دڵت لەچیمان شکاوە؟
چۆن وشکی کرد
سەوزەڵانی سۆز و وەفای
ئەو کانیاوە ؟
ئەم بێڕەحمییەت لەچی ؟
شارێ بە هەنگاوێکی تۆ سەوزبێت
چۆن دەتوانیت
کە بۆی نەچی؟؟؟
چش لە من باهەر پیربم
با لۆچەکانم زیاد بکا
لە هەمو شتێک زویربم
لەبەر من نا
لەبەر باخچەو
لەبەر کانی و
لەبەر سروشتی ئەم شارە
توخوا وەرەوە ئەمجارە..
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 88 مرة