو بە دڵی خۆی مردنی خۆی هەڵبژێرێت؟ ڕۆمانەکە زۆر بە نهێنێ ئەوەمان پێ دەڵێ کە ئەگەر مرۆڤ نەتوانێ دوو منداڵ بە باشی بەخێو بکات ناتوانێت ببێتە سەرکردە. ڕەنگە ئەمە زۆربەی سەرکردەکانی خۆرهەڵات بگرێتەوە.
بەختیار عەلی: هەست ئەکەم تاریق ئاکانسیو دەیزانی پرۆژەکەی هەم لەگەڵ منداڵەکانی هەم لەگەڵ ناوچەکەدا فەشەل دێنێت، تاکە شتێک بۆی دەمێنێتەوە هەڵاتنە بۆ پێشەوە، وەک زۆربەی دیکتاتۆرە دۆڕاوەکان هەوڵ دەدەن مەرگیان بکەنە شتێکی ئەفسانەیی. تاریق ئاکانسیو وەک سەلیل و وەچەی مەغۆلییەکان مردن لە جەنگدا هێشتا قودسییەتی خۆی هەیە بۆی، یەک شت کە تێیدا هەم زۆر ڕقم لێیەتی و هەم بە دڵمە کەلەڕەقییە فاشیستییەکەیەتی کە قەت دەستبەرداری نابێت. هەست دەکەم ئەو ئیسرارە بەشێکە لە کاراکتەری فاشیزمی تورکیش کە لەسەر موساوەمە نەکردن دروست بووە. حەز ناکەم کورد وێنەیەکی کاریکاتێری بۆ دوژمنەکانی هەبێت چونکە ئەو تەسەورە زۆر زەرەری لێ داوین. بۆیە گەرچی کاراکتەرەکان پڕن لە قەلەقی و دوودڵی، بەڵام زۆربەیان تا ئەخیر لەسەر ئەو خەتە ئەمێننەوە کە لەسەرەتاوە لەسەری بوون. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 249 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-11-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 249 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,289
وێنە 106,561
پەرتوک PDF 19,263
فایلێن پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.235 چرکە!