Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Pirtûkxane
ZÎMANÊ DUYEM
01-05-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
6 STÛNÊN ZIMAN Û ZIMANNASIYA KURDÎ
01-05-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
Felsefekirin û zarok
29-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û hevoksazî
28-04-2024
Sara Kamela
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
24-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
İbrahim Güçlü
23-04-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
Felsefekirin
23-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Feqiyê teyran 5
18-04-2024
Sara Kamela
Jimare
Babet 518,169
Wêne 106,233
Pirtûk PDF 19,185
Faylên peywendîdar 96,727
Video 1,348
Kurtelêkolîn
Cihên geştiyarî yên parêzge...
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û morfolojî
Weşanên
Rojnameya Serbestî
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
ڕەمز
Kurdîpêdiya rojane dîroka Kurdistanê û Kurdan tomar dike.
Pol, Kom: Kurtelêkolîn | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
1 Deng 5
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەمز

ڕەمز
نووسەر: #فریا یونسی#

«من بووم ئەو ڕەمزەم لەسەر کێلی گۆڕی ژینا نووسی
ئەم چیرۆکە ئەپدەیت دەکرێتەوە»

ئەمە چەندین مانگە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و خەریکن ئەو ڕستەیە بە خەڵک دەنووسنەوە، تەنانەت بەوانەشی نەخوێندەوارن. بە تێڵایەکەوە، بەسەر سەریانەوە دەوەستن، کارتۆنێک لەبەر دەستیان دادەنێن و ماژیکێک دەدەنە دەستیان و دەڵێن: دەی، بنووسە ژینا گیان....
هەموو ئەو تیمە ئەمنییانەش کە بەیانیانی زوو، دەرکەی ماڵان دەشکێنن و خۆ بەژوورەکانییاندا دەکەن، چەند پسپۆڕی ڕێنووسیان لەگەڵە، بۆ ئەوەی هەر لەوێدا دەستوخەتەکان بەراورد بکەن، ئەگەر لەیەک نەچوون، ئەوا کابرا بەردەدەن و ئەگەریش حاستەمێک نزیک بوو لەوەی لەسەر کێلەکەی ژینا نووسرابوو، بە تێلێک هەر دوو دەستی لە پشتەوە دەبەستن و تەلیسێک لەسەری دەکەن و دەیبەن. کەس هەبووە، هەر ئەو ڕۆژە، بووە هەفتەیەک دوای ئەو ڕۆژە و بووشە بە مانگ لە سیاچاڵەکانییاندا ماوەتەوە، هەتا کەسێکی دیکە پەیدا نەبووە کە دەستوخەتەکەی نزیک بووبێت لە دەستوهێڵی سەر کێلەکە، بەرنەرداوە. وایلێهاتوو، ماڵ نەماوە گیراوێک، یان ئەشکەنجە کراوێکی نەبێت. چەندین کەسیش هەن کە هێشتاش لەوێن، هەرچەند هیچمان نازانین ئەوێ کوێیە و ئەو چەند کەسەش کێن. دەگوترێت