图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,482
图片 106,125
书籍 19,170
相关文件 96,506
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی یەکەمین مقاوەمەتی لە دژی ڕژێمی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد بەڕێوە برد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دكتۆر عیسام فەیلی

دكتۆر عیسام فەیلی
دکتۆر عیسام فەیلی پسپۆڕی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسرییە بۆ گوڵان: ژەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# یەکەمین مقاوەمەتی لە دژی ڕژێمی ئێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد بەڕێوە برد

سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری خەباتی کوردایەتیی بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر بووە، بۆیە لای کوردانی فەیلی خۆشەویستە
لە مێژووی نوێی هاوچەرخدا جینۆسایدی #کوردانی فەیلی# لە ئێراقدا بە یەکێک لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت، دەرهەق بە کوردانی فەیلی کە بەهۆی کوردبوون و هاوکاریکردنی شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتیکردنی مەلا مستەفا بارزانی تووشی بوون، تاکوو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم پێکهاتە ڕەسەنەی کورد. لەسەر ئەم پرسە چەند پرسیارمان ئاڕاستەی دکتۆر عیسام فەیلی پسپۆڕ و شارەزای بواری مێژوو لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسرییە کرد، کە هاوکات بە یەکێک لە لێکۆڵەرەوە ناسراوەکانی سیاسی دادەنرێت و، بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکانی گوڵانی دایەوە.
* کورد لە مێژوودا زۆرجار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی ناسنامە بووەتەوە، جینۆسایدی کوردانی فەیلییش کە لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق بەتایبەتیی ڕژێمی بەعس تووشی بوون، تا چەند ئەم تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە؟ ئایا ئەم تاوانە گەورەیە دەرهەق بە کوردانی فەیلی دەچێتە چ شێوازێکی جینۆسایدەوە؟
- پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە، ڕاستییەکی مێژوویی هەیە، دەبێت بوترێت، ئەویش ئەوەیە جینۆسایدی کوردانی فەیلی کە لە ئێراق تووشی بووین، لەچوارچێوەی زنجیرەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە دێت، کە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان تووشی بوون، ئەم ڕژێمانە جگە لەوەی بڕوایان بە ماف و پێکەوەژیان نەبووە، بەردەوامیش چاوی تەماعیان لەسەر خێروبێری خاکی کوردستان بووە، بۆیە تاوانی بەردەوامیان بەرانبەر خەڵکی سڤیلی کورد ئەنجام داوە، لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ گەلی کورد توندوتیژ و بگرە زاڵم و خوێنڕێژ بوون، ئەم واقیعە تاڵە سەلمێنراوە لە مێژوودا هەر لە کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان و گەرمیانییەکان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شاڵاوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەنفال، تا وێرانکردن و دەرکردنی دانیشتووانی ڕەسەنی زیاتر لە 4500 گوند و وێرانکردن و سووتاندنیان و بەعەرەبکردنکردن تاوەکوو بە زۆرەملێ دەرکردنی دانیشتووانی کورد لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە و مووسڵ و ناوچەکانی دیکە، لە تورکیا و ئێران و سووریاش بارودۆخی کوردەکان باشتر نەبووە.
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەش، بەڵێ ئەم تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بە جینۆساید دادەنرێت، چونکە بەهۆی کوردبوونیان و پاڵپشتیکردنی شۆڕشی ئەیلوول و بەپیتیی خاکەکەیانەوە بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران کران و ناسنامەکانیان لێ سەندرایەوە و ماڵ و حاڵیان تاڵان کرا و گەنجەکانیان زیندانی کران و تاکوو ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن، ئەو تاوانانەی بەرانبەر کوردانی فەیلی کراوە، بە هەموو پێوەرێک دەچێتە قاڵبی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەکەوە.
