پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,657
وێنە 106,366
پەرتوک PDF 19,232
فایلێن پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,375
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەلا بەختیار لە زیندانی نزرۆکە
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا بەختیار لە زیندانی نزرۆکە

مەلا بەختیار لە زیندانی نزرۆکە
#مەلا بەختیار# لە زیندانی نزرۆکە
#شاسوار هەرشەمی#

کاتێک کە لە ساڵی 1981ز لە ناوەندی کۆمەڵە، لەنێوزەنگ کارم دەکرد، نزیکەی زۆربەی سەرکردە ناسراوەکانی یەکییەتی لەوێ دەمانەوە، یان زووزوو بۆ کۆبوونەوەکان دەهاتنە ئەو ناوە. هەموویانم بە شێوەی جۆراوجۆر ناسی. بێگومان هەموو کەسێک بە پێی ئاستی تێگەیشتن و لێکدانەوەی خۆی، تەنانەت بێ ئەوەش بەخۆی بزانێت، هەر بە هەستەوە کەسانی دەوروبەری هەڵدەسەنگێنێت. من لەناو ئەو هەمووەدا، دۆستایەتی تایبەتم لەگەڵ کاک قادری حاجی عەلی و شەهید ئازاد هەورامی بەهێز بوو. بێگومان زۆر بە ئاسانیش دەمتوانی لەگەڵ کاک فوئاد مەعسوم و د. کەمال خۆشناو باسی هەموو بابەتێک بکەم. بە دەیان کادیری ڕیزی پێشەوەش دۆستی نزیکی ڕۆژانەم بوون، کە دواتر ژمارەیەکیان لەناو یەکییەتی و گۆڕان، هاتنە ڕیزی سەرکردایەتی. ئەوانەی کە هەر زوو تێیانگەیشتم پیاوی هاوڕێیەتی نین، دوو کەسی تایبەت بوون. یەکەمیان فەرەیدوون عەبدولقادر بوو، کە بە پێچەوانەی ژنە میهرەبانەکەی، کەسێکی بە فیز و خۆی زۆر لا زل بوو. ئەوەی دیشیان مەلا بەختیار بوو، کە ڕۆژانە چەندان جار چاومان لە چاوی یەک دەچەقی، چونکە سەربانی ژوور و ماڵەکەی وی، حەوشە و بەردەمی بارەگاکەی ئێمە بوو. من ئەو سەردەمە، کاتێکی زۆرم لە پەرتووکخانەی ناوەندی و ڕاگەیاندن بەسەر دەبرد، کە هەردوو جەزا و چالاک لەوێ خەریکی تایپ کردنی بڵاوکراوەکان بوون.
هەر زوو توانیم باری سێکتاریستانە و خۆ دابڕاندنی مەلا بەختیار بخوێنمەوە، کە تەنیا ژمارەیەک لە کەسانی ناڕازی و دڵشکاو هاتوچۆیان دەکرد. تەنانەت ڕووناک خانی شێخ جەنابی خێزانی یەکەمیشی، لەو ناوە و لە داخانا، هەر خەریکی جگەرەکێشان بوو. بە کوورتی هەرگیز و لە هیچ بۆنە و بوارێکدا، ڕۆژێک لە ڕۆژان سڵاوێکیشم لێی نەکرد، چونکە نە هەڵسوکەوتی سەرنجمی ڕادەکێشا و نە دەشمتوانی دۆستایەتی لەگەڵ کەسی وا درووست بکەم. بە دڵنیایی کەسایەتییەکەی هەر ئەوەی لێ دەردەچوو کە بوو. ئەوە بوو بە دزی ڕێکخراوی ئاڵای شۆڕشی لەناو ڕیزەکانی یەکییەتی درووستکرد. ژمارەیەکی زۆر کەسانی تێکۆشەر و چەپ فریوی سوێند خواردنەکانی بە گۆڕی ئارامیان خوارد و دوای کەوتن. هەندێکیشیان بەهۆی کێشەی شەخسیی چوونە پاڵی. هەر بۆ سەیریی، کەسێکی زۆر دیاری ناو ئاڵای شۆڕش، بە قاسیدێک، #نەوشیروان مستەفا#ی ئاگادا کردبووەوە، کە دەیەوێت خزمایەتی لەگەڵ بەهێز بکات و خوشکەکەی بخوازێت. نەوشیروانیش وەڵامی دابووەوە، ئەمە چ پەیوەندی بە منەوە نییە و با بچێت خوشکم ڕازی بکات. بێگومان ئەو چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد، نەوشیروان وەک سەرۆک عەشیرەتێک وەڵامی بداتەوە و بڵێت: برای خۆمە و با خوشکمی پێشکەش بێت و بچێت ئەمەندە مسقال زێڕی بۆ بکڕێت. ئیدی ئەم کادیرەش لە ڕقی وەڵامە هاوچەرخیانەکەی نەوشیروان، دوای مەلا بەختیار کەوت و بوو بە (ئاش، ئاڵای شۆڕش). دواتریش بەشێکی زۆر پارەی کۆکراوەی ئاشی ناوچەی #شەقڵاوە# و #هەولێر#ی برد و لە ڕێگای تورکیاوە تێیتەقاندە ئەوروپا.