یەکیان کچێکی سیانزە ساڵانە کە هەر دوو دەستی بەهۆی تەقینەوەی مین، لەسەر سنوورەکانی #ئیلام# پەڕیون. گوایە بەیانییەک چووەتە شوانی لەگەڵ باوکی و دەڵێن چەند ڕۆژ بووە قوتابخانەی کۆتاییهاتووە، بەڵێنی بە باوکی داوە یارمەتیی بدات لە شوانیدا و ئەویش لە بەرانبەردا، کۆلارەیەک بە باوکی بکڕێت، ئێواران بچێتە سەر شاخی قەڵا قیران و پەتی کۆلارەکە بە دەم بگرێت و بەبای بدات. کەچی ئەوان دەڵێن دەستوخەت بەوە نییە دەستت بێ یان نا و پێیان وایە ئەو کۆلارەیە، جۆرێک سیستەمی زیرەکە لەلایەن زلهێزەکانی دنیاوە خراوەتە مێشکی ئەو کچە، بۆ وردبوونەوە لە گووکارییەکانییان. گوایە، دەڵێن ئێمە، کارمان بە خەتەکەیە. بەردەوام بۆ ئەوەشی بیسەلمێنن قسەکەیان ڕاستە و نایانەوێت بێدەستێک ئازار بدەن، ئاماری ئەو خزمەتگوزارییانە بڵاو دەکەنەوە کە بۆ کەمئەندامانییان دابینکردووە، بێ ئەوەی پێیان شوورەیی بێت، ڕۆژ نییە لە بەردەم دامودەزگا گەندەڵەکانییاندا، کەمئەندامان کۆدەبنەوە و داوای پێشگوێخران دەکەن، ئەوەندە پشتگوێخراون. هاوڕێیەکی ڕۆژنامەنووسمان هەیە، پێکەنینی بەو ئامارانە دێت و دەڵێت ئەوان هەموو ئامارەکانییان ئاوایە، خۆشیان سەری لێدەرناهێنن، دەڵێت سوێندتان بۆ دەخۆم، ئامارسازی وایان هەیە، دەچێتەوە سەر ئامارەکانی پێشووتری خۆی، بە تاوانی چەواشەکاری، سزای دەستگیرکردن بۆ نووسەرەکەی دەردەکات. هەڵبەت، هەر ئەو قسانەی هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان بووە هۆی ئەوەی ئەویش بگیرێت و بخرێتە سیاچاڵەکەیانەوە. بیانووی گیرانەکەشی ئەو قسانە نییە کە کردووێتی، نا، ئەوان دەڵێن: لەوە دەچێت بە فۆنتێکی گرافیکی ڕستەکەی سەر گۆڕی ژینا نووسرابێت و ئەوەش تەنیا لە ڕۆژنامەنووسێک دەوەشێتەوە کە هەم ئاگای لە شێوازی داڕشتنەوەی تیترەکان هەیە و هەمیش دەزانێت بە چ فۆنتێک بنووسرێن کە لە یادەوەریی نیگاکاندا، بمێننەوە. ئەرێ، یادەوەری نیگا... چەند ڕۆژە لە میدیای فەرمیی خۆیان، چەندین مامۆستای زانکۆیان هێناوە و دیبەیتیان پێدەکەن لەسەر ئەو چەمکە... یادەوەریی نیگا. چەمێکیک کە کەس تا ئێستا گوێی لێ نەبووە و ئەوانەشی دەتوانن بە حاڵ لێی تێبگەن، دەڵێن: چەمکێکی قۆڕ و درووستکراوە و تەنیا بۆ چەواشەکردنی خەڵکە. بەڵام ئێمە دەزانین و داخی ئەوە کوشتووینی، چەند ساڵی دیکە، زانست و خۆیان وتەنی کائینات و هەموو بەزموڕەزمێکی جیهان، دەست دەدەنە دەست یەک، بۆ ئەوەی ئەو چەمکە قۆڕە درووستکراوە، بکەن بە ڕاست و دوایی فەخرەکەی بەو عالەمە بفڕۆشنەوە کە یەکەمجار، ئێرانییەکان بوون ئەو بابەتەیان کەشف کرد، کەواتە لەخۆڕا نییە کە گوتراوە، هونەر نەزدێ ئیرانیان ئەست و بەس...
