图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,172
图片 106,511
书籍 19,249
相关文件 96,956
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەم مەرگى بەکۆمەڵە رابگرن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەم مەرگى بەکۆمەڵە رابگرن

ئەم مەرگى بەکۆمەڵە رابگرن
ناونیشان: ئەم مەرگى بەکۆمەڵە ڕابگرن
نووسەر: #عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون: #14-08-2023#

هەرێمى کوردستان لە زۆر لایەنەوە گڵۆڵەى کەوتووەتە لێژیى، مەترسییەکانى هەر ئەو گوشار و پیلانگێڕییانە نین کە بەغدا لەلایەک و تاران و ئەنقەرە لەلایەکى دیکەوە خستوویانەتە سەرى، ئەوانە بەشێکى کێشەکانن و دەتوانرێت وا وێنابکرێت کە مەترسیی دەرەکین و لەدەرەوەى دەسەڵاتى هەرێمدان. بەڵام ئەوەى لەناو ماڵى کورد خۆى دەگوزەرێت و لە دەسەڵاتى دەسەڵاتدارانى کورد خۆیاندایە، ئەگەر مەترسییەکانى لەسەر کوردستان لە هەڕەشە دەرەکییەکان زیاتر نەبێت، کەمتر نیین، چونکە دواجار ئەوەى زەمینە بۆ کاریگەریى مەترسییە دەرەکییەکانیش خۆش دەکات، هەر دۆخى ناو ماڵى کورد خۆیەتى.

ناکۆکى سیاسى و ناتەبایى هێزە پێکهێنەرەکانى حکومەت، نەمانى پەڕڵەمان و گرفتى دامەزراوە حوکمڕانییەکانی، مەترسى ڕاستەقینەن لەسەر ئێستا و داهاتووى ئەوەى پێى دەگوترێت قەوارەى کوردى. ئەگەرچى نوقڵانەیەکى خراپە، بەڵام پێناچێت خەمێکى ڕاستەقینە هەبێت بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان. بۆیە ئەگەرێکى چاوەڕوانکراوە کورد بەشێوە گشتییەکەى وەک نەتەوە، وەک قەزیەکەى لەمەوداى نزیک و دووردا تووشى پاشەکشەی زۆر بکرێتەوە.

لەپاڵ ئەم مەترسی و هەڕەشە جۆراوجۆرانەى هەر ڕۆژێک لەلایەکەوە سەردەردێنن، کێشەگەلێکى دیکەش هەن خەریکە دەبن بە هەڕەشە لەسەر ژیانى تاک بە تاکى هاووڵاتییان و دواجاریش مەرگێکى بەکۆمەڵ بۆ خەڵکى کوردستان و کەس بیر لە چارەسەرکردنیان ناکاتەوە. ئەمەیان ڕاگرتنى ئاسانە و بەشێکیان پەیوەندى بە هۆشیارى و پەیوەندى بە هەستى خۆ بەبەرپرسیار زانینەوە هەیە کە بەداخەوە لەناو ئێمەى کورددا ئەم هەستە زۆر لاوازە.

تەماشا بکەن ڕۆژانە چەند هەواڵ لە میدیاکانى کوردستان بڵاودەکرێنەوە بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە لە فڵان شار و لە فیسار شارۆچکە و لە فڵانە گوند ئەوەندە کەس کوژران. ڕۆژانە چەند هەواڵى مەرگى خەڵک دەبیستن بەهۆى ڕووداوى هاتوچووەوە، گوێبیستى مەرگى چەند کەس دەبن بەهۆى مەلەوانییەوە؟ لەکاتێکدا ڕێگریى لەم ڕووداوانە ئاسانە، ئەگەر هەستى بەرپرسیارێتى هەبێت لە بەرانبەر ئەم ژمارە زۆرەى مەرگى تاکى کورد، دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان ڕێگەیەکى هێندە سەخت نییە.