کاتێک کە ئاڵای شۆڕش ئاشکرا بوو و مەلابەختیار و چەند کەسێکیان لێ گیرا، من لە ناوچەکانی #ڕانیە#، بیتوێن و دۆڵی بالیسان بووم. دەنگدانەوەی ئەم جیابوونەوەیە، لامان زۆر کز بوو. لای ئێمەش کادیرانی سەرکردایەتی، ویستیان ڕەفتاری خراپ لەگەڵ ئەوانە بگرنە بەر کە گومانی ئاش بوونیان لێ دەکرا. بە تایبەت کە هەندێکیان بڵاوکراوەی ئاشیان لا گیرا. من دژی ئەوە وەستام و لام وابوو خەڵک ئازادە لە بیروباوەڕ و نابێت ڕێگایان لێ بگیرێت. تەنانەت جارێک پێشنیاریشم کرد، تا ناوەرۆکی بڵاوکراوەکانی ئاش بۆ ئەندامانی کۆمەڵە بخرێنە ڕوو، تا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. بواری ئەمە نەدرا.
ڕۆژێک بیستم کە سەرکردەکانی لای ئێمە، چەکداریان ناردۆتە (هەروتە کەون) و فەیلی برای ئازاد جوندیانیان بە تۆمەتی ئاش بوونەوە گرتووە و لێیان داوە. ئیدی نەمتوانی چیدی بێدەنگ بم و هەوڵی زۆرم دا تا فەیلیم ئازاد کرد. هاوکات ئازاد جوندیانیش، بە هەمان گومان لە کار دوور خرابووەوە و لە هەروتەکەون دادەنیشت. ئەوە خۆی ماوە، من هەرگیز سەرم لێی نەبڕی و هەفتەی جارێک یان پتر دەچوومە ماڵی و دڵی خۆی و ناهیدەی خێزانیم دەدایەوە و باس و خواسی ئەدەبییمان پێکەوە دەکرد.
ڕووداوە سەرەکییەکانی ئاشکرا بوونی ڕێکخستنی ئاش لەناو ڕیزەکانی یەکییەتی و پەیوەندی کردنیان بە پارتی، بە شێوەیەکی سەرەکی لە دۆڵی جافایەتی و سەرگەڵو و بەرگەڵو ڕەنگی دابووەوە. مەلا بەختیار و چەند هاوکارێکی لەوێ زیندانی کرابوون و هەڕەشەی ئەوەیان لێ کردبوون کە دەکوژرێن. ئەویش لە ترسی مەرگ، هەرچی لە بیر بوو لەسەر ئاڵای شۆڕش، هەر هەمووی درکاندبوو، بۆیە هەموو سەرەداوەکانی ڕێکخستنەکە لای سەرکردایەتی یەکییەتی ئاشکرا و دیار بوو.
ڕۆژێک دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە مەلا بەختیار لە زیندان ڕایکردووە و چووەتەوە ناو حکومەت. دواتر وتیان گیراوەتەوە. هەندێکی دی وتیان هەوڵی داوە ڕابکات. وەک وتم شوێنی زیندانی کردنەکەی لە ئێمە دوور بوو. خۆیشی کەسایەتییەکی وا دلێر نەبوو لای پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی ناوچەکە، بۆیە بایەخی وا بە چارەنووس و هەواڵەکان نەدەدراو و هەرگیز نەمانزانی ڕووداوەکە چۆن بووە.