هەرچۆنێک بێت، با بابەتەکەی خۆمان لێ ون نەبێت، ئەرێ؛ ئەوان هەموو هەوڵیان ئەوەیە بەم بابەتە بێبایەخانە، بەلاڕێماندا ببەن و نەهێڵن، ئەوەی لەسەریان دەزانین بۆ یەکتری بگێڕینەوە. بەڵام خۆ ئێمە گوێ نادەینە ئەو پیلانە خوێڕییانەیان. ئەوە نییە، خەریکین ئەوەی دەیزانین بۆ یەکتری دەگێرینەوە: بەڵێ، ئەو کوڕەی کووچەکەی پشتمان دەڵێت: ئاگای لێبووە دوو هەفتە فرۆشیارێک بە کەلوپەلی گڵینەوە، هاتووەتە کۆڵانەکەیان و بۆ فرۆشتنی کەلوپەلەکانی، کێبڕکێی ساز کردووە. چۆن؟ زۆر ئاسانە، بایی ملوێنێک کەلوپەلی داونەتێ بە سەد هەزار تمەن، بەڵام تیروپشکی پێکردوون و لە تیروپشکەکاندا، کاتی واژۆکردن، پێی نووسیون سینا گیان.... ئەوانەشی دەستوهێڵیان لە نووسەرەکەی ژینا گیان نزیک بووە، خێرا نێونیشانیان دراوەتە شوێنی جلبۆرەکان و چەند خولەک دوای ئەوە، جلبۆرەکان هەڵیانکوتاوەتە سەریان، دەستگیرکراون و براون کە باقیی ڕستەکەیان پێ بنووسرێت لەو سیاچاڵەی وا کەس نازانێت لە کوێیە.
با هەتا درەنگ نەبووە، ئەوەندەش بڵێم، ئەوانەشی کە دەبرێنە ئەوێ، ئەگەر کەم لەوێ بووبن و زوو بەردرابن، تەنیا باسی تاریکیییەک دەکەن کە دەست دەوەشێنێت، ستەمەتێک کە جووتە دەخات و پێیان وایە ئەوێ زیاتر لەوەی شوێنێک یان سنوورێکی جوگرافی بچووک یان گەورە بێت، زیاتر کۆمەڵێک شتە کە یەکیان شوێنە و ئەوانەی دیکەی، تاریکی، لێدان بە تێل، ئەمبوردەست بۆ گونکێشان، مەمک قرتاندن و مل لێسانەوە و زۆر شتی دیکەی لەو چەشنەن. ئەوانەشی کە لەوێ پێیان چووبێت، ئەوا دوو هێندە و بگرە سێ هێندەی ئەو ماوەیەی کە لەوێ بوون، بێدەنگ دەبن و متەقیان لێوە نایەت.
ئارڤین کە لە بەیانیی سێیەمی خۆپیشاندانەکانەوە، تەپیان دابووە سەر ماڵی باوکی و دوای ئەوەی دەستوهێڵی لە دەستوهێڵی سەر کێلەکەی ژینا چووبوو، بردبوویان و دوو هەفتە لەوێ مابووەوە هەتا ڕزگاری ببوو، دەڵێت: ئەوێ تەنیا تاریکی و برسێتییە و جاروباریش دەنگێکی گڕ کە پێلەقەی هەیە. ئەرێ ئارڤین، ئەوەتی هاتووەتە دەر، پێی وایە دەنگ، لە بەشەر زیاتر پێلەقەی هەیە و هەر زووزوو خۆی دەگرێت کە ئەو پێلەقانە بەر سەروسەکووتی نەکەون. پێی وایە عەرز و دارودیوارەکەی ئەوێ تاریکین و ئەو هەوایەی دەبێ هەڵیمژێت بۆ زیندوومانەوە، لەبری مولوکول، برسێتی و تینوێتیی تێدایە و هەرچی کردەوەشە، هەمووی پێلەقەن. دەیوت؛ کە دەستیان خستمە پشتەوە و تێلە باریکەکەیان تێئاڵاند، کەسێک بە گوێمدا پێی وتم ئەوێ چۆنە، ئەژنۆم شل بوو. دایکم تێگەیشت و هەرچی هاواری کرد و قیژاندی: مەیبەن، هیچ. دەیوت کچەکەم تەمەنی 10 ساڵە، هیچ نازانێت، هەرای لێدەکردن وازم لێبینن، کەچی گوێیان پێنەدا. ئارڤین هەمیشە لەنێو قسەکانیدا بە ڕاشەکاوی ئەوە دەڵێت؛ هێشتا لە مەئموورە کەمدووەکە، نەترسابووم، هەتا مستەکەی لە دەمی دایکم سرەواند و کچەکەمی بە قژ، دوو جار کوتا بە عەرزەکەدا. هەرچەند دوای ئەوە، بە قۆڵبەستکراوی، هەر بە کەللە، ئا، بە کەللە، هۆمەنم بۆیان برد و دەموفڵچی یەکدووانێکیانم کوتا، بەڵام خۆ کەڵکی نەبوو. ئارڤین دەڵێت هەتا دوو هەفتەش لە داخی ئەو کەللەیە، هیچیان پێ نەنووسیوە و دوای دوو هەفتەش هەر ڕۆژەی پسپۆڕێکی دەستوهێڵیان بردووەتە سەری کە بزانن خۆیەتی یان نا. سێ مانگ دوای دەستگیرکردنەکەی، بەریانداوە.
