پاش ئەوەی توانیان لە جەولەی پێنجەمی یەکەم قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، بردنەوەیەکی بەنرخ بەدەست بهێنن لە بەرانبەر یانەی حسێنی شاری بەغدای پایتەختی ئێراق، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە چوار یاری دا خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یەکەم کۆمەڵەی یانەکانی بەشداری خولی نایاب.
یانەی پێشمەرگە لە دوای پێنج جەولە و یارییەکی دواخراوی بە سێ یەکسان بوون و یەک بردنەوە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانە، ئەمە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی ئەو کۆمەڵەیە بۆ یانەی ئەلکەرمە بە 11 خاڵ و پلەکانی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندیش بۆ فەهد و سامەرایە.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 124