پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,217
وێنە 106,556
پەرتوک PDF 19,262
فایلێن پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی دووەم
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی دووەم

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی دووەم
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی دووەم
شوان خورشید

وەک لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا، ئاماژەمان بە کەرکووکدا وەک ناوچەیەکی گرنگی سەردەمەکە و جموجوڵە سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازیەکانی کە کەرکووکی پێدا تێپەڕیوە، هۆکارێکیش بووە. تا لە ڕەوتی پێشکەوتنەکان و هەنگاونانی جیهانی سەردەم دوا نەکەوێت و شانبەشانی پێشکەوتنەکان و جموجوڵە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان هەنگاو بنێت، بۆیە لەم بەشەشدا هەوڵ ئەدەین چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و و بڵاوکراوە، کە لە کەرکووک و ناوچەی کەرکووک لەسەر دەستی کەرکووکییەکان دەرچوونە لە ڕابردوودا ئاشنای خوێنەرانی ئازیز بکەین، تا هەست بەوە بکەن کە چۆن شاری کەرکووک بە ئێستا گەیشتووە، ئاشنای ڕابردووی کەرکووک بن لە ڕووی ڕۆژنامەگەری و بڵاوکراوە و چاپ و چاپخانە و خوێندەواریدا.

٭بڵاوکراوەی هەللولیا
بڵاوکراوەیەکی دەستنووسی بووە. بە کوردی و عەرەبی لەنێوان ساڵی 1966 و1967 دا بڵاوکراوەتەوە، لە گوندێکی نزیک #کەلار# بەناوی (دێبنە) ناوی بڵاوکراوەکە بەمانای بەخێرهاتن دێت کە لە ڕۆمانێکی یابانییەوە ناوەکەی وەرگیراوە، تا وەستانی هەشت ژمارەی لێ دەرچووە بە قەبارەی مامناوەندی، هەللولیا لەنێوان 4 تا 8 لاپەڕە بووە. چەندین نووسەریش بەشداریان لە نووسینی بابەت و هەواڵی ناوچەکە و بارودۆخی کشتوکاڵ و گوزارشت لەکوردایەتی دا کردووە، جگە لە گرنگی دان بەکاریکاتێری وەک ئەمجەد شاکەلی و شێخ محەمەد ئەحمەد شاکەلی.

٭ (انباء الریاضە والشباب)
ڕۆژنامەیەکی وەرزشی هەفتانە بووە. بە زمانی عەرەبی دەرچووە، تەنیا ژمارە یەکی بە چوار لاپەڕە لە 20-11-1967 دەرچووە، خاوەن ئیمتیازی ئەحمەد محەمەد کەرکووکلی و دەستەی نووسەرانی نەبیل نازم تەبەقچلی بووە. لەبەر باری دارایی تەنیا یەک ژمارەی گەیشتۆتە بەر دیدی خوێنەران.

٭بڵاوکراوەی بەرزنجە
لەنێوان ساڵی 1967_1968 بەشێوەی دەستنووس 15 ژمارەی لێ دەرکراوە لەلایەن #لەتیف هەڵمەت#ەوە، بریتی بووە لە بڵاوکراوەیەکی ڕووناکبیری بە زمانی کوردی، هەر یەکە لە ئەمجەد محەمەد عەبدولقادر (ئەحمەد شاکەلی) بەناوی ئەنوەر شاکەلی بەرهەمەکانی تێدا بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ لەتیف هەڵمەت و فەرهاد شاکەلی.

٭ گۆڤاری مەشخەڵ
لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بڵاویکردووەتەوە، وەک گۆڤارێکی سیاسی ژمارە یەکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 1967 گەیشتۆتە پەرتووکخانەکان، ئەم گۆڤارە بە کوردی و عەرەبی و تورکمانی لەلایەن لقی سێی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە بەچاپی ڕۆنیۆ.

٭ (کرکوک الیوم)
لەلایەن (لجنە التوعیە) شارەوانی کەرکووکەوە بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، بڵاوکراوەیەکی ناوخۆیی بووە. ژمارە یەکی لە 1968 دەرچووە تا 1972 پێنج ژمارەی لێ دەرچووە لە چاپخانەی شارەوانی چاپکراوە،

٭ بڵاوکراوەی باوەشاسوار
لە شاری #کفری# تەنیا ژمارەیەکی لێ دەرچووە، لەلایەن لەتیف هەڵمەت و فەرهاد شاکەلی و کەنعان محەمەدەوە، وەک بڵاوکراوەیەکی ئەدەبی ڕووناکبیری.