ئارڤین، زۆر جار بە ڕقئەستوورییەوە ئەو کاتانە دەگێڕێتەوە، بەڵام کە دەگاتە باس کردن لەوێ، کپ دادەمرکێ، دەڵێی ئەو ماوەیە لە بەشێکی لیخنی مێژوودا ژیاوە و بەنێو دڵی زەماندا بردوویانە بۆ نموونە بۆ سەردەمی سیاچاڵەکانی قوستەنتەنییە، یان لە زیندانەکانی مەغولستانی کاتی چەنگیزدا بووە، هەر دەست بە سەروسەکووتییەوە دەگرێت کە پێلەقەی بەر نەکەوێت. دەڵێت: خۆ هیچیان نەدەوت کە بزانم بە چ زمانێک شەق دەخۆم، بە چ زاراوەیەک پێلەقەم بەردەکەوێت، تەنیا دەیاننەڕاند، ئەویش چی، شەوی سێسەد چوارسەد کەس دەبوون، لەو کونەی دەرگاکەوە دەیاننەڕاند بەسەر یەزیددا و دەمزانی دەبوو من وەڵامیان بدەمەوە، بەڵام نەمدەزانی چ وڵامێکیان بدەمەوە. دەمێکی موواوی بە پێکەنینێکەوە دەیوت: ڕاستەکەی بڵێ، تۆ بووی؟ ئارڤین هەرکات دەکەوتە گێڕانەوەی ئەو کاتانە، خۆی بە مۆبایلەکەیەوە خەریک دەکرد و دەشمانزانی هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی سڕیوەتەوە، کەچی پێمان دەوت تۆ واز لەو توویتەرە بێنە، بۆمان باس بکە. ئەوسا بە بێزارییەکەوە دەیوت؛ توویتەری چی، بەخوا هیچیانم نەماوە، هەر ئینتەرنێتیشم نییە... و درێژەی بە قسەکانی دەدایەوە.
دەیگێڕایەوە جارێکیان ئیتر ماندوو ببووم لەو هەموو مانەوە لەو تاریکایی و بێشوێنییەدا، لەو پێلەقە ڕەقانەی شەوانە بەر سەروسەکووتم دەکەوتن. کە دەلاقەکە کرایەوە بە لێوە موواوییەکەم گوت: دەرگاکەم لێبکەنەوە، دەمەوێ ددانی پێدا بنێم، من بووم. دەلاقەکە داخرایەوە و دوای نازانم چەند خولەک، گەورەتر بوو. یەکی سەرپووتەی ناحەز، هاتە ژوور و وتی تۆ بووی ئەو ڕستەیەت لەسەر گۆڕەکەی ژینا نووسی؟. خێرا، لە خۆشیی ئەوەی دوای ئەو هەموو ڕۆژە کەسێکم بینیوە، وتم ئەرێ بە خوا من بووم. بێ یەکودوو زللەیەکی لەبن گوێم ڕاکێشا و وتی قەحبەی کوڕی قەحبە... بۆچی درۆمان لەگەڵ دەکەی؟
ئارڤین هەمیشە کە دەگەیشتە ئەو شوێنە بێدەنگ دەبوو، ئێمە هێشتاش نەمانزانی دوای ئەو ڕستە چییان بەسەردا هێناوە و چۆن بوو ئازاد کراوە. بەڵام ئەوەندە تێگەیشتبووین لەگەڵ کچێکدا لە شارێکیتر ببوونە هاوڕێ و شەوانە بە مۆبایلەکەی دایکی و بەگریانەوە دەنگیان ناردبوو بۆ یەکتر. ئەو شەوەی کە بەسەر دەنگناردنەوە خەویان لێکەوتبوو، دایکی چووبوو مۆبایلەکەی لێ وەربگرێتەوە، بینیبووی هەموو ڕوومەت و لامل و یەخەی