图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,040
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی بەفر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی بەفر

خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی بەفر
ناونیشانی بابەت: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی بەفر
ئامادەکردن و نووسین: ئومێد عوسمان

هەر لە مێژەوە گریکەکان پێیان وابووە، وەسیلە (medium) دەکرێت لەخۆیدا پەیام (message) بێت. لەم سۆنگەیەشەوە دەکرێت نووسین ئەو پەیامەبێت کە ئاڕاستەی خوێنەر دەکرێت، جا خوێنەری وریاو وەرگر (المتلقی) ی باش ئەو کەسەیە، کە ئەو پەیامە لەنێو دەستەواژه و پەیڤەکاندا دەدۆزێتەوە. دیارە ڕۆمانیش یەکێکە له و ژانرە ئەدەبیانەی، کە تیایدا نووسەر دەتوانێت بەشێوەیەکی بەربڵاو پەیامی خۆی بگەیەنێت. جا هەر خوێنەرێکیش ئازادە لەوەی کە چۆن له و پەیامە دەگات.
ڕۆمانی بەفریش یەکێکە له و شاکارە ناوازانەی نووسەری تورک (ئۆرهان پامۆک) کە لە خۆیدا هەڵگری چەندین پەیامی مرۆیی و ڕەهەندی جۆربەجۆرە، ئەمە سەرباری ئەوەی ئەم ڕۆمانە بە زمانێکی جوان و پڕ لە چێژ کراوەتە کوردی. ڕۆماننووسی بەفر، توانیویەتی کۆی ڕووداو و بەسەرهاتەکان لە (44) بەشدا کۆبکاتەوه و لە ماوەی (3) ڕۆژدا بەرهەمێکی ئەدەبی ئەفرێنراو بخوڵقێنێت، هەڵبەت کە من دەڵێم (3) ڕۆژ، مەبەستم زەمەنی نێو ڕۆمانەکەیە کەتیایدا زۆربەی ڕووداوەکان له و ماوەیەدا لە شاری (قارس) ڕوویانداوە.
بەفر: یەکێکە له و ڕەگەزە بەرچاوانەی کە بەدرێژایی ڕۆمانەکه و لەگەڵ زۆربەی بەسەرهاتەکاندا ئامادەیی هەیە. بەفر وەک لەنێو ڕۆمانەکەدا هاتووە، شێوەی بەستووی ئاوە، کاتێک لەهەوادا دەکەوێتە خوارەوە. بەشێوەیەکی گشتی لەشێوەی کریستاڵێکی ئەستێرەیی جواندایە کە لە شەش گۆشە پێکدێ‌.
شوێن: شاری قارس باکووری کوردستان و فرانکفۆرتە. زۆربەی ڕووداوەکان لە شاری قارس ڕوو دەدەن و گرنگترین ڕووداویش کە لە فرانکفۆرت ڕوودەدات، کۆتایی هاتنی ژیانی (کا) ی پاڵەوانی ڕۆمانەکه و هەروەها ونبوونی دەفتەرە سەوزەکەیەتی کە (19) شیعری ناسک و جوانی لەخۆگرتووە. قارس ئەو پێگە جوگرافیەیە کە دوورە دەسته و کەشوهەوایەکی ساردو نالەباری هەیە لەزستاندا، بەڵام هەر لەم شارەداو لە سەردەمی عوسمانییەکاندا شوێنی نیشتەجێبوونی میللەت و نەتەوەی جۆربەجۆر بووە، بۆ نموونە ئەرمەنییەکان کە هەندێک لەکڵێسا بنیادنراوەکانی هەزارساڵ لەمەوبەریان هێشتا بەوپەڕی شکۆوە بەرەو ئاسمان هەڵکشاون، عەجەمەکانی پەڕیوه و هەڵهاتوو لەدەستی مەغۆلەکان و سوپای ئێران، ڕۆمەکانی پاشماوەی دەوڵەتگەلی بیزانز، پۆنتۆس، گورج، کورد، چەرکەز. نووسەر لێرەدا وەک شارەزایەکی نێو مێژوو دەڵێت ئەم وڵاتە موڵکی هەمووان بووە بێجیاوازی، بەڵام دواتر بەهۆی قەتلوعامی ئەرمەن و کودەتای سەربازی و گۆڕانکارییە سیاسییەکان، ئەم پێکهاتەیەی شارەکە تێکچووە.
