نا نا هەرگیز ئەوە تۆ نیت
بەلاما بێی نەڵێی چۆنیت
ئەگەر وابیر ئەکەیتەوە
وا خۆتم بیرئەبەیتەوە
ئەم هەنگاوانە بگۆڕە
ڕێگای دوربون لەتۆ ، گۆڕە
ئەگەر ئەژیم بۆتۆ ئەژیم
لەسەر پەیمانم سور ئەبم
نە جێتدێڵم ، نە دورئەبم
ئەی نیوەی خۆم
کەی گڕو مۆم
یان شەو و مانگ
چاوو برژانگ
بێ یەک ژییان
ئەوکات منیش هەزار پەیمان
دیسانەوە هەتا مابم
ڕێی ڕۆشتنت لێ ئەگرمو
بۆ چرکەیەک بێ تۆ نابم.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 79 gånger