#سلێمانی# شارێکی گەورە و جوانی باشووری کوردستانە دەکەوێتە دەشتی شارەزوورەوە و لەنێوان چیاکانی گۆیژە، ئەزمەڕ، پیرەمەگروون و بەراناندایە، مێژووی ئەم شارە زۆرتر لە دوو سەدەیە. پێشتر پێی وتراوە #شارەزوور# و مێژوویەکی کۆنی هەیە و پێشتر لۆلۆییەکانی تێدا ژیاون.
$لە سلێمانی گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەم شوێنانە بکەن$
#بەردەرکی سەرا#، کە ناوەندی شارە و شوێنێکی مێژووییە و شەڕی بەردەرکی سەرا لێرەدا ڕوویداوە.
مۆزەخانەی شارستانیی سلێمانی، دەکەوێتە سەر شەقامی سالم لە تەنیشت ئامادەییی پیشەسازیی سلێمانی.
مۆزەخانەی
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکە. دەکەوێتە گەڕەکی شۆڕش.
مۆزەخانەی ئەتنۆگرافیای سلێمانی، دەکەوێتە گەڕەکی #سەرشەقام#. شایەنی باسە چاپخانە کۆنەکەی #پیرەمێرد# لەم مۆزەخانەیەدایە.
ئەشکەوتی
هەزارمێرد هەزارمێرد کە پێش هەزاران ساڵ مرۆڤی نیاندەرتاڵی تێدادۆزراوەتەوە و دەکەوێتە بناری چیای بەرانان.
سەرچنارسەرچنار، هەر لە کۆنەوە سەیرانگای خەڵکی سلێمانی بووە و ئێستا گەڕەکێکە لە شاری سلێمانی.
#مزگەوتی گەورە#، یەک لە کۆنترین مزگەوتەکانی سلێمانییە. گۆڕی #حاجی کاک ئەحمەدی شێخ# و #شێخ مەحمودی حەفید# و بنەماڵەی شێخانی بەرزنجیی لێیە.
#گردی سەیوان#، یەک لە گۆڕستانە کۆنەکانی سلێمانییە و گۆڕی زۆرێک لە ناوداران و شاعیرانی بەناوبانگی کورد لەوێیە. لەوانە #شێخ مارفی نۆدێ# ، #محەمەد ئەمین زەکی بەگ# ، #سالم# ، #گۆران# ، #بێکەس# ، #جەمال نەبەز# و زۆری تر.
گردی مامەیارە، گۆڕی مامەیارە، یەک لە دوازدە سوارەی مەریوان و پیرەمێردی شاعیری لێیە.
#چایخانەی شەعب#، بەناوبانگترین چایخانەی سلێمانییە و کەوتۆتە نزیک بەردەرکی سەرا لە کۆتاییی شەقامی کاوە.
#چاڤی لاند# شوێنێکی یاری و کاتبەسەربردنی بەناوبانگە لە سلێمانی. دەکەوێتە بناری چیای گۆیژە.
چیای #گۆیژە#، سەیرانگایەکی گرنگە و لەوێوە دەتوانرێت تەواوی شاری سلێمانی ببینرێت.
$مۆڵە بەناوبانگەکانی سلێمانی$
فامیلی مۆڵ، دەکەوێتە گەڕەکی هوانە لەسەر بازنەی مەلیک مەحمود لە باشووری شار.
ماجیدی مۆڵ، دەکەوێتە نزیک پردی #قلیاسان# بەرانبەر باخی بەختیاری.
کاسۆ مۆڵ، دەکەوێتە ناوەندی شار بەرانبەر مزگەوتی گەورە.
گەلەری ڕەند، دەکەوێتە گەڕەکی ڕزگاری لەسەر شەقامی سالم.
سیتی ستار
پارێزگای سلێمانی کۆمەڵێک سەیرانگای بەناوبانگ و دڵفڕێنی تێدایە لەوانە دوکان، #هەورامان# و ئەحمەدئاوا کە سەرچاوەی ڕووباری #زەڵم#ی تێدایە، #کونەماسی#، سەرتەکی بەمۆ و زۆری تر کە ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
[1]