پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,049
وێنە 106,219
پەرتوک PDF 19,186
فایلێن پەیوەندیدار 96,705
ڤیدیۆ 1,348
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مرۆڤ‌ و کەرامەت: کێ خاوەن مافە؟
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مرۆڤ‌ و کەرامەت: کێ خاوەن مافە؟

مرۆڤ‌ و کەرامەت: کێ خاوەن مافە؟
ناونیشانی بابەت: مرۆڤ‌ و کەرامەت: کێ خاوەن مافە؟
ئامادەکردن و نووسین: ڕێبین محەمەد ئەحمەد

پەڕتووکی مرۆڤ و کەرامەت لە نووسینی مەریوان وریا قانعە، ناوەندی ئەندێشە بەچاپی گەیاندوە، مرۆڤ و کەرامەت ئەتوانین بڵێین یەکێکە لە پەڕتووکە هەرە گرنگەکانی دونیای فکر، کە لەسێ بەش پێکدێت.
سەرەتای پەڕتووکەکە بەمرۆڤ وەک بوونەوەرێکی خاوەن مافو بەوتە بەناوبانگەکەی جیڤرسۆنی سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەکات، کە لە ساڵی 1776 وتویەتی ئێمە باوەڕمان وایە ئەم کۆمەڵە ڕاستییە بەڵگەنەویستن: هەموو مرۆڤەکان بەیەکسانی درووست کراون، درووستکەرەکەیشیان کۆمەڵێک مافی پێداون، کە ناکرێت لێیان بسەنرێتەوە، لەنێوان ئەومافانەشدا مافی پاراستنی ژیان و مافی ئازادی و مافی گەڕان بەدوای بەختەوەریدا.
ئەم تێروانینە سەرەتاییە بۆ مرۆڤ لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەیەم بانگەشە هەرە سەرەکیەکەی مۆدێرنەیە، چونکە لەپێشوتردا هەرگیز نەبووە کەسێک بانگەشەی ئاوا بۆ مافی مرۆڤ بکات، هەرگیز کەس لەوەوپێش بەخەونیش نەیبینیوەو نەیبیستوە کە کۆیلەیەک و خانەدانێک، ڕەشپێستێک و سپی پێستێک، نێرێک و مێیەک، دیندارێک و بێدینێک، لەمافدا یەکسانن.
ئەگەرچی لەدینەکاندا گیانی هاوکاریکردن و یارمەتیدان هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە.کە وەک ماف خۆی دەربخات بەڵکوو وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤانە دەردەکەوێت، کە لە زۆر دین و لە زۆرشوێنی دونیا لەهەمو ساتەوەختەکاندا هەبووە.
نووسەر لە پەڕتووکەکەدا پرسیارێکی گرنگ دەورژێنێت: چ کەسێک خاوەن مافە؟ مەریوان پێیوایە کێ خاوەن مافە؟ پرسیارێکە لەکۆنەوە تا ئێستا چەندان وەڵامی جیاوازی هەبووە. نووسەر وەڵامی دوو فەیلەسوفی یۆنانیی دەهێنێت، ئەوانیش ئەفلاتون و ئەریستۆیە. ئەفلاتون پێیوایە ڕۆحی مرۆڤ لەسێ ڕەگەز پێکهاتووە، یەکەمیان حەزوو ئارەزوە، دووەم ئازایەتییە، سێیەم عەقڵە.
ئەفلاتون دەڵێت هەریەک لەم ڕەگەزانە مرۆڤی جیاواز درووست دەکەن، واتا حەزو ئارەزو هیی مرۆڤی کۆیلەیە هیی ئەو کەسانەیە کە کار دەکەن، ڕەنگە جێگۆڕکێ لەنێوان ئەم ڕەگەزانە ڕوبدات، بەڵام شتێکی دەگمەنە. ڕەگەزی دووەم مرۆڤی ئازایە، کە ئەمەی تریان ئەو کەسانەیە پارێزگاری لەخەڵک و وڵات دەکەن . سێیەمیش ڕەگەزی عەقڵە، کە ئەمەیان دەبێت دەسەڵاتی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتیان لەدەستدابێت. دەبێت پەروەردەی ئەم سێ ڕەگەزە جیاوازبێت لەیەکتری. کاتێک ئەم فەیلەسوفانە باسی شاری چاکەکار دەکەن، دەیانەوێت حوکمێکی داپەروەرانە بەدیبهێنن. ئەرکی سەرەکی ئەوەیە هەر کەس لەو ڕەگەزانە بەپێی پلەکەی کاری پێبسپێردرێت و نابێت ئاڵوگۆڕ لەنێوان ئەرکەکانادا بکرێت، واتا نابێت کەسی ئازا کە سەربازە حوکمی وڵات بگرێتەدەست یان کەسانی خاوەن ژیری ببنە کۆیلە، یان کۆیلە ببێتە سەرباز.