٭ (الکواکب)
لە دواناوەندی کفری، بە زمانی عەرەبی لە ساڵی 1969 لەلایەن حەمە ساڵح تۆفیق بە بابەتی هەمەجۆرەوە بڵاوکراوەتەوە و تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ (العامل)
زمانحاڵی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کەرکووک بووە. گۆڤارێکی کرێکاری ڕۆشنبیری، پانزە ڕۆژ جارێک بە عەرەبی دەرچووە، ژمارە یەکی لە 18-12-1969 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەرەکەی ئیبراهیم حسێن کەنانی و بەڕێوەبەری نووسینی (عبدالامیر خضر خالد) و سکرتێری نووسینی محەمەد حسێن داغستانی بووە.

٭ (الازهار)
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی بووە. خاوەنی ئیمتیازی ناوەندی کچانی (الازهار) بووە. ژمارە یەکی لە 1969 دەرچووە، مامۆستایان سەحاب محەمەد و فەوزیە عەبدوڵڵا وهندی و شەهناز عەبد محەمەد بارودی ڕۆڵیان لە دەرچوونی هەبووە.

٭ گیڤار
گیڤار بڵاوکراوەیەکی سەر دیواری بووە. لەلایەن فەرهاد شاکەلی لە ساڵی 1970 بڵاوکراوەتەوە.

٭ جیکۆ
تایبەت بووە بە نووسینی ئەدەبی و وتار، فەرهاد شاکەلی لە دواناوەندی کفری وەک پەخشنامەیەکی سەردیوار ئەرکی بڵاوکردنەوەی گرتۆتە ئەستۆ، یەک ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.

٭ شەپۆلەکان
وەک بڵاوکراوەیەکی دەستنووس تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچووە، (بە دەست خەتی) سیروان حاجی ئەمین نووسراوەتەوە، نووسەرانی وەک فەرهاد شاکەلی و غازی فەیسەڵ و محەمەد داماو بابەتی ڕووناکبیریان تێی دا بڵاوکردووەتەوە.

٭ (المربي)
وەک بڵاوکراوەیەکی ناوبەناوی ئەدەبی ڕۆشنبیری، یەکێتیی مامۆستایانی کەرکووک، بە عەرەبی و تورکمانی دەریانکردووە، هەشت ژمارەی لێ دەرچووە بە چاپی ڕۆنیۆ، ژمارە یەکی لە 27-12-1972 چاپ کراوە.

٭ (المربي)
پەیمانگای (دار المعلمین) بە زمانی عەرەبی وەک بڵاوکراوەیەکی ناوبەناو دەریان دەچواند، ژمارە یەکی لە 1969دەرچووە و پاشان وەستاوە، هەریەکە لە پسپۆڕانی زمانی عەرەبی (بورهان حسامەدین، حسامەدین کۆپرلو، نەجدەت قاسم ساڵەیی عەبدولموتەلیبل سەعیدی) سەرپەرشتی دەرچوون و چاپکردنیان دەکرد.

٭ناوەندی کچانی کەرکووک
گۆڤارێکی قوتابخانەیی بووە، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوەندی کەرکووکی کچان، مامۆستا سەحاب تۆفیق و فایزە موراد لە ساڵی 1969 یەکەم ژمارەی بە حەڤدە لاپەڕە بە قەبارەی گۆڤار دەرچووە.

٭ (المعرفه)
گۆڤارێک بووە لەلایەن ئامادەیی کەرکووکی کوڕان لە ساڵی 1970 بە ئینگلیزی لەچاپخانەی شیمال بەهەژدە لاپەڕە دەرکراوە لە شاری کەرکووک.

٭ (منع وقوع الحوادث)
بڵاوکراوەیەک بووە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی ئێراق لە 1970 دەرکراوە، بەشێوەی گۆڤار بە قەبارەی بچووک، تا وەستانی تەنیا سێ ژمارەی لێ چاپکراوە.

٭ گۆڤاری (النمر)
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری سەربازی بووە. (قیادە الفرقە 2) دەریکردووە، دەستەی نووسەرانی هەریەکە لە (العقید الرکن طارق نجم الدین، المقدم نامق البریقدار، الرائد الرکن عبدالجواد ذنون) بوونە، ژمارەیەکی لە 06-01-1971 دەرچووە.

٭ (الصداقه)
گۆڤارێکی منداڵان بووە. ژمارە یەکی لە کانونی دووەمی 1972 دەرچووە، لە ناوەندی مەرکەزی کوڕان لەلایەن هەردوو قوتابی وەلید عەبدوڕەحمان و سلێمان عومەر ەوە، مانگانە دەریان چواندوە.

٭ ڕۆژنامەی (العبور)
سەندیکای مۆسیقای ئێراقی، لقی کەرکووک ناوبەناو بە زمانی عەرەبی تەنیا سێ ژمارەیان لێ دەرچوواندوە، فازڵ محەمەد حسێن حەلاق و بەهجەت مەردان غەمگین ڕۆڵیان لە دەرچوونی ڕۆژنامەکە هەبووە. ژمارە یەکی لە مایسی 1965 گەیشتۆتە چاپ و بڵاوبووکراوەتەوە.

