تۆ هەبیت
پێخەفی شەو
یەک بەڕەش بێت نەرمو نۆڵە
تۆ نەبیت
چرپاکەشم مقەبایەو
سەرینەکەم
وردە دارو تۆزو خۆڵە...
ئیتر سەفەر تەواو نەبوو؟
تاسەی بێ منیت نەشکا؟
بەسە ئیتر وشەکانم
وا ئەخنکێن لەناو ئەشکا...
خەڵکیش وەختە بێزارئەبن
لە چاوی تەڕی پێنوسم
زوو وەرەوە
با دوو شیعری لێو بە خەندە
بۆ ئەو گەنجانە بنوسم...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 57 جار هاتیە دیتن