(کا) پاڵەوانی ڕۆمانەکە: (کا) کوورتکراوەی کەریمە، ئەم کەسایەتییە هەر لە قوتابخانەوە دەستی دابووە کەللە ڕەقی لە نووسینەوەی ناوەکەیدا. ئەو هەمیشە لەسەر کاغەزی تاقیکردنەوه و ئەرکەکانی ماڵەوە (کا) ی دەنووسی. لە زانکۆش هەموو جارێک لەم هەڵایەدا ئەوەی لەبەر چاودەگرت، کە لەگەڵ مامۆستاکان و فەرمانبەرانی دەوڵەتدا تووشی دەماقاڵە دەبێت.
(کا) سەرباری ئەوەی کەسێکی یاخی و چەپڕەوە، لە هەمان کاتیشدا شاعیرێکی هەستناسک و ئاشق بووە، بەڵام گشت کارێک دەکات بۆ گەیشتن بە کامەرانی و ئاسوودەیی، کە ئەمەش جۆرێکە لەئەنانییەت.. حەکایەتخوانی ڕووداوەکان کە خودی نووسەره و هاوڕێیەکی (کا) یە لە چەند بەش و دیمەنێکی ڕۆمانەکەدا بۆ خۆی دەبێتە شەخسیەتێکی لاوەکی.
(کا) ، کەسایەتییەکی یاخییە، شاعیرە، چەپڕەوە، ئەنانییە، ئاشقە، بەڵام ئەفسوس لە گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا لە فرانکفۆرت، غافڵکوژ دەکرێت، کە ئەمەش خوێنەر تووشی شۆک دەکات، بەڵام هەرزوو ڕۆمانووس، پاڵەوانەکەمان دەگەڕێنێتەوە بۆ شاری قارس تا درێژە بە ڕۆڵەکەی بدات. (کا) لەبناغەدا بەئامانجی لێکۆڵینەوە لەهەڵبژاردنەکانی شارەوانی و دیاردەی خۆکوشتنی ژنان وەک ڕۆژنامەنووسێک ڕووی لە شاری قارس کردووە، بەڵام لەوێ‌ دەبێتە ئاشقی (ئیپەک) و پاشان له و کەسایەتییە چەپەوە ڕوو لەتەکیەی شێخ دەکات و دەستی مامە شێخ ماچدەکات.
نووسەر پێمان دەڵێت تا دوێنێ‌ خەڵکانێک خۆیان بەچەپ دەزانی، کەچی ئێستا دەچنە تەکیه و کەسایەتییەکی وەک موختاریش کە هاوڕێی (کا ) بووە لە ڕێکخستنی حیزبێکی چەپدا، ئێستا بووەتە شەریعەتخوازو خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی پاڵاوتووە. بەکوورتی نووسەر لەسەر ئەم ڕەگەزانە کاریکردووە (کورد، ئەرمەن، چەپگەرایی، ئیسلامیی سیاسی، کەمالیزم، #پەکەکە#، کلتوور، شوێنەوار، خۆرهەڵات و خۆراوا، ترس، ئاسوودەیی، سرووشت، سەفەر، یاخیبوون، ڕۆژنامەوانی، سیخوڕیکردن، شانۆو تەوزیفکردنی لەپێناو کەمالیزمدا) . نووسەر پێمان دەبێژێت کورد، نەتەوەیەکی خاوەن کلتوورو تایبەتمەندی خۆیەتی، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتەوە فەرامۆش کراون، مافەکانیان پێشێل دەکرێت و ئەمانیش بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافانەیان (پەکەکە) یان بەرهەمهێناوە، بەڵام ئەم ڕێکخراوەش پەنا بۆ توندو تیژی دەبات، دیارە ئەمەش کاردانەوەی بێمافیی کورد و توندوتیژی دەوڵەتە. پامۆک لەم ڕۆمانەدا ڕەخنە لە زۆر چەمک و دیاردەی نێو کۆمەڵگە دەگرێت و ئیسلامی سیاسیش یەکێکە له و دیاردانەی نێو کۆمەڵگە کە کەوتووەتە بەر ڕەخنەی نووسەر، چونکە گرووپەکانی