کراسەکەشی تەڕ بووە، مۆبایلەکەی هێنا بۆ ئێمە کە هۆکاری گریانەکەی بۆ بدۆزینەوە. ئێمە سەرەتا ئامادە نەبووین، بچینە نێو مۆبایلەکەی، بەڵام کە بینیمان دایکی زۆر پەرۆشە و خۆی داوا دەکات، خۆمان دا بە دەستییەوە و دانەبەدانەی ئەپڵیکەیشنەکانی گەڕاین، لە واتساپدا گریانەکانی خۆی و ئەو کچەمان دۆزییەوە کە دوایی زانیمان ناوی نازەنینە و خەڵکی #سنە#یە. سەیر بوو، لە ڤۆیسەکاندا بە ئارڤینی گوتبوو لە بەنداوەکەی سنە نێژراوە و لەوەش سەیرتر ئەوە بوو ئارڤینیش بەوی گوتبوو، ئەرێ بە نازەنینی گوتبوو، جەنازەکەی فڕێدراوەتە ئەشکەوتە تەنگەبەرەکەی قۆری قەڵای #جوانڕۆ#. ئێمە سەرەتا پێکەنینمان بەو ڤۆیسانە هات و پێمان وابوو، لە حاڵەتێکی ئاساییدا نەبوون. کەچی بەیانی کە هەستاین و دایکی ئارڤینمان بینی، وتی چەند ڕۆژە کوڕەکەی دیار نییە، نەماندەزانی چی بووە بە چی؟ ئێمە تاوەکوو دوێشەو ئاگامان لێی ببوو، تەنانەت دایکیشی مۆبایلەکەی بۆ هێنابووین و نیشانی دابووین بە مۆبایلەکەی ئەو دەنگ دەنێرێت بۆ کەسێک، کەچی ئێستا دەڵێت چەند ڕۆژە دیار نییە.
ناچار بڕیارماندا بچین بە شوێن نازەنین ناوێکدا بگەڕێین کە پێمان وابوو لەگەڵ ئارڤین قسەیان کردووە و هەستمان دەکرد هەر ئەوەندەی ناوەکەی دەزانین، خۆی ئادرەسێکە. سەرەتا لە دۆست و برادەرمان پرسی، ئەوەی لای سنە بوو هەواڵی نازەنینێکمان لێ پرسی، کەس نەیدەزانی. دوایی لە سایتەکاندا بۆی گەڕاین، ناوی وا هەر نەبوو. ئەمجار هەوڵمان دا خۆمان بچینە سنە. کەشێکی زۆر خنکێنەری هەبوو، ئەو ئێوارەیە کە گەیشتینە دەور مەیان، چۆڵ و هۆڵ بوو. لە ساندویجییەک، هۆکاری ئەو چۆڵییەمان پرسی، کابرا بە تووڕەییەکەوە وتی بێ تۆ چێ. دوایی چووین بۆ دووکانی ئاومیوە فرۆشییەک، وتمان داخۆ چۆنە شار ئاوا چۆڵ بووگە، کابرا خۆی لێ شێت کردین، وتی:مەگێ فۆزوولی، شۆما؟. ئیتر ئێمەش ماتڵمان نەکرد و چووینە نێو شار، بە کۆڵانە کۆنەکاندا گەڕاین، ڕەنگە باوەڕ نەکەن، دەرگا بە دەرگای ماڵانمان کووتا، هەتا کۆتایی ماڵێک پێی وتین، لە شەوێکی ئەو ماوەدا، ژنێک بە ناوی نازەنین لە کووچەکەیان کووژراوە کە منداڵێک و مێردێکی موعتادی لێ بەجێماوە، هەر کە کوژراوە، مێردەکەی چووە منداڵەکەی هەم بە کومیتەی ئیمداد فرۆشتووە، هەم بە جلبۆرەکان و هەمیش بە ماڵی خەزووری. ئیتر ئێمەش بۆی نەگەڕاین، گەڕاینەوە.