* باسی شۆڕشی ئەیلوولت کرد، بەوەی کوردانی فەیلی ڕۆڵێکی گەورەیان لە شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتیکردنی مەلا مستەفا بارزانی هەبوو، ئایا ئەم پاڵپشتییە بۆچی دەگەڕایەوە؟
- کوردانی فەیلی لەناو جەرگەی بەغدا پاڵپشت و هاوکاریی هەموو بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخواز بوون، لەناو بزووتنەوەی چەپ و حزبی شیوعی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییەکی کارایان هەبوو، کوردەکانی فەیلی یەکەمین کەس بوون لە بەسراوە تاوەکوو بەغدا پێشوازییان لە گەڕانەوەی سەرکردەی گەورەی کورد مەلا مستەفا بارزانی کرد. لە 8ی شوباتی 1963 بەعسییەکانی ئەو سەردەمە کە کوردەکان بە حەرەس قەومی ناویان دەبردن، چەندین تاوانیان دژی کورد ئەنجام دا، حەرەس قەومییەکان لە کۆچە و کۆڵانەکانی بەغدا کەوتنە گیانی خەڵکی سڤیلی کورد و ئازارێکی زۆری کوردە فەیلییەکانیان دا، بۆیە کورد بەگشتی و کوردی فەیلی بەتایبەتیی لە بەغدا ڕووبەڕووی کودەتاچییەکان بوونەوە، کاتێکیش حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست، ڕق و قینیان بەرانبەر کوردانی فەیلیی لەدڵدا مابوو، کە لە دوو زەمەنی جیاوازدا لە شۆڕشی ئەیلوول و لە کاتی کودەتای بەعسییەکان ڕۆڵی ئازادیخوازانەیان گێڕا و لەسەر نەتەوەکەی خۆیان هاتنە دەنگ، تەنانەت کوردەکانی فەیلی پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی بوون و لە ڕێپێوانەکەی کوردانی فەیلی لە بەغدا کە بۆ پاڵپشتیکردنی مەلا مستەفا بارزانی و ڕێککەوتننامە مێژووییەکەی ڕێک خرا، پێگەی بەهێزی کوردانی فەیلی باشتر دەرکەوت و ئەوەندەی دیکەی بەعسییەکانی ترساند. چەندین بەڵگەنامەی تایبەت بە موخابەرات هەن، کە باس لە مەترسیی کوردانی فەیلی بۆ سەر سەقامگیریی سیاسیی ئێراق دەکات، تەنانەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کوردانی فەیلی موخابەرات لە بەڵگەنامەیەکدا دوو پێشنیاری داوەتە حکومەت، بەوەی کوردانی فەیلی بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران بکرێن، یان لە ناویان ببەن، بەمەش بەعسییەکان دەستیان کرد بە پیلاندانان بۆ دەستپێکردنی شاڵاوی ڕاپێچکردنی فەیلییەکان بە بڕیاری (مجلس قیادە الثورة) و پیلانی موخابەرات، ئەوە بوو هەڵمەتەکەیان لە ساڵی 1970 دەستپێکرد و 1980 گەیشتە ئاستێکی زۆر دڕندانە، بێگومان جگە لەم بیانوو و ڕق و کینەش، دەوڵەمەندیی کوردانی فەیلی کە هێزێکی گەورەی ئابووری بوون، بابەتێکی دیکەی هۆکاری جینۆسایدەکە بوو، چونکە سرووشتی دەسەڵات و پێگەی کوردی فەیلی لە بەغدا خۆی بینییەوە لە بەردەم پابەندبوونێکی ئەخلاقی و مرۆیی و نەتەوەیی بۆ هاوکاریکردنی مەلا مستەفا بارزانی بە پارە و توانای بەردەستی.