ئەرستۆش دووجۆرکۆیلایەتی دیاری دەکات، ئەرستۆ دەڵێت جۆری یەکەم ئەوانەن کە بەسرووشت کۆیلەن واتا هەربەکۆیلایەتی هاتونەتە بوون، کە خۆیان خاوەنی خۆیان نین بەڵکوو ئەوە خاوەن کۆیلەکانن دەبێت چاودێری و ئاگاداریان بکەن. ئەم جۆرە کەسانە لاشەیان بەهێزەو لەڕوی سرووشتییەوە بۆ کارکردن درووست کراون، کەسانێک نین خاوەن بیرکردنەوە بن بەڵکوو ئەوە خاوەن کۆیلەکانن خاوەنی ژیری و بیرکردنەوەن.
جۆری دووەم لەکۆیلە ئەوکەسانەن کە بەسرووشتی کۆیلە نین، بەڵکوو بەهۆی بارودۆخێکەوە بوون بەکۆیلە ئیتر سزابێت یان بەهۆی جەنگەوە بێت. ئەرستۆ پێشوایە ئەوانەی یۆنانی نین بەسرووشت کۆیلەن، کەسانی بیرکەرەوە نین. وەک دەزانین ئەم جۆرە لەبیرکردنەوەی ئەم دوو فەیلەسوفە هیچ جۆرە مافێک بۆ ئەم کەسانە دانانێن و نزیک نەبوونەتەوە لەوەی کە هەموو مرۆڤێک لەمافدا یەکسانەو پلەی کۆمەڵایەتی ناتوانێت ماف بۆ کەسەکان دیاریبکات.
لە لاپەڕەکانی دواتردا نووسەر باسی مافی خودایی دەکات. مافی خودایی هەر لەسەرەتادا بۆ کەسانی حوکمڕان بووە، کە پێیان وابوە ئەو دەسەڵاتەی هەیانە دەسەڵاتێکی خوداییەو تەنیا بەکەسێتی پادشا بەخشراوە، کەسیتر ئەومافەی نییە. پاشا هەموودەسەڵاتێکی هەیە، هیچ یاسایەک لەسەرو پاشایەوە بوونی نییە. ئەو پادشایە لەسەرو هەموشتێکەوەیەو دەسەڵاتێکی ڕەهای هەیە. هەمیشە ئەو کەسانەی پادشا بوون وەک پیرۆز سەیرکراون، دەبێت دەسەڵات هەر لەدەستی ئەو بنەماڵە پیرۆزەدابێت. ئەمە ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵگە دووبەشە، بەشێکیان مرۆڤە پیرۆزەکانن کە دەبێت دەسەڵات هەربۆ ئەوانبێت چونکە خودا پێیبەخشیون، بەشەکەی تریان کەسە ئاسایی و کۆیلەکانن کە پیرۆزنین و دەبێت هەمیشە لەخزمەتی کەسە پیرۆزەکاندا بن. ئەم جۆرە لەیاسا و ئەم جۆرە لەحوکمڕانییە.کە دابەشکردنی مرۆڤە بەسەر پیرۆزو ناپیرۆز، کەسی خاوەندەسەڵات هەتا پلەی خواوەندو کەسی کۆیلەو بێماف کە هیچ نییە.جگە لە بێمافیەکی ڕوون کە هیچ جۆرە نەفەسێکی یەکسانی ئینسانی تێدانییە.تا دەرکەوتنی مۆدێرنە.
پەڕتووکەکە باس لەدووچەمکی گرنگ دەکات ئەویش عامە وخاسەیە، کە ئەم دووانە توانیویانە دەسکاری شوێنی مرۆڤ بکەن لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا، واتا توانیویانە مرۆڤ دابەشکەن بەسەر دوو بەشدا. بەشی یەکەم مرۆڤی خاسەیە کە نوخبەیەکی کەمن بەڵام نوخبەیەکی خوێندەوار خاوەنی مەعریفەو بیرکردنەوەن و ئاگاداری دین و ئەدەبیاتن، تەنانەت دەسەڵاتیش کە زۆربەی کات ئەمان لەدەوری حوکمڕاناندا ژیاون. ئەوانەی کە وەک عامە سەیرکراون کەسانی گەمژەو حەزپەرەست و بێژیری وهیچنەزانن، تا ڕادەیەک کەسێکی وەک ئیبن مەوقەفەع کۆمەڵگە دابەش دەکات لەنێوان ئەم دووبەرەیەدا، کە پێیوایە عەوام عەقڵیان نییە. ئەوە نین باوەڕیان پێبکرێت. بەڵام خاسە ئەو کەسانەن کەخاوەنی ئەقڵ و هەست و بیرن. ئیبن مەوقەفەع دەستەواژەی گاگەل بەکاردەهێنێت بۆخەڵکانی عامە. بەڵام خاسە کەسانی خاوەن خود و کەسیان لەمرۆڤێکی تر ناچێت، واتا سەربەخۆن لەتێڕوانین و بیرکردنەوەدا. هەروەها پێیوایە کە عامە بۆی نییە.نزیکببێتەوە لەکەسانی خاوەن دەسەڵات، بەڵکوو تەنیا خاسە بۆی هەیە نزیکی کەسانی خاوەن دەسەڵات ببێتەوەو بیرو بۆچونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.