لە گەڕانەوەماندا تەلەفوونێک بۆ یەکمان هات، دەیوت ویستووێتی سەبارەت بە نازەنین قسەمان لەگەڵ بکات، بەڵام پێی وابووە لەو جلبۆرانەین کە بۆ دەستوخەت دەگەڕێن، بۆیە خۆی شاردووەتەوە لێمان. تا درەنگانێک خەریکی قسە کردن بووین، هەر جارەو کەسێکمان لەگەڵی دەچووینە سەر خەت، بەڵام ئەو بەلایەوە گرنگ نەبوو، هەر قسەی دەکرد و ئەوەی زانیاری بوو بە لێشاو هەڵیدەڕشت. دەیوت؛ لەم دنیا تەنیا خوشکێکی یەکچاوی بۆ ماوەتەوە و ئەویش دەرچووە بۆ تورکیا و ئێستا دەرباز بووە، بۆیە هیچی بۆ گرنگ نەبوو. سەیر ئەوە بوو، لەنێوان زانیارییەکانیدا، داوای یارمەتیی لە ئێمە دەکرد و دەیوت پلانێکی بە دەستەوەیە، بۆ جێبەجێکردنی، پێویستی بە کەس یان کەسانێکە. ئێمەش ئەوەندە تینووی زانیاری لەسەر نازەنین و ئارڤین و ئەو کەسانە بووین، کە دەیگور لە #مەهاباد#، #بۆکان#، #سەقز#، #مەریوان# و چەندین شاری دیکە، دەستگیر کراون و هیچ هەواڵێکیان نییە، ئاگامان لە خۆمان نەببوو، هەر بەڵینمان پێدابوو، هەرچی دەیەوێت بۆی بکەین.
دەیوت خوشکەکەی، چەند شەو دوای ئازادبوونی، دەرچووە لە وڵات و کاتێک توویتەرەکەی کارا کردووتەوە، نووسیوێتی؛ هەرگیز بیرم نەدەکردەوە ئەوەندە خۆشحاڵ بم لەوەی کەسێک لەبری من بگیرێت. دەیوت گوایە، ئەوەندە ویژدانی لەسەر ئەو بیرۆکەیە تووشی عەزاب بووە کە چەندین جار بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە و کە زیاتر شیی کردبووەوە بۆ خوشکەکەی، ئاوامان بۆ دەرکەوت، دوای ئەو زللە دەکەوێتە ژێر دەستدرێژییەکی زۆر و شانسی دەبێت هەڵبەت کەس نازانێ دوای چ ماوەیەک کەسێکی دیکە دەگرن کە دەستوهێڵی زۆر زیاتر لە دەستوخەتەکەی سەر کێلەکە دەچێت و ئەو بەردەدەن. ڕەنگە هەر ئەوەش بووەتە هۆی خۆشحاڵبوونی. دواتر دایکیشی بۆی گێڕاونەتەوە کە شەوانە بە دەم خەوەوە، چنگی ناوە بە دەموفڵچێکەوە و بە مست، سینگێکی کوتاوە کە نازانن هیی کێ بووە و داوێتییە پرمەی گریان. کە دەشگریا، خێرا چەند ژنێک لە دەوروبەری دەستیان بە پشتیدا هێناوە و دڵیان داوەتەوە، پێان گوتووە خەفەتی لێ مەخۆ، بە خوا هەموومان بەسەرماندا هاتووە و هەر کچەکەی تۆ نەبووە. دەیوت لە گەڕەکەکەیاندا ماڵ نەبووە کەسێکی وای نەبێت و ڕۆژانە باوکەکان، پەنامەگی، چوونەتە بازاڕ و پێداویستییان بۆ کڕیون و دایکان بەڕووسووری لە باڵکۆنەکانەوە، هەلهەلەی خۆشییان کێشاوە کە ڕۆڵەکانیان کەیفخۆش بکەنەوە. جاوربار لەنێو ئەو قسانەشدا، پرسیارێکی لەسەر خۆمان لێدەکردین، دیار بوو دەیویست بزانێت کێین؟ من سەرەتا نەمدەوێرا خۆمی پێ بناسێنم. بەڵام هاوڕێکانم، جگە لە ناوی خۆیان، جیک و پووکی بەسەرهاتی ئەو ماوەشیان بۆ گێڕایەوە. دوایی زانیمان جێی متمانەیە، منیش خۆم پێ ناساند. هەر ئەوەندەش بوو منی ناسی و زانی منیش چەند شەوێک لە ژوور کراوم، پلانەکەی تەواو بۆ ئاشکرا کردین و بڕیارماندا لە شوێنێک یەک بگرینەوە و لەسەری قسە بکەین.