کوردانی فەیلی لە دەوری مەلا مستەفا بارزانی کۆبوونەوە، لەبەر ئەوەی سەرکردەیەکی ئاسایی نەبوو، لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بوو، لە سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە ژەنەڕاڵ بارزانی دەستە ڕاستی شێخ ئەحمەد بارزانی بوو، یەکەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی دەسەڵاتی مەلیکی بەڕێوە برد و، بە یەکەمین ژەنەڕاڵی ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی خراپی حوکمڕانیی ئێراق دادەنرێت، بەمەش مەلا مستەفا بارزانی سیمبولی نەتەوەیی کوردە و لەلایەن زۆربەی پێکهاتە و تیرە و هۆزە کوردەکانی ئەو سەردەمەوە پاڵپشتی دەکرا، لەناو پارتییش مەلا مستەفا بارزانی پێگە و ڕۆڵێکی گەورەی دایە فەیلییەکان و دەسەڵات و پێگەی خۆیان هەبوو، بە نموونە دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم و حەبیب محەمەد کەریم و یەدوڵڵا فەیلی و سەعید فەهیمی و...تادوایی، بەمەش گرنگیدانی مەلا مستەفا بارزانی بە کوردانی فەیلی هەروا لەخۆڕا نەبوو، باش دەیزانی مامەڵە لەگەڵ چین و توێژێکی کورد دەکات، کە لە ئاستێکی بەرزی ڕۆحی نەتەوەییدان و بڕوای تەواویان بە دۆزە ڕەواکەی مەزڵوومییەتی کورد لە ئێراقدا هەیە. دوای مەلا مستەفا بارزانی کوڕەکانی ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر هەمان ڕێچکەی نەتەوەیی باوکیان ڕۆیشتن.
* ئەگەر لەسەر ئەم خاڵە کەمێک ڕاوەستین، دوای شۆڕشی ئەیلوول و ڕۆڵی ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پاڵپشتیکردنی کوردانی فەیلی چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
- دوای ڕێککەوتننامەی شوومی جەزائیر ڕۆڵ و پێگەی هەر دوو سەرکردە ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی زیاتر دەرکەوت، بەتایبەتیی ئیدریس بارزانی کە شوێن پێی مەلا مستەفا بارزانی هەڵگرتبوو، لە نزیکەوە پەروەردەی ئەو سەرکردە مێژووییە گەورەیە بوو، لە نزیکیشەوە لە کاروباری نهێنی و ڕۆڵ و پێگەی کوردانی فەیلی لەناو جەرگەی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی دیالە و ڕۆژهەڵاتی دیجلە شارەزا بوو، بەتایبەتیی کە کوردانی فەیلی نوخبەی ڕۆشنبیر و خاوەن بڕوانامە و پێگەی ئابووری و بازرگانییان ناو جەرگەی بەغدا زۆر بوون، هەر دوو سەرکردەی کورد ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی بیروباوەڕی تەواویان بە عەقیدەی بارزان و بەستنەوەی ڕابردوو بە ئێستا و داهاتووەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەی گەلی کورد هەبووە، لە ناوچەیەکی پڕ لە مەترسی و ئاشووب و توندوتیژی خاوەنی خەباتێکی گەورەن. هەر خۆی لەخۆیدا سەرۆک بارزانی لە بەغدا ژیاوە و لەو شارە خوێندوویەتی و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر کوردستان خوێندن بەجێ دەهێڵێت و لە 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە دەکات. ئەم سەرکردەیە لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەرە و بنەماڵەکەی لەپێناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد قوربانییەکی زۆریان بەخشیوە. ئەم سەرکردەیە لەلایەن کوردانی فەیلی لە بەغدا خۆشەویست بووە و لای هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر خۆشەویستە و ڕەمزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییە، هەر ئەمەشە وای کردووە سەرۆک بارزانی لای کوردانی فەیلی خۆشەویست بێت.
* مەبەستت چییە بەوەی پێگەی بەهێزی کوردانی فەیلی لەناو کایەکانی بازرگانی و کاسبی و ئابووری هۆکارێکی دیکەی جینۆسایدەکەی کوردانی فەیلی بووە؟
- کەلتووری توندوتیژی و مۆرکی تاڵانی و زەوتکردنی ماڵ و حاڵی کوردان مێژوویەکی کۆنی هەیە. بەعسییەکان لە پێگەی بەهێزی کوردانی فەیلی لەناو جەرگەی بەغدا دەترسان، ئەو سەردەمە لە حەفتاکان و هەشتاکاندا حزبی ئیسلامی و مەزهەبی نەبوون، یان لاواز بوون، زیاتر بەلای بزووتنەوەی نەتەوەیی و چەپەکاندا دەچوون، کوردانی فەیلییش بە دابینکردنی هاوکاریی ماددی و یارمەتیی بۆ مەلا مستەفا بارزانی و پارتی و شۆڕش هاوکار و یارمەتیدەرێکی باشی شۆڕش بوون. یەکێک لە بازرگانە کوردە فەیلییەکانی ئەو سەردەمە 400 دیناری ساڵی شەستەکانی پێشکەش بە شۆڕش کرد، ئەمەش هاوکارییەکی گەورەی دارایی بوو. تەنانەت جووڵەی بازرگانییان لەنێوان ئێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاڕاستەی ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول کرد، تاوەکوو شۆڕش سوودی لێ وەربگرێت، کوردانی فەیلی مەلا مستەفا بارزانییان بە داکۆکیکاری سەرسەختی خۆیان دەزانی، بۆ نموونە کاتێک حکومەتی ئێراق پاڵێوراوێکی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئێراق داوا کرد، مەلا مستەفا بارزانی کوردێکی فەیلی بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد.