زۆر بەسەر ئەم هەواڵانەدا تێنەپەڕی، هەردوو شەهیدان عەبدولڕەزاق و حەسەن کوێستانی، شوێنێکیان لە پشت ماڵی باوکم هەڵبژارد، تا بنکە و زیندانێکی پتەوی تێدا درووست بکرێت. دایک و باوکم و برایەکم و خوشکم، دوای چەندان جار گیران و دەست بەسەر خانوەکەمان دا گیران، لەلایەن #بەعس#ەوە، لە شاری هەولێر دەرکران و منیش لە نزرۆکە، لە نزیک گوندی توتمەی نێوان خەتێ و بالیسان، ژوور و هەیوانێکم بۆیان درووستکرد. بە تەنیشتمانەوە ماڵی هەژار کانی مارانی بوو. ئەملا و ئەولاشمان ماڵی شەهیدان حەسەن کوێستانی و عەبدولڕەزاق بوون. ئەو شوێنەی بۆ زیندانی هەڵبژێردرا، ڕێک پشت ماڵی باوکم بوو. لە گەرمەی کڕینی چیمەنتۆ و گەچ و کەلوپەلی خانوو، هەردوو سەرکردەکە پێیانوتم کە مەلا بەختیار دەهێندرێتە ئێرە و ناشبێت کەس بزانێت. بۆ من مایەی سەرسووڕمان بوو، چونکە بە نهێنی گواستنەوەی زیندانێک، لە دۆڵی جافایەتی ناوچەی شارباژێڕ بۆ نزیک بالیسانی سەر بە شەقڵاوە، کارێکی ئاڵۆز بوو.
کاتێک کە خانوەکە تەواو بوو، سەرنجم دا لە دوو بەش پێکهاتووە. دوو ژوور و هۆڵ و گەرماو و ئاودەستێک لە لایەکەوە، ژوورێکی دیش بەرانبەریان، کە هەر لەناو ژوورەکە خۆیدا، گەرماو و ئاودەستی بۆ درووستکرابوو. هەموو خانووەکەش دیوارێکی بڵندی بۆ کرابوو. تا ڕادەیەکی زۆر لە ماڵە پێشمەرگە دەچوو. پێش گەیشتنی مەلا بەختیار، هێڵی کارەبا و چەند گلۆپێک و تەلەڤزیۆنیان بۆ دابین کرد. سەرەتا ماڵە پێشمەرگەیەک هاتنە ناو خانووەکە، کە باوک و دایک و سێ کوڕی گەورەیان بوون. ئیدی زانیم کە پاسەوانی کردن لە مەلا بەختیار و خواردن بۆ درووستکردنی، خراوەتە ئەستۆی ئەم خێزانە پێشمەرگەیەوە و کەسی دی بۆی نەبوو بچێتە لایان. شەوێکی تاریک مەلا بەختیار گەیەنرایە ژوورەکەی. بەیانییەکەی چوومە ئەوێ، کابرا ڕەنگی پەڕیبوو. من ڕێگا پێدراو نەبووم تا بیدوێنم، بەڵام وا پێدەچوو بە درێژایی ڕێگا، هیچ زانیاریەکی پێنەدرابێت کە بۆچی و بۆ کوێی دەبەن.
بێگومان جگە لە هەردوو حەسەن کوێستانی و عەبدولڕەزاق، هیچ کەسێکی دی، جگە لە ماڵە پاسەوانەکە، مەلایان لەو ژوورە نەدەدیت. من چەند جارێک چوومە ئەوێ و مەلا لە ژوورەوە بوو. بێگومان وەک لە پاسەوانەکانی بیستم، پەرتووک و دەفتەر و کاغەز و ڕادیۆشیان بۆ لە ژوور دانابوو. ئێستاش تێنەگەیشتم چۆن و بۆچی ڕێگا لە چوونی من نەگیرا. بێگومان هەردوو شەهیدان عەبدولڕەزاق و کوێستانی، پەیوەندی زۆر نزیکیان لەگەڵم هەبوو و دەیانزانی من کێم و چۆن بیر دەکەمەوە و باوەڕی زۆریان پێ دەکردم. ڕەنگە هەر ئەم هۆیەش بووبێت کە دەمتوانی بچمە ئەو ماڵە تەمومژاوییە پڕ لە تەلیسمە. بێگومان هەر وەک هەڵوێستم بەرانبەر گیران و ئازاردانی فەیلی و دوورخرانەوەی ئازاد جوندیانی، هەمان هەڵوێستیشم هەبوو بۆ ئازار نەدان و بەردانی مەلا بەختیار. من بۆ خۆم دڵنیا بووم کە تەنیا لە دەرەوە و بەئازادیی، مەلا بەختیار و کەسانی دی دەتوانن بیسەلمێنن ڕاست دەکەن یان نا. هاوکات پاشماوەی ئاش، کە پسولەی پاسدارانیان بۆ کرابوو تا بچنە ناو ئێران، لە نزیک بنکەکانی پارتی لە ئۆردوگای زێوە، چادر و خانویان بۆ درووستکرابوو. بە هەمان شێوەی پارتیش، چەک و فیشەک و خۆراکیان مانگانە لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ دابین دەکرا. پارتیش هەفتەی چەند ڕۆژێک، لە ڕادیۆکەی خۆیان لە ڕاژان، بەرنامەی بۆ دانابوون، تا قسەی تێدا بکەن، یان لە ڕاستیدا بەشێک بن لە شەڕە قسە دژی یەکییەتی.