هەرێمى کوردستان زیاتر لە سێ ساڵ لە شەڕى ڕووبەڕوودا بوو لەگەڵ #داعش#، ئامارى ساڵانەى ئەوانەى بە ڕووداوى ئۆتۆمبێل دەبنە قوربانى، زیاترە لەو ژمارەیەى لە شەڕى داعشدا شەهید بوون. ژمارەى ئەوانەى لە شەڕى عەشایەرى و کێشەى کۆمەڵایەتى دەکوژرێن، ئامارى مەترسیدارن. ژمارەى ئەوانەى لە گەشتى سەیران و مەلەوانیدا دەمرن زیاترە لەو کوردانەى لە دەریای ئیجە دەخنکێن.

ئەوەى لێرەدا دەمەوێت سەرنجى زیاترى بخەمەسەر، ڕووداوەکانى ئۆتۆمبێلە کە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ڕێژەکەى لە بەرزبوونەوەدایە. بەپێى ئامارى فەرمى دەزگا پەیوەندارەکانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە ساڵى ڕابردوو (445 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 257 کەسیش بریندار بوون) . بەڕاستى مایەى هەڵوەستە لەسەرکردنە لە جوگرافیایەکى بچووکى وەک هەرێمى کوردستاندا ئەو ژمارانە قوربانى ڕووداوى هاتوچۆ بن.

ڕەنگە هۆکارەکانى یەک و دووان نەبن، لە خراپى کوالێتى ئۆتۆمبێلەوە بیگرە بۆ خراپى ڕێگەوبان و خراپى نەخشەى ئەندازەیى شەقامەکان، خراپى ڕێساکانى پێدانى مۆڵەتى شۆفێریى و سەرپێچى و پابەند نەبوونى شۆفێر و نەبوونى ئامرازەکانى گشتى بۆ کواستنەوە و... تاوەکوو دوایى. بەڵام هەموو ئەمانە قابیلى چارەسەر کردنن. دەبێت حکومەت پلانى هەبێت ڕێگە لەم مەرگى بەکۆمەڵە بگرێت.

ساڵانە لە میدیا جیهانییەکانەوە گوێمان لێدەبێت بە ملیۆنان ئۆتۆمبێلى کۆمپانیا بەناوبانگەکانى درووستکردنى ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێندرێنەوە بەهۆى بوونى هەڵە لە درووستکردنیاندا. تا ئێستا نەک تەنیا یەک ئۆتۆمبێلیش لە کوردستان نەکشێندراونەتەوە لەبەر بوونى هەڵە، دوور نییە لەڕێى بازرگانى چاوچنۆکەوە ئەوانەى لە وڵاتانى دیکەش سەحب دەکرێنەوە بهێندرێن لە ئێراق و هەرێمى کوردستان ساخ بکرێنەوە. سووتانى لەناکاو و وەرگەڕان و نەمانى برێک، یاخود جام بوونى تایە و زۆر شتى دیکە دەردەکەون و کەس بیر لەوە ناکاتەوە دەشێت هۆکارەکانى لە خودى ئۆتۆمبێلەکەبێت، نەک ئەوەى وەک دەقێکى نووسراوى پێشوەختە لەلایەن وتەبێژى پۆلیسى هاتوچووەوە دەخرێتەڕوو کە بەهۆى تیژڕەوییەوە بووە. دەبێت حکومەت لیژنەى پسپۆڕو شارەزاى هەبێت بۆ پشکنین و کۆنترۆڵى ئەو جۆر و مۆدێلانەى ئۆتۆمبێل کە دەهێندرێنە هەرێمى کوردستانەوە.

زۆربەى شەقامەکانى کوردستان لە سەردەمانێکدا درووستکراون ئامرازەکانى بڕین و درووستکردنى پرد وەک ئێستا بەردەست نەبوون. بۆیە زۆرێک لە ڕێگە سەرەکییەکانى نێوان شارەکان بەرزى و نزمى، یان پێچاوپێچى زۆرى تێدایە، هەرجارێکیش نۆژەنکرابنەوە ڕەچاوى ئەوە نەکراوە شەقامەکان ڕێکبکرێنەوە، هەر شەقامە کۆنەکەیە و پینەوپەڕۆ یان لە باشترین دۆخدا قیرکراونەتەوە.
لەکاتێکدا ئێستا کەرەستە و ئامێرى زۆرهەن کە دەتوانرێت بەهۆیانەوە ئەو هەموو هەوراز و نشێو و پێچاوپێچییانە نەهێڵدرێن.
لە زۆربەى وڵاتانى پێشکەوتووى جیهان سەربارى دەستەبەرکردنى باشترین هۆکارەکانى گواستنەوە و زۆرترین دەستەبەرکردنى دڵنیایى لە درووستکردنى تونێڵ و پرد و ڕێگەوبانەکان، بۆ پاراستنى سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان و ڕێگرى لە سەرپێچى شۆفێران، تووندترین سزایان هەیە بۆ سەرپێچیکار.