بەگشتی زۆربەی نووسەرانی ئیسلام باوەڕیان بەجیاوازی عامە و خاسە هەیە، هەتا فەیلەسوفێکی وەک فاڕابی پێیوایە مرۆڤ کاتێک دەمرێت تەنیا ڕۆحەکەی دەچێتە بەهەشتەوە بەبێ جەستە، کە ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە لە دونیادا چێژی ڕۆحیان هەیە پێویستییەکی ئەوتۆیان نییە.بە جەستە و بەبێ ئەو دەتوان چێژ ببینن. پێیوایە عەوام تەنیا دەتوانێت چێژی جەستەیی ببینێت هیچ توانایەکی ئەوەی نییە.هەست بەچێژە ڕۆحییەکان بکات. لەبەرئەوە کاتێک دەمرێت تەنیا لەبەهەشتدا چەند چێژێکی جەستەیی بۆکەسانی عەوام دانراوەو دەتوانن چێژی لێوەربگرن. دەبینین ئەم جیاکارییە لەنێوان مرۆڤدا هەر لە دونیادا نییە. هەر لەم ژیانە مرۆڤ بێماف ناکەن، بەڵکوو لەو دونیاش لەپاش مردنیش مرۆڤی نایەکسان هەربوونی هەیە.
سەبارەت بەمرۆڤی نایەکسان، مەریوان باس لەکۆیلایەتی دەکات لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا، کۆیلایەتی پێش ئیسلام هەبووە، لە سەردەمی ئیسلامیشدا هەر بوونی هەبوەو حەرام نەکراوە، ئەگەرچی خێرو پاداشتێکی زۆری هەبووە کاتێک کۆیلەیەک ئازاد بکەیت، بەڵام تێکستێک نییە.کۆتایی بە کۆیلایەتی بهێنێت، بێگومان ئەمە بۆ ئایینەکانی تریش هەر ڕاستە.
نووسەر دوای ئەوەی باس لەبێمافی و نایەکسانی مرۆڤ دەکات، دواتر دێتە سەرئەوەی سەرەتای دەرکەوتن و لەدایکبوونی بیرۆکەی مرۆڤی یەکسان کەی سەرهەڵدەدات.
بیرۆکەی مرۆڤی یەکسان وەک نووسەری پەڕتووکەکە دەڵێت بەتوندی بەسراوەتەوە بەدەرکەوتنی مۆدێرنەوە. کاتێک لەسەدەی هەژدەدا ئەودیدو تڕوانینانەی سەبارەت بەمافی مرۆڤ و یەکسانی تەواو گۆڕانی بەسەردادێت، کە ئەویش جیاوازی نەکردنە لەنێوان ڕەش و سپی، دەوڵەمەند و هەژار، دیندار و بێدین. یەکێک لەدەرکەوتە سەرەکییەکانی مۆدێرنە چەمکی هاووڵاتییە، کە بەهیچ شێوەیەک بەشێک نییە.لەمێژوی هیچ کۆمەڵگەیەک و هیچ دینێک. بیرۆکەی سەرەکی ئەم هاووڵاتیبوونە، یەکسانی مرۆڤەکانە لە بەردەم یاساداو هەبوونی کۆمەڵێک ماف بەبێ جیاوازی. ئەم هاووڵاتیبوونە پەیوەندی بەدەرکەوتنی دەوڵەت نەتەوە وە هەیە.