پلانێکی خراپ نییە، دەڵێت لەم ماوەدا، فیلمەکەی سپارتاکووسی بینیوە و ئەوەی بە زەین گەیشتووە. بەڵام پێویستمان بە بڕێکی زۆر کارتۆن و سەدان هەزار ماژیک هەیە بۆ جێبەجێکردنی و دەزانین ئێستا دەمودەست ئەو ماژیکانە بۆ ئەو هەموو خەڵکە دەستناکەون و دەبێ لە شارە گەورەکان و یان تەنانەت لە وڵاتانەوە داوای بکەین، ڕەنگیشە پێویست بێ بە کۆڵبەر بیانهێنینە نێو شارەکانمان. هەر چۆنێک بێ، باشترین ڕێگەیە بۆ دەربازبوون لەم کەشە قوورسەی بەسەر ماڵ بە ماڵی شار بە شاری وڵاتماندا، هاتووە. بەپێی پلانەکەی: سەرەتا هەموومان چەند شەوێک تەمرینی دەستوخەت دەکەین، وەها کە هیچ پسپۆڕێکی دەستوخەت، نەتوانێ دیاری بکات چی بە چییە. دوایی کاتژمێر 10ی بەیانیی ڕۆژێک، هەموومان، هەموو ئەوانەی لەم چەندین مانگەدا گیراون و بە ڕۆژ، هەفتە، مانگ و چەند مانگ لە کون کراون کە بزانن نووسەری ئەو دێڕەی سەر گۆڕەکەی ژینا بوون یان نا؛ تەنانەت ئەوانەش کە هێشتا دەستی جلبۆرەکانیان پێنەگەیشتووە، لە مەیدانی سەرەکیی شارەکان کۆ دەبینەوە و بە ماژیکەکان و لەسەر کارتۆنەکان، دەنووسین: ژینا گیان، تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز... [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 634 car hatiye dîtin
Haştag
Faylên peywendîdar: 3
Gotarên Girêdayî: 4
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Bajêr: Hewlêr
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Cureya Weşanê: Born-digital
Kategorîya Naverokê: Çîrok
Welat- Herêm: Başûrê Kurdistan
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Kalîteya babetê: 99%
99%
Ev babet ji aliyê: ( Emîr Siracedîn ) li: 16-09-2023 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( Hawrê Baxewan ) ve li ser 16-09-2023 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( Emîr Siracedîn ) ve li ser 16-09-2023 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet li gorî Standardya Kurdîpêdiya bi dawî nebûye, pêwîstiya babetê bi lêvegereke dariştinî û rêzimanî heye!