بەهەر شەقامێکدا تێپەڕدەبێت بە دیراسەکردنى ڕێگرتن لە ڕووداوى هاتوچۆ، بۆت دیاریکراوە و بۆت هەیە بەتیژڕەوى چەند کیلۆمەتر شۆفێرى بکەیت. ئەگەر لە نەزانیندا زیادەڕۆیى بکەیت سزایى دارایت دەدەن، بەڵام چەندجارێک دووبارەى بکەیتەوە، نەک هەر مۆڵەتى شۆفێریت لێوەردەگرنەوە، بەڵکوو دەتنێرن بۆلاى پزیشکى دەروونى و وەک کەسێکى ناتەواو مامەڵەت لەگەڵ دەکەن.

ئێستا لە بەشێک لە شەقامەکانى هەرێمى کوردستان سیستمى کامێراى چاودێریى سەرپێچى دانراوە، بەپێى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ لەو شوێنانە ڕووداوى هاتوچۆ نەک کەم بووەتەوە بەڵکوو هەر نەماوە. ئەگەر کەموکووڕییەک لەم پڕۆسەیەدا هەبێت ئەوەیە کە لەو ڕێگەوبان و شەقامانە دانەنراون کە بوونەتە ڕێگەى مەرگ. دەبێت ئەم نموونەیە وەک ئەزموونێکى سەرکەوتوو بەخێرایى بە هەموو کونج و کەلەبەرێکى هەرێمى کوردستاندا بڵاوبکرێتەوە. سەربارى بوونى ناڕەزایەتى لەوەى بڕى سزاى داراییەکانى زۆرن، بەڵام هیچ سزایەک بەهاى خوێنى ئەو خەڵکە نییە کە ڕۆژانە دەبنە قوربانى. بۆیە ئەگەر بەهەر جۆرە سزایەک دەتوانرێت ڕێژەى ڕووداو و ژمارەى قوربانى کەمبکرێتەوە، دەبێت بگیرێتەبەر. خەسڵەتى مرۆڤ بەو جۆرەیە تەنیا سزا لەتاوان ڕایدەگرێت. وەک ئێستا بەشێکى زۆر باوەڕیان وایە نەبوونى سزاى تووند هۆکارى ئەو هەموو کوشتنەیە لە کێشەى کۆمەڵایەتییەکانى هەرێمى کوردستان.

بەلامەوە سەیرە ئەوەندەى ناڕەزایەتى دەبیستم لە دانانى کامێراى چاودێرى، نیوەى ئەوە گوێبیستى ئەوە نابین دەسەڵاتداران بخرێنە بەردەم بەرپرسیارێتى ئەو هەموو قوربانییانەوە. پاساوەکەشیان ئەوەیە ئەم کامێرایانە دراونەتە کۆمپانیا و کراون بەکارى بازرگانى. بریا هەموو ئەو بازرگانییەى لە بوارە جیاجیاکاندا بەسەر میللەتەوە دەکرێت هاوشێوەى کامێراى ڕێگەوبانەکان ئەو سوودە گشتییەى هەبووایا بۆ سەلامەتى هاووڵاتییان. لەبرى ناڕەزایەتى لە دانانى سیستمى کامێرا، دەکرێت گوشار بخرێتە سەر حکومەت داهاتەکەى بۆ باشترکردنى ڕێگەوبانەکان تەرخانبکرێت.

وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ئەمە لایەنێکى هۆکارى ئەو هەموو ڕووداوى هاتوچۆیەیە، دەبێت شانبەشانى دانانى سیستمى کامێرا، ڕێگەچارە بۆ هۆکارەکانى دیکەشى بدۆزرێنەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览173
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 14-08-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 14-08-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 24-08-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-08-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览173
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,172
图片 106,511
书籍 19,249
相关文件 96,956
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!