مەلابەختیار، کە لەو دابڕاندنەی ترسی زۆری لێ نیشتبوو، هاتوچۆی منی قۆستەوە تا هەر چۆنێک بێت، دەنگی بە دەرەوە، ئەگەریش کرا بە سەرکردایەتی یەکییەتی بگات. ئەو زیرەکانە سەرەتای پەیوەندییەکەی دانا و منیش دژ نەبووم. سەرەتا لە ڕێگای یەکێک لە کوڕە پاسەوانەکان، پارچە نووسینێکی بۆ ناردم، کە بە فارسیی بوو. تکای کرد تا بۆی بکەمە کوردیی. جارێکی دی داوای فەرهەنگی عەمیدی لێم کرد، کە لەو شوێنە، لای کەسمان دەست نەدەکەوت. دوای داوا کردنم، ڕێگایان بە من دا، تا هەر پەرتووکێکم لا باش بێت بۆ مەلا بەختیاری بنێرم. ئەو لە پەڕە کاغەزێکدا، کە پاسەوانەکەی بۆمی هێنا، ئاگاداری کردمەوە کە هەوڵ دەدات فێری فارسی بێت، ئەگەر یارمەتیی بدەم. وا ڕێک کەوتین کە ناو بە ناو، لیستێک بەو وشانەم بۆ بنێرێت، کە دەیەوێت واتاکانیان بزانێت. سەرەتا کارەکان وا ڕۆیشتن و من وشەکانم بۆ دەکردە کوردی و دەمدایەوە پاسەوانەکەی.
ئیدی ڕۆژێک، لەگەڵ لیستی وشە فارسییەکاندا، لە کاغەزێکی جیا، وتارێکی نووسیبوو، کە زۆر بەتوندی پشتگیری لە هەڵوێستەکانی یەکییەتی دەکرد. دیار بوو کە ئەو ڕۆژانە لە ڕێگای گوێ گرتن لە بەرنامەکانی ڕادیۆی گەلی کوردستان، ئاگاداری بۆچوونی یەکییەتی لەسەر ڕووداوەکان بوو، بۆیە چەندان جاری دیش وتاری بۆ ڕادیۆکە دەنووسی و تکای لێم دەکرد تا بۆیان بنێرم. وتارەکان پتر ماستاو کردن بوون بۆ سیاسەتی یەکییەتی. من دوای دوودڵیەک، بڕیارم دا تا وتارەکانی بنێرم. وا بزانم ئەو کات هێشتا ئەرسەلان بایز لێپرسراوی ڕاگەیاندن بوو. بۆ خۆم لە ڕاگەیاندن کارم کردوو، بۆیە دەمزانی هەموو وتارەکان دەخرێنە تەنەکەی خۆڵەوە.