* ئەگەر باسی هەڵگیرسانی شەڕی ئێراق- ئێران بکەین، کە لەو ساڵانەدا جینۆسایدی کوردانی فەیلی گەیشتە لووتکە، بەڵام ئەمە بۆشاییەکی درووست نەکرد لەنێوان پەیوەندیی کوردانی فەیلی لەگەڵ شۆڕش، هۆکاری ئەوە چی بوو؟
- ئەم پرسیارە بۆ ئێمەی کوردانی فەیلی گرنگە. لەناو جەرگەی بەغدا بە سەدان کوردی فەیلی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەر کران و بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران کران و لەو ژیانە مەدەنی و خۆشگوزەرانی و پێگە داراییەوە ئاوارەی کەمپەکان بوون و دەست بەسەر ماڵ و حاڵیاندا گیرا، لە قۆناغێکی ناسکی شۆڕشی کورد و نەبوونی کەسایەتییەکی وەکوو مەلا مستەفا بارزانی بە تەئکید بۆشاییەکی مەترسیدار لەنێوان دوو مێژووی خەبات درووست دەکات، کە شوێنەوارەکانی لە دوای 2003 زیاتر دەرکەوت و ژمارەیەک لە فەیلییەکان خۆیان بە مەندەلاوی و ناوی دیکە ناساند، ڕەنگە بەهۆی ترسیان لە دووبارە ڕاپێچکردنیان و پەراوێزخستنیانەوە بێت، یان زۆربەیان ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، دەرەنجام ژمارەیان کەم بووەوە و پێگەی جارانیان نەماوە. من وەکوو ئەکادیمییەکی مێژوویی لە توێژینەوەکانمدا ئەو ڕاستییەم بۆ دەرکەوتووە، بە بەرنامە کار بۆ کاڵکردنەوە و کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە بەغدا کراوە، لە کاتێکدا کوردەکان زۆر نیشتمانپەروەرتر و کاریگەرتر بوون لە زۆربەی ئەو هۆز و تیرانەی ئیدعای نیشتمانپەروەری دەکەن. خۆ ئەگەر کوردەکان نەبوونایە ویلایەتی مووسڵ بە دەستی تورکیاوە دەبوو، لەو کاتەدا زۆر لە هۆزە عەرەبییەکان دەنگیان دا بەوەی لەگەڵ تورکیادا بن، بوونی حزبە مەزهەبییەکانیش دەسەڵاتی زۆریان هەیە لە دامەزراندن و بەخشینەوەی ئیمتیازات. بۆیە ئەرکی سەرۆک بارزانی بۆ کۆکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کوردانی فەیلی و قەرەبووکردنەوەیان و کۆکردنەوەیان بۆ پاڵپشتیکردنی دۆزە ڕەواکەی کورد لە بەغدا ئاسان نییە و دەبێت هەمووان پاڵپشتی بکەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览350
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | gulanmedia.com 17-09-2023
挂钩项目: 13
小组: 文章
Publication date: 17-09-2023 (1 年份的)
Publication Type: No specified T4 1434
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊拉克
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 13-12-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-12-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):16-12-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览350
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.151 KB 13-12-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,482
图片 106,125
书籍 19,170
相关文件 96,506
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!