خۆ من عومری نوحم نیە
تا ئەوتۆزەی لێرە ماوم
بۆ ناهێڵی تاسەی بشکێت
لەدیداری چاوت، چاوم
پەپولەی دڵ کە ئێستاکە
لەسەر گوڵی ڕوت نیشتووە
مەیفڕێنە
تاقە باڵە
باخچەکەی خۆی جێهێشتووە
لەم شارەیا
ڕووی گوڵی تۆی شک بردووە
بۆ نوچدانێ
تا بنیشێت
تۆبی و ئەم خەمە شیرینە
با مەراقی
غەریبی ڕۆژێک نەیکوژێت
ئاخر کە من
ڕەزەکانم
پۆلێک خەمن
ساکاریش بن لەتۆ دەچن
منێک کەوا
غیرە ئەکەم
لەو سوراوەی لەلێو ئەخشێ
لەو نەرمە باش وا فێنکاییت
پێ ئەبەخشێ
کە من وابم
غیرەبکەم لە پۆشاکەکانی بەرت
ئەی چۆن شێت نابم بەوانەی
کەچاویان دەچێتە سەرت
حەقتە بڵێی
من مناڵ و هیچ نەدیوم
هیچ فێر نەبووم
لە ئەزموونم
ڕاستە هەرچی بەزارتا دێت
وەلێ بیرت بێ
مەجنونم
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 84 جار هاتیە دیتن