لەبیرمە لە ساڵی 1981، کە بەرنامەیەکی هەفتانەم لە ڕادیۆی (دەنگی شۆڕشی ئێراق/ کە هێشتا ناوەکەی نەگۆڕابوو) هەبوو، بەناوی (دەنگی خوێندکاران)، جاربەجار کادیرانی زۆر ناسراوی یەکییەتی لەسەر بابەتی ڕۆژانە و پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی دی، وتاریان دەنارد، بەڵام ئەرسەلان، بێ ئەوەی بیانخوێنێتەوە، دەیخستنە تەنەکەی خۆڵەوە. تا ڕۆژێکیان ناچار بووم و دەنگم هەڵبڕی و پێموت هەر هیچ نەبێت بیانخوێنەوە، ئینجا فڕێیان بدە! لە وەڵامدا، وتی بڕیارم بۆ هاتووە، لەسەر هەندێک مەسەلەی سیاسی و پەیوەندی بە هێزەکانی دیەوە، تەنیا وتارەکانی مام جەلال، نەوشیروان، یوسف زۆزانی و فەرید ئەسەسەرد بێ سانسۆر دەخوێندرێنەوە و هەموو ئەوانەی دیش، باش بن یان خراپ، فڕێ دەدرێن، چونکە سیاسەت لەگەڵ هێز و دەوروبەر، بە بەردەوامی لە گۆڕان دایە و ئەوانەی ئاگاداری دوا بۆچوون و گۆڕانکاری نین، بە دێڕێک، ماندوو بوونی چەندان ڕۆژ و چەندا کەس هەڵدەوەشێننەوە.
بێگومان مەلا بەختیاریش دەیزانی کە وتارەکانی بڵاوناکرێنەوە. ئەو تەنیا مەبەستی ئەوە بوو تا بیسەلمێنێت، پەشیمانە و لەگەڵ سیاسەتی یەکییەتی دایە و ئامادەیە بەرگری لێ بکات، تا بەڵکوو هەڕەشەی کوشتنی لەسەر لا بچێت، یان بەڵکوو ئازادیش بکرێت. بارەکە هەر وا نەمایەوە. لە هاوینی ساڵی 1988ز، مام جەلال لە دەرەوە بوو. سەرکردایەتی یەکییەتی بە نیازی تاوتوێ کردنی بارودۆخ، هەموویان هاتنە دۆڵی بالیسان. ئێمە لە دۆڵەکە، نزیکەی بەتەواوی ئابڵۆقە دراو بووین و مەترسی هەڕەشەی هەمەلایەنەمان لەسەر بوو، چونکە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران-ئێراق وەستابوو. دوای کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی، لەسەر هەندێک بابەت داوایان لە من کرد تا بچمە لای دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملو لە ئێندزێی بناری #قەندیل#. لەو سەروبەندەدا، باری دەروونی مەلا بەختیار گۆڕا. مولازم عومەر، کە لەگەڵ مەلا، ژن خوشک بوون و بۆ کۆبوونەوە لەوێ بوو، چەند جارێک هاتە زیندان و لای دانیشت. پێدەچێت کە جۆرێک لە دڵنیایی پێدابێت کە ناکوژرێت. ئا لەم بارودۆخە ناسکەدا، سوپای ئێراق پەلامارێکی گشتی بۆ دۆڵەکانی هیران، بالیسان، وەرتێ و بناری قەندیل دەستپێکرد. ئێمە هێزەکانمان دابەش کرد. بەشێک بە پارتیزانی مانەوە، بەشێکیشمان بۆ قەندیل کشاینەوە. دواتر زانیم کە مەلا بەختیار، بەناو ئەو هەموو مەترسییانەدا، بۆ بناری قەندیل و دواتر ژوورێکی قاسمە ڕەش گواستراوەتەوە. لەوێ، وەک خۆشم لە سەردانەکانمدا دەمدیت، پێشمەرگەکانی کوێستانی سەرپەرشتی و پاسەوانیان لێ دەکرد، تا بەرەڵڵا کرا. من هەرچەند زۆر چیرۆکی ئەو سەردەمەشم لە سەری، لە پێشمەرگەکان بیستووە، بەڵام چونکە خۆیان زۆریان لە ژیاندا ماون، هیوادارم ئەوان ئەو بەشەی تەواو بکەن.
ئەوەی لێی دڵنیام، مەلا دوای بەردانیشی، خاڵی لاوازی لای سەرکردایەتی یەکییەتی ئەمەندە زۆر لەسەر تۆمار بوون، بە دڵنیایی گوێڕایەڵی وان بووە و بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئاش و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکییەتی، هەر دوای بەردانی دەستی بە کار کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 185 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوینە - 15-09-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-09-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: ئاڵای شۆڕش
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 30-12-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 31-12-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شەنە بەکر )ڤە: 31-12-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 185 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,657
وێنە 106,366
پەرتوک PDF 19,232
فایلێن پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,375
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.594 چرکە!