٭ گزنگ
گۆڤارێکی هەمەڕەنگی نووسەرانی کەرکووکە، لە ژمارە دووەوە یەکێتی نووسەرانی کورد لقی کەرکووک بەپێی دەرفەت دەریان دەکرد، لە چاپخانەی شیمال و چاپخانەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# چاپکراون، خاوەنی ئیمتیازی ڕەزا شوان بووە. تا وەستانی ڕۆژنامەکە سێ پاشکۆی بڵاوکردووەتەوە.

٭ گۆڤاری ئاڵای سوور
ئۆرگانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان بووە. لەلایەن شەهید شەهاب شێخ نووریەوە سەرپەرشتی کراوە، ژمارە یەکی کۆتایی 1972 و ژمارە سێی لە 1973 لە کەرکووک دەرچووە، بە زمانی کوردی و بە ڕۆنێۆ چاپکراوە.

٭ بابەگوڕگوڕ
لقی کەرکووکی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان دەریان دەچواند بە زمانی کوردی، دوو ژمارەی لە ساڵی 1973 دەرچووە، دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ڕژێم و شۆڕشی کورد لە ساڵی 1974 و جێگیربوونی لقی یەکێتی قوتابییان لە تەوێڵەی هەورامان، زۆر هەوڵ درا بەردەوام بن لە دەرکردنی گۆڤارەکە و ژمارە سێی دەربکەن، بەڵام نەتوانرا بەردەوامبن.

٭ باوە گوڕگوڕ
گۆڤارێکی سەر بە لقی کەرکووکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بوو، لە کانونی یەکەمی ساڵی 1983 ژمارە یەکی لێ دەرچووە بە پێوانەی نیوفلۆسکاب، لەچاپخانەی ئیبراهیم عەزۆ لە سەرگەڵوو بە زمانی کوردی چاپکراوە و ژمارەی لاپەڕەکانی بیست لاپەڕە بووە.

٭ سەنگەر
گۆڤاری ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە سەرگەڵوو تەنیا ژمارەیەکی لێ چاپکراوە، بە زمانی کوردی و بە قەبارەی چل لاپەڕە.

٭ گۆڤاری باوە گوڕگوڕ
گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیری لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ناوبەناو بە کوردی بڵاو دەکرایەوە، تەنیا پانزە ژمارەی هاتۆتە چاپکردن، ژمارە یەکی لە مانگی هەشتی 1948 لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بە چاپ گەیشتووە.

٭ پاشکۆی شانۆ
پاشکۆی گۆڤاری گزنگ بووە، لە شاخ لە ساڵی 1984 دەرچووە، تایبەت کراوە بە شانۆی کوردی.

٭ نێرگز
گۆڤارێکی ساڵانەی ڕۆشنبیری ئەدەبی بووە، لە تەمەنی دا دوو ژمارەی لێ دەرچووە، بە زمانی کوردی لە چاپخانەی (الحوادث) لە بەغدا چاپکراوە بە 76 لاپەڕە، یەکەم ژمارەی لە ساڵی 1984 و ژمارە دووی لە 1985 چاپکراوە.

٭ (میهرجان کرکوک)
ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی هەواڵی بووە، لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکووک دەرچووە بە زمانی عەرەبی لە ساڵی 1985 تەنیا چوار ژمارەی لێ چاپکراوە، سەرنووسەری موحسین دوازە عەلی بووە. لە چاپخانەی شارەوانی کەرکووک جاپکراوە.

٭ پەیامی برایەتی
گۆڤارێکی وەرزی بووە. بە زمانی کوردی و عەرەبی، لقی کەرکووکی حیزبی سۆشیالیستی کوردستان لە 1986 تا ساڵی 1988 بەردەوام بووە و 75 ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ گۆڤاری ڕابەر
گۆڤارێکی دەستنووسی ڕووناکبیری ئەدەبی بووە. تا وەستانی حەڤدە ژمارەی لێ دەرچووە، کۆمەڵێک ئەدیب و ڕۆشنبیری شاری کەرکووک لە ساڵی 1983 بە قەبارەی 30-40 لاپەڕە دەریان کردووە، هەریەکە لە نووسەران نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، حەسەنی شێخ عەلی، ئومێد محەمەد بەشداریان لە دەرکردنی دا کردووە.

٭ بەیان
گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیری بووە، ئۆرگانی لقی کەرکووکی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەری دەکرد، ژمارە یەکی لەبەهاری 1987 دەرچووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 179 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد - 02-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 02-02-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راگەیاندن
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 27-12-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 28-12-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 28-12-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 179 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,217
وێنە 106,556
پەرتوک PDF 19,262
فایلێن پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!