لە سەردەمی ماکیاڤیلییەوە دەوڵەت گرنگی پێدەدرێت و بیری لێدەکرێتەوە، کە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕێکدەخات، بەڵام ئەوەی ماکیاڤیلی باسی لێوەدەکات، دەوڵەتی نەتەوە نییە.بەمانا مۆدێرنەکەی، چونکە لەوسەردەمەدا پادشاکان و میرەکان خاوەنی هێز و دەسەڵاتێکی زۆرن ، ئەو شوێنانەی ئەوان حوکمی تێدا دەکەن، بەموڵکی خۆیان سەیری دەکەن. لە سەردەمی ماکیاڤیلیەوە دەوڵەت پێگەی گەورەتر دەبێت لەژیانی کۆمەڵایەتیدا، وەک جیاکردنەوەی کایەی سیاسەت لەکایەکانی دین و ئەخلاق.
نەتەوە لە سەرەدەمی شۆڕشی فەرەنسیدا پێناسێک وەردەگرێت، بەتایبەت لای نووسەرێکی وەک ئیمانوێڵ جۆزێف کاتێک پەڕتووکێک دەنووسێت بە ناونیشانی ئایا عامەی خەڵک کێن؟ پێیوایە بەشەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە چیتر ئەو کەسانە نین کە ئەرستۆکراتەکان بەگەمژەو ڕەعیەت ناویان دەبەن، چونکە ئەوانیش بەشێکن لەو یەکە کۆمەڵایەتی وسیاسییە کە نەتەوەیە. پێیوایە نەتەوە لە کۆمەڵێک مرۆڤی خاوەن ماف و ئازاد پێکدێت.
بەگشتی شۆڕشی ئەمریکاو شۆڕشی فەرەنسی ڕۆڵی گرنگیان گێڕا لەتەواو ئاشناکردنی مافەکانی مرۆڤ. شۆڕشی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە ساڵی 1776 کە دواتر بەیاننامەی مافەکان-ی ساڵی1787 لێکەوتەوە. هەروەها شۆڕشی فەرەنسی ساڵی1789 مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتی ، کەهەوڵێک بوو بۆچەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی و ئازادی.
بێگومان دەبێت ئەوە بزانین دوای ئەم شۆڕشانە کە لەپێناو یەکسانیدا ئەنجامدراون، شۆڕنەبوونەتەوە بۆ واقیع، بەڵکوو بێمافی و نایەکسانی مرۆڤەکان هەر بەردەوام بوون. کەسێکی وەک جیڤرسۆنی سەرۆکی ئامەریکا کاتێک باس لەمرۆڤی یەکسان دەکات، لەژیانی خۆیدا نایەکسانییە.ی بەرچاو بوونی هەبووە. جێڤرسۆن چوارساڵ پێش ئەوەی بمرێت، ژمارەی کۆیلەکان لەماڵەکەیدا زۆر بوەو 267 کۆیلەی هەبووە، کە لەکاتی مردنیدا ئامادە نەبووە لەسێ کۆیلە زیاتر ئازاد بکات.
مەریوان ئاماژە بەوە دەکات کە بێگومان ئەگەر سەدەی نۆزدەیەم سەدەی سەرهەڵدانی سۆسیالیزم و مافەکانی ژن بێت، سەرەتای سەرهەڵدانی پارتەکانی چینی خوارەوە بێت، ئەوا سەرەتای سەرهەڵدانی نایەکسانی نوێش بووە. وەک سەرهەڵدانی ئیمپرالیزم و داگیرکردنی ناوچەکان و کیشوەری تر لەلایەن زلهێزەکانەوە. هەروەها سەرەتای سەرهەڵدانی ڕاسیزم و جۆری گەشەکردن و جیاکاریی.
یەکێک لەکێشە سەرەکییەکانی مۆدێرنە لەدیدی مەریوانەوە، ئەو ڕوبەرە سیاسییەیە کە تێیدا درووست دەبێت و دەبێتە چوارچێوەی ماف، چوارچێوەیەکی نەتەوەییە. لە دەوڵەتی نەتەوەدا سنوورێک بۆ ئەوانەی لەناویدان و ئەوانەی لەدەرەوەی ئەم سنوورەدان هەیە. ئەوانەی لەناو ئەم دەوڵەت نەتەوەیەدا دەژین و ئەوانەی لەدەرەوە دەژین. ئەمە وادەکات ئەوانەی لەو چوارچێوە نەتەوەیەدا ناژین بێماف بن. ئەوانەی خاوەنی دەوڵەتێک نین، خاوەنی مافیش نین.
فەیلەسوفی ئەڵمانی هانا ئارێنت دەڵێت لەدەرەوەی نەتەوە شتێک نەماوەتەوە بەناوی جیهان، پێویستە مافێکی گەردونی بوونی هەبێت نەبەسرێتەوە بەهیچ سنوورو نەتەوەیەکەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 186 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-08-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 186 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,049
وێنە 106,219
پەرتوک PDF 19,186
فایلێن پەیوەندیدار 96,705
ڤیدیۆ 1,348
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!