Ev babet 634 car hatiye dîtin
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Kurtelêkolîn
Di çanda Kurdî de Cejna Beran Berdanê
Pirtûkxane
ZÎMANÊ DUYEM
Wêne û şirove
Ji xanên bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
AYNUR ARAS
Kurtelêkolîn
Amûrên jiyanê li Kurdistanê – Tenûr
Pirtûkxane
Felsefekirin û zarok
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
Wêne û şirove
Kurdên gundê Meydan Ekbezê, Çiyayê Kurmênc- Efrînê
Wêne û şirove
Ev wêne di sala 1973 an de li Qelqeliyê ya ser bi Wanê ve kişandiye
Wêne û şirove
Bav û diya nivîskar: Wezîrê Eşo, Tbîlîsî 1930
Jiyaname
Viyan hesen
Pirtûkxane
Felsefekirin
Wêne û şirove
Di sala 1980'î de çemê Banos li bajarê serêkaniyê
Cihên arkeolojîk
Temteman
Jiyaname
İbrahim Güçlü
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û hevoksazî
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
Kerim Avşar
Jiyaname
KUBRA XUDO
Kurtelêkolîn
Felsefeya dîlan û govendên kurdî - Beşa 1em
Jiyaname
Necat Baysal
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Pirtûkxane
6 STÛNÊN ZIMAN Û ZIMANNASIYA KURDÎ
Kurtelêkolîn
Cilûbergên kurmancî yên jinên herêma Kobaniyê
Jiyaname
RONÎ WAR
Kurtelêkolîn
Bi minasebeta roja rojnamegerîyê, kurteyek li ser rojnamegerî û kovargerîya Kurd di serdema Osmanî de

Rast
Kurtelêkolîn
Cihên geştiyarî yên parêzgeha Îlamê – Beşa 1em
07-04-2024
Aras Hiso
Cihên geştiyarî yên parêzgeha Îlamê – Beşa 1em
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û morfolojî
15-04-2024
Sara Kamela
Di ziman de xêv û morfolojî
Weşanên
Rojnameya Serbestî
24-04-2024
Burhan Sönmez
Rojnameya Serbestî
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Şekroyê Xudo Mihoyî
Babetên nû
Pirtûkxane
ZÎMANÊ DUYEM
01-05-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
6 STÛNÊN ZIMAN Û ZIMANNASIYA KURDÎ
01-05-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
Felsefekirin û zarok
29-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û hevoksazî
28-04-2024
Sara Kamela
Jiyaname
Şekroyê Xudo Mihoyî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
26-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
24-04-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
İbrahim Güçlü
23-04-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
Felsefekirin
23-04-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Feqiyê teyran 5
18-04-2024
Sara Kamela
Jimare
Babet 518,169
Wêne 106,233
Pirtûk PDF 19,185
Faylên peywendîdar 96,727
Video 1,348
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Kurtelêkolîn
Di çanda Kurdî de Cejna Beran Berdanê
Pirtûkxane
ZÎMANÊ DUYEM
Wêne û şirove
Ji xanên bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
AYNUR ARAS
Kurtelêkolîn
Amûrên jiyanê li Kurdistanê – Tenûr
Pirtûkxane
Felsefekirin û zarok
Jiyaname
Elî Îlmî Fanîzade
Wêne û şirove
Kurdên gundê Meydan Ekbezê, Çiyayê Kurmênc- Efrînê
Wêne û şirove
Ev wêne di sala 1973 an de li Qelqeliyê ya ser bi Wanê ve kişandiye
Wêne û şirove
Bav û diya nivîskar: Wezîrê Eşo, Tbîlîsî 1930
Jiyaname
Viyan hesen
Pirtûkxane
Felsefekirin
Wêne û şirove
Di sala 1980'î de çemê Banos li bajarê serêkaniyê
Cihên arkeolojîk
Temteman
Jiyaname
İbrahim Güçlü
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Di ziman de xêv û hevoksazî
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
Kerim Avşar
Jiyaname
KUBRA XUDO
Kurtelêkolîn
Felsefeya dîlan û govendên kurdî - Beşa 1em
Jiyaname
Necat Baysal
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Pirtûkxane
6 STÛNÊN ZIMAN Û ZIMANNASIYA KURDÎ
Kurtelêkolîn
Cilûbergên kurmancî yên jinên herêma Kobaniyê
Jiyaname
RONÎ WAR
Kurtelêkolîn
Bi minasebeta roja rojnamegerîyê, kurteyek li ser rojnamegerî û kovargerîya Kurd di serdema Osmanî de

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.266 çirke!