ئیسلامی سیاسی له و وڵاتەدا ئافرەتان ناچار دەکەن سەرپۆش بپۆشن و ئەمەش وادەکات لە خوێندن بێبەش بن و دواجاریش خۆیان بکوژن. دیسان ڕەخنە لەدەسەڵات دەگرێت کە ئیدیعای دیموکراسیبوون دەکات، بەڵام تەنیا باوەڕی بەیەک کلتوورو یەک دونیابینی هەیە، کە ئەویش هەڵقوڵاوی نێو فیکری کەمالیزمە. نووسەر ڕەخنە لەچەپەکانی وڵاتەکەی دەگرێت کە دوای کارکردنیان لەگەڵ ڕێکخراوە چەپەکان خۆیان دەخزێننە نێو گرووپە ئیسلامییەکانەوە. شینە یەکێکە له و ئیسلامیانەی وەک واعیزێک قسەدەکات، کەچی لەژێرەوە پەیوەندی دڵداری لەگەڵ جووتە خوشک (ئیپەک و قەدیفە) هەبووە. ماوەتەوە بڵێم کە نووسەر گرنگی بەتایتڵی هەر بەشێکی نێو ڕۆمانەکە داوه و ئەم ناونیشانانە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن (کپی بەفر، ئەگەر خودا هەبوونی نەبێ‌ ئەدی واتای ئەو هەموو ئازارە چییە کە هەژاران دەیچێژن، نیشتمان یان سەرپۆش....) .
دیارە ناونیشانی دەقەکان بۆ خوێنەر گرنگی خۆی هەیه و بەرلەوەی چاوی بکەوێتە سەر دەق، چاوی بە تایتڵەکان دەکەوێت، کە ئەمەش دیسان لێوەشاوەیی نووسەر پیشان دەدات و ئەم کارکردنەش لەئەدەبدا دەبێتە جێگەی بایەخپێدانی لێکۆڵینەوەی زمانناسی و دەق و سیمۆلۆژیا، کە ئەمیش گرنگی بەستراکچەری ناونیشان دەدات. نووسەر لە ڕێگەی پەیامی نێو ئەم ڕۆمانەوە پیشانیداوە، کە مرۆیەکی مۆدێرن و دیموکراتخوازه و بەکردەوەش داکۆکی سەرسەختانە لە مەسەلەی دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ و فرە کولتووری و ڕاستییە مێژووییەکان دەکات. کە هەر ئەوەش پامۆکی ڕووبەڕوووی دادگاییکردن کردووەتەوە. دواجار دەڵێم ئەم مرۆڤە ڕۆشنفکرە بەئەرکی خۆی هەستاوه و بەشداریدەکات لەبەرەوپێشچوون و دیالۆگە گەردوونییەکانی لەمەڕ وەرچەرخان و پێکەوە ژیان. دەیەوێت پێمان بڵێت، کە ڕۆشنبیری مۆدێرن بەر لە هەر شتێک پێویستە واز لە پابەندبوون بە ترادسیۆن و گشت کۆت و بەندێکی جەستەی و فیکری بهێنێت و تەنیا پابەندی بیری ئازادانه و بوێرانە بێت و مومارەسەی ئازادانەی خۆی بکات، لەپڕۆسەی ڕەخنەگرتندا. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览304
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
挂钩项目: 3
传记
图书馆
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 02-06-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-08-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):04-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览